&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆتایی هات

له
سه‌عات 7:00ی ئه‌م سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه حیزب و قه‌واره سیاسییه
به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌یان راگرتوه و بڕیاره
سبه‌ینێ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا ئه‌نجام بدرێت.قاسم
عبودی وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به
رۆژنامه‌ی (حه‌یات)ی راگه‌یاند كه به‌یاننامه‌یه‌كی رون و ئاشكرایان
ده‌ركردوه و به‌سه‌ر لیست و پاڵێوراوه‌كاندا ته‌عمیمیان كردوه كه
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه ده‌بێت هه‌مو لیست و قه‌واره به‌شداربوه‌كان
بچنه حاڵه‌تی سڕبونی ئیعلامییه‌وه، ئه‌نجامدانی هه‌ر سه‌پێچییه‌كیش،
سزای دارایی به‌دوادا دێت.عبودی خوازیاریی خۆشی پیشاندا به‌وه‌ی كه
سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی كۆسیۆن جێبه‌جێ بكرێت له‌پێناو به‌ڕێوه‌چونی
پرۆسه‌كه به بێ كێشه و گرفت.ماده‌ی 5ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره
25ی ساڵی 2009 بڕگه‌ی یه‌كه‌م له به‌شی دوه‌می سیسته‌می هه‌ڵمه‌تی
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ژماره 19ی ساڵی 2009 ئاماژه به‌وه ده‌كات
كه پێویسته سه‌رجه‌م لیست و قه‌واره به‌شداربوه‌كان پابه‌ندبن به
رێنماییه‌كانی بانگه‌شه و له سه‌عات 7:00ی رۆژی شه‌ممه واته
6/3/2010 سڕبونی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه رابگه‌یه‌نن.جێی ئاماژه‌یه
نزیكه‌ی 19 ملیۆن ده‌نگده‌ر له 18 پارێزگای عێراق و هه‌روه‌ها ملیۆنێك و
900 هه‌زار ده‌نگده‌ری دیكه له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌شداری
له مافی به‌شداریكردنیان له ده‌نگداندا هه‌یه، هه‌روه‌ها 6172 پاڵێوراو
كه نوێنه‌رایه‌تی 165 كیانی سیاسی ده‌كه‌ن، كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ
به‌ده‌ستهێنانی 325 كورسی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تاهیرمحه‌مه‌د ئه‌مین :
له‌ده‌نگدانى تایبه‌تدا 121 سكالاَ تۆماركراوه
پاش ئه‌وه‌ى رِۆژى پێنج شه‌مه ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هێزه
ئه‌منیه‌كان و نه‌خۆش و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و زیندانیانى گرتوخانه‌كان
به‌رِێوه‌چوو ،ئاماره‌كانى كۆمیسیۆن رِێژه‌ى به‌شداربوون به 80%
له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.تاهیر محه‌مه‌د ئه‌مین به‌رپرسى ئۆفیسى سلێمانى
كۆمیسیۆنى بالاَى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان به كوردستانیوزى رِاگه‌یاند
" له‌شارى سلێمانى هیچ كاتێكى زیادكراو نه‌خراه‌وه‌ته سه‌رپرۆسه‌ى
هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاتژمێر 5ى ئێواره بنكه‌كانى ده‌نگدان داخراون وهیچ
خروقات و پێشێلكاریه‌كیش رِوینه‌داوه.سه‌باره‌ت به‌رِێژه‌ى به‌شداربوونى
ده‌نگده‌رانى تایبه‌تى له سلێمانى و ناوچه‌كانى ئه‌و سنوره ، تاهیر
محه‌مه‌د وتى "وه‌ك ئاگاداركراوین له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنى بالاَى سه‌ربه‌خۆى
هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه رِێژه‌ى ده‌نگده‌ران له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق 80% بۆ 81%
بوه‌له‌به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا تاهیر محه‌مه‌د ئه‌مین به‌رپرسى ئۆفیسى
سلێمانى كۆمیسیۆنى بالاَى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان وتى " له رِۆژى
ده‌نگدانى تایبه‌ته‌وه تا ئێستا 121 سكالاَمان به‌ده‌ست گه‌یشتوه
له‌لایه‌ن قه‌واره سیاسیه‌كانه‌وه كه تێكرِایان له‌سه‌ر رِه‌وشى
به‌رِێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كراون و سكالاَكانیش لێكۆڵینه‌وه‌ى
له‌سه‌ر ده‌كرێتده‌رباره‌ى جیاكردنه‌وه‌ى رِێژه‌ى ده‌نگه‌كانیش ئاماژه‌ى
به‌وه‌دا " له دواى ده‌نگدانى گشتى ده‌نگه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت و له 8ى
مانگ ته‌واوى ده‌نگه‌كان له سلێمانى جیاده‌كرێنه‌وه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ى
رِاده‌گه‌یه‌نرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حوسێنی: ئه‌و هێزه ئه‌منییانه‌ی ده‌نگیان فه‌وتاوه ناتوانن له
هه‌ڵبژاردنی گشتی به‌شداری بكه‌ن

– سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن
له كۆمیسیۆنی باڵا حه‌مدییه حوسێنی رایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی هێزه
ئه‌منییه‌كان، كه نه‌ینتوانییووه به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ناتوانن
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی گشتی بكه‌ن. سه‌رۆكی
فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژردن له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن
حه‌مدییه حوسێنی رایگه‌یاند، ئه‌و هێزه ئه‌منییانه‌ی له ده‌نگدانی
تایبه‌ت بێبه‌شكرابوون له مافی ده‌نگدان و نه‌یانتوانی ده‌نگ بده‌ن بۆیان
نییه له رۆژی به‌رِێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتیی‌دا ده‌نگ بده‌ن و به‌شداری
بكه‌ن ته‌نها ئه‌و هێزانه نه‌بێت كه ناسراون به (FBS)
و به‌رپرسیارێتی پارستنی دامه‌زراوه حكومییه‌كانییان له ئه‌ستۆیه.رۆژی
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت ده‌ستیپێكرد و به هۆی
نه‌گه‌رِانه‌وه‌ی ناوه‌كانییان ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی هێزه
ئه‌منییه‌كان نه‌یانتوانی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
بكه‌ن.له‌وچوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی "به‌رپرسیارێتی بێبه‌شبوونی هه‌زاران
كارمه‌ندی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و
به‌رگری عێراق، چونكه ئه‌وان ناوی ئه‌و كارمه‌ندانه‌یان راده‌ستی
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كردووه".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
زیندانییه سیاسییه‌كان داوا ده‌كه‌ن رێكخراوه‌كه‌یان ببێته
دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی
زیندانییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له یاداشتێكیاندا چه‌ند
داواكارییه‌كیان خستۆته‌ڕو له‌پێناو دابینكردنی مافه‌كانیان.
له یاداشته‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كیان بۆ سبه‌ی ناردوه، داوا كراوه
له‌ڕێی په‌رله‌مانه‌وه بودجه‌ی تایبه‌ت به زیندانه سیاسییه‌كان
ته‌رخان بكرێت و داواشكراوه كه رێكخراوه‌كه‌یان له رێكخراوێكی
حیزبییه‌وه بگۆڕێت بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی كه له چوارچێوه‌ی
یاسادا كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.ئه‌و زیندانیه سیاسییانه هه‌ڕه‌شه‌ی
ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا
درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌قی
یاداشته‌كه‌یه:به‌ڕێز/ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی هه‌رێمی
كوردستان
به‌ڕێزان/ سه‌رۆكی فراكسیۆنی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، سه‌رۆكی
فراكسیۆنی لیستی گۆڕان
سه‌رۆكی فراكسیۆنی لیستی یه‌كگرتوی ئیسلامی
سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
بابه‌ت / یاداشتی زیندانیه سیاسیه مانگرتوه‌كان
ئه‌و میلـله‌ته‌ی خه‌بات و قوربانی رۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی فه‌راهه‌م بكا
و داكۆكی له‌سه‌ر نه‌كا ناتوانی مێژوی راسته‌قینه‌ی خۆی بنوسێته‌وه و
چه‌رخی گه‌ردون به‌ره‌و هه‌ڵدێر و نه‌مانی ده‌بات.به‌ڕێزان ئێمه‌ی
زیندانیانی سیاسی كوردستان له رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌باتی
گه‌له‌كه‌ماندا كه ئه‌و كاته گه‌نج بوین هه‌مو تواناكانمان ته‌رخانكرد
له پێناوی سه‌رفرازی میلـله‌ته‌كه‌مان و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ست
هاتوه به‌شێكی ره‌نج و فیداكاری ئێمه‌ی شه‌هیدانی زیندوه، لای
به‌ڕێزتان و لای ئێمه‌ش به به‌ڵگه و دۆكۆمێنت سه‌لمێندراوه كه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ زیندانیانی
سیاسی كوردستان له حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ وه‌رگرتوه، ئێستاش
به‌ڕێزتان سه‌رقاڵی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، بۆیه:
داوكارین :
1-له‌دانشتنی داهاتوی په‌رله‌مان پشتگیر و ره‌زامه‌ندی خۆتان و
ئه‌ندامانی لیسته‌كانتان ده‌رببڕن به‌ده‌نگدانتان بۆ دیاریكردنی بڕی
بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ زیندانیه سیاسیه‌كان له‌ناو بودجه‌ی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان.
2-پشتبه‌ستن به‌یاسای ده‌زگای زیندانیانی سیاسی ژماره (4) ی ساڵی
2006 و بڕگه و ماده هه‌مواركراوه‌كانی و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه بۆی
ده‌رچون له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقی فیدراڵه‌وه، كه لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستان له به‌غداد ده‌نگیان به‌و یاسایه داوه.
له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌ده‌زگایی كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه تێكۆشه‌ره له چوارچێوه‌ی
رێكخراوێكی حیزبیه‌وه بگۆڕدرێت بۆ ده‌زگایه‌كی حكومی كه له‌سنوری
یاسادا كاره‌كانی ئه‌نجامبدا و له ژێر چاودێری ده‌زگای چاودێری درایی
بێت، وه‌ك هه‌مو فه‌رمانگه‌یه‌كی تری حكومی. بۆیه داواكارین به
ئینفازكردنی یاسای ئاماژه پێكراوه به پشت به‌ستن به
ماده‌ده‌ستویه‌كانی عێراقی فیدراڵ و پرۆژه ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه درێژه به‌مانگرتنه‌كه‌مان ئه‌ده‌ین تا داواكاریه‌كامان له لایه‌ن
په‌رله‌مانه‌وه جێبه‌جی ئه‌كرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه،
هاوڵاتی.