راگه‌یه‌نراوێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كات، له
هه‌ر پێنج ئافره‌تێكی عێراقی، یه‌كێكیان قوربانیی توندوتیژیی جه‌سته‌یی
خێزانییه له راگه‌یه‌نراوێكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ
هاوكاریكردنی عیراق (یۆنامی)، كه وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئاوێنه كراوه،
هاتووه "له‌كاتێكدا توندوتیژی زیانی زۆری به هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی
گه‌یاندووه، ئافره‌تان‌و كچان قوربانیی له‌بیركراوو بێده‌نگی ئه‌م
توندوتیژییه به‌رده‌وامه‌ن".له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا،
هاتووه "له هه‌ر پێنج ئافره‌تێكی عێراق، یه‌كێكیان قوربانیی توندوتیژیی
جه‌سته‌یی خێزانییه. (١٤٪)ی ئافره‌تانی قوربانیی توندوتیژیی جه‌سته‌یی له
كاتی توندوتیژییه‌كه سكپڕبوون، (٣٣٪)یان قوربانیی توندوتیژیی سۆزدارین،
له ئه‌نجامی جوێن‌و هه‌ڕه‌شه‌و سوكایه‌تیی به‌ئاشكرا بوون".جێگری نوێنه‌ری
تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، خاتو كرستین
مه‌كناب وتی "له عێراق هه‌موو رۆژێك تاوان به‌رانبه‌ر به ئافره‌تان
رووده‌دات. ئافره‌تان ته‌قه‌یان لێكراوه، خنكێندراون یان تا مردن لێیان
دراوه. له شاره‌كانی سه‌رتاپای عێراق، ئافره‌تان ده‌بنه ئامانج به‌هۆی
پیشه‌كانیان، یان به‌هۆی له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگێك كه به‌شیاو دانانرێت،
یان هه‌ر ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان هه‌نگاویان
ناوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ولێر..قوتابیه‌ك خۆی به په‌تێكه‌وه هه‌ڵواسی و گیانی له‌ده‌ستدا
قوتابیه‌كی كورِی پۆلی
نۆیه‌می بنه‌ره‌تی به ناوی (ب) خۆی به په‌تێكه‌وه هه‌ڵواسی و گیانی
له‌ده‌ستدا.
شه‌وی رابردوو له گه‌رِه‌كی 99 ی زانكۆی شاری
هه‌ولێر, قوتابیه‌ك به ناوی (ب) له پۆلی نۆیه‌می بنه‌ره‌تی خۆی به
په‌تێكه‌وه هه‌ڵواسی و خنكا.سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كه به
"په‌یامنێر" ی راگه‌یاند: به پێی وته‌ی باوكی قوتابیه‌كه, كورِه‌كه‌ی هیچ
كێشه‌یه‌كی نه‌بووه و هۆكاری خۆخنكاندنه‌كه‌شی نازانێت.بۆ زانیاری زیاتر
"په‌یامنێر" په‌یوه‌ندی به بنكه‌ی پۆلیسی "باداوه" وه كرد, به‌ڵام
ئه‌فسه‌ری ئێشكگر بێئاگایی خۆی له رووداوه‌كه نیشاندا, به بیانووی
ئه‌وه‌ی كه ئه‌مرِۆ پشووی فه‌رمیه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
رۆژی دووشه‌ممه دادگای باڵا، دوایین حكومی خۆی له باره‌ی دۆسیه‌ی كورده
فه‌یلییه‌كان ده‌دات

رۆژی دووشه‌ممه دادگای
باڵای تاوانه‌كان، دوایین حكومی خۆی له باره‌ی دۆسیه‌ی كورده
فه‌یلییه‌كان ده‌دات و له‌و رۆژه‌شدا خۆپێشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت؛ ئه‌مڕۆش
شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا ده‌كه‌وێته‌ڕێ.
له‌و باره‌یه‌وه پارێزه‌ر
(ئارام گه‌ردی) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی داكۆكیكار له دۆسیه‌ی كوردانی فه‌یلی
له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقی فیدراڵ، له لێدوانێكی تایبه‌ت به
(ئاژانسی په‌یامنێر) رایگه‌یاند؛ رۆژی دووشه‌ممه كه ده‌كاته 29ی ئه‌م
مانگه، دادگای باڵا له دانیشتنی (44) خۆیدا، دوایین حكومی خۆی له باره‌ی
ئه‌و دۆسییه ده‌دات.ناوبراو وتیشی: به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون، له
دانیشتنی دادگا بڕیار ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به
سه‌رۆكایه‌تی (د.مه‌جید) وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و شاری به‌غدا به‌ڕێبكه‌وێ.هاوكات ئه‌و ئه‌ندامه‌ی
ده‌سته‌ی داكۆكیكار له دۆسیه‌ی كورده فه‌یلییه‌كان له دادگای باڵای
تاوانه‌كانی عێراقی فیدراڵ، هیواشی خواست دادگای بڕیار جینۆساید‌كردن بۆ
ئه‌و دۆسییه ده‌ربكات و قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی كوردانی فه‌یلی
بكرێته‌وه.له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا، پارێزه‌ر (ئارام گه‌ردی)
وتیشی: هاوكات له رۆژی دانیشتنی دادگا له شاری به‌غدا، رێكخراو و
كۆمه‌ڵًه‌كانی كوردانی فه‌یلی خۆپشاندانێك ئه‌نجامده‌ن، بۆ پشتگیركردنی
ئه‌و دۆسیه‌یه و به جینۆساد ناساندنی ئه‌و كه‌یسه و قه‌ره‌بوو
كردنه‌وه‌ی مادی و مه‌عنه‌ویان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پسپۆڕێكی یاسای ده‌ستوری:
په‌سه‌ندنه‌كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی تاریق عه‌زیز له‌لایه‌ن
تاڵه‌بانییه‌وه پێشێلكاری ده‌ستوره
امۆش عومه‌ر پسپۆڕی یاسای ده‌ستوری، جه‌خت
له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه په‌سه‌ندنه‌كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دان كه
له‌دادگاكانی تاوانكارییه‌وه ده‌رده‌چێت‌و پله‌ی كۆتایی وه‌رده‌گرێت
له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه، به‌پێشێلكاری بۆ بڕگه‌و مادده‌كانی
ده‌ستوور داده‌نرێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، ناوبراو ده‌ڵێت"ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆك
كۆمار له نێو پره‌نسیپه‌كانی سوێندی یاسایی ده‌ست به‌كاربوونی ئاماژه‌ی بۆ
كراوه و ده‌بێت پابه‌ند بێیت پێوه‌ی، مادده (50) ی ده‌ستووریش وا
داڕێژراوه كه ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار هه‌ستێت به پارێزگاریكردن له‌و
پره‌نسیپانه‌ی كه له به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستووره‌وه هاتووه، به‌مه‌ش
هه‌ڵنه‌سان به‌په‌سندكردنی بڕیاری له سێداره‌دان كه له دادگاكانی
تاوانكاریه‌وه ده‌رده‌چێت‌و پله‌ی كۆتایی وه‌رده‌گرێت به پێشێلكاری بۆ
بڕگه‌و مادده‌كانی ده‌ستوور داده‌نرێت".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی فرانس
24ی فه‌ڕه‌نسی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆماری عێراق رایگه‌یاند
ئاماده‌نیه بڕیاری له‌سێداره‌دانی تاریق عه‌زیز په‌سند بكات كه
له‌لایه‌ن دادگای تاوانكاری باڵای عێراقیه‌وه به تاوانی
سه‌ركوتكردنی حیزبه ئیسلامییه‌كان بۆی ده‌رچووه.
له‌م لینكه‌دا زیاتر ده‌خوێنیته‌وه
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=1027&Besh=Witar&Cor=11
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مالیكی
دڵنیایه له‌وه‌ی حكومه‌ت له‌كاتی خۆیدا پێكده‌هێنێت سه‌ره‌ڕای نه‌بونی
رێكه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان
ئه‌مڕۆ
(شه‌ممه) نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق رایگه‌یاند:
متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه كه بتوانێت حكومه‌ت له‌ماوه‌ی ده‌ستوری خۆیدا
پێكبهێنێت، سه‌رباری نه‌بونی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ
دابه‌شكردنی پۆسته‌كان.
نوری مالیكی، له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا پاش راسپاردنی بۆ
پێكهێنانی حكومه‌ت له به‌غدا وتی: گومان و ترسی دواكه‌وتنی پێكهێنانی
حكومه‌ت ئاساییه به‌ڵام ئێمه ناترسین و حكومه‌ت له ماوه‌ی كه‌متر له
مانگێكدا پیێكده‌هێنین.
رونیشیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت له ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستوریدا
پێكنه‌هێنرێت، ئه‌وا وڵات به‌ره‌و چه‌ند ئاراسته‌یه‌ك هه‌نگاو ده‌نێت كه
جگه له خوا كه‌س نازانێت داهاتوه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت و كێ ده‌توانێت
حكومه‌ت پێكبهێنێت.
وتیشی: كاتێكی دیاریكراومان هه‌یه تاوه‌كو نزیك ناوه‌ڕاستی مانگی
داهاتو، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا رێكه‌وتن له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كاندا
نه‌كراوه له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته وه‌زارییه‌كان.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ڕه‌سمی نوری مالیكی راسپارد بۆ پێكهێنانی
حكومه‌تی نوێ له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی: یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری
قوتابخانه‌یه‌ك ده‌ستگیرده‌كرێت

به بێ ئه‌مری دادوه‌ر
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی "رۆشنبیر" له سلێمانی ده‌ستگیركرا‌و
مامۆستایانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر
ئازاد نه‌كرێتسامان حه‌مه‌كه‌ریم: مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌ی رۆشنبیری
به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌كاتی وانه‌وتنه‌وه‌دا‌و
به بێ ئه‌مری دادوه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر قوتابخانه‌ی
ئاماده‌یی رۆشنبیر‌و مامۆستا ئاسۆ محه‌مه‌د عه‌باس، یاریده‌ده‌ری
به‌ڕێوه‌ری قوتابخانه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد".ئه‌و مامۆستایه كه نه‌یویست
ناوی بڵاوبكرێته‌وه وتی "هۆكاری ده‌ستگیركردنی مامۆستا ئاسۆ بۆ سكاڵای
قوتابییه‌كی ئه‌و خوێندنگایه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه
لای پۆلیس تۆماری كردبوو".ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه مامۆستایانی خوێندگاكه
بڕیاریان داوه ئه‌گه‌ر تا سبه‌ینێ ئه‌و مامۆستایه ئازاد نه‌كرێت ده‌ست
به خۆپیشاندان ده‌كه‌ن".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: به پێی بۆنده‌که‌مان هێشتا ماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیان بۆ
کوردستان کۆتایی پێنه‌هاتووه
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی" به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری
ئایینیی حکومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ته‌واوی حاجیانی کوردستان تاکو 2ی کانوونی
یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به پێی بۆنده‌که‌یان، هێشتا ماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ
کوردستان کۆتایی پێنه‌هاتووه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به رادیۆ
زاگرۆس و ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی
کوردستان، هه‌رچه‌نده چه‌ند کاتژمێرێک دواکه‌وت، به‌ڵام 23ی مانگ، یه‌که‌م
کاروانی حاجیان گه‌ڕانه‌وه کوردستان و تا ئێستا پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیان له
رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌رده‌وامه و تاکو ئێستا نزیکه‌ی
3هه‌زار حاجی گه‌ڕاونه‌ته‌وه کوردستاننه‌قشبه‌ندی گوتی: هه‌روه‌ها نزیکه‌ی
900حاجیی که‌رکوکیش له رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاری خۆیان
و له نێوان 4 تاکو 5رۆژی داهاتوو هه‌موو حاجیانی کوردستان
ده‌گه‌ڕێنه‌وهگوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاشکراشی کرد: هه‌روه‌ها بۆ دڵنیا
کردنه‌وه‌ی که‌س و کاری ئه‌و حاجییه‌ی له رۆژی عه‌ره‌فه‌وه بزر ببووه،
رایده‌گه‌یه‌نم، دوێنی ئه‌م حاجییه دۆزراوه‌ته‌وه که دانیشتووی ده‌ڤه‌ری سۆرانه
و ناوی "مسته‌فا ره‌شۆ ئه‌حمه‌د"ـه و خه‌ڵکی گوندێکی نزیک سیده‌کانه.مه‌ریوان
نه‌قشبه‌ندی روونی کرده‌وه: پرۆسه‌ی هاتن و چوونی حاجیان به فڕۆکه، راسته‌وخۆ
په‌یوه‌ندیی به ده‌سته‌ی باڵای حه‌جی عێراقه‌وه هه‌یه و ئه‌ویش سه‌ر به
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی عێراقه، حکومه‌تی سعودیا ته‌عامول له‌گه‌ڵ
هه‌رێمه‌کان ناکات بۆ چوونی حاجیان بۆ وڵاته‌که‌ی و بۆنده‌کان هه‌موو له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌کرێت، حکومه‌تی عێراقیش بۆ ناردنی حاجیان، بۆندی له‌گه‌ڵ
کۆمپانیایه‌کی سعودی مۆر کردووه به ناوی "وه‌فیر" که یه‌کێکه له کۆمپانیا
به‌ناوبانگه‌کانی جیهان که حاجیانی 55وڵاتی جیهان ده‌گوازێته‌وه، بۆیه
دواکه‌وتنی حاجیان، په‌یوه‌ندیی به‌م بۆنده و پابه‌ندیی ئه‌م کۆمپانیا
فڕۆکه‌وانییه‌وه هه‌یهنه‌قشبه‌ندی ئاشکراشی کرد: به پێی ئه‌م بۆنده‌ش، بڕیار
بوو حاجیان له نێوان 22ی ئه‌م مانگه تاکو 2ی مانگی داهاتوو بگه‌ڕێنه‌وه و تاکو
ئێستاش ئه‌م ماوه‌یه ته‌واو نه‌بووه و دواکه‌تنی حاجیانیش بۆ چه‌نده کاتژمێرێک
شتێکی ئاساییه.ناوبراو گوتی: پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ به سه‌رکه‌وتوویی
به‌ڕێوه‌چووه و خه‌رجیی حاجیانی کوردستان که 16ملیار و 500ملیۆن دینار بووه،
پێش پرۆسه‌ی حه‌ج، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حکومه‌تی هه‌رێم، دراوه به
ده‌ستی باڵای حه‌جی عێراق.مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئاشکرای کرد: تاکو ئێستا
220حاجیی که‌رکوک و نزیکه‌ی 1500حاجیی هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێم ماون که
بگه‌ڕێنه‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له کابینه‌ی نوێی حکومه‌تدا، ره‌وتی سه‌در پێشبینی ده‌کات 8 پۆستی وه‌زاری
به‌ده‌ستبهێنێت
سه‌رکرده‌یه‌کی ره‌وتی سه‌در ره‌تیده‌کاته‌وه، ره‌وته‌که‌یان داوای پۆستی
جێگری سه‌رۆک کۆماری کردبێت و هاوکات پێشبینیشی کرد 8 وه‌زاره‌ت وه‌ربگرن.
به‌ها ئه‌عره‌جی، که ره‌وته‌که‌ی یه‌کێکه له پێکهێنه‌ره‌کانی
هاوپه‌یمانی نیشتیمانی رایگه‌یاند: ره‌وته‌که‌مان داوای پۆستی جێگری سه‌رۆک
کۆماری نه‌کردوه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه
بڵاوکراونه‌ته‌وه دورن له راستییه‌وه.
وتیشی: سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی (هاوپه‌یمانی نیشتیمانی) چاوه‌ڕوانی یه‌کلایی
کردنه‌وه‌ی پشكی هاوپه‌یمانین له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی له حکومه‌تی داهاتودا
به‌ری ده‌که‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داوای پۆسته‌کان
بکه‌ن.
ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌پێی ئه‌وه‌ی تائێستا بۆ دابه‌شکردنی
پۆسته وه‌زارییه‌کان خراونه‌ته‌ڕو، ره‌وته‌که‌یان پێشبینی به‌ده‌ستهێنانی
8 پۆستی وه‌زاری ده‌کات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی