به‌ره‌سمیى ئه‌ركی پاراستنی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك
به پپێشمه‌رگه ده‌سپێردرێت
هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له شارى كه‌ركوك كه به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى
ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوكى پێسپێردراوه،
چوارشه‌ممه 26\5، به‌مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و هێزه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌نجومه‌ن‌و ئیداره‌ی
كه‌ركوك‌و هاووڵاتییانی شاری كه‌ركوك، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له
باره‌گای لیوای یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له قه‌ره‌هه‌نجیر
به‌رێوه‌چوو.له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگا‌و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو فه‌رمانده‌ی لیوای
یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و نوێنه‌رانی سوپای ئه‌مریكا له ناوچه‌كانی
ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك‌و ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌كان ئاماده‌یبوون، رزگار عه‌لی
رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی وه‌ك هێزێكی نیزامی له
كه‌ركوك به‌ره‌سمی ناساند‌و رایگه‌یاند وه‌ك ئه‌نجومه‌ن‌و ئیداره‌ی كه‌ركوك
مامه‌ڵه‌یه‌كی ره‌سمی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردسان دا ده‌كه‌ین
به‌وپێیه‌ی ئه‌و هێزه به‌پێی بریارێكی حكومه‌تی فیدراڵ هاتونه‌ته
ناوچه‌كه.دواتر له وته‌یه‌كیدا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پێویستی به‌هێزكردنی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی هێزه
ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك كرده‌وه‌و رایگه‌یاند واقعی پارێزگای كه‌ركوك وا
ده‌خوازێت په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك
به‌هێزی پێشمه‌رگه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر دروستبێت كه ئه‌و هاوكارییه
ده‌بێته بناغه‌یه‌ك بۆ كاری ئه‌و هێزانه له‌دوا رۆژدا.دوای تاوتوێكردنی
میكانیزمه‌كانی به‌هێزكردنی ئه‌و هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگییه بریاردرا
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له داهاتوودا رێكبخرێت به به‌شداری هه‌موو
یه‌كه ئیداره‌ییه‌كان‌و هاوكات ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو ناحییه‌كان بۆ
بڕیاردان له‌سه‌ر رێكخستنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه.جێی ئاماژه‌یه به‌پێی
رێكه‌وتنێكی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكاو سوپا‌و پۆلیس‌و هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمیهێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك
جێگیر كراوه‌و ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك
له‌ناحیه‌كانی قادر كه‌ره‌م‌و له‌یلان‌و قه‌ره‌هه‌نجیرو شوان‌و پردێ
به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سپێردراون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ده‌سته‌ی نه‌زاهه: 90 كه‌س به دزینی 105 ملیار دینار ئیدانه
كراون‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ 1448 داواكراو ده‌رچوه

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی نه‌زاهه‌ی عێراق ئاشکرایکرد، له‌ماوه‌ی چوار
مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 1448 داواكراو
ده‌ركراوه‌و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 90 تۆمه‌تبار به دزینی 105 ملیار
دینار (نزیكه‌ی 89 ملیۆن دۆلار) ئیدانه كراون.
دادوه‌ر ره‌حیم عه‌گیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی نه‌زاهه‌به (ئه‌سوات
ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند: ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی گشتی له سه‌ره‌تای ساڵی
2010ه‌وه تاکو یه‌كی ئایار توانیویه‌تی چاو به دۆسیه‌ی 2579
داواكراودا بخشێنێته‌وه‌و له‌و ژماره‌یه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ
1448 داواكراو ده‌ركردوه.عه‌گیلی، وتیشی: داواكراوه‌كانی دیكه‌ش
داوایان ئاڕاسته‌كراوه كه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی
ده‌سته‌که‌دا ئاماده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی كاره‌كانیان له
فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.ناوبراو
رونیشیکرده‌وه كه ده‌سته‌كه "820 تۆمه‌تباری ره‌وانه‌ی دادگای
تاوانه‌كان كردوه به‌هۆی تۆمه‌تباركردنیان به دزینی دارایی گشتی یان
گه‌نده‌ڵیی ئیداری‌و دارایی له وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كان‌و له‌سه‌ر
ئاسته جیاوازه‌كان."سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی نه‌زاهه‌ی عێراق
ئاشکراشیکرد: له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا 90 تۆمه‌تبار حوكم
دراون به‌هۆی تێوه‌گلانیان له دزینی 105 ملیار دینار (نزیكه‌ی 89
ملیۆن دۆلار).
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، كه میكانیزمه نوێیه‌كانی ده‌سته‌که به‌س نییه
بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا، ئه‌گه‌ر
لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی چاودێری‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هاوكاریی ئه‌و ده‌سته‌یه نه‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ولێر.. به‌بڕیارێك دوكان و بازاڕه‌كان
كامێرای چاودێریی داده‌نێن
به‌پێی بڕیارێكی ئاسایشی هه‌ولێر بڕیاردراوه كه بازاڕ‌و دوكانه گه‌وره‌و
هه‌ستیاره‌كانی ئه‌وشاره كامێرای چاودێری دابنێن بۆ پارێزگاری له‌سه‌رو
ماڵیان‌و دووربوونیان له دزی‌و كاری نه‌شیاوه‌وه.بۆیه ئه‌م بڕیاره
خۆشحاڵی لای هه‌ندێك دوكاندار دروستكردووه، به‌ڵام هه‌ندێك دوكانداری تریش
ناڕه‌زایی له‌و بڕیاره ده‌رده‌بڕن‌و پێیانوایه، نرخی ئه‌و كامێرایانه
گرانه.. بۆیه له‌مباره‌یه‌وه وته‌ی چه‌ند دوكاندارێكمان وه‌رگرت‌و
وتیان:دوكاندار نامیق حامد كه دوكانی فرۆشتنی جلوبه‌رگی هه‌بوو وتی: رۆژێك
كوڕێكی گه‌نج هات نوسراوێكی پێ‌بوو وتی، من له ئاسایشه‌وه هاتووم ده‌بێت
له‌ماوه‌ی 72 سه‌عاتدا كامێرا دابنێن بۆ سه‌لامه‌تی خۆتان‌و
شاره‌كه‌تان.نووسراوه‌كه‌شمان خوێنده‌وه داوامان لێكرابوو كه كامێرای
چاودێری دابنێین ئێمه‌ش به 7 دوكان 4 كامێرامان كڕی‌و هه‌ر دوكانه‌ی 131
هه‌زار دینارمان دا، دواتر كه بینیان دامانناوه، ده‌ستخۆشیان
لێكردین.دوكاندارێكی تر كه كرێم ستی‌و دۆندرمه‌ی ده‌فرۆشت وتی: ئێمه‌ش به
3 دوكان 2 كامێرامان كڕیوه‌و دامانناوه كه هه‌ریه‌كێكمان 227 هه‌زار
دینارمان داوه، دانانی ئه‌و كامێرایه زۆرباشه، به‌ڵام پاره‌كه‌ی زۆره
له‌وانه‌یه من بتوانم به‌ڵام دوكاندار هه‌یه دوكانێكی بچوكی هه‌یه‌و
بازاڕی هیچ نییه ئه‌و پاره‌یه زۆره بۆ ئه‌و دوكانداره به‌ته‌نیا
دایناوه 600 تا 700 دۆلاری داوه به‌كامێرا شوێنی دانانه‌كه‌شی
هه‌ڵه‌یه.ئه‌گه‌ر دزێك بێت له دوكانه‌كه‌ی من دزی بكات، له پێشا ئامێری
وێنه‌گرتنه‌كه ده‌شكێنێت بۆیه ده‌بێت له شوێنێكی شاراوه بێت.
دوكاندارێكی تر كه پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن بوو وتی: به‌ڕاستی من دوكانێكی
بچوكم هه‌یه‌و بازاڕیش كزه، ئێستاش كامێرایان به‌ئێمه كڕیوه پاره‌كه
زۆره یان باحكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی دایبنێت یاخود نیوه‌ی پاره‌كه‌ی
بدات‌و نیوه‌كه‌ی تر ئێمه ده‌یده‌ین.
له‌وباره‌یه‌وه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاری هه‌ولێر وتی: دانانی
كامێرا ته‌نها بۆ شوێنه زۆر هه‌ستیاره‌كان‌و ئه‌وانه‌ی ئیمكانیاتی
ماددییان باشه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان به‌و كاره هه‌ستاون
ئێمه‌ش هاوكاریمان كردون‌و پێیان باشبووه له ناوبازاڕه‌كان له سه‌ره
گۆشه‌كان هه‌ندێك كامێرا هه‌بێت زیاتر بۆ دوكانه گه‌وره‌كان‌و
سوپه‌رماركێته‌كانه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوكانێكی بچوكیان هه‌بێت‌و باری
داراییان باش نه‌بێت ده‌توانێت نه‌یكڕێت‌و ئه‌و كامێرایه بۆ سه‌لامه‌تی
دوكانه‌كه‌یه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له بنیادنانی هێزی ئاسمانی‌دا هاوكاری حكومه‌تی
فیدراڵی ده‌كات
وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له بنیادنانی هێزی ئاسمانی عێراقیدا،
هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كات. (ئازاد شاڵی) ڕێكخه‌ری
نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هێزی ئاسمانی عێراقی، له
لێدوانێكدا بۆ (سایتی ڕادیۆ سه‌وا) ڕایگه‌یاند؛ بۆ بنیادنانه‌وه‌ی هێزی
ئاسمانی عێراقی، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری حكومه‌تی
فیدراڵی ده‌كات.شاڵی ڕاشیگه‌یاند؛ 29 قوتابی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و
ناوچه دابڕاوه‌كان له خولی نوێی كۆلیژی هێزی ئاسمانی وه‌رگیراون.گوتیشی:
ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه له دامه‌زراوه
سه‌ربازییه‌كانی عێراقی وه‌رده‌گیرێن، له زیاد بوون دایه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عێراق: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی
هه‌ڵوه‌شانده‌وه

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كوه‌یت فشارێكی زۆری له‌سه‌ر هێڵی ئاسمانی عێراق
دروستكرد و له یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی فرۆكه‌یه‌كی عێراقیدا بۆ به‌ریتانیا
به هۆی داوایه‌كی یاسایی كوه‌یته‌وه به‌رێوه‌به‌ری هێڵی ئاسمانی عێراق
له‌گه‌ڵ دابه‌زینیدا له‌و وڵاته ده‌ستگیركرا, ئه‌مه جگه له‌وه‌ی عێراق
تائێستاش له ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندایه به‌هۆی
قه‌رزه‌كانی كوێته‌وه, ئه‌و هۆكارانه‌ش عێراقی ناچاركرد فێڵێكی یاسایی
بدۆزێته‌وه بۆ خۆ قوتاركردن له فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت, بۆیه به
بڕیارێك حكومه‌تی عێراق هێڵی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.كه‌ریم
ته‌میمی، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراقه‌وه، رایگه‌یاند،
كه هێڵی ئاسمانی عێراق سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی وه‌ستاندوه‌و دو یان سێ
كۆمپانیای تر جێگای كۆمپانیا هه‌ڵوه‌شاوه‌كه ده‌گرنه‌وه, ئه‌مه‌ش دوای
ئه‌وه دێت كه حكومه‌تی كوه‌یت داوای ملیارێك و 200 ملیۆن دۆلار وه‌ك
قه‌ره‌بوی ئه‌و فرۆكانه ده‌كات كه له جه‌نگی داگیركردنی كوه‌یتدا له
لایه‌ن حكومه‌تی سه‌ددام حسێنه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.هاوکات تارق
حه‌رب كه شاره‌زایه‌كی یاساییه له‌وباره‌یه‌وه ئاشکرایکرد، بڕیاره‌كه‌ی
حكومه‌تی عێراق له جێی خۆیدایه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق خاوه‌نی
ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایه‌و كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقیش كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی
گشتییه, بۆیه پێویسته بڕیاری مایه‌پوچبونی ئاشكرا بكرێت بۆ رزگاربون
له‌و داوا زۆر‌و زه‌به‌ندانه‌ی كه هێڵی ئاسمانی كوه‌یتی له كۆمپانیای هێڵی
ئاسمانی عێراق داوای ده‌كات.ئه‌و شاره‌زا یاساییه رونیشیكرده‌وه، كه به
پێی یاسا بازرگانیه‌كان حكومه‌تی كوه‌یت له‌مه‌ودوا ناتوانێت داوای هیچ
قه‌ره‌بویه‌ك له هێڵی ئاسمانی عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه بكات, چونكه به پێی
یاساكان ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌ك مایه‌پوچبونی خۆی راگه‌یاند ئه‌وا سه‌رجه‌م
خاوه‌ن قه‌رزه‌كانیش له‌گه‌ڵیدا مایه‌پوچ ده‌بن ئه‌گه‌ر پێشتر رێوشوێنیان
له باره‌ی قه‌رزه‌كانیانه‌وه نه‌گرتبێته به‌ر, له چه‌ند ساڵی رابردوی
دوای روخانی حكومه‌تی سه‌ددامیشه‌وه حكومه‌تی كوه‌یت هه‌مو هه‌وڵێكی هێڵی
ئاسمانی عێراقی بۆ گه‌شت كردن به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا
هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه, هه‌روه‌ها له ساڵانی پێشوشدا كوه‌یت هه‌وڵیداوه
ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكانه‌دا كه هێڵی ئاسمانی عێراقی له وڵاتانی
كڕیوه, هه‌روه‌ك ساڵی 2008 فه‌رمانێكی یاسایی پێدرا بۆ ده‌ست
به‌سه‌راگرتنی ئه‌و 10 فرۆكه‌یه‌ی كه حكومه‌تی عێراق له كۆمپانیای
"بۆمباردێر"ی كه‌نه‌دی داوای كردبو.حكومه‌تی عێراق له هه‌وڵی
به‌رده‌وامدایه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه حكومه‌تی پێشوتری عێراق
له وڵاتانی وه‌رگرتبو، هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و
قه‌ره‌بوانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له به‌رامبه‌ر جه‌نگه‌كانی
عێراق بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به سه‌ریدا سه‌پاندویه‌تی, له ناویشیاندا
ئه‌و قه‌رزانه‌یه كه له باتی بردنی 10 فرۆكه‌ی كوه‌یتی و كاولكردنی
فرۆكه‌خانه‌ی هێڵی ئاسمانی كوه‌یتی به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه, له ئێستاشدا
زۆرینه‌ی وڵاتان له قه‌رزه‌كانیان خۆشبون له‌سه‌ر عێراق ته‌نها وڵاتانی
عه‌ره‌ب و دراوسێ نه‌بێت كه ئێران و كوه‌یت له ریزی پێشه‌وه‌یاندان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حیزبی ماركسی لنینیستی ئه‌ڵمانیا نامه‌یه‌كی
ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
به‌رێز مه‌سعود به‌رزانی
ئێمه له‌هه‌واڵی کوشتنی رۆژنامه‌نوسی عێراقی زه‌رده‌شت عوسمان
ئاگادارکراینه‌وه وبڕیاریماندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌دا ناره‌زایه‌تی
خۆمان ده‌ربڕین .
بارودۆخی مافه‌دیموکراتیه‌کان وه‌کو مافی رۆژنامه‌گه‌ری وئازادی
راده‌ربڕین له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا له‌ئاستێکی باش‌دا نیه . چۆن
کارێکی له‌وجۆره ده‌بێ رووبدات، ڕۆژنامه‌نوسێک له‌سه‌رشه‌قامێکی کراوه‌دا
ده‌ستگیربکرێت وبرفێندرێت وپاش ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دان به‌کوژراوی
بدۆزرێته‌وه ...؟ ئۆتۆمبیلێکیش که بۆ ئه‌م کاره به‌کارهێنراوه
به‌چه‌ندین خاڵی پشکنیندا تێپه‌رێت....! هه‌رله‌م چوارچێوه‌دا ئێمه
چه‌ندین راپۆرتی رۆژنامه‌نوسیمان پێگه‌یشتوه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کردن
وفشارهێنان بۆسه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌له‌بواری میدیا‌و رۆژنامه‌گه‌ریدا
کارده‌که‌ن له‌عێراق وهه‌رێمی کوردستاندا .
ئه‌مریکا له‌ژێر ناوی داسه‌پاندنی ئارامی ودیموکراتیدا جه‌نگێکی
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ووڵاته‌دا به‌رپاکرد وسه‌ره‌نجامیش داگیری کرد ،به‌ڵام
به‌ده‌ر له‌م ئیدعایانه ،ئیمه به‌لامانه‌وه ڕۆشنه که‌سه‌رجه‌م
بیانۆکانیان بێ بنه‌مایه و ئه‌م جه‌نگه ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه
ئیمپریالیستخوازه‌کانی ئه‌مریکا و حکومه‌ته هاوپه‌یمانه‌کانی به‌رێوه‌چوو
،ئه‌نجامدانی تاوانێکی ترسنۆکانه‌ی له‌و جۆره‌یش جارێکی دیکه
ده‌یسه‌لمێنێت که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته داگیرکه‌ره ناتوانێ (دیموکراتیه‌کی
ئازادیخوازانه) زامن بکات.
به‌رله‌ماوه‌یه‌ک، حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا بریاریدا ژماره‌ی هێزه
سه‌ربازیه‌کانی له‌ئه‌فغانستاندا زیاتر بکات ،ئه‌م بریاره‌ش له‌کاتێکدا
دێت که 70% هه‌فتا ده‌رسه‌دی خه‌ڵکی ئه‌ڵمانیا خوازیاری کۆتایی هینان
به‌م جه‌نگه‌ن .
ئێمه داواکاری ئاشکراکردنی هۆکاره‌کان و سه‌رپه‌ریشتیکار وئه‌نجامده‌رانی
تاوانی کوشتنی (زه‌رده‌شت عوسمان)ین، ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش ده‌بێت
رووبه‌کۆمه‌ڵگا ئاشکرا بکرێت ورابگه‌ێنرێت وتاوانبارانیش له‌چوارچێوه‌ی
یاسادا سزای خۆیان وه‌ربگرن.
له‌هه‌مان کاتدا ئێمه خوازیاری کشانه‌وه‌ی هێزه داگیرکه‌ره‌کانین
له‌عێراق و هه‌روه‌ها داواکارین مافی دیاریکردنی چاره‌نوس به‌ره‌سمی بۆ
خه‌ڵکی کوردستان بناسرێت و‌سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌ڵمانیا
له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بکشیێنه‌وه‌و بگه‌رێنه‌وه.
گابریله کۆنراد
حزبی مارکسیست ــ لینینستی ئه‌ڵمانیا
ناوچه‌ی کالسرۆ
25.05.2005
Marxistisch-Leninistische Partei Deutschlands (
MLPD )
Kreis Karlsruhe
Peter Rapps
Badenerstr. 2
76227 Karlsruhe
mlpd-karlsruhe@gmx.de
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ره‌وتی سه‌در: كێشه‌مان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی مالكی هه‌یه

ره‌وتی سه‌در
دووباره جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ره‌وته‌كه‌یان پارێز له
پالاوتنه‌وه‌ی نوری مالكی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتوو ده‌كات
چونكه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی مالكی هه‌یه. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی پێشووی عێراق به‌ڵقیس گۆڵی له كوتله‌ی سه‌در رایگه‌یاند،
ره‌وتی سه‌در تا ئێستا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارێز له دووباره
كاندیدكردنه‌وه‌ی نوری مالكی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتووی وڵات
بكات.گوتیشی : ره‌وته‌كه‌یان كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی نوری مالكی وه‌ك
كه‌س نییه، به‌ڵكو كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وسیاسه‌ته هه‌یه كه نوری مالكی
په‌یرِه‌وی لێده‌كات.ره‌وتی سه‌در به گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو ئیئتلافی
نیشتمانی عێراق دێته هه‌ژمار و نزیكه‌ی 40 كورسی له كۆی حه‌فتا كورسی
ئه‌و ئیئتلافه هه‌یه.له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتییدا؛ نوری مالكی چه‌ندین
ئۆپراسیۆنی له دژی چه‌كدارانی یاخیبوو و ده‌رچووان له یاسا ئه‌نجامدا،
كه به‌شێكی زۆری ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه میلیشیاكانی ره‌وتی سه‌دری كرده
ئامانج و توانی دیارده‌ی میلیشایی سوپای مه‌هدی له سه‌ر شه‌قامه
گشتییه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق له‌ناو به‌رێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی