سیناریۆیه‌كی پێكهێنانی حكومه‌ت، تاڵه‌بانی
ده‌كاته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیتتیحادیی
رۆژنامه‌ی عاله‌م بلاویكرده‌وه كه به‌پێی
یه‌كێك له‌و سیناریۆیانه‌ی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ باسی لێوه‌ده‌كرێت،
تاڵه‌بانی
ده‌كرێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیتتیحادیی‌و تاریق هاشمییش ده‌كرێته
سه‌رۆككۆمار.رۆژنامه‌كه
له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه
بڵاویكرده‌وه كه به‌پێی ئه‌و سیناریۆیه، پۆستی سه‌رۆك كۆمار
ده‌به‌خشرێته تاریق
هاشمیی‌و سه‌رۆكوه‌زیرانیش ده‌درێته عادل عه‌بدولمه‌هدیی، له‌كاتێكدا
سه‌رۆكی
په‌رله‌مان به‌ر محه‌مه‌د ته‌میم ده‌كه‌وێت.له‌درێژه‌ی
ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و سیناریۆیه‌دا
كه له‌نێوان لیسته براوه‌كاندا باس‌وخواسی له‌باره‌یه‌وه كراوه، جه‌لال
تاڵه‌بانی ده‌كرێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیتییحادیی‌و هۆشیار زێبارییش
پۆستی جێگری
سه‌رۆككۆمار وه‌رده‌گرێت.له‌باره‌ی
پۆسته‌كانی دیكه‌شه‌وه، ئوسامه نجێفی
ده‌كرێته جێگری سه‌رۆكوه‌زیران‌و ساڵح موتڵه‌گ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و
عه‌بدولقادر
عوبه‌یدیی وه‌زیری به‌رگریی‌و به‌یان جه‌بر زوبه‌یدیی وه‌زیری ناوخۆ.
پارتی‌و
یه‌كێتی رێككه‌وتوون لێدوان بۆ میدیای ئه‌هلی نه‌ده‌ن

له‌كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌و
یه‌كێتیدا كه رۆژی 16/5 له‌شاری هه‌ولێر سازكراو كێشه‌ی تیرۆركردنی
(سه‌رده‌شت عوسمان) یه‌كێك بوو له‌ته‌وه‌ره‌كانیان، پارتی داوای كردووه
كه چیتر به‌رپرسانی یه‌كێتیش لێدوان نه‌ده‌ن بۆ میدیای ئه‌هلی‌و بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌زگای راگه‌یاندنی
هه‌ردوولا كۆده‌بنه‌وه.كه له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 16/5 پارتی دیموكراتی
كوردستان جگه له‌وه‌ی داوای كردووه كه به‌رپرسانی یه‌كێتیش لێدوان بۆ
میدیا ئه‌هلییه‌كان نه‌ده‌ن، هاوكات داواشی كردووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
روماڵی ئه‌و چالاكییه جه‌ماوه‌رییانه نه‌كرێت كه رۆژنامه‌نوسان بۆ
تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.هه‌رچه‌نده ئه‌و
كۆبونه‌وه‌یه‌ی نێوان هه‌ردوولا كۆبونه‌وه‌یه‌كی ده‌وری بوو، به‌ڵام
مه‌سه‌له‌ی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان به‌شێكی زۆری كۆبونه‌وه‌كه‌ی
داگیر كرد، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی‌سه‌رنجه‌له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
له‌نێوان مه‌لا به‌ختیار‌و مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی
هه‌ردوو سازكرا، بۆ یه‌كه‌مجاره پارتی داوا له‌یه‌كێتی ده‌كات كه
پشتگیری له‌حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن.لێكۆڵه‌ره‌وه سیاسییه‌كان ئاماژه
به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م داوایه‌ی پارتی بۆ ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتیش
رابكێشێته ناو ئه‌و هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنه‌ی كه ئێستا پارتی له‌دژی
رۆژنامه‌نوسان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پیاده‌ی ده‌كات‌و له‌یه‌كه‌م
هه‌نگاوی یه‌كێتیش له‌م بواره‌دا، سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند
كه یه‌كێتی بڕیاریداوه له‌میدیاكانی خۆیه‌وه چیتر چالاكییه‌كانی
په‌یوه‌ست به‌تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان بڵاونه‌كه‌نه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و رێكخراوی ئه‌ڵمانی، سه‌ردانی مۆنۆمێنتی
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كه‌ن
ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و رۆژنامه‌نوس و رێكخراوی ئه‌ڵمانی سه‌ردانی
مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كه‌ن، قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ش داوا له
وه‌فده‌كه ده‌كات هاوكاریان بكه‌ن له به‌دادگا گه‌یاندنی ئه‌و كۆمپانیا
ئه‌ڵمانیانه‌ی چه‌كی كیمیاویان به‌عێراق فرۆشتوه.
وه‌فده ئه‌ڵمانیه‌كه پێكهاتون له نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی و
چه‌ند وه‌زیرێكی كابینه‌ی پێشوی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و چه‌ندین
كه‌سایه‌تی و رۆژنامه‌نوس.وه‌زیری پێشوی دادی ئه‌ڵمانیا كه یه‌كێك بو
له ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه به knn ی راگه‌یاند، پێویسته داكۆكی
راسته‌قینه بكرێت له دۆسێی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی چه‌كی
كیمیاویان به عێراق فرۆشتوه، هه‌روه‌ها پێویسته دادگایی بكرێن.
لای خۆشیه‌وه گۆران ئه‌دهه‌م قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید داوای له
وه‌فده‌كه كرد، هاوكاریان بكه‌ن له به‌دادگا گه‌یاندنی ئه‌و كۆمپانیا
ئه‌ڵمانیانه‌ی كه‌چه‌كی كیمیاویان به عێراق فرۆشتوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ره‌وتی سه‌در: مالكی پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه
وته‌بێژی
ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، تێبینیه‌كانی ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر مالكی بۆ
ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه.
له‌مباره‌یه‌وه، شێخ سه‌ڵاح ئه‌لعوبێدی رایگه‌یاند، دووباره
پاڵاوتنه‌وه‌ی مالكی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كارێكه
تایبه‌ت به لیسته‌كه‌یان.وته‌بێژه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در وتیشی: مالكی و
ستافه‌كه‌ی هه‌ندێك جار به ئاره‌زووی خۆیان كارده‌كه‌ن و چۆنیان بوێت وا
ده‌كه‌ن، بۆ نمونه به سیاسی كردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی.ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه
له كاتێكدا قاعیده به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی
كه‌چی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌در ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌مرۆ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی بازرگانی هه‌رێم‌و
ئیمارات ده‌به‌سترێت

له‌سه‌ردانی وه‌زیری بازرگانی
ئیمارات بۆ هه‌رێمی كوردستان بڕیاره بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی بازرگانی
نێوان هه‌رێم‌و ئیمارات كۆنگره‌یه‌كی بازرگانی به‌ڕێوه‌بچێت.وه‌زیری
بازرگانی میرنشینی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو، رۆژی سێشه‌ممه،
رایگه‌یاند سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكه بۆ هاندانی
كۆمپانیاكان بۆ كاری وه‌به‌رهێنان‌و به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی بازرگانی‌و
پیشه‌سازی نێوان هه‌ردوولا.لوبنا قاسمی دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی
دوێنێ به یاوه‌ری ده‌یان بازرگان‌و وه‌به‌رهێنه‌ر‌و خاوه‌نكاری
ولاَته‌كه‌ی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان‌و له‌ته‌لاَری سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ل سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د
ساڵح كۆبونه‌وه‌و تێیدا هه‌ر دوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی
په‌یوه‌ندییه بازرگانی‌و ئابوورییه‌كان كردۆته‌وه.پاشان له‌ته‌لاَری
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وه‌انی بۆ هه‌ریه‌ك
له‌وه‌زیری بازرگانی‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم‌و وه‌زیری بازرگانی
ده‌ره‌كی ئیمارات به‌سترا‌و تێیدا لوبنا خالید قاسمی وتی” سه‌ردانی ئێمه
بۆ هه‌رێمی كوردستان كه له 21 دامه‌زراوه‌ی حكومی‌و كه‌رتی تایبه‌ت‌و
45 كه‌س پێكهاتووین، هه‌نگاوێكه بۆ هاندانی كۆمپانیاكان بۆ
كاری‌وه‌به‌رهێنان‌وبه‌ره‌وپێشبردنی‌ئاستی‌بازرگانی‌و پیشه‌سازی نێوان
هه‌ردوولا، به‌شێكیشیان هه‌نوكه له‌بواره‌كانی نه‌وت‌و هوتێل له
هه‌رێمداكارده‌كه‌ن".پاشان وه‌زیری بازرگانی پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم
سینان چه‌له‌بی رایگه‌یاند” هاتنی‌شاندێكی له‌و ئاسته بۆ هه‌رێمی
كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگه له به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه
بارزگانی‌و ئابورییه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و ئیمارات، به‌تایبه‌تی
له‌بواری كه‌رتی تایبه‌ت‌و ئه‌نجامدانی كاری‌وه‌به‌رهێناندا".هاوكات
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی له
لێدوانێكیرۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "بڕیاروایه ئیمارات له هه‌رێمی
كورستان قۆنسوڵگه‌ری بكاته‌وه‌و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌مه ره‌زامه‌ندییان
نیشانداوه، به‌ڵام كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌هۆی چالاكبونه‌وه‌ی گڕكانه‌كه‌ی ئایسله‌نداوه، زیاتر له هه‌زار
گه‌شتی ئاسمانی وڵاتانی ئه‌وروپا راگیرا
به‌هۆی دوباره چالاكبونه‌وه‌ی گڕكانه‌كه‌ی ئایسله‌نداوه، كه خۆڵ و
دوكه‌ڵه‌كه‌ی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر جوڵێنه‌ری فڕۆكه‌كان دروست ده‌كات و
ئاستی بینین لاواز ده‌كات، زیاتر له هه‌زار گه‌شتی ئاسمانی وڵاتانی
ئه‌وروپا راگیرا.ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی چالاكی گه‌شتی ئاسمانی "یۆرۆ كۆنترۆڵ"
رایگه‌یاند، كه دوای داخستنی بواری ئاسمانیی هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیاو
هۆڵه‌ندا، زیاتر له هه‌زار گه‌شتی ئاسمانیی ئه‌وروپا راده‌گیرێت و
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.به‌پێی پێشبینییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه كه باره‌گاكه‌ی
له شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكایه، رێژه‌ی تۆزوخۆڵی گڕكانی
ئایسله‌ندا به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌چێت، به‌ڵام به‌زۆری كاریگه‌ریی
له‌سه‌ر باكوری ئایرله‌نداو سكۆتله‌نداو باكوری خۆرئاوای به‌ریتانیا
ده‌بێت.هاوكات فڕۆكه‌خانه‌ی برۆكسل راشیگه‌یاندوه كه گه‌شته
ئاسمانییه‌كانی به‌ره‌و هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیا و ئێرله‌ندا راده‌گیرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌وڵی زۆر دراوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌لعێراقیه له حكومه‌تی داهاتوو

ئه‌ندامێكی
لیستی ئه‌لعێراقیه رایگه‌یاند، ده‌ستگرتنی هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سایه‌تی
به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه نابێته رێگه‌خۆشكه‌ر بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
دیموكرات. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه، جه‌مال
عه‌بدولهادی ئه‌لبه‌تیخ به ئیپای راگه‌یاند، پێویسته له‌سه‌ر هه‌ندێك
لایه‌ن ئه‌و هه‌نگاوه بنێن كه عه‌لاوی ساڵی 2005 هاویشتی و حكومه‌تی
راده‌ستی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری كرد، له كاتێكدا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی
له‌ده‌ست بوو و ده‌یتوانی ئه‌وه نه‌كات.ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌وڵی زۆر
دراوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌لعێراقیه له حكومه‌تی داهاتوو، به‌ڵام ئه‌و
هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. وتیشی: پێویسته كوتله سیاسیه‌كان
داواكارییه‌كانی گه‌ل له هه‌مبه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تدا به‌جدی وه‌ربگرن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی