&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئێران ناڕا‌زییه به‌ئازادكردنی سه‌رۆكی پژاك

چه‌ند
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌پژاكه‌وه رایانگه‌یاند حاجی ئه‌حمه‌دیی سه‌رۆكی
پژاك ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و ته‌نها ده‌ستبه‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی لای
ئێران دروستده‌كات.كه‌ناڵی روسیاالیوم بڵاویكرده‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان رایانگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی
سێ رۆژی داهاتوودا حاجی ئه‌حمه‌دی ئازادبكرێت.وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران،
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رسامیی خۆی ده‌ربڕی له‌باره‌ی ئازادكردنی حاجی
ئه‌حمه‌دیی، سه‌رۆكی پژاك.رۆژی هه‌ینی رابردوو له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا،
عه‌بدولڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دیی سه‌رۆكی پژاك‌و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی
حیزبه‌كه‌ی، ده‌ستگیركران.رامین مه‌همان برست، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی "داوا له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا‌و وڵاتانی
ئه‌وروپا ده‌كه‌ین جه‌خت له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی تیرۆر بكه‌نه‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی ئێران ئاشكرایكرد كه وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵگه‌ی پێویستی داوه‌ته
ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی كاره تاوانكارییه‌كانی حاجی ئه‌حمه‌دی
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا، 50 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر
رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدراوه
له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نزیكه‌ی 50 پێشێلكاری
به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان كراوه. به‌پێی راگه‌یاندنێكی روانگه‌ی
ئازادییه رۆژنامه‌وانییه‌كان (JFO)، رۆژنامه‌نوسان روبه‌ڕوی چه‌ندین
پێشێلكاریی بونه‌ته‌وه و ئه‌ویش له رێگریكردن له ئه‌نجامدانی
كاره‌كانیان و ده‌ستگیركردن و ئازاردانیان، له هه‌رێمی كوردستانیش
چه‌ندین پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدراوه. ئه‌و
ناوه‌نده كه له كوردستان پشتی به زانیاری چه‌ندین رێكخراوی به‌رگری
له مافی رۆژنامه‌نوسان به‌ستوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كۆی ئه‌و
توندوتیژیی و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان كراوه له‌كاتی
به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌وه تا داخستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان 50
حاڵه‌تی پێشێلكاریی ئه‌نجامدراون كه 23 یان له هه‌رێمی كوردستان و 27
یان له پارێزگاكانی عێراقدا تۆماركراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ر لایه‌نێك
زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی به‌غدا به‌ده‌ستبێنێت حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنێت
پسپۆڕی یاسایی تاریق حه‌رب رایگه‌یاند" هه‌ر لایه‌نێك له
به‌غدای پایته‌ختدا زۆرینه‌ی كورسییه‌كان به‌ده‌ستبێنێت، ده‌توانێت
حكومه‌تی داهاتوو پێكبهێنێت.حه‌رب له‌لێدوانێكیدا وتى “ده‌نگه‌كانی
شاری به‌غدا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن له‌ده‌ستنیشانكردنی گه‌وره‌ترین
فراكسیۆنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه ئه‌ركی پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتی
جێبه‌جێكردنی پێراده‌سپێردرێت، به‌وپێیه‌ی كه ژماره‌ی كورسییه‌كانی
ئه‌و شاره زیاتره له ژماره‌ی كورسییه‌كانی شه‌ش پارێزگای شیعی له
باشوور ئه‌وانیش كه‌ربه‌لا‌و واسیت‌و میسان‌و موسه‌ننا‌و نه‌جه‌ف‌و
قادسییه‌ن”.وتیشی “به‌هه‌مان شێوه ژماره‌ی كورسییه‌كانی به‌غدا زیاترن
له كورسی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا‌و ئه‌نبار‌و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین”.
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه ” هه‌روه‌ها له ژماره‌ی كورسییه‌كانی
پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان‌و كه‌ركوكیش زیاترن”.جێی باسه ئه‌و
ئیئتیلافه‌ی كه بۆی هه‌یه حكومه‌تی داهاتووی عێراق پێكبهێنێت
پێویسته له‌كۆی 325 كورسی په‌رله‌ماندا 163 كورسیی به‌ده‌سته‌وه‌بێت،
ئه‌مه‌ش هاوكات واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته به‌ره‌یه‌كی هاوپه‌یمانیی پێكبهێنرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تۆڕی چاو:
ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له پێشه‌وه‌ی لیسته‌كانی دیكه‌یه

به پێی راپۆرتی تۆڕی چاو
لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
نوری مالیكی له زۆربه‌ی پارێزگاكانی باشوور له پێشه‌وه‌ی ته‌واوی لیست و
قه‌واره سیاسییه‌كانی دیكه‌یه. به‌ڕێوبه‌ری تۆڕی چاوی عێراق بۆ
چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن عه‌لی به‌هادلی له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، به پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له رێگه‌ی
چاودێره‌كانی تۆڕی چاو به‌ده‌ستهاتووه، ده‌ركه‌وتووه لیستی ئیئتلافی
ده‌وڵه‌تی یاسا زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی پارێزگاكانی باشووری بۆخۆی مسۆگه‌ر
كردووه.وتیشی "له پارێزگاكانی دیاله، نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌دین، ئه‌نبار
لیستی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی له پێشه‌وه‌ی لیست
و قه‌واره‌كانی دیكه‌یه".به پێی زانیاریی تۆڕی چاو لیستی ئیئتلافی
ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی له پارێزگا شیعه‌كانی عێراق وه‌ك نه‌جه‌ف،
واست، زیقار، دیوانییه، به‌سره، كه‌ربه‌لا، موسه‌نا، میسان، بابل
زۆرینه‌ی ئه‌و 119 كورسییه به‌ده‌ست دێنێـت كه بۆ ئه‌م پارێزگایانه
ته‌رخانكراوه. پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژ 7/3
له‌سه‌راسه‌ری عێراق ده‌ستی پێكرد‌و وابڕیاره ئه‌مڕۆ 10/3 كۆمسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق رابگه‌یه‌نێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه،
هاوڵاتی.