به‌ندی عه‌لی .. ئه‌یاری
2010
بێده‌نگ نابم

بێده‌نگ نابم
ئه‌گه‌ر زمانیشم ببڕن
په‌نجه‌کانم دێنه دووان
بێده‌نگ نابم
په‌نجه‌کانم هه‌ڵوه‌رێنن
سوپایه‌ک برژانگی دیده له‌سه‌نگه‌ردان
بێده‌نگ نابم
من مناڵی هه‌وری توڕه‌و
گه‌رده‌لوولێکی سه‌رکه‌شم
بێده‌نگ نابم
له‌گه‌ڵ په‌پووله‌کانی عیشقا
نه‌رمه وه‌شتم
بۆ زه‌رده‌واڵه‌کانی غه‌دریش
ڕه‌هێڵه‌یه‌ک .. له‌ئاته‌شم
بێده‌نگ نابم
ئه‌گه‌ر کوڕه به‌نازه‌که‌ی مریه‌میش بی
بێده‌نگ نابم
ئه‌گه‌ر دوانه‌سڵی بێگه‌ردی ئاده‌میش بی
بێده‌نگ نابم
ئه‌گه‌ر میرو ئه‌گه‌ر شا بی
بێده‌نگ نابم
نه‌ک هه‌ر شازی بوونه‌وه‌ر بی
ئه‌گه‌ر خوا بی
بێده‌نگ نابم