|
كاك
مه‌سعود،
كه‌س
پیرۆز
نییه!
كاردۆ
ئه‌مین*
رِۆژى
شه‌ممه
29/5
چاوى
میدیاكانى
ناوخۆ و
بیانى
له‌سه‌ر
هاتنى
سه‌رۆكى
هه‌ریَم
بۆ
په‌رله‌مانى
كوردستان
بوون.
به‌ڵام
له‌كاتى
هاتنى
ناوبراو
بۆ
په‌رله‌مان،
ئه‌وه‌ى
چاوه‌رِوان
نه‌ده‌كرا
رِووى
دا.
ئه‌وه‌ى
چاوه‌رِوان
ده‌كرا
باس
نه‌كرا.
وه‌كو
ده‌زانن
تیرۆركردنى
خویَندكارو
رِۆژنامه‌نووس
(سه‌رده‌شت
عوسمان)
رِاى
گشتى
ناوخۆ و
نیَوده‌وڵه‌تى
نیگه‌ران
كرد.
به‌جۆریَك
ئه‌م
نیگه‌رانیه
فشاریَكى
زۆر
توندى
خسته‌سه‌ر
هه‌ریَمى
كوردستان،
به‌پله‌ى
یه‌كه‌م
بنه‌ماڵه‌ى
بارزانى
چونكه
به‌هه‌ر
پیَوه‌ریَك
بیَت
ئه‌وان
به‌رپرسیاریه‌تى
ئه‌منى
هه‌ولیَریان
له‌ئه‌ستۆدایه.
له‌به‌رئه‌وه
پیَویسته
بارزانى
و
پارته‌كه‌ى
ئه‌و
رِاستیه
باش
بزانن
هیچ
كه‌سیَك
باوه‌رِ
به‌پاكانه‌كانیان
ناكات و،
پیَویست
ناكات
چیتر خۆڵ
بكه‌نه
چاوى
خۆیان و
بیانه‌ویَت
خۆیان
بخه‌ڵه‌تیَنن.
چونكه
ئه‌و
سه‌رده‌مه
تیَپه‌رِى
كه‌به‌ڵىَ
بۆ
درۆكانى
ده‌سه‌لاَت
بكه‌ین.
چونكه
چاومان
كراوه‌تره
و زیَرِ
و زیو
له‌یه‌كتر
جیاده‌كه‌ینه‌وه‌و
ده‌زانین
نیَرگز
كامه‌یه
و ژاڵه‌ش
كامه‌یه.
جا
له‌به‌رئه‌وه
ئه‌و
سیناریۆیه‌ى
بنه‌ماڵه‌ى
بارزانى
له‌به‌رنامه‌یاندایه،
پیَویسته
پاشه‌كشه‌ى
لیَبكه‌ن
و،
رِیَچكه‌یه‌كى
رِاست
بگرنه‌به‌ر.
چونكه
ئیَمه‌ی
تاك تاكی
كوردستانی
خاوه‌نى
سه‌رده‌شت
عوسمانین
و
رِیَگه‌ناده‌ین
خویَنه‌كه‌ى
به‌هه‌ده‌ر
بچیَت.
سه‌باره‌ت
به‌قسه‌كانى
بارزانى
له‌ناو
په‌رله‌مانى
كوردستان
ئیَمه
ده‌ڵیَن
قه‌ڵه‌مۆچكه‌كانى
بنه‌ماڵه‌ى
بارزانى
نه‌یانتوانى
رِووبه‌رِووى
رِاستیه‌كان
ببنه‌وه‌و
نكوَڵى
له‌وه
بكه‌ن
كه‌بنه‌ماڵه
ده‌ستى
سوور
نیه
به‌خویَنى
كاكه(سه‌رده‌شت)،
تائه‌و
رِاده‌یه‌ى
خۆى
ناچار
بوو
بیَته
په‌رله‌مان
و
رِاسته‌وخۆ
هه‌رِه‌شه
له‌گشت
په‌رله‌مانتاران
بكات.
كه‌به‌رِاستى
هه‌ر
ئه‌مه‌ش
له‌بارزانى
چاوه‌رِوان
ده‌كرا.
چونكه
ناوبراو
له‌چركه‌ساتى
یه‌كه‌مى
رِوودانى
كاره‌ساته‌كه
ده‌نگى
لیَوه
نه‌هات،
به‌لاَم
كاتیَك
ده‌نگى
نارِازى
بینى
له‌سه‌ر
شه‌قام
له‌ناوخۆ
و
له‌ده‌ره‌وه
و بینى
به‌چ
شیَوه‌یه‌ك
فشار
خراوه‌ته
سه‌ریان
و تواناى
ده‌ربازبوونیان
نیه.
ئه‌م
فشارانه
بارزانیان
ناچاركرد
به‌بیانوى
رِاگه‌یاندنى
دوو
سه‌ردان
بیَته
په‌رله‌مانى
كوردستان
و
جاریَكیتر
به‌زمانیَكى
توند
هه‌رِه‌شه
له‌میدیاى
ئازاد
بكات و,
بڵیَت
ئیَمه‌یان
سه‌روه‌ر
ئیَمه
یه‌كسان
و
دادپه‌روه‌ر
و
ئیَمه‌ین
پیرۆز
له‌م
وڵاته.
یاسا
گه‌شتى
كردووه
و
ئیَمه‌ى
كردووه
به‌وه‌كیلى
خۆى.
قسه‌كانى
بارزانى
ئه‌وه‌نده
دووربوون
له‌قسه‌ى
كه‌سیَكى
سیاسى
به‌ڵكو
له‌شیَوه‌ى
سه‌ربازى
هیَرشى
ده‌كرده
سه‌ر
به‌رامبه‌ر
به‌شیَوه‌یه‌كى
ته‌نگه‌نه‌فه‌سى
و
هه‌ناسه
سوارى
به‌لاَم
ئه‌وه‌ى
گرنگه
بیڵیَم
پیَویسته
بارزانى
و ده‌ست
و
پیَوه‌نده‌كانى
ئه‌و
رِاستیه
باش
بزانن
تازه
ئه‌و
بنه‌ماڵه‌یه
ناویان
به‌تیرۆرى
رِاگه‌یاندن
گه‌یشتۆته
سه‌رانسه‌رى
جیهان و
ئه‌وه‌ش
زانراوه
هه‌ر
ده‌رفه‌تیَكیان
بۆ
برِه‌خسیَت
دریَژه
به‌م
كاره
قیَزه‌ونانه‌یان
ده‌ده‌ن.
ده‌نگه
ئازاده‌كان
كپ
ده‌كه‌ن،
به‌لاَم
به‌شیَوه‌ى
رِه‌گى
له‌بن
نه‌هاتوو.
ئه‌گه‌ر
له‌جیَگایه‌كیش
برینداربكریَن
ئه‌وا
له‌ده‌یان
شویَنى
تر
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه
و
رِووبه‌رِووى
تیرۆر
ده‌بنه‌وه
قسه‌یه‌ى
تر‌ى
بارزانى
كه‌زۆر
جیَگه‌ى
سه‌رسورِمان
بوو
له‌كاتیَكدا
هه‌موو
داواكان
له‌ئه‌وانن
بۆ
ئه‌وه‌ى
بكوژانى
سه‌رده‌شت
عوسمان
ئاشكرا
بكه‌ن و
لیَكۆڵینه‌وه‌كان
وردبن.
به‌لاَم
بارزانى
باس
له‌پسپۆرِانى
بیانى
ده‌كات
ئیَمه
ئه‌م
قسه‌یه
نه‌ك
به‌گاڵته‌جارِى
ده‌زانین
به‌ڵكو
به‌په‌یامیَكى
ترسناكى
ده‌زانین
به‌وه‌ى
ئه‌وان
به‌پشتیوانى
ده‌ره‌كى
ئه‌م
كرده‌وه
تیرۆریستیه‌یان
ئه‌نجام
دابیَت.
بۆیه
لیَره‌وه
پیَویسته
ته‌واوى
كونسوڵخانه‌ى
ووڵاتانى
بیانى
له‌هه‌ریَمى
كوردستان
هه‌ڵویَست
وه‌ربگرن
و
بكوژانى
هه‌ر
(3)شه‌هیدى
ده‌ستى
رِه‌شى
تیرۆر
ئاشكرا
بكریَن.
چونكه
ئه‌وه‌ى
به‌نده
رِۆژانه
پیَمده‌گات
جه‌خت
له‌سه‌ر
ئه‌وه
ده‌كریَـته‌وه
كه‌كونسوڵخانه‌ى
ووڵاتانى
بیانى
له‌رِیَگه‌ى
كه‌ناڵه
تایبه‌تیه‌كانى
خۆیان
به‌وردى
ئاگادارى
چۆنیه‌تى
ئه‌م
تیرۆركردنانه‌ن.
به‌لاَم
ئیَمه
گومانمان
هه‌یه
له‌بیَده‌نگیان
چونكه
به‌م
بیَده‌نگیه
دیموكراسى
بوونیان
ده‌خه‌نه
ژیَر
پرسیاریَكى
جدیه‌وه.
له‌كۆتاییدا
داوا
له‌سه‌رجه‌م
رِۆژنامه‌نووسانى
شارى
هه‌ولیَر
ده‌كه‌م
وه‌كو
هه‌ڵویَست
وه‌رگرتن
له‌به‌رامبه‌ر
رِیَگه‌گرتن
له‌رِۆژنامه‌نووسان
بۆ ناو
هۆڵى
په‌رله‌مان
ئیَوه‌ش
مه‌رِۆن
بۆ
كۆنگره
رِۆژنامه‌نوسیه‌كانیان
و
تائه‌وكاته‌ى
داواى
لیَبوردنتان
لیَده‌كریَت
و
رِوونكردنه‌وه‌ى
پیَویست
پیَده‌ده‌ن
له‌سه‌ر
ئه‌م
هه‌ڵویَسته.
سلاَو
گیانى
له‌سه‌رجه‌م
شه‌هیدانى
قه‌ڵه‌م
*ئه‌م
وتاره
ته‌عبیر
له‌رِای
شه‌خسی
به‌نده‌یه‌و
نه‌وه‌ك
گروپى
رِۆژنامه‌نووسانى
بیَسنوورى
كوردستان |