&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، داوای قه‌ده‌غه‌کردنی هێنانی گۆشت و
ئاژه‌ڵی زیندو له‌پارێزگای موسڵ ده‌کات

دوای ده‌ركه‌وتنی دو حاڵه‌ت به‌گومانی توشبونیان به په‌تای
(خوێنبه‌ربون)، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رێنمایی پێویست
له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌کاته‌وه‌و داوا قه‌ده‌غه‌کردنی هێنانی گۆشت و
ئاژه‌ڵی زیندو له‌پارێزگای موسڵ ده‌کات.دكتۆر خاڵس قادر، وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ووتی له‌سه‌ره‌تای
ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشییه‌كه‌وه له‌رێكه‌وتی 6/5 له‌شاری موسڵ،
پڕۆگرامێكمان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که داڕشت و لیژنه‌یه‌كی
باڵاش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌هه‌رسێ پارێزگاکه ده‌ست به‌كاربو، هه‌روه‌ها
رێنمایی پێویستمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان كرد بۆ گه‌ڕان
به‌دوای نه‌خۆشییه‌كه‌و زو ده‌ست نیشانكردنی.وتیشی: كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م
نه‌خۆشییه‌ش به‌شێكی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی
كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ
ده‌گوازرێته‌وه.دوێنێ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند،
که بۆ یه‌كه‌م جار دو حاڵه‌تی گومانلێكراوی په‌تای (تای خوێن به‌ربون)
له كوردستان تۆماركراوه، كه حاڵه‌تێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه‌و یه‌كێكی
دیكه‌ش له‌نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێریی پزیشكدایه.
دكتۆر خاڵس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: پێویسته رێوشوێنی توند بگیرێته‌به‌ر
به‌ڕشاندنی شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و سه‌ربڕینخانه‌كان و رێ له
سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له کۆڵان و شوێنه گشتییه‌کان بگیرێت که له هه‌ندێک
ناوچه‌دا بونی هه‌یه، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌کردنی گۆشت و ئاژه‌ڵی زیندو
له‌پارێزگای موسڵ و ئه‌و پارێزگایه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی لێ
بڵاوده‌بێته‌وه. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌شکرد، له‌گه‌ڵ گومانی هه‌بونی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌كۆمه‌ڵگای
شكارته‌ی سه‌ر به‌قه‌زای رانیه، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌ردانی
ناوچه‌كه‌ی كردوه بۆ دڵنیابون و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست و خێرا
كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ر حاڵه‌تێك گه‌رهات و ئه‌نجامه‌كان ئه‌كتیڤ ده‌رچو.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
باڵیۆزی ئێران: به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌سه‌ر
تۆپباران بانگ نه‌كراوم
باڵیۆزی ئێران له‌عێراق، حه‌سه‌ن كازمی قومی ئه‌و هه‌واڵه‌ی
به‌درۆخسته‌وه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه بانگ
كراوه‌و ناڕه‌زایی عێراقی له‌سه‌ر تۆپپارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كان
پێیڕاگه‌یه‌ندراوه.قومی له‌چاوپێكه‌وتتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئاوێنه‌دا
رایگه‌یاند كه ئه‌وكاته‌ی ئه‌و هه‌واڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه، من
له‌سلێمانی له‌ماڵی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌عوه‌ت بووه‌و كه‌س بانگی
نه‌كردووه تا ناڕه‌زایی حكومه‌تی عێراقی پێڕابگه‌یه‌نێت. باڵیۆزی
ئێران له‌به‌غداد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌ماهه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
باشیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم‌و عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و
هه‌ماهه‌نگییه له‌لایه‌نی ئه‌منیدا پته‌وتر بكرێت، قومی جارێكی‌تر
هۆشداری دایه به‌رپرسانی كورد كه ئه‌گه‌ر «كاره تێكده‌رانه‌كانی
تیرۆریستان» رانه‌گیرێت، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌داكۆكیكردن
له‌هاوڵاتیانیی ئێران‌و مه‌حاڵه وه‌ك ته‌ماشاكار بوه‌ستین
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌ئاماده‌بوونی
سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆنفرانسی گه‌شه‌پێدانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان
له له‌نده‌ن ده‌ستی به‌كار كرد

ڕۆژی 15/6 به ئاماده‌بوونی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێم و بارۆنس ویڵكۆكس وه‌زیری بازرگانی و داهێنانی
به‌ریتانی و وه‌زیری پیشه‌سازی عیراق و هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ناوخۆ‌و
سامانه سروشتیه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی و خوێندنی بالاَو كشتوكاڵی
حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی عیراق و ئان كلۆید
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم و
نوێنه‌ری ولاَتانی ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا له هه‌رێم و ژماره‌یه‌كی
زۆری بازرگان و پیاوانی كاری بیانی و ناوخۆ كۆنفڕانسی گه‌شه‌پێدانی
ئابووری هه‌رێمی كوردستان له له‌نده‌ن ده‌ستی به كاره‌كانی كرد. له
سه‌ره‌تای كۆنفڕانس خاتوو به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری
حكومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد‌و گووتی
سازكردنی ئه‌م كۆنفڕانسه له ولاَتێكی وه‌كو به‌ریتانیا مایه‌ی
خۆشحاڵی ئێمه‌یه به تایبه‌ت كه ده‌بینین ژماره‌یه‌كی زۆری
وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی لێره ئاماده‌ن.له كۆنفڕانسه‌كه‌دا د. به‌رهه‌م
ساڵح وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا باسی ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێمی
كوردستانی كرد كه له ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوو له بواره جیاجیاكان
به‌ده‌ست هاتوون، وه‌ك ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی 4000 گوند و چه‌ندین
قوتابخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی و وێڕای كردنه‌وه‌ی 7 زانكۆ له شاره
جیاجیاكانی هه‌رێم.سه‌رۆكی حكومه‌ت له وتاره‌كه‌یدا وتی: ده‌ستمان كرد
به به‌كارهێنانی سامانه سروشتیه‌كان بۆ خێر‌و خۆشی هه‌موو عیراقیه‌كان.
ده‌ستوور ماف به هه‌رێمه‌كان ده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی
نه‌وت. له‌م باره‌یه‌وه گووتی په‌رله‌مانی كوردستان سالچی 2007 یاسای
نه‌وت و گازی په‌سند كرد، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كه سیاسه‌تی
حكومه‌تی فیدراڵ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سامانه نه‌وتیه‌كان له عیراق له
شێوه‌ی كاره‌ساته. سه‌ره‌ڕای ئه‌و سامانه گه‌وره‌یه هێشتا خه‌ڵكانێكی
زۆر له‌و ناوچانه‌ی به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده‌له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ژیان
ده‌گوزره‌رێنن.له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌ت
ئاماژه‌ی به باشكردنی سیسته‌می كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان كرد و
گووتی ئێستا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌ستی پێكردووه به‌مه‌به‌ستی
تۆكمه‌كردنی سیسته‌می كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردن و نه‌هێشتنی دیارده‌ی
گه‌نده‌ڵی له هه‌رێم و هێنانه ئارای بارێكی ته‌ندروست بۆ بازرگانی و
وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان.به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت گووتی
باوه‌ڕمان به هێزه كه ئه‌و پێشووه‌چوون و گه‌شه‌پێدانه‌ی هه‌رێمی
كوردستان ده‌بێته نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی و
ئاوه‌دانی له سه‌رتاسه‌ری عیراق.له كۆتایی قسه‌كانیدا د. به‌رهه‌م
ساڵح هیوای خواست كه ئه‌م كۆنفرانسه ببێته ده‌سپێكی هه‌ماهه‌نگی له
نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. به‌ڕێزیان
داوای له ئاماده‌بووان كرد كه سوود له ده‌رفه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌رگرن بۆ كاروباری بازرگانی وه‌به‌رهێنان و ئه‌م هه‌له له‌باره
بقۆزنه‌وه.جێگه‌ی باسه له كۆنفڕانسه‌كه‌دا چه‌ندین وتار‌و لێكۆڵینه‌وه‌و
پرۆِپۆزه‌ل په‌یوه‌ست به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ده‌رفه‌تی كار‌و
وه‌به‌رهێنان پێشكه‌ش كران.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ده‌ربه‌ندیخان: هێزه‌کانی پۆلیس گه‌نجێک له هه‌وڵی خۆکوشتن رزگار ده‌که‌ن

ته‌مه‌ن 25 ساڵ له ناو مه‌رقه‌دی ئیمام محه‌مه‌د له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان
ویستی خۆی بكوژێت، هێزه‌کانی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان توانیان رێگری له‌و
هه‌وڵه بکه‌ن و رزگاری بكه‌ن.له‌وباره‌یه‌وه موقه‌ده‌م سه‌لام ئه‌حمه‌د،
به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند: ئێواره‌ی رۆژی 15/6
هاوڵاتیه‌ك ئاگاداری كردین كه گه‌نجێك له‌ناوحه‌وشه‌ی مه‌رقه‌دی ئیمام
محمد داخۆی هه‌ڵواسیوه و ده‌یه‌وێت خۆی بكوژێت، ئێمه‌ش ده‌ستبه‌جێ
مه‌فره‌زه‌یه‌كمان نارده شوێنه‌كه‌و گه‌نجه‌كه‌مان له‌مردن رزگاركرد و
به‌برینداری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كرا.
وتیشی: گه‌نجه‌كه پێشتر به‌ته‌له‌فون ماڵ خۆیانی ئاگاداركردۆته‌وه كه
ده‌یه‌وێت خۆی بكوژێت، دواتر له رێی درواسێیه‌کیانه‌وه ئێمه‌یان ئاگادار
کردوه‌و ئێمه‌ش له کاتی گونجاو‌دا گه‌یشتینه سه‌ر روداوه‌که‌و
گه‌نجه‌که‌مان له هه‌وڵی خۆکۆشتن رزگار کرد.به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی
ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گه‌نجه‌كه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی
تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه ئه‌و كاره‌ی كردوه‌و ئێستاش له‌نه‌خۆشخانه
كه‌وتوه.جێگای ئاماژه‌یه تا ئێستا 5 كه‌س له‌ناو مه‌رقه‌دی ئیمام محمد
كه ده‌كه‌وێته سه‌روی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه‌وه، هه‌وڵی خۆکوشتنیان
داوه، که سیانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 2 كه‌سی دیكه‌ش له‌مردن
رزگاركراون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بـۆڵانی: دواكـه‌وتنی حـكومه‌ت كـاریگه‌ری ده‌كـاته سه‌ر ره‌وشـی ئـه‌منی
وڵات
وه‌زیری ناوخۆی
عێراق جه‌واد بۆڵانی رایگه‌یاند، پێویسته پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته
ئه‌منییه‌كانی عێراق بكرێت و دواكه‌وتنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ
كاریگه‌ری سلبی ده‌كاته سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی وڵات. وه‌زیری ناوخۆی عێراق
جه‌واد بۆڵانی روونیكرده‌وه، له رابردوودا به هه‌وڵی هێزه
ئه‌منییه‌كانی وڵات توانراوه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به
ده‌ستبهێنرێت.هه‌روه‌ها گوتی " هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵات گه‌یشتوونه‌ته
ئه‌و ئاسته‌ی بتوانن ره‌وشی ئه‌منی وڵات و به‌رپرسیارێتی ژیان و سه‌لامه‌تی
گیانی هاوڵاتییان له ئه‌ستۆ بگرن به تایبه‌تی دوای كشانه‌وه‌ی سوپای
ئه‌مه‌ریكا له عێراق".ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، له چه‌ند مانگی رابردوودا
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیویانه زه‌بری كوشنده له تۆرِه‌كانی
رێكخراوی قاعیده بده‌ن.هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ سوپای ئه‌مه‌ریكا
له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا رێژه‌ی
قوربانییانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ نیوه‌ی
یه‌كه‌می ساڵی رابردوو زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه.به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه
له‌و كاته‌وه سوپای عێراق به‌رپرسیارێتی ره‌وشی ئه‌منی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ
رێژه‌ی قوربانییان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و
كاته‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتی ئه‌منی له ئه‌ستۆ بووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی