تائێستا بودجه‌ى قه‌ره‌بووی مادده‌ی 140
خه‌رجنه‌كراوه
به‌رپرسی
نوسینگه‌ی كه‌ركوكی مادده‌ی 140،
ئاماژه
به‌وه‌ده‌دات كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بودجه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی
مادده‌كه دراوه، به‌ڵام تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق خه‌رجی
نه‌كردووه‌و
پێده‌چێت
بكه‌وێته دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.كاكه‌ره‌ش
سدیق، به‌سایتی هاوڵاتی وت"ئه‌وه‌ی
ماوه‌ته‌وه چه‌كی قه‌ره‌بوو وه‌ربگرن كه ئه‌مساڵ دابه‌شی ده‌كه‌ین،
12086
ئاواره‌و 8410 عه‌ره‌بی هاورده‌ن".وتیشی"چاوه‌ڕێ
ده‌كه‌ین چه‌كه‌كان بگات
به‌ده‌ستمان، به‌ڵام بودجه‌كه مصادقه كراوه‌و وه‌زاره‌تی دارایی
سه‌رفی
نه‌كردووه، پێده‌چێت چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندنی حكومه‌ت بن".

وه‌زاره‌تی
نه‌وتی عێراق پێشبینی ئه‌وه ناكات نرخی نه‌وت زۆر دابه‌زێت، بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش چاوه‌دێری بازاڕی جیهانی ده‌كات. له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی نه‌وت "عاسم جیهاد" به ئاژانسی ئیپای راگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی
ئه‌وروپاوه نرخی یۆرۆ دابه‌زیوه و ئه‌وه‌ش كاریكردۆته سه‌ر دابه‌زینی
نرخی نه‌وت.وتیشی: به‌ڵام ئێمه باوه‌ڕمان وایه یه‌كێتی ئه‌وروپا رێ و
شوێنی باش ده‌گرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه.ئه‌وه‌شی
خسته‌ڕوو كه پێشبینی ئه‌وه ناكه‌ن، نرخی نه‌وت زۆر دابه‌زێت بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕێی رۆژانی داهاتوو ده‌كه‌ن.جێی ئاماژه‌یه له چه‌ند
رۆژی رابردوودا نرخی نه‌وت هاته‌وه سنوری 65 دۆلار.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئۆباما: ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له
پشتگیریکردنی عێراق
سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ئاشکرایکرد که ئه‌رکی
هێزه‌کانیان له عێراق له قۆناغی کۆتایی نزیک ده‌بێته‌وه‌و
ته‌ئکیدیکرده‌وه، که به‌رده‌وام ده‌بن له پشتگیری کردنی عێراق.باراک
ئۆباما، سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له میانی وته‌یه‌کیدا
له یه‌که‌ی سه‌ربازی (ویست پۆینت) له نیویۆر رایگه‌یاند، پابه‌ند ده‌بین
به رێککه‌وتنامه ستراتیژییه‌که‌ی نێوان به‌غدا و واشنتۆن، له‌گه‌ڵ
درێژه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق و کشانه‌وه‌ی
هێزه‌کانمان بۆ خاکی نیشتیمان.ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، رۆڵی داهاتوی
هێزه‌کانمان له عێراق ده‌گۆڕێت بۆ مه‌ده‌نی و راوێژکاری و هاوکاری کردنی
هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق، که ئێستا به‌رپرسیارێتی زۆرینه‌ی ناوچه‌کانی
وڵاتیان له ئه‌ستۆدایه.سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا
ئاشراشیکرد، که یارمه‌تی عێراقییه‌کان ده‌ده‌ین بۆ پێشخستنی وڵاته‌که‌یان
له روی سیاسی و ئابورییه‌وه‌و وتی: ده‌مانه‌وێت عێراقێکی خاوه‌ن سیاده‌و
سه‌ربه‌خۆ و ئارام بێته‌کایه‌وه که پشت به خۆیان ببه‌ستن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
. یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی (كورد‌و دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی) له هه‌ولێر
ده‌ستپێكرد

له ژێر دروشمی
(ئێمه‌ش به‌شێكین له دادپه‌وه‌ری جیهانی)، یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی ( كورد‌و
دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی) له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
ده‌ستپێكرد. كه‌مێك به‌ر له ئێستا له ژێر دروشمی (ئێمه‌ش به‌شێكین له
دادپه‌وه‌ری جیهانی) به چاودێری كوردۆساید و به هاوكاری وه‌زاره‌تی
كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،
یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی ( كورد‌و دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی) له هه‌ولێری
پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئیتیلافی نیشتمانی رێگر نیه له دیداری نێوان مالكی و ئه‌یاد عه‌لاوی
ئه‌ندامێكی
لیستی ئیتیلافی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، لیسته‌كه‌ی ئه‌وان رێگر نیه
له دیداری نێوان مالكی و ئه‌یاد عه‌لاوی. له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌ندامی لیستی
ئیتیلافی نیشتمانی عێراق " كه‌میله موسه‌وی" رایگه‌یاند، لیسته‌كه‌یان
هۆكاری دواكه‌وتنی دیداری نێوان سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆكی
لیستی ئه‌لعێراقیه نیه‌وتیشی: باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه، بانگه‌شه‌ی
"ئیبراهیم جه‌عفه‌ری"ـیه بۆ دیداری نێوان نوری مالكی و ئه‌یاد
عه‌لاوی.كه‌میله موسه‌وی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه
پێویسته هه‌موو پێكهاته‌كان به‌شداری بكه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌ت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: هێزێزێك هه‌یه ده‌یه‌وێت حیسابی كۆتایی
به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك نه‌یه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان

ئه‌گه‌رچی به پێی په‌یڕه‌و پرۆگرامی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان
پێویسته له مانگی تشرینی یه‌كه‌می هه‌ر ساڵێکدا حیسابی كۆتایی
ساڵی رابردوی حكومه‌ت ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت،
به‌ڵام تا ئێستا حسابی كۆتایی ساڵی رابردو له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه
ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كراوه، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی
كوردستانیش ئه‌وه رونده‌كاته‌وه، كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان
رێكکه‌وتنێك له نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تدا هه‌یه
بۆئه‌وه‌ی حسابی كۆتایی ساڵه‌كانی پێش‌و نه‌نێردرێته په‌رله‌مانی
كوردستان تا بزانرێت ئه‌و بودجه‌یه چۆن خه‌رجكراوه‌و له چیدا
خه‌رجكراوه.
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی
كوردستان رایگه‌یاند: به‌پێی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ناوخۆی
په‌رله‌مانی كوردستان پێویسته له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا له‌گه‌ڵ
ناردنی پرۆژه یاسای بودجه‌دا حیسابی كۆتایی ساڵی رابردوی
حكومه‌تیش ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا
حیسابی كۆتایی ساڵی 2009 ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان
نه‌كراوه. وتیشی: په‌رله‌مانی كوردستان ناتوانێت گوشار له سه‌ر
حكومه‌ت دروست بكات و ناچاری بكات، كه هه‌مو ساڵێك له واده‌ی
یاسایی خۆیدا حساباتی كۆتایی ساڵه‌كانی رابردو بنێردرێته
په‌رله‌مان. رونیشیکرده‌وه، بابه‌تی نه‌ناردنی حیسابی كۆتایی
ساڵانی رابردو له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان وه‌ك كلتورێكی
لێهاتوه، كه هیچ ساڵێك حسابی كۆتایی نه‌هاتۆته په‌رله‌مان، بۆیه
ئه‌مه خه‌ریكه ده‌بێته كلتورێكی خراپ، ئه‌وه‌ش به جۆرێك له
جۆره‌كان ده‌چێته بواری شاردنه‌وه‌ی داهات و سامانی گشتی وڵات.له
بڕگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی (79)ی په‌یڕه‌و پرۆگرامی ناوخۆی
په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتوه "بودجه له سه‌ره‌تای تشرینی
یه‌كه‌م پێش ساڵی دارایی ده‌گاته ئه‌نجومه‌ن"، هه‌روه‌ها له
بڕگه‌ی دوه‌می هه‌مان ماده‌دا هاتوه "پرۆژه‌كانی یاسای بودجه‌ی
گشتی و حسابكاری کۆتایی هه‌ر ساڵێك كه گه‌یشت حه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی
دارایی و ئابوری ده‌كرێت بۆ لێوردبونه‌وه‌و گفتوگۆكردنیان."دلێر
مه‌حمود، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان له
لێدوانێكیدا وتی: به‌پێی یاسای كارگێڕی دارایی عێراقی تاوه‌كو
كۆتایی مانگی (6) ماوه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حیسابی كۆتایی ساڵی
رابردو بێته په‌رله‌مانی كوردستان.له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له
په‌یڕه‌و پرۆگرامی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه
كراوه، كه پێویسته له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا حیسابی كۆتایی
ساڵی رابردو ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكرێت، دلێر محمود ئاشکرایکرد:
ئه‌وه په‌یوه‌ندی به حیسابی كۆتاییه‌وه نییه، ئه‌و ماده‌یه باس
له‌وه ده‌كات كه ده‌بێت تا مانگی (10) بودجه‌ی ساڵی داهاتو
ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكرێت.ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئێمه به‌پێی یاسای
كارگێڕی دارایی عێراقی كار ده‌كه‌ین و بودجه‌ی سه‌ره‌كی هه‌رێمیش
له بودجه‌ی له (%17)ه‌كه دێت، بۆیه به‌پێی یاسای كارگێڕی
دارایی عێراقی تاوه‌كو كۆتایی مانگی (6) ده‌توانێت حیساباتی
كۆتایی ساڵی پێشتر بێته په‌رله‌مان.به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی
فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌وه رونده‌كاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر گریمان بۆ
حیسابی كۆتایی ساڵی (2009) تا كۆتایی مانگی (6) ماوه له
به‌رده‌م حكومه‌تدا هه‌بێت بۆ ناردنی حیسابی كۆتایی، ئه‌ی
له‌به‌رامبه‌ر حیسابی كۆتایی ساڵی (2008)دا چ بیانویه‌ك هه‌یه كه
تا ئێستا حیسابی كۆتایی ساڵی (2008) نه‌هێنراوه‌ته په‌رله‌مانی
كوردستان.راشیگه‌یاند: بۆچی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و حاڵه‌ته
ناپرسێته‌وه له كاتێكدا حیسابی كۆتایی ساڵی (2008) ده‌بوایه له
مانگی (6)ی ساڵی (2009)دا بنێردرایه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان،
بۆیه له ئه‌نجامدا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه هێزێزێك هه‌یه
ده‌یه‌وێت حیسابی كۆتایی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك نه‌یه‌ته
په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه هاتنی حیسابی كۆتایی بۆ په‌رله‌مان
به‌جۆرێك له جۆره‌كان ده‌ریده‌خات، كه بودجه‌ی گشتی به چ شێوازێك
خه‌رجكراوه و بۆچی خه‌رجكراوه‌و چه‌ندیشی ماوه‌ته‌وه، واته
هێنانی ئه‌و حیسابه كۆتاییه بۆ په‌رله‌مان كۆمه‌ڵێك نهێنی چۆنێتی
خه‌رجكردنی بودجه بۆ هاوڵاتیان ئاشكرا ده‌كات.له درێژه‌ی
لێدوانه‌كه‌یدا بۆ (سبه‌ی) عه‌بدوڵا مه‌لا نوری ئاشكراشیکرد، كه
حكومه‌ت تێگه‌یشتوه له لاوازی ئه‌دایی په‌رله‌مانی كوردستان،
چونكه له كاتێكدا په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده نییه حیسابی
كۆتایی خۆی ئاشكرا بكات، بێگومان له دۆخێكی له‌و جۆره‌دا حكومه‌ت
مافی خۆیه‌تی كه حیسابی كۆتایی خۆی ئاشكرا نه‌كات و ئاڕاسته‌ی
په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كات.ه‌و په‌رله‌مانتاره هێما بۆ
ئه‌وه‌شده‌كات، كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان رێكه‌وتنێك له نێوان
په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تدا هه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه حیسابی
كۆتایی ساڵه‌كانی پێش‌و نه‌یه‌ته په‌رله‌مان و لێكۆڵینه‌وه‌و
به‌دواداچونی بۆ نه‌كرێت، چونكه ئه‌وه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانه كه
ده‌نگیان بۆ حكومه‌ت داوه، واته هه‌م حكومه‌ت و هه‌م ئه‌و
به‌ره‌یه‌یه‌ی په‌رله‌مان كه پێی ده‌وترێت لیستی زۆرینه، دو
ده‌ستی یه‌ك ده‌سه‌ڵاتن و یه‌ك هێزن، كه به‌دیوێكدا ده‌ستێكی
حكومه‌ت نایه‌وێت حیسایی كۆتایی بنێرێت بۆ په‌رله‌مان، به
ده‌سته‌كه‌ی تریشی په‌رله‌مان چاوپۆشی ده‌كات له‌وه‌ی كه حكومه‌ت
ناچار بكات حیسابی كۆتایی بنێرێته په‌رله‌مانی كوردستان.له
كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت:
به شێوازێك له شێوازه‌كان حكومه‌ت مافی خۆیه‌تی كه بێ‌باك بێت له
نه‌ناردنی حیسابی كۆتایی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه ده‌بینێت
ئه‌وه خودی په‌رله‌مانی كوردستانه كه حیسابی كۆتایی خۆی بۆ
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاشكرا ناكات، بۆیه له‌و حاڵه‌ته‌دا به
دڵنییاییه‌وه حكومه‌تیش ئاماده نییه حیسابی كۆتایی ساڵه‌كانی
پێشوی ئاشكرا بكات و ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی بكات، چونكه چه‌ند
ساڵێكه‌و به تایبه‌تی ئه‌مساڵیش دیار نییه، كه په‌رله‌مانی
كوردستان ئه‌و بودجه‌یه‌یه‌ی كه بۆی دیاریكراوه به چ شێوازێك و
له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك خه‌رجی كردوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین 4
كارمه‌ندی ئاسایش برینداربوون
به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو مینی یه‌ك له‌دوای یه‌ك چوار كارمه‌ندی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك برینداربوون:وته‌بێژی ئاسایشی
كه‌ركوك، فه‌رهاد محه‌مه‌د سه‌عید رایگه‌یاند "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
مینێكی چێنراو له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوكدا
ته‌قیه‌وه‌و كارمه‌ندێك برینداربوو"."پاش 5 چركه مینێكی دیكه
ته‌قیه‌وه كه له ئه‌نجامدا سێ كارمه‌ندی دیكه‌ی ئاساش برینداربوون
كه‌یه‌كێكیان وێنه‌گری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بووه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی