&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
رۆژنامه‌ی حورییه‌ت: هێزه‌کانی سوپای توركیا چونه‌ته ناو خاكی
عێراقه‌وه
رۆژنامه‌ی حورییه‌ت ده‌یلی نیوزی توركی رایگه‌یاند، كه سوپای توركیا
چه‌ند ئامانجێكی له باكوری عێراق پێكاوه‌و دوای هێرشێكی په‌كه‌كه بۆ
سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركی، هێزه زه‌مینییه‌كانی ئه‌و سوپایه
بۆ راوه‌دونانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه چونه‌ته خاكی
عێراقه‌وه.رۆژنامه‌که له ژماره‌ی دوێنێیدا له زاری سه‌رۆك ئه‌ركانی
سوپای توركیاوه بڵاویكردۆته‌وه، که چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی
كوردستان (په‌كه‌كه) كاتژمێر یه‌كی سه‌رله‌به‌یانیی (چوارشه‌ممه)
هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له پارێزگای چیرنكی باشوری
رۆژهه‌ڵاتی توركیا كه هاوسنوری عێراقه‌و له‌و هێرشه‌دا سه‌ربازێكی
توركی كوژراوه.سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا راشیگه‌یاندوه،
هێزه‌كانیان به‌ناردنی سێ سریه‌ی هێزی كۆماندۆس‌و فیرقه‌یه‌كی
تایبه‌ته‌مه‌ند له راوه‌دونانی هێرشبه‌ران به قوڵایی دو تا سێ
كیلۆمه‌تر داخڵی خاكی عێراق بون و له‌هێرشێکدا چوار چه‌كداری
په‌كه‌كه‌یان کوشتوه.رۆژنامه‌که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکردوه، سوپای
توركیا شانبه‌شانی هێرشه زه‌مینییه‌كه، هێرشی ئاسمانییان كردۆته سه‌ر
چه‌ند ئامانجێك له باكوری عێراق.ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که ئه‌مینداری
گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌کاته‌وه، كه
ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌شكركێشییان كردبێته نێو
خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پاشماوه‌ی
تۆپبارانكردنه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه ده‌نێردرێنه ئه‌ڵمانیا

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند پاشماوه‌كانی ئه‌و گولله
تۆپه‌كانی سنوره‌كانی هه‌رێم، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه تۆپباران كراون
ده‌نێرینه وڵاتی ئه‌ڵمانیا تالێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ربكرێت.وته‌بێژی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، له‌باره‌گای
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری‌و لاوان له شاری هه‌ولێر ڕه‌تیكرده‌وه، كه حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان گڵۆپی سه‌وزی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵكردبێت بۆ
ئه‌وه‌ی تۆپبارانی ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات،
به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی هه‌ولێریش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌وا
به‌مه‌به‌ستی پشكنین بۆئه‌وه‌ی بزانرێت ماده‌ی ژه‌هراوی
له‌تۆپبارانه‌كان هه‌یه یان نا، پاشماوه‌كانی تۆپبارانه‌كان ده‌نێردرێنه
وڵاتی ئه‌ڵمانیا. وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د.كاوه مه‌حمود
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند "ماوه‌ی
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامن له
تۆپبارانكردنی ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به قوڵایی
2كیلۆمه‌تر‌و به پانتای 3 كیلۆمه‌تر، له‌ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران
هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر
له‌سه‌رتای تۆپ باران كردنه‌وه‌و دواتر پێشه‌لكردن‌و هاتنه ناوخاكی
هه‌رێمی كوردستانی عێراقی، حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ڕوونی هه‌ڵوه‌ستێه‌كانی خۆی
ده‌ربڕی ئه‌ویش داوای له‌كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، ئه‌م تۆپ بارانكردنانه
ڕابگرێت‌و هێزه‌كانی خۆی له‌خاكی كوردستان بكێشێته‌وه شوێنه‌كانی خۆی
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌وقاف ره‌خنه
له‌راپۆرتی هیومان رایس وۆچ ده‌گرێت
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ره‌خنه
له‌راپۆرت‌و كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌ی 16/6/2010ی رێكخراوی هیومان
رایس وۆچ ده‌گرێت.: به‌رێوه‌به‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری
ئاینی، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وتی "رۆژی 16/6/201رێكخراوی هیومان
رایس وۆچ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا له‌شاری هه‌ولێر راپۆرتێكی
له‌سه‌ر توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان‌و به‌تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی
خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه، ئێمه سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی گومانمان هه‌یه له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و داتا‌و سه‌رچاوانه‌ی كه
سه‌باره‌ت به دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان له‌كوردستان پشتی
پێبه‌ستراوه، ره‌خنه‌ش له‌و بڕگه‌یه‌ی راپۆرته‌كه ده‌گریین كه
هۆكارێكی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ی به‌ستۆته‌وه به فه‌توای
مامۆستایانی ئاینی".وتیشی "بۆیه له‌به‌رامبه‌ردا ئێمه ته‌ئكید
ده‌كه‌ینه‌وه كه ئیمام‌و خه‌تیبی مزگه‌وته‌كان‌و زانایانی ئاینی
ئیسلامی كوردستان كه‌زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی
ئه‌وقافن، دوورونزیك په‌یوه‌ندیان به‌مه‌سه‌له‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه
نیه‌و نزیكه‌ی 10ساڵیشه فه‌توای خه‌ته‌نه‌كردنیشیان نه‌داوه، به‌ڵكو
به‌پێچه‌وانه‌وه هاوكاری به‌رده‌وامی داموده‌زگا حكومیه
په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌م دۆسێیه‌بووین‌و
له‌چه‌ندین كۆڕ‌و سیمینار‌و له‌وتاره‌كانی رۆژی هه‌ینیشدا ته‌ئكیدیان
له‌سه‌ر نادروستیی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان كردۆته‌وه‌و ئه‌م راستیه‌شمان
به‌عه‌مه‌لی سه‌لماندوه‌و پێمان وایه خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له‌هه‌رێمی
كوردستان روو له‌كه‌مبوونه‌و ناكرێت به(دیارده)وه‌سف بكرێت به‌ڵكو
ده‌كرێت به(حاڵه‌ت)و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌رێمدا
مابێت".مه‌ریوانی هه‌روه‌ها وتی "جێگای سه‌رسوڕمانه هه‌ندێك كه‌س‌و
رێكخراو ده‌یانه‌وێت به‌به‌كارهێنانی ناوی ئاین‌و فه‌توای مامۆستایانی
ئاینی كوردستان مه‌سه‌له‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان بۆ بازاڕگه‌رمكردن‌و
ناشیرینكردنی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری به‌كاربهێنن‌و ئه‌م نیگه‌رانیه‌شمان
راسته‌وخۆ له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا به خاتو (نادیه خه‌لیفه)ی
به‌رپرسی رێكخراوی هیومان رایس وۆچ گه‌یاندوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ده‌ستنیشانكردنی
واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی
هه‌رێمدایه"
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند"
ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له
ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمدایه، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كۆمیسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختیكرده‌وه كه تا ئێستا له واده‌ی
ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئاگادارنه‌كراوه‌ته‌وه.شیروان حه‌یده‌ری
به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “په‌رله‌مانی كوردستان
یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكانی ده‌ركردووه”، وتیشی “به‌پێی یاسا حكومه‌تی هه‌رێم
ده‌توانێت واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ستنیشان بكات
به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مان”.له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حه‌مدیه
حوسه‌ینی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان به (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند كه “حكومه‌تی
هه‌رێم هه‌تا ئێستا كۆمیسیۆنی له واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئاگادارنه‌كردۆته‌وه كه بڕیاره له مانگی
تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت.”حوسه‌ینی وتیشی “ئێستا
كۆمیسیۆن سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییه بۆ دانانی خشته‌یه‌كی
عه‌مه‌لییاتیی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی
هه‌رێم”
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
شه‌قڵاوه: كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و
خاشاك كارگه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێنێت

به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك له سنوره‌که‌و دوباره سود
لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی، كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ
كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی، کارگه‌یه‌ک له‌قه‌زای شه‌قڵاوه
داده‌مه‌زرێنن.دلاوه‌ر عومه‌ر، قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه له‌لێدوانێکیدا
) رایگه‌یاند: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی به‌هاوبه‌شی
له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی ناوخۆ به‌نیازن كارگه‌یه‌كی كۆكردنه‌وه‌ی
زبڵ و خاشاكی ناوچه‌كانی شه‌قڵاوه‌و هه‌ریرو باتاس و باسرمه‌و كۆڕێ،
کارگه‌یه‌ک له نزیک شه‌قڵاوه دابمه‌زرێن.وتیشی: ئه‌م كۆمپانیایه
له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتو گوزاری هه‌رێم گرێبه‌ستێكیان
مۆركردوه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ و مانگانه‌ش وه‌زاره‌تی شاره‌وانی‌بڕی 391
ملیۆن دیناریان پێده‌دات و دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش بۆیان هه‌یه
گرێبه‌سته‌که‌یان نوێبکه‌نه‌وه.دلاوه‌ر عومه‌ر، ئاشکراشیکرد:
ئه‌وكۆمپانیایه جگه له‌كۆكرنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك، بڕیاره سه‌رجه‌م دار‌و
دره‌خته‌كانی سه‌ر رێگاكانی ناوچه‌كه‌ش ئاوبدات و هه‌روه‌ها بڕی( 5 )
هه‌زار ته‌ن په‌ینی كیمیایش به‌خۆڕایی بداته وه‌زاره‌تی
شاره‌وانی.قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای
ته‌واوبونی ئه‌و 10 ساڵه كۆمپانیاكه به‌نیازه سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و
ئامێره‌كانی كارگه‌كه به‌خۆڕایی بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی جێ
بهێڵێن.ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، کۆمپانیاکه جگه له ئه‌ندازیاره‌کانی،
سه‌رجه‌م کرێکاره‌کانی به ده‌ستی کاری ناوخۆ ئه‌نجام ده‌دات و هه‌لی
کاریان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت.ئه‌مساڵ به‌هۆی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك و
فڕێدانی له‌ناوچه گه‌شتیاریه‌كان، گه‌شتیارانی ناوچه‌كه‌ی بێزاركردبو
به‌جۆرێک، گه‌شتیاران که‌متر سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان ده‌کرد.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی