|
)بۆ
"هاژه
" که‌نه‌یده‌ویست
بگه‌ڕێته‌وه
بۆ نێو
درهختهمیتاڵییهکان(
پێش ئه‌وه‌ى
ژانتا
شلۆقهكانى
زه‌مه‌نێک
بپێچینهوهو
نه‌رمترین
پێڵاوی
رۆژگارێک
بكه‌ینه
پێ و
له‌ساته‌وه‌ختێکی
وه‌ستاودا
دوورترین
رێگه‌ی
سه‌فه‌ر
بگرینه
به‌ر..!!؟
ئێمه
به‌شێک
بووین،
له‌وه‌همى
سه‌ده‌ف
و گوێچکه
ماسییه‌كانى
سه‌یرترین
سه‌رابى
كهنارێک
لههێرۆگلیفییهتى
توێژاڵه
لم..
به‌شێک
بووین له‌و
شوێن
پێیانه‌ى
كهسیحرى
شه‌پۆله‌كان
ده‌یانسڕییه‌وه..
ئاشناى
سه‌یرترین
مه‌خلوق
و
هاوده‌مى
عه‌جایبترین
باڵندهبووین
پیاده‌ڕه‌وى،
كۆنترین
كوچه‌و
كۆڵان و
شه‌قامى
وههم
بووین..
كهبهقهدهرێک
چاوه‌ڕوانى
تێیدا
پیر
بووین..
پیر،
وه‌ك پیر
بوونى
دوو چڵه
نێرگزى
نێرگزه
جارِ..
وه‌ك پیر
بوونى
ئاو و خه‌یاڵ،
تاریك و
روون;
به‌ده‌نگى
نه‌وڕه‌سێکی
خه‌واڵوو،
وه‌ئاگا
ده‌هاتین
و
بێده‌نگ
بوونى ده‌ریاش;
شه‌وى وه‌بیر
دههێناینهوهو
ده‌خه‌وتین..
كه‌شتییه
چارۆكهدارهكانى
خه‌ونیش،
سه‌فه‌رى
نێو
دنیاى
ئۆقیانووسیان
پێ ده‌كردین..
هه‌موو
رۆژێك،
ئێواران..
له‌هه‌مان
كه‌نارى
سه‌رابه‌وه،
چاومان
ده‌بڕییه
زه‌ردترین
ئاسۆى..
ساته‌وه‌ختێك
لهنایهقینى،
پێکه‌وه‌بوونى
شێتێتیمان..
پێکه‌وه‌بوونى
نامۆترین
ساته‌كانى
بوونمان!!
كهپێڵوهكانیشمان
ماندوو
ده‌بوو،
ئاسمان
له‌نێو
ده‌ریاكه‌دا
ده‌خه‌وت..
رۆژگارێکمان،
به‌بێ چه‌تر..
له‌ژێر
بارانى
ناوه‌ختى
كه‌نار
ده‌ریادا
برده سه‌ر..
كه‌تا ته‌واو
ته‌ڕ نه‌بووینایه،
ههڵنهدهستاین
و كهنارمان
جێ نه‌ده‌هێشت..
ساڵانێکمان
به‌بێده‌نگى
برده سه‌رو
هێنده
سه‌رسام
بووین،
به‌دنیایه‌ك
وێنه‌ى
په‌رش و
بڵاو
ده‌نگێك
لهگهروومانهوه
نه‌هاته
ده‌رێ و
هیچمان
نه‌گوت!
پێش ئه‌وه‌ى..
دوورترین
ڕێگه‌ى
سه‌فه‌ر
بگرینه
به‌ر،
دوو ڕه‌شپۆشى
كه‌نارێكى
سپى بووین؛
لههیرۆگلیفییهتى
توێژاڵه
لم..
به‌شێك
بووین لهبوونهوهرهكانى
دنیایه‌كى
تر...
كه‌چى
ئێستا
پاش ئه‌وه‌ى
گه‌یشتینه
دوا مه‌نزڵى،
دوورترین
رێگه‌ى
سه‌فه‌ر..
په‌شۆكاو
و شپرزه،
له‌نێو
دره‌خته
میتاڵییهكانى
دارستانێكى
دوور..
ده‌ڕوانینه
یهئسى
سه‌رسه‌ختترین
سولاله‌ى
به‌شه‌ر،
كهلهكانزا
باڵنده‌كانى
دروست ده‌كات
و
ده‌رگا
بهردینهكانى،
لهرِووى
با، داده‌خا..
دنیایه‌كى
هه‌یه
له‌خه‌ونى
تاته‌به‌رد!؟
تۆبڵێى
جارێكى
دى؟!
ژانتا
شلۆقهكانى
زه‌مه‌نێک
بپێچینهوهو
نه‌رمترین
پێڵاوی
رۆژگارێک
بكه‌ینه
پێ و
له‌ساته‌وه‌ختێکی
وه‌ستاودا
دوورترین
ڕێگه‌ی
سه‌فه‌ر
بگرینه
به‌ر...!!؟
(..................!؟)
(
بۆ
فرمێسكه‌كانى
"ره‌نوو"
لهئێستایهكدا،
كه‌ئه‌و
لێره‌یه‌و
من له‌وێ
نیم....؟!)
ئه‌گه‌ر
هه‌بام،
ره‌نگه
له‌ودیوى
بێمانایى
میتاڵه‌كان..
بێمانایى
سه‌ماى
به‌شه‌ره‌كان
بێمانایى
ده‌یان
راناوى
له‌كاركه‌وتوو
سه‌دان
وشه‌ى
كاڵتر
په‌یڤێكى
كزۆڵهبام،
كزۆڵه
وه‌ك
باڵنده‌كانى
خه‌یاڵ
لهخۆڵهمێشى
كوانووهكان..
كزۆڵه
وه‌ك
گهندهپهرِى
ده‌م با
كزۆڵه
وه‌ك
هه‌موو
ئه‌و
په‌ناو
پاسارانهى
كهمحكومن
به‌نه‌مان..
ره‌نگه
له‌ودیو
هه‌وره‌كانى
عه‌ده‌مه‌وه
دڵۆپه
ده‌نگێكى
بێ سه‌دا
بام
ده‌نگێكى
نامۆ‌و
سه‌یرو
سه‌رسام
وه‌ك
ده‌نگى
بوونه‌وه‌ره
خورافییهكانى
نێو
قووڵترین
شوێنێكى
حیكایه‌ته‌كان..
یان
ره‌نگه
لهنێوهرِاستى
بێ
كۆتاترین
رێگه‌یه‌كى
خۆڵاویى
زه‌مه‌ندا،
موسافیرێكى
سه‌رسام
بام..
بهجانتایهكى
شرِو
به‌پێى
په‌تى
به‌شوێن
دێرینترین
ده‌ركه‌ى
دنیادا
گهرِابام
تا
له‌وێوه
بچمه
نێو
ساردترین
ژوورێك
كه‌تێیدا
ده‌نووسم..
له‌سه‌ر
مێزه
بهردینهكهم،
خۆم
ببینمه‌وه
كهدهرِوانمه
هه‌زاران
وشه‌ى
رهدووكهوتوو..
سه‌دان
دێرى
چه‌واشه‌و
بارێ
وێرگول و
نیشانه‌ى
سه‌یرو
سه‌مه‌ره
خۆم
ببینمه‌وه
له‌به‌رده‌م
ته‌ڵخترین
ئاوێنه‌ى
ته‌مه‌نێك
لهدزێوى،
گه‌ڵا
ده‌ستكرده‌كان،
لك و
پۆپه
خه‌واڵووه‌كان
ئاوێنه‌ى
هه‌زار
پارچه..
لهرووكارى
سولالهیهك
لهتوخمى
خۆم
خۆم
ببینمه‌وه
لهنیَو
سه‌دان
حیكایه‌تى
ئیبلیسه‌كان
سه‌رگوزشته‌ى
سۆزانى و
بازرگانه‌كان
ماجه‌راى
هه‌ژارترین
گوێچكهماسى
گه‌وره‌ترین
مروارى و
باڵابه‌رزترین
باڵنده
تاله‌وێوه
برِوانمه
ساردترین
ژوورێكى
بوون
كه‌من
له‌وێدا
نیم
ئه‌گه‌ر
هه‌بام..
ره‌نگه
له‌ودیو
ره‌نگى
چاوه‌كانى
تۆوه
بێرِهنگترین
بوونه‌وه‌ر
بام،
بهپیرترین
دره‌ختى
دارستانێك
چووبام
كه
باڵنده‌كانى
ده‌مێك
ساڵه
له نێو
كۆنترین
كتێبى
دنیادا
خهووتوون
كتێبێك
كه رۆحى
خاك و
خۆلى
عهردهكهى
وه‌ك
عیفرتێك
له نێو
گچكه‌ترین
شووشه‌ى
دنیادا
ده‌ست
به‌سه‌ره
ئه‌گه‌ر
هه‌بام..
ره‌نگه
له
دوورترین
دوورگه‌ى
دنیادا
كه
هێشتاكه
نه‌چۆته
نێو
تانوپۆى
حیكایه‌ته‌كان
پهناههندهیهكى
به‌دبه‌ختى
ساته
ناشیرینه‌كانى
زه‌مه‌ن
بام
ئه‌گه‌ر
هه‌بام
به‌بێ
چه‌تر
به‌ژێر
لێزمه‌ى
باراندا
ره‌ت
ده‌بووم
و
تهرِنهدهبووم
بێ
باكانه
به‌شه‌قامه‌كاندا
دهگهرِام
بێ
ترس
له‌گریانى
شه‌یتانه‌كان
ورد
ده‌بوومه‌وه
به‌بێ
هه‌ڵكێشانى
قووڵترین
هه‌ناسه‌ى
حه‌سره‌ت
به‌بێ
هه‌ڵرشتنى
وشكترین
دڵۆپه
فرمێسك
تۆم جێ
ده‌هێشت
ئه‌گه‌ر
هه‌بام
وه‌ك
هه‌موو
بنیاده‌مێك
له‌شوێنێكى
زه‌مه‌ندا
رانه‌ده‌وه‌ستام
خه‌ونم
به‌سه‌دان
خه‌ونى
هه‌ڵوه‌ریوى
پایزانه‌وه
نه‌ده‌بینى
له‌هه‌مان
ساته‌وه‌ختى
له‌دایك
بوونمدا
له‌دایك
نه‌ده‌بووم
هه‌مان
رۆژى
مردنیشم
هه‌ڵنه‌ده‌بژارد
ئه‌گه‌ر
هه‌بام..
نه‌تۆم
ده‌ناسى
و
نه‌ئه‌و
و نه‌خۆم
به‌نێو
تراژیدیاى
هه‌زاران
ساڵى
زهخرهفهكاندا
ههڵنهدهگهرِام
وێنه‌ى
خۆمم
له‌سه‌ر
روخسارى
ئاو
نه‌ده‌كێشا
له‌دار
تێلى
شه‌قامه
نه‌بووه‌كان
رانهدهمام
نهمدهرِوانییه
حوزنى
په‌روانه‌كان
له‌ئه‌ستێره‌كان
توورِه
نه‌ده‌بووم
به‌یته
غه‌زه‌لییه‌كانم
بۆ مانگ
نه‌ده‌نارد
گالیسكه
كۆنه‌كانى
سۆمه‌رم
نه‌ده‌هێنایه
نێو
شهقامهكانى
شاره‌وه
بههیرۆگلیفى
حیكایه‌تى
خۆمم
نه‌ده‌نووسییه‌وه
بێگومان
ئه‌گه‌ر
هه‌بام
له‌نێو
هیچ
ساتێكى
ئه‌م
زه‌مه‌نه‌دا
نه‌ده‌بووم
له‌هیچ
تۆبۆگرافیایهكى
شوێنه‌كانیدا
نهدهگهرِام
..........................
......!!!
.........................!!! |