پرۆژه‌یاسای ده‌زگای زه‌كات
له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماده‌كراو ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران ده‌كرێت: له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌سه‌رپه‌رشتی كامیل حاجی عه‌لی
وه‌زیری ئه‌وقاف‌و به‌شداربوونی ژماره‌یه‌ك له‌راوێژكار‌و به‌رپرسانی
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و شاره‌زایان له‌بواری شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌و
یاسایی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نوێنه‌ری ده‌زگا خێرخوازیه‌كانی كوردستان،
له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، دوای ورده‌كاری‌و چاكسازی
له‌پرۆژه‌یاسای كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه ،
بڕیاردرا پرۆژه‌كه دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی یه‌كێتی زانایانی
ئاینی ئیسلامی كوردستان ،ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بكرێت.شایانی باسه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
ساڵانه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان 20 – 30ملیۆن دۆلار وه‌ك زه‌كات‌و
سه‌رفتره‌و خێر ده‌درێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی
دابه‌شده‌كرێت‌و زانستیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت.كاری ئه‌م
ده‌زگایه‌ش كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م پاره‌یه‌و سه‌رله‌نوێ دابه‌شكردنیه‌تی
به‌سه‌ر هه‌ژار‌و كه‌مده‌رامه‌ته‌كاندا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بیتوێن: ده‌ست به‌سه‌ر 3 ته‌ن كاڵا و خۆراكی به‌سه‌رچودا گیرا

له
چه‌ند رۆژی رابردودا، به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاسایشی راپه‌ڕین، ده‌ستیگرتوه
به‌سه‌ر نزیكه‌ی 3 ته‌ن خۆراكی به‌سه‌رچو له قه‌زای رانیه و ناحیه‌ی حاجی
ئاوادا، خاوه‌نی ئه‌و خۆراكه به‌سه‌رچوانه‌ش سه‌رجه‌میان سزای یاسایی
دران، به‌و پێیه‌ی له دوكان و عه‌مباره‌كانیاندا ئه‌و خۆراكه
به‌سه‌رچوانه‌یان ده‌فرۆشت به هاوڵاتیان.ملازم لوقمان، له‌به‌شی
راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕین راگه‌یاند: جۆری ئه‌و
كاڵا و خۆراكه به‌سه‌رچوانه‌ی كه له سنوری قه‌زای رانیه‌دا ده‌ستی
به‌سه‌رداگیراوه بریتی بون له خواردنه‌وه گازیه‌كان و كه‌ل و په‌لی
جوانكاری و خوارده‌مه‌نی و هێلكه.وتیشی : سه‌رجه‌م كاڵاكانیش 3 ته‌ن
ده‌بون و توانیومان له‌ده‌ره‌وه‌ی شاردا بیان سوتێنین و له‌ناویان به‌رین،
سه‌رجه‌م ئه‌و فرۆشگایانه‌ی كه‌هه‌ستابون، سزای یاسایی دران
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
خه‌سره‌و گۆران :
پۆست به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه قه‌بوڵناكه‌ین
سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند" هیچ پۆستێك قه‌بوڵ
ناكه‌ین مه‌رجه‌كه‌ی كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بێت له سنووری پارێزگای
دیاله.خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا له لێدوانێكدا
به ئه‌سواته‌لعێراقی راگه‌یاند" هیچ پۆستێك له پارێزگای نه‌ینه‌وا قبوڵ
ناكه‌ن كه مه‌رجه‌كه‌ی كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بێت له‌و پارێزگایه،
روونیشیكرده‌وه: تا ئێستا له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان لیستی برایه‌تی
نه‌ینه‌وا حه‌دبادا باسی وه‌رگرتنی پۆست له‌به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و پارێزگایه نه‌كراوه.
