دادگای ئه‌نبار سزای له سێداره دانی به‌سه‌ر 62 تاوانباردا سه‌پاند

دادگای باڵای
فیدراڵی له پارێزگای ئه‌نبار، سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر 62 تاوانباردا
سه‌پاند. (به‌ها ئه‌لقه‌یسی) فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌نبار(رۆژئاوای عێراق)
ڕایگه‌یاند؛ پاڵپشت به ماده‌ی 4ی قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر و به‌هۆی ئه‌نجامدانی
چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی و كوشتنی به كۆمه‌ڵ له ساڵانی ڕابردوودا،
دادگای باڵای فیدراڵی له پارێزگای ئه‌نبار، سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر
62 تاوانباردا سه‌پاند.فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌نبار ڕاشیگه‌یاند؛ دادگای
سزای زیندانی پێنج بۆ هه‌تا هه‌تا هه‌تایه‌ی به‌سه‌ر 130 تاوانباری تردا
سه‌پاندووه، كه به‌شداریان له كرده چه‌كدارییه‌كانی قاعیده كردووه،
یاخود یارمه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه‌یان داوه.هه‌روه‌ها گوتیشی: به تاوانی
بارزگانی كردن به ماده هۆشبه‌ره‌كان، سزای زیندانی پێنج بۆ بیست و پێنج
ساڵ به‌سه‌ر 7 كه‌سی تردا سه‌پێندراوه، كه له نێویاندا هاوڵاتی ئێرانی
هه‌یه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
- هه‌ڵه‌بجه... هه‌وڵێكی تیرۆرستی پوچه‌ڵكرایه‌وه
له
ناوچه‌یه‌كی سنوری نزیك شاری هه‌ڵه‌بجه و له‌ژێر چوار پرد دا، بڕێكی زۆر
"تی ئێن تی" و ته‌قه‌مه‌نی دۆزراوه‌ته‌وه كه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌یان
ئاماده‌كرابوو. له‌مباره‌یه‌وه، فه‌رمانده‌ی لیوای سلێمانی له هێزه‌كانی
پاسه‌وانی سنور "ئه‌حمه‌د دسكه‌ره" تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری وت:
له‌سه‌ر رێگه‌ی چناره-مۆردین و له نزیك سنوری ئێران له ناوچه‌ی
هه‌ڵه‌بجه، له ژێر چوار پرد دا بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی
دۆزراوه‌ته‌وه.وتیشی: له كاتی كێوماڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌دا هێزه‌كانیان
ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆریان دۆزیوه‌ته‌وه كه ئاماده‌كرابوو بۆ
ته‌قاندنه‌وه‌ی پرده‌كان."ئه‌حمه‌د دسكه‌ره" ئه‌وه‌شی دركاند، ئه‌و
ته‌قه‌مه‌نیه پێكهاتبوو له 30 كیلۆ "تی ئێن تی" و 10 گوله هاوه‌ن و
ژماره‌یه‌ك فیشه‌ك و نارنجۆك، دواتریش به هاوكاری ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه
پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه و هیچ زیانێكی به‌دواوه نه‌بووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نامه‌ی رێكخراوی جیهانی
رۆژنامه(WAN-IFRA)
بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم

رێخراوی جیهانی رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵ (WAN-IFRA) له
نامه‌یه‌كدا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی "بێئه‌ندازه‌یان" به‌رامبه‌ر كوژرانی
رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كه‌نرێكخراوه‌كه كه نوێنه‌ری 18000
رۆژنامه‌و 1500 سایت‌و پتر له 3000 كۆمپانیای راگه‌یاندنه له زیاتر له
120 وڵاتی دنیا له نامه‌كه‌دا بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌نوسن "ئێمه به
رێزه‌وه وه‌بیرتان دێنینه‌وه كه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت بریتییه له‌وه‌ی
كه‌شوهه‌وایه‌ك ده‌سته‌به‌ر بكات، كه رۆژنامه‌نووسان بتوانن به‌بێ ترس له
توندوتیژی، ئه‌ركه پرۆفێشناڵه‌كانی خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن. ئێمه به
رێزه‌وه داواتان لێده‌كه‌ین، گرێنتیی ئه‌وه بكه‌ن كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
ته‌واو له كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان بكرێت‌و به‌زووترین كات، به‌رپرسیاران
به‌سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان بگه‌ن. داواتان لێده‌كه‌ین هه‌رچی ده‌كرێت
بیكه‌ن، بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نووسان له كوردستانی عێراق.
به‌هیواین له‌نزیكترین كاتدا هه‌واڵتان ببیستین
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حكومه‌تی هه‌رێم،
وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌ك كرێكاری كورد ره‌تده‌كاته‌وه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوای بیست
كرێكاری كوردی كارگه‌ی نه‌سیجی حلله له‌نه‌قڵكردن بۆ
داموده‌زگاكانی هه‌رێم
ره‌تده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و كرێكارانه ژیانیان
له‌مه‌ترسیدایه‌و هه‌فته‌ی
رابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌وه یه‌كێكیان كوژراوه.موحسین
مه‌جید یه‌كێكه له‌و كرێكاره كوردانه‌ی
له‌كارگه‌ی نه‌سیجی حلله ده‌وام ده‌كات، به‌هاولاَتی وت"ئه‌و
كرێكاره
كوردانه‌ی له‌كارگه‌ی نه‌سیجی حله ده‌وام ده‌كه‌ین، له‌بارودۆخێكی
ئه‌منی زۆر
خراپداین‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمان به‌رده‌وامه".ئه‌و
كرێكاره، روونیشیكرده‌وه كه چه‌ندینجار
داوایان له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه تا
له‌داموده‌زگاكانی هه‌رێم وه‌ریان بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان نه‌قڵ
بكه‌ن، به‌لاَم
داواكه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه.وتیشی"هه‌فته‌یه‌ك
له‌مه‌وبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك
روویدا كرێكارێكمان كه‌دانیشتوی كه‌لاره شه‌هید بوو، رۆحی ئێمه‌ش
هه‌میشه
له‌مه‌ترسیدایه".ئه‌و
كرێكاره، گله‌یی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه
حكومه‌ت ئه‌وان وه‌رناگرێته‌وه، له‌كاتێكدا به‌هه‌زاران خه‌ڵكی
ناموسته‌حه‌ق بێ
ده‌وامكردن موچه وه‌رده‌گرن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مایكڵ رۆبن: حكومه‌تی هه‌رێم، سومعه‌ی ئاسایشی كوردستان ده‌خاته
مه‌ترسییه‌وه

مایكڵ رۆبن، وه‌ك سكۆلارێكی ده‌زگای ئینته‌رپرایزی ئه‌مریكیی له
وتارێكی تایبه‌تدا كه بۆ (رۆژنامه)ی نوسیوه، نیگه‌رانیی وڵاتانی
خۆرئاوا بۆ كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان دووپاتده‌كاته‌وه‌و له‌و
بڕوایه‌شدایه كه حكومه‌تی هه‌رێم، سومعه‌ی ئاسایشی كوردستان ده‌خاته
مه‌ترسییه‌وه، به وتنی ئه‌وه‌ی كه تیرۆرستان سه‌رده‌شتیان رفاندوه‌و
كوشتویانه.ئه‌و نوسه‌ره ئه‌مریكییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماژه
به‌وه‌ده‌كات كه ئارامی‌و هێمنیی هه‌رێمی كوردستان، بیانییانی سه‌رسام
كردبو، به‌ڵام جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان، هه‌مو
پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان له چاوی دنیادا پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه‌و له
واشنتۆن زۆر كه‌م متمانه‌یان به به‌ڵێنی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ
لێكۆڵینه‌وه هه‌یه، هه‌مو وه‌فادارو پشتگیریكارێكی كوردستان، ئه‌وه
ده‌زانێت كه ستراتیژیان دواخستنی كه‌یسه‌كه‌یه تا جیهان
بیریده‌چێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، مایکڵ رۆبن باس له‌وه‌ده‌كات كه
ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره، سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن پاراستن، ده‌زگای
موخابه‌راتی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كوژرابێت، ته‌نیا
سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و ده‌زگایه، توانا‌و مۆتیڤی كوشتنی
سه‌رده‌شتیان هه‌یه، چونكه رۆبن پێیوایه، ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه
كه كوڕه‌كه‌ی مه‌سعود، حكومه‌تی هه‌رێم‌و كوردیش خه‌جاڵه‌ت ده‌كات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له مانگی داهاتودا، بۆ 1.9 ملیۆن به‌رمیل
له رۆژێكدا زیاد ده‌كرێ
كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی نه‌وتی
عێراقی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی عێراق له مانگی ئایاردا رۆژانه
ده‌گه‌یه‌نێته 1.9 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، بڕیاریشه له سێ مانگی
كۆتایی ئه‌مساڵیش رێژه‌كه رۆژانه بگه‌یه‌نرێته دو ملیۆن به‌رمیل.
فه‌لاح عامری، سه‌رۆكی كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی عێراق(سۆمۆ)، دوێنێ
(دوشه‌ممه) له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراقی
له‌م مانگه‌دا باشتر بوه له مانگی رابردو.وتیشی: له سێ مانگی كۆتایی
ئه‌مساڵدا ده‌توانین هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ دوملێون به‌رمیل له رۆژێكدا
به‌رز بكه‌ینه‌وه.ئه‌م لێدوانه‌ی عامری له كاتێكدایه مانگی رابردو
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق رۆژانه‌له 1.79 وه دابه‌زی بۆ 1.767
به‌رمیل، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خراپبونی كه‌ش و هه‌وای به‌نده‌ری به‌سره كه
رێگای سه‌ره‌كی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراقه، له‌گه‌ڵ وه‌ستانی نه‌وتی
كه‌ركوك به‌هۆی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر بۆریه‌كانی
گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌و پارێزگایه بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی