&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كاكه‌ییه‌ك: به ده
پۆلیس لێیاندام
هاوڵاتییه‌كی كاكه‌یی دانیشتووی كه‌لار، ئاماژه به‌وه ده‌دات
كه له‌سه‌ر ناوبژیوانیكردنی نێوان موفه‌وه‌زێكی پۆلیس‌و هاوڕێیه‌كی،
به ده
پۆلیسه‌وه لێیانداوه‌و شه‌وێكیش زیندانی كراوه.تاهیر
فه‌ره‌ج، هاوڵاتییه
كاكه‌ییه‌كه‌یه‌و باسی له‌وه‌ده‌كرد كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ
هاوڕێیه‌كیدا بۆ ماڵه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌و كاته‌دا موفه‌وه‌زێكی
پۆلیس كه
خزمی هاوڕێكه‌ی بووه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌حه‌ربه‌وه
په‌لاماری هاوڕێكه‌ی داوه، ئه‌ویش ناوبژیوانی كردوون.هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا كه دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له‌شه‌ڕه‌كه، ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس
په‌یدابووه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌یدا ده‌ستگیركراون.تاهیر
فه‌ره‌ج، وتی »دواتر
براینه گرتووخانه‌ی پۆلیس له كه‌لار‌و به ده پۆلیسه‌وه به‌كێبڵ‌و
شه‌ق
لێیانداین‌و شه‌وێكیش زیندانییان كردین، له‌كاتێكدا من ته‌نیا ناوبژیوانیم
كردبوو.»ئه‌و
هاوڵاتییه، به وته‌ی خۆی نیگه‌رانه له‌وه‌ی له پۆلیس
پێیوتراوه لێی بده‌ن چونكه كاكه‌ییه‌و بێ ئیمانه.ناوبراو
ئه‌وه‌شی
خسته‌ڕوو كه »موفه‌وه‌زی پۆلیسه‌كه له‌ناو دائیره‌ی پۆلیسیشدا ئه‌و
حه‌ربه‌یه‌ی پێ‌بوو كه په‌لاماری براده‌ره‌كه‌می پێدا، بێئه‌وه‌ی
بچوكترین
لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئازاد كرا.»تاهیر
فه‌ره‌ج جه‌ختی
له‌وه‌شكرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان، به‌ڵێنی پێداوه
لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كێشه‌كه‌ی دروست بكات.له‌مباره‌یه‌وه،
هاوڵاتی چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی كرد به‌عه‌قید محه‌مه‌د فایه‌ق
به‌ڕێوه‌به‌ری
پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه، به‌ڵام ناوبراو وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی
نه‌دایه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌حمود عوسمان: باشتر وایه ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكار ئاماده‌ی
ئه‌و دانیشتنانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بن كه باسی پێكهێنانی حكومه‌تی تێدا
ده‌كرێت

په‌رله‌مانتارێكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان پێی وایه سه‌ردانی
سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان هیچ رێكه‌وتنێكی لێ
نه‌كه‌وتۆته‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت كه باشتر وایه له دانیشتنه‌كانی
نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه عێراقیه‌كانی دیكه‌دا،
ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكاری كورد ئاماده بێت. مه‌حمود عوسمان،
په‌رله‌مانتاری عێراق راگه‌یاند: هاتنی عه‌لاوی بۆ هه‌ولێر ته‌نها
به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا بوه و گفتوگۆكراوه له‌سه‌ر بارودۆخی
سیاسی عێراق به‌گشتی و هیچ رێكه‌وتنێكی لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر
شتێكیش هه‌بوایه سه‌رۆكی هه‌رێم ئێمه‌ی له به‌غداد ئاگادار
ده‌كرده‌وه.وتیشی: رێكه‌وتن و هاتنه‌پێشی گفتوگۆی نوێ روبه‌ڕوی شاندی
ئیئتلافی لیسته كوردستانیه‌كان ده‌كرێته‌وه، چونكه سه‌رۆكی هه‌رێم و
سه‌رۆك كۆمار كاتێك چاویان ده‌كه‌وێت به گه‌وره به‌رپرسانی دیكه‌ی
لایه‌نه عێراقیه‌كان، پیان راده‌گه‌یه‌نن كه كورد شاندێكی دانوستانكاری
هه‌یه، شانده‌كه‌ش له‌رێگه‌ی وه‌ره‌قه‌یه‌كی ته‌فاوزییه‌وه كه 19 خاڵی
له‌خۆی گرتوه داكۆكی له داخوازییه‌كانی لایه‌نی كوردیی ده‌كه‌ن.مه‌حمود
عوسمان پێشنیازی ئه‌وه‌شی كرد كه له‌كاتی هاتنی هه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی
وه‌ك جۆبایدن یان عه‌لاوی یا عه‌مار حه‌كیم و هره سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه
بۆ هه‌ولێر، باشتر وایه ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكاری ئیئتیلافی
فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر
شتێك كه باس ده‌كرێت شانده‌كه ئاگادار بێت لێی.ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو:
هه‌ركاتێك نوێنه‌ری شاندی دانوستانكاری ئیئتیلافی لیسته كوردستانیه‌كان
ئاماده‌ی كۆبونه‌وه باڵاكان بن، ئه‌وكاته یه‌ك گوتاریی و یه‌ك هه‌ڵوێستی
و یه‌ك قسه‌یی ده‌پارێزرێت و هه‌ڵه رونادات.ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی
عێراق ئاماژه‌یكرد به مه‌ترسییه‌كانی پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی عێراقی
له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه قه‌یرانی سیاسی
قوڵتر بێته‌وه و دوباره هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه یان له‌ژێر
سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا حكومه‌تێكی كاتیی پێكبهێنرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی داوایه‌كی
یاسایی له‌سه‌ر ئاوێنه تۆمار ده‌كات
به پێی چوار نوسراو كه له دادگای هه‌ولێره‌وه
ئاراسته‌ی ئاوێنه كراوه، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، فازڵ میرانی
له‌سه‌ر دوو بابه‌ت كه له ژماره 214ی ئاوێنه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه داوای
یاسایی له‌سه‌ر سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌كه تۆمار كردوه.: سكرتێری پارتی له‌و
داوا یاساییه‌دا داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه ئه‌ده‌بی‌و
مه‌عنه‌وییه‌كان ده‌كات كه له‌پارتی كه‌وتوون به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی دوو
بابه‌ت له رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌ژێر ناوه‌كانی "له‌هه‌ولێر هه‌ڵبژاردن
به‌ده‌ر نه‌بوو له ساخته‌كاریی"و "سه‌رۆك ناخۆشت كرد".فازڵ میرانی،
سكرتێری پارتی له‌و داوا یاساییه‌دا داوای بڕی 500 ملیۆن دینار ده‌كات وه‌ك
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ره‌رو زیانانه‌و هه‌روه‌ها مافی
بریكاره‌كه‌شی ده‌پارێریزێـت‌و داوا ده‌كات ماندووبوونی پارێزه‌ره‌كه‌شی
بخاته ئه‌ستۆی ئاوێنه.ئه‌م داوا یاساییه سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی
له‌كاتێكدا دێت كه هه‌فته‌ی پێشوو هاوشێوه‌ی ئه‌م داوایه‌ش له‌سه‌ر
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی تۆمار كرا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
شابه‌نده‌ر: نازانین جوزیف بایدن به‌چی گه‌شبینه؟
عزه‌ت
شابه‌نده‌ر رایگه‌یاند، له عێراقدا دوو شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری سیاسی
كه‌وتوونه‌ته‌ڕێ، شوفێری هه‌ردووكیشیان هه‌ر نوری مالكی ده‌بێت. ئه‌ندامی
لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا عزه‌ت شابه‌نده‌ر رایگه‌یاند، جوزیف بایدن هیچ شتێكی
نوێی پێ نه‌بووه، ئیتر نازانین به‌چی گه‌شبینه.وتیشی: ئه‌و پشتیوانی له
پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له نێوان ئه‌لعێراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كات،
ئێمه‌ش له ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ین به‌و مه‌رجه‌ی
مالكی بكرێته سه‌رۆك وه‌زیران، دیاره ئه‌لعێراقیه‌ش ئه‌وه
ره‌تده‌كاته‌وه.شابه‌نده‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له عێراقدا دوو
شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری سیاسی هه‌یه، یه‌كه‌میان هی ئێرانه و ئیتیلافی
نیشتمانی و ده‌وڵه‌تی یاسا تێیدا سوارده‌بن و دووه‌میشیان
شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری نیشتمانیه كه هیواخوازین ئه‌لعراقیه و ده‌وڵه‌تی
یاسا تێیدا سوار ببن، له هه‌دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌شیدا مالكی شوفێر
ده‌بێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چوار رۆژ پشووی بۆ
جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له‌عێراق راده‌گه‌یه‌نرێت

حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا
له‌سه‌ر راگه‌یاندنی چوار رۆژ پشووی ره‌سمی له مانگی تشرینی یه‌كه‌م به
هۆی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له سه‌راسه‌ری عێراق.وته‌بێژی
حكومه‌تی عێراق، عه‌لی ده‌باغ رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆیدا بڕیاریدا پێشنیارێكی وه‌زاره‌تی پلاندانان په‌سه‌ند
بكات بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانی 21، 22، 23و 24ی 10/2010 بكرێته پشوی ره‌سمی
له‌سه‌راسه‌ری عێراق.ده‌باغ، وتیشی: له‌و چوار رۆژه‌دا، جگه له‌و
كارمه‌ندانه‌ی كه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، هاوکات هاتوچۆی
هاوڵاتیان و ئۆتۆمبیل له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت، بۆ
ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی به شێوه‌یه‌كی باش
به‌ڕێوه‌بچێت.بڕیاره رێکه‌وتی 24ی مانگی تشرینی یه‌که‌می داهاتو پرۆسه‌ی
سه‌رژمیری دانیشتوان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ئه‌نجام بدرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تكریت: له‌هێرشێکی چه‌کداریدا، 4 ئه‌ندامی هێزه‌كانی سه‌حوه کوژران و
برینداربون
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه) چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌شاری
تكریت به‌ده‌ستڕێژی گوله ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی سه‌حوه‌یان كوشت و سێ
ئه‌ندامی دیکه‌ش برینداربون.له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ژوری
عه‌مه‌لیاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هه‌واڵه‌كه‌ی ) پشتڕاستكرده‌وه‌و
رایگه‌یاند: چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به‌ده‌ستڕێژی گوله هه‌ڵیان
كوتاوه‌ته سه‌ر ده‌ورییه‌كی هێزه‌كانی سه‌حوه له‌شاری تكریت و
له‌ئه‌نجامدا، كه‌سێكیان گیانی له‌ده‌ستداو 3 که‌سی دیکه‌شیان به‌سه‌ختی
برینداربون.وتیشی: پاش ئه‌و کرده‌وه‌یه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتونه‌ته
شوێنی روداوه‌كه‌و قوربانیه‌کانیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كردوه.هاوکات
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، که هێزه‌کانیان له‌ئێستادا
هه‌ڵمه‌تێکیان بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌و چه‌کدارانه ده‌ستپێکردوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی