&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی هێزه‌كانی له عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند ، كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی
هێزه‌كانمان له عێراق به‌رده‌وامه سه‌ره‌رای بوونی توندوو تێژی له
عێراقدا. دوێنی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند،
مانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له عێراق په‌یوه‌ست ده‌بێت به هه‌ر گۆرانكارییه‌كی
له ناكاو كه رووبه‌رووی عێراق ده‌بێته‌وه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش
پابه‌ند ده‌بین به رێكه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكا
تایبه‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌و وڵاته له كۆتاییه‌كانی سالی
2011 ه‌وه. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا " جیف مۆریل"
رایگه‌یاند، واشنتۆن پابه‌ند ده‌بێت به كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له
عێراق بۆ 50 هه‌زار سه‌رباز له كۆتاییه‌كانی مانگی ئابی داهاتوو
.له‌لایه‌كی دیكه‌وه "مۆریل "دووپاتی پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی بۆ هێزه‌كانی
عێراق كرده‌وه له كاتی پێویست ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق له كاتی
ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن داوایان لێبكات . هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌و ئاسته ده‌مینێته‌وه بۆ دابین كردن و پاراستنی
ره‌وشی هه‌ڵبژاردن و دواتر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات به شێوه‌یه‌كی ئاشتی
له عێراقدا . لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پنتاگۆن زیاتر بۆ رواندنه‌وه‌ی
ئه‌و مه‌ترسیانیه‌یه كه باس له خراپ بوونی بارودۆخی عێراق له كاتی
ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن و دوای هه‌لبژاردن كه كاریگه‌ری له سه‌ر خشته‌ی
كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌سلێمانی 67هه‌زار‌و له‌هه‌ولێر 45 هه‌زار كه‌س به‌شداریی ده‌نگدانی
ئه‌مڕۆ ده‌كه‌ن
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تدا
كرایه‌وه‌و به‌رپرسانی كۆمسیۆنیش رایده‌گه‌یه‌نن له‌سلێمانی 67هه‌زار كه‌س
ده‌نگده‌ده‌ن‌و له‌هه‌ولێریش 45 هه‌زار.به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی باڵا
له‌شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت له‌شاری هه‌ولێر،
45 هه‌زار كه‌سن كه بریتیین له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و
كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌و زیندانه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری كۆمسیۆن وتیشی ده‌نگده‌ران له‌ڕێی 57 ناوه‌ندی
ده‌نگدان‌و 152 وێستگه‌وه ده‌نگ ده‌ده‌ن
به‌هه‌مان شێوه تاهیر محه‌مه‌د عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری لقی سلێمانی كۆمسیۆنی
باڵا رایگه‌یاند ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت له‌پارێزگای سلێمانی
ده‌گاته 67 هه‌زار كه‌س.ناوبراو ئاشكرایكرد كه له‌و ژماره‌یه، 60
هه‌زاریان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ن‌و حه‌وت هه‌زاریش كارمه‌ند‌و نه‌خۆش‌و
زیندانییانن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌پرۆژه‌ی بودجه‌دا به‌شه بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیارینه‌كراوه

له‌بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان، به‌شه‌بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمی كوردستان دیارینه‌كراوه و تائێستاش یاسایه‌ك نییه بۆ رێكخستنی
موچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم.بورهان ره‌شید، ئه‌ندامی پارله‌مانی كوردستان
له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان بهknnی راگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا به‌شه
بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی داده‌وه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی
پارله‌مانیش دیاری نه‌كراوه، پارله‌مانتارانیش پێویستیان به به‌رچاوڕونی
هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه.ئه‌و ئه‌ندام پارله‌مانه‌كه‌ی كوردستان ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد، له‌كاتی پێشنیاركردنی دیاریكردنی به‌شه بودجه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پارله‌مان بێده‌نگی نواندوه، وتیشی: پێویسته ئه‌و
به‌شه بودجه‌یه و موچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیش به‌یاسا دیاریبكرێت، بۆ
ئه‌وه‌ی رێگه له‌به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی بگیرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
داوای كۆدی كارتی ده‌نگدان له‌پۆلیس ده‌كرێت"

به‌پێی هه‌ندێك زانیاری پشتڕاستكراوه كه ده‌ست
ئاوێنه كه‌وتووه له‌ناحیه‌ی وارماوای ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس داوایكردووه له‌كارمه‌نده‌كانی كۆدی كارتی
ده‌نگدان بهێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوای فه‌رزكردنی ده‌نگه‌كان بزانن
ده‌نگیان به‌كێ داوه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسیش ره‌تیده‌كاته‌وه.له‌چه‌ند
په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سایتی ئاوێنه چه‌ند
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌شدار‌و ئاگادار له‌ده‌نگدانی تایبه‌ت كه ناو‌و
ناونیشانیان لای ئاوێنه پارێزراوه جه‌ختیانكرده‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری
پۆلیسی ناحیه‌ی وارماوا داوای له‌كارمه‌نده‌كانی بنكه‌كه‌ی خۆی
كردووه كۆدی كارتی ده‌نگدانی بۆ بهێننه‌وه بۆئه‌وه‌ی كه دواتر
ده‌نگه‌كان له‌كۆمسیۆن جیاكرانه‌وه بزانرێت ده‌نگیان به‌كێ داوه. ئه‌م
سه‌رچاوانه وتیشیان كاتێك پۆلیسه‌كان چونه‌ته ده‌نگدانی تایبه‌ت
كارته‌كانی بۆیان ده‌ركه‌وتووه ده‌نگدان هیچ كۆدێكی له‌سه‌ر نه‌بووه‌و
ئه‌مه‌ش تووشی دڵه‌راوكێی كردوون‌و وتیان "پێده‌چێت ئه‌م قسه‌یه هه‌ر بۆ
گوشاری ده‌روونی دروستكرابێت تا پۆلیسه‌كان ده‌نگ به‌هیچ لیستێكی
ركابه‌ری هاوپه‌یمانیی نه‌ده‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه،
هاوڵاتی.