&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
خوێندنگاكان كراونه‌ته بنكه‌ی حیزبه‌كان
300 خوێندكار ئیمزای ناڕه‌زایه‌تییان كۆكرده‌وه
بۆ
پیشاندانی هه‌ڵوێستی ناره‌زایی له‌به‌رامبه‌ر كردنی خوێندنگاكان
به‌بنكه‌ی حیزبی له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی نه‌بوونی
خوێندنگه‌ی هه‌یه، 300 خوێندكلری شاری سلێمانی ئیمزای
ناره‌زایه‌تییان كۆكرده‌وه.ه‌نامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك
خوێندكاری شاری سلێمانی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی
كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه هاتووه " كێشه‌ی كه‌می
خوێندنگا له هه‌رێمی كوردستان به به‌رچاوی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان یه‌كێكه له خاڵه لاواز‌و نێگه‌تیڤه‌كانی سیسته‌می په‌روه‌رده
و فێركردن له هه‌رێمی كودستان، به جۆرێك زۆربه‌ی خوێندنگاكان دوو تا
سێ ده‌وام‌و زیاتریشی تێدا ده‌كرێت، هه‌ر پۆلێك نزیكه‌ی 50-60
خوێندكاری تێدایه ته‌نانه‌ت له‌ناو مه‌ركه‌زی شاره‌كانیشدا"هه‌روه‌ها
هاتووه" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی ڕابردوودا
له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكات،
حیزب و ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به حیزبیش له جیاتی ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر
بن له پرۆسه‌ی خوێندندا به‌ڵام سه‌ربار بوون، له‌لایه‌ك ده‌خاله‌ت
كردنیان بۆ حیزبایه‌تی و به‌حیزبی كردنی مامۆستا و خوێندكاران و
فه‌رمانبه‌ران بووه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بوونه‌ته مایه‌ی بارگرانی و
داگیركرنی بیناكان، به‌مه‌ش سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی خوێندنیان شێواندوه"ئه‌و
خوێندكارانه له‌نامه‌كه‌یاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌م
ناهه‌قییه له كاتێكدایه كه حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بودجه‌یه‌كی
زۆریان له‌به‌رده‌ستدایه‌و ده‌یانتوانی خۆیان جێگه‌ورێگه بۆخۆیان
په‌یدابكه‌ن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن‌و جیاكردنه‌وه‌ی
خوێندن له ده‌ستێوه‌ردانی كاری حیزبی، له‌هه‌مان كاتدا به‌شێكی زۆریان
له ناوه‌نده‌كانی خوێندن كردووه به باره‌گای حیزبی بۆ نموونه له
شاری سلێمانیدا:
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی / دار المعلمات.
مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان / سانه‌وی وه‌ته‌ن.
به‌شێك له ئاماده‌یی سلێمانی كوڕان/ رێكخراوی ئازادی لاوان.
مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له قه‌ڵاچوالان / دواناوه‌ندی بووه.
ئه‌مانه هه‌موویان بیناكانیان موڵكی وه‌زاه‌تی په‌روه‌رده‌ن‌و چه‌ند
ساڵێكه بۆ مه‌به‌ستی حیزبی به‌كار ده‌هێنێرن.
له‌كۆتایی نامه‌كه‌یاندا خوێندكاره‌كان داواكارن ئه‌و باره‌گایانه چۆڵ
بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خزمه‌تی خوێندكاران به‌كاربهێنرێن نه‌ك بۆ
حیزبه‌كان.یه‌كێكیش له‌سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م ناره‌زایه‌تییه به سایتی
هاوڵاتی راگه‌یاند" ئێمه خوازیارین هه‌لومه‌رجی په‌روه‌رده له‌كوردستان
باشتر بكرێت‌و چیتر ده‌ستتێوه‌ردانی خوێندن له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه
حه‌ڵاڵ نه‌كرێت"
ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره ووتیشی" خوازیارین سه‌روه‌ت‌و موڵكی گشتی بۆ
حیزبه‌كان به‌كارنه‌برێت، به‌تایبه‌تی كه‌ره‌سته‌و بیناو خوێندنگاكان
نه‌كرێته بنكه‌و باره‌گای حیزبه‌كان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌زاره‌تی به‌رگری دۆسیه‌ی سوپای پێشووی یه‌كلاكردۆته‌وه

وه‌زاره‌تی
به‌رگری عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند؛ كه دۆسیه‌ی كارمه‌ندانی سوپای پێشووی،
به ته‌واوی یه‌كلاكردۆته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه، فه‌ریقی یه‌كه‌م (بابه‌كر زێباری) سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای
عێراق، ڕایگه‌یاند؛ وه‌زاره‌تی به‌رگری 6 هه‌زار و 637 ئه‌فسه‌ری سوپای
پێشووی بۆ حزمه‌تی سه‌ربازی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ نێو سوپای نوێ.زێباری
گوتیشی: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دۆسیه‌ی كارمه‌ندانی سوپای پێشوو به ته‌واوی
یه‌كلاكردۆته، ئه‌ویش پاڵپشت به‌چه‌ند به بڕیارێك، یه‌كه‌م، هه‌ندێكیان
خانه‌شنیان كراون، به‌هۆی ڕه‌وشی ته‌ندروستی، یاخود ئاره‌زوو نه‌كردن به
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو سوپا، یاخود به‌هۆی گه‌وره‌یی ته‌مه‌نییه‌وه، دووه‌م:
هه‌ندێكی تریان له وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نییه‌كان دامه‌زراون، سێیه‌م:
هه‌ندێكی تریش له وه‌زاره‌تی ناوخۆ دامه‌زراون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بارزانی هه‌ڕه‌شه له پارێزگاری موسڵ ده‌كات
مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌سیل
نوجه‌یفی پارێزگاری "موسڵ" کرد.به‌پێی هه‌واڵێكی ڕادیۆی كوردی ئێران ,
كه له‌سه‌رچاوه ڕه‌سمییه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان بلاَویكردۆته‌وه
، مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له دیداری له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی ناڕه‌زای ده‌ربڕین و به‌ردبارانكردنی
ئه‌سیل نوجه‌یفی پێشوازیكردبو ڕایگه‌یاند" له‌گه‌ڵ درێژه‌ی ڕه‌وتی
دوژمنکارانه‌ی پارێزگاری موسڵ به‌رامبه‌ر کورده‌کان، ناوبراو ناتوانێ
درێژه به سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی بدات.دوای ئه‌وه‌ی دانیشتوانی "ته‌لکیف"
پێشیان به چوونی پارێزگاری موسڵ بۆ ناوچه‌كه‌یان گرت، هێزه ئاسایشییه‌کان
، ئه‌و که‌سانه‌یان گرت.پێشتریش ئه‌سه‌یل نوجه‌یفی كه پۆستی پارێزگاری
موسڵی وه‌رگرت، په‌یوه‌ندی ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی کورد تێکچوو.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بڵاوبوونه‌وی كتێبی ئایاتی شه‌یتانی هه‌را ده‌نێته‌وه
بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌گێڕدراوی
به‌شێك له كتێبی ئایاتی شه‌یتانی له ژماره 17ی گۆڤاری خه‌ڵك،
ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له كۆڕوكۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌كان لێكه‌وته‌وه‌و
ژماریه‌ك له سایت‌و رۆژنامه‌كانی ئێرانیش ناڕه‌زایی توندی خۆیان له‌م
باره‌وه راگه‌یاند‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی
ئه‌و رۆمانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری خه‌ڵك، سه‌رده‌شت
حه‌مه ساڵح له لێدوانێك رایگه‌یاند "بڵاوكردنه‌وی به‌شێك له‌و رۆمانه
له گۆڤاره‌كه‌م به بێ هیچ مه‌به‌ستێك بووه‌و ته‌نیا به پشتبه‌ستن به‌و
ئازادیی راگه‌یاندنه‌یه كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك
لایه‌ن وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌مه‌یان وه‌ك هه‌لێك بۆ بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن به‌كارهێنا‌و له رێگه‌ی مه‌لاكانه‌وه به‌تایبه‌ت مه‌لا
به‌شیر‌و چه‌ندین مه‌لای مزگه‌وت له ناوچه‌ی سۆران‌و چه‌ندین ناوچه‌ی
دیكه، هه‌ستی خه‌ڵكیان وروژاند".سه‌رده‌شت حه‌مه‌ساڵح وتی "ناڕه‌زاییه‌كان
گه‌یشته راده‌یه‌ك كه له‌ئێستادا په‌رله‌مانی كوردستان سكاڵایه‌كی یاسایی
له‌سه‌رم تۆمار كردوه".پاش ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌و سكاڵای په‌رله‌مان
له‌سه‌ر سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری خه‌ڵك، رۆژی رابردوو چه‌ندین سایت‌و رۆژنامه‌ی
ئێران وه‌ك سایتی تابناك (سه‌ر به‌موحسینی ره‌زایی به‌رپرسی پێشووی سوپای
پاسداران)و رۆژنامه‌ی ئافتابی یه‌زد (سه‌ربه ریفورمخوازانی ئێران)و
چه‌ندین سایت‌و رۆژنامه‌ی دیكه ناڕه‌زایی توندی خۆیان به‌رامبه‌ر به
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه نیشاندا‌و یه‌كێتی نیشتمانیان به‌و كاره
تۆمه‌تبار كردسایتی تابناك له بابه‌تێكدا ئه‌م كاره به سوكایه‌تی كردن
به ئیسلام ناولێده‌بات‌و ده‌نوسێت " گۆڤاری خه‌لك بلاوكراوه‌ی نزیك له
یه‌كێـتی نیشتمانی كوردستان به رێبه‌ری جه‌لال تاله‌بانی له ژماره
17ی خۆیدا كتیبَی ئایه‌تی شه‌یتانی به زمانی كوردی بلاو كردوته‌وه
... ئه‌و هه‌نگاوه كه‌م وێنه‌ی ئه‌و گوڤاره له كاتێكدا دێت كه زۆرێك
له وڵاتانی ئیسلامی هۆشداریان دابوو له بوونی موساد‌و ده‌زگای
سیخۆری ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌یه". تابناك له ژێر ناوی "بڵاوكردنه‌وه‌ی
ئایه‌تی شه‌یتانی له ناوچه‌ی موسلمانشنی دراوسێی ئێران "ئه‌وه‌ش
ده‌خاته‌روو كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دوای ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه
كه له هه‌لبژاردنه‌كانی پێشوو له لایه‌ن لیستی گۆڕانه‌وه توشی
هاتووه، ئێستاش به بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه له ناوچه‌یه‌كدا كه له
سه‌دا(95)ی خه‌ڵكه‌ی موسلمانن، خۆشه‌ویستی ئه‌وان له ناو خه‌لكی دا
داده‌به‌زێَنت".سایتی تابناك هه‌ر له هه‌واله‌كه‌یدا به‌شێك له
فتواكه‌ی ئایه‌تۆللا خومه‌ینی بۆ كوشتنی سه‌لمان روشدی بلاوكردوته‌وه
كه تیادا هاتووه:" داوا له هه‌موو موسلمانانی جیهان ده‌كه‌م كه
نوسه‌ری كتێبی ئایه‌تی شه‌یتانی‌و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی
كتێبه‌كه له سێداره‌دا بده‌ن‌و هه‌ر كه‌س ئه‌وانه‌ی بینی له
سێداره‌یان بده‌ن‌و هه‌ر كه‌سیش له‌و رێگایه‌ش بكوژرێ،
شه‌هیده".سه‌باره‌ت به‌مه سه‌رنوسه‌ری خه‌ڵك ده‌ڵێت "كاردانه‌وه‌ی
میدیاكانی ئێران له هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی
مه‌لا به‌شیر سه‌رچاوه‌ده‌گرێت"ئه‌و نایشارێته‌وه كه له‌م هه‌ڵوێسته‌ی
ئێران هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كات‌و وتی "من لێره‌وه داوای لێبوردن
له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م‌و رایده‌گه‌یه‌نم كه گۆڤاری خه‌ڵكی هی خۆمه‌و
هیچ حیزب‌و لایه‌نێكی سیاسی پشتگیریم ناكات، بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و
رۆمانه‌ش به بێ مه‌به‌ست بووه".له‌پێوه‌ند به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه ئاوێنه
پێوه‌ندی كرد به سكرتێری لیژنه‌ی داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان، له
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، ئه‌نوه‌ر حسێن(بازگر)ه‌وه وتی
"سه‌ندیكا زانیارییه‌كی ئه‌و تۆی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
نیه".راشیگه‌یاند پاش گه‌یشتنی سكاڵای سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری خه‌ڵك، سه‌ندیكا
له پێناو ئازادی رۆژنامه‌نوسین‌و راده‌ربڕین له‌كوردستان پشتگیری له
سه‌رده‌شت حه‌مه ساڵح ده‌كات.كتێبی ئایاتی شه‌یتانی له نوسینی نوسه‌ری
به‌ریتانی به ره‌گه‌ز هیندی، سه‌لمان روشدیه كه له‌لایه‌ن خومه‌ینی
رێبه‌ری پێشووی ئێران حوكمی مه‌رگی بۆ ده‌رچوو. روشدیی ته‌مه‌ن 63 ساڵ تا
ئێستا سێ جار خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی بوكری به‌ده‌ستهێناوه له‌لایه‌ن مه‌لیكه‌ی
بریتانیاوه رێزی تایبه‌تی لێگیراوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مالیكی: دوای هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی
كوردستان رێك ده‌كه‌وین بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت

نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
رایگه‌یاند" لیسته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت له دوای هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ لیستی
هاوپه‌یمانیی كوردستان رێك بكه‌وێت تا بتوانێت زۆرینه‌ی پێویست به‌ده‌ست
بهێنێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له دوانگه‌ی
سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی نیشتیمانیی عێراقیدا، مالیكی وتی “پێكهاتن
له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی كوردستان پێویسته بۆ هاتنه‌دیی زۆرینه‌ی پێویست
بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، چونكه قه‌واره‌ی برایانی كورد بنه‌ڕه‌تییه
له‌پێكهێنانی حكومه‌تدا‌و ناكرێت فه‌رامۆش بكرێت، هه‌روه‌ك ئێمه
په‌یوه‌ندیی مێژووییمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌و پرۆسه‌ی سیاسی‌و
یه‌كێتیی نیشتیمانییش پێویستی به پاراستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه
هه‌یه”.له حه‌وتی ئازاری داهاتوودا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له عێراق
به‌پێی سسته‌می فره‌بازنه‌یی‌و لیستی كراوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و تێیدا
ژماره‌یه‌ك هاوپه‌یمانێتیی‌و ده‌یان قه‌واره‌ی سیاسی بۆ به‌ده‌ستهێنانی
325 كورسیی په‌رله‌مان كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن، زیاتر له (19) ملیۆن كه‌س له
سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، هاوكات كۆمیسیۆن بنكه‌ی
له 16 وڵاتی جیهان كردۆته‌وه بۆ ملیۆنێك‌و 900 هه‌زار عێراقیی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه،
هاوڵاتی.