گۆران له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختیشی كرده‌وه كه
پێشمه‌رگه هێزێكی نیزامییه‌و به‌هاوكاری هێزی هاوبه‌شی سوپای
ئه‌مریكاو عیراق، له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌پێی رێككه‌وتن ئه‌ركی خۆی
جێبه‌جێ ده‌كات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بێده‌نگ نابین" داوای به‌كرداركردنی
لێدوانه‌كان ده‌كات

دوای
بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدوانێكی وه‌زیری
ناوخۆی
هه‌رێم، ده‌رباره‌ی به‌ره‌وپێشچوونی هه‌نگاوه‌كانی لیژنه‌ی
لێكۆڵینه‌وه له‌تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان، ئه‌ندامێكی كه‌مپیی
بێده‌نگ
نابین،
داوا ده‌كات ئه‌و ئه‌و لێدوانه، له‌گفتاره‌وه بكرێت به كرداركه‌ریم
سنجاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی
هه‌رێم،
به‌رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی وتووه، كه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه
له‌تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان، هه‌نگاوی باشی بڕیوه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی
ئه‌و
تاوانه‌یان كردووه، ده‌درێنه دادگا.له‌مباره‌یه‌وه،
ره‌حمان غه‌ریب ئه‌ندامی
كه‌مپینی بێده‌نگ نابین، به هاوڵاتی وت»كه‌مپین به بایه‌خه‌وه
ده‌ڕوانێته
ئه‌ملێدوانه‌ی وه‌زیری ناوخۆ، پێیوایه ده‌بێت له‌گفتاره‌وه بكرێت
به‌كردار».ره‌حمان،
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئاشكراكردنی
تاوانباران‌و دادگایكردنیان، سه‌ره‌كیترین داخوازی ئه‌وان بووه، هه‌ر
له‌و
پێناوه‌شدا چالاكییه‌كانیان راگه‌یاندووه.هاوكات،
كه‌مپینی بێده‌نگ نابین،
له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ی شاری به‌غدا به‌شدار ده‌بێت، كه له‌به‌رانبه‌ر
تیرۆری
سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌نجام ده‌درێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌زاره‌تی
شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار له قه‌زاوناحیه‌كاندا كارگه‌كانی
(ریسایلی) پاككردنه‌وه‌ی خۆڵ وخاشاك داده‌مه‌زرێنێت
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان
رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌نیازه له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كاندا
به‌تایبه‌تی قه‌زا و ناحیه‌كان كارگه‌ی (ریسایلی) پاككردنه‌وه‌ی خۆڵ و
خاشاك داده‌مه‌زرێنێت.
فه‌رهاد محه‌مه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری
هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای كه‌رتی
تایبه‌ته‌وه توانیمان ده‌ستبكه‌ین به‌كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی هه‌رسێ
شاره‌كانی (دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی)، ئێستا به‌نیازین له‌سه‌رجه‌م
كوردستاندا ده‌ست به‌كارگه‌دانان بكه‌ین به‌تایبه‌تی له قه‌زا و
ناحیه‌كان.فه‌رهاد وتی: "ئێمه داوامانكردوه له رێگای سه‌رژمێریه‌كانی
سنوری شاره‌وانیه‌كانه‌وه بزانرێت كه رێژه‌ی ئه‌و زبڵ و خاشاكه
چه‌نده كه له ناوچه‌كاندا له رۆژێكدا كۆده‌كرێته‌وه، راشیگه‌یاند:
دوای سه‌رژمێری كردنیان له‌ڕێگای كۆمپانیاكانه‌وه به‌ڵێن نامه‌یه‌كمان
پڕكردۆته‌وه بۆئه‌وه‌ی پاكی بكه‌نه‌وه و هه‌ر له‌وێشدا كارگه‌ی
(ڕیسایلی) پاككردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك داده‌مه‌زرێت، وته‌بێژی
وه‌ه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا
ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌شاره‌كاندا به‌گه‌رمیانیشه‌وه جێ به‌جێكراوه و
چاوه‌ڕوانی سه‌رژمێری شاره‌وانی یه‌كانین رێژه‌كه‌یان دیاری بكرێت و
كارگه‌یان لێ دروست بكه‌ین.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری عێراقی كه بڕیار
دیپۆرت بكرێنه‌وه، ئازادكران

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق دڵخۆشن به‌ئازادكردنی
په‌نابه‌ران كه بڕیاربوو دیپۆرتی كوردستان بكرێنه‌وه: سكرتێری
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ده‌شتی جه‌مال له لێدوانێكدا
به ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی بڕیار بوو كه له 7-4-2010 دا نزیك
به 70 په‌نابه‌ری كوردی عێراقی پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆیان دیپۆرتی
فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بكرێنه‌وه، به‌ڵام به‌هه‌وڵ‌و تێكوشانی فیدراسیۆنی
په‌نابه‌ران‌و پشتیوانی به‌ریه‌كی به‌رین له ڕێكخراوی ئینسانی‌و
په‌نابه‌ریی، په‌رله‌مانتار، یه‌كیتی كرێكاریی، كه‌سوكاری په‌نابه‌ران‌و
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا توانرا
دیپۆرتی ئه‌و په‌نابه‌رانه ڕابگیرێ. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه‌ی
زیندانی به هه‌وڵ‌و كاری فیدراسیۆن ئازاد كراون‌و ئێستا ژیانی ئاسایی
خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌نسه‌ڵام عه‌بدولا له گرتووخانه‌ی برۆكهاوسه‌وه كه
نزیك به سێ مانگ له‌و زیندانه‌دا ڕاگیرابوو تا دیپۆرتبكرێته‌وه، ڕۆژی
21-5 به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا‌و وتی"هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌ی فیدراسیۆن
ناتوانم له‌بیر بكه‌م، من خه‌ریكبوو چاوێكم له‌ده‌ست ئه‌دا له‌و
گرتووخانه‌یه‌دا هه‌ر شه‌وه‌ی مردنێك بوو له ژیانی من تێپه‌ری ده‌كرد...
داوا ده‌كه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی تریش له‌بیر نه‌كه‌ین هه‌ر كارێك به
هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك ده‌كرێت یارمه‌تی په‌نابه‌ران بكه‌ن به‌ڕاستی
له‌گرتووخانه‌دا ئیسراحه‌ت نیه شه‌وو ڕۆژت لێ ناڕوات به هه‌قیقه‌ت ئێوه
ده‌نگی ئێمه‌تان نارده ده‌ره‌وه"ده‌شتی وتیشی "خه‌باتی فیدراسیۆن
به‌رده‌وام ده‌بێت تا لابردنی به‌ڵای سیاسه‌تی دیپۆرت‌و زه‌خت‌و زۆر
به‌سه‌ر په‌نابه‌رانه‌وه‌و ئازادكردنیان له‌گرتووخانه‌كان‌و هه‌نگاو
له‌پێناو جێكه‌وتنی په‌نابه‌ران‌و به‌ڕه‌سمیه‌ت ناسینی مافی هاوڵاتی
یه‌كسان بۆ ئینسانی په‌نابه‌ر. ئه‌ركی ئینسانی‌و مۆڕاڵی هه‌موو لایه‌كمانه
ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه به‌هێز بكه‌ین". .
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هاولاَتی دوا گۆڕانكارییه‌كانی كۆنفراسی
یه‌كگرتوو بڵاوده‌كاته‌وه
له‌یه‌ك
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی دوای
ئه‌نجامدانی كۆنفرانس، یه‌كگرتووی ئیسلامی چه‌ندین گۆڕانكاری
له‌نوێكردنه‌وه‌و
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان ئه‌نجامدا.كۆنفرانسی
یه‌كگرتووی ئیسلامی، رۆژی هه‌ینی
رابردوو
له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، دواتر‌و دوێنێ سێشه‌ممه 25/5، یه‌كه‌م
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی دوای كۆنفرانس به‌رێوه‌چوو.محه‌مه‌د
ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كگرتوو، به‌هاولاَتی راگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن
ئه‌مینداره‌وه
سه‌رپه‌رشتیكرا‌و سه‌ره‌تا سه‌رۆكی هه‌رسێ پۆسته قیادییه‌كه هه‌ڵبژێرا‌و
مامۆستا
هادی
علی وه‌ك سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی‌و مامۆستا دیندار نه‌جمان دۆسكی
وه‌ك
سه‌رۆكی
سه‌ركردایه‌تی‌و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دیش وه‌ك سه‌رۆكی شورای گشتی
ده‌ستنیشانكرا".ئه‌وه‌شی
خسته‌ڕوو كه عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز
به‌هۆی
سه‌رقاڵییه‌وه وازی له‌پۆسته‌كه‌ی هێناوه‌و ئێستا سه‌رۆكی فراكسیۆنی
یه‌كگرتووه له‌په‌رله‌مانی كوردستان.وتیشی"ئه‌ندامانی
مه‌كته‌بی سیاسی
هه‌ڵبژێرانه‌وه‌و دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌خواستی خۆیان،
خۆیان
نه‌پالاَوته‌وه ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له‌هیوا میرزا سابیر‌و فازڵ
حه‌یده‌رن،
له‌شوێنی ئه‌وانیش ئیسماعیل ره‌ڤه‌ندی له‌دهۆك‌و به‌رزان ئه‌حمه‌د
له‌سلێمانی
بوونه
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی".ناوبراو،
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌كته‌ب‌و ده‌زگاكان هه‌ڵبژاردنیان
بۆ
كراوه‌ته‌وه‌و راسپارده‌كانی كۆنفراس له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی
خراوه‌ته‌ڕوو،
هاوكات
لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌پێی پسپۆری بۆ دروستكراوه.محه‌مه‌د
ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی،
وتی"ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ریه‌كه پۆستێكیان پێ‌سپێردرا
له‌مه‌كته‌به
ناوه‌ندییه‌كان كه مه‌كته‌بی رێكخستن‌و راگه‌یاندن دوو ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی
سیاسی
سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن".ناوبراو
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌شی بۆ هاوڵاتی
خسته‌ڕوو
كه سه‌رپه‌رشتی مه‌كته‌به‌كان ده‌كه‌ن، كه بریتین له‌به‌رزان ئه‌حمه‌د
سه‌رپه‌رستی مه‌كته‌بی رێكخستن، سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر سه‌رپه‌رشتی
مه‌كته‌بی
راگه‌یاندن، مه‌ولود باوه‌مرادیش وه‌ك به‌رپرسی په‌یوه‌ندی‌و ئه‌بوبه‌كر
كاروانی
به‌رپرسی ئیشوكاری ئه‌نجومه‌ی پارێزگاكان ده‌ستنیشانكراون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی