چه‌ند
بێ شه‌رمی تۆ ئه‌ی قه‌ده‌ر
گوڵ
ئه‌که‌ی به‌هاوسێی دڕک و
کۆتر
به‌هاوزمانی داڵ
نیچیر
به‌هاوخوێنی ڕاوچی و
ڕێویش
به‌ڕێزانی سه‌فه‌ر
چه‌ند
بێ ئابڕوی تۆش ئه‌ی قه‌زا
هه‌رچی قه‌له‌ڕه‌شکه
هه‌یه
له‌ئێمه‌ت کردن به‌په‌ری و
هه‌رچی
جاڵجاڵۆکه هه‌یه به‌په‌پووله‌و
شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ش به‌ته‌ته‌ر
باڕه‌شێکی دڵ قه‌قنه‌سی
گوڵه
مێخه‌کێکی وه‌راند
ووتی
ئاخر ڕه‌نگ و بۆنی
ته‌واو
هه‌راسانم ئه‌که‌ن
چیم له‌ده‌ست دێ ته‌بعم
وایه
چه‌خماخه‌یه‌ک
دڵی
هه‌نگێکی خنجیله‌ی کرده نیشان
ووتی چ بکه‌م کاری خوایه
قولاپێکی ژه‌نگاویی چروکی نۆکه‌ر
له‌سنگی ماسیه‌ک چه‌قی
بێ
شه‌رمانه هاواری کرد
ئه‌وی ڕویدا
..
چیتر نه‌بوو
غه‌یری
کاری قه‌زاو قه‌ده‌ر
به‌ندی عه‌لی
.. 2012