مالیکی و عه‌لاوی دوای چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی نێوانیان
سازدا

دوای
چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر و تێپه‌ڕبونی زیاتر له دو مانگ به‌سه‌ر راگه‌یاندنی
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی 7ی ئاداری عێراق و لێدوانی توندی
لیسته‌کانیان، ئه‌یاد عه‌لاوی و نوری مالیکی له دانیشتنێکی نزیکه‌ی 45
خوله‌کیدا کۆبونه‌وه. ئێواره‌ی دوێنێ (شه‌ممه) نوری مالیکی سه‌رۆکی
ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیستی عێراقییه له باره‌گای
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا کۆبونه‌وه.پاش
ئه‌نجامدانی کۆبونه‌وه‌که‌ش، عه‌لی موسه‌وی راوێژکاری نوری مالیکی
رایگه‌یاند، کۆبونه‌وه‌که‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ی نێوان نوری مالیکی و ئه‌یاد
عه‌لاوی له که‌شوهه‌وایه‌کی ئیجابی و دۆستانه‌دا به‌ڕێوه‌چوه.عه‌لی
موسه‌وی، له‌لێدوانێکیدا بۆ (سۆمه‌ریه نیوز) ئه‌وه‌شی وت: له
کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌ردولا ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره
دانیشتنانه کردۆته‌وه، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن و هاوکاری کردنی یه‌کتر
له‌سه‌رجه‌م کایه جیاوازه‌کانی وڵات‌دا.ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که هه‌ینی
رابردو، هه‌ردو ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و نیشتمانی عێراق له ژێر ناوی
(هاوپه‌یمانی نیشتمانی) یه‌كیانگرت و به‌م پێیه‌ش وه‌ك گه‌وره‌ترین
كوتله‌ی ناوپه‌رله‌مانی داهاتوی عێراق، مافی لیستی براوه‌یان بۆ
پێكهێنانی حكومه‌ت له لیستی عێراقیه سه‌نده‌وه، که خاوه‌نی 91 کورسی
په‌رله‌مانی بون.
موسه‌وی راشیگه‌یاند، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردولا تاوتوێی چه‌ند پرسێکی
گرنگی وڵاتیان کردوه له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه پیکهێنانی حکومه‌تی نوێی
عێراق و جه‌ختیان کرده‌وه له‌سه‌ر به‌شداری پێکردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان
له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، هاوکات به دوریشیزانی له‌و دانیشتنه‌دا به‌ستنی
هاوپه‌یمانێتی و موفاجه‌ئه به‌خۆوه ببینێت. وه‌فدی لیستی عێراقییه له‌و
دانیشتنه‌دا پێکهاتبون له؛ ئه‌یاد عه‌لاوی، تارق هاشمی، حه‌سه‌ن عه‌له‌وی،
محه‌مه‌د عه‌لاوی و وه‌فدی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساش له نوری مالیکی و
حسێن شه‌هرستانی و خزیر خوزاعی و خالید عه‌تییه‌و یاسین مه‌جید و عه‌لی
ده‌باغ پێکهاتبون.ئه‌و دانیشتنه دوای ململانێیه‌کی توندی راگه‌یاندنی
نێوان به‌رپرس و سه‌رکرده‌کانی هه‌ردولا دێت، که له‌ماوه‌ی دو مانگی
رابردوداو پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌رپایان کردبو،
هاوکات له چه‌ند رۆژی رابردوشدا نوری مالیکی له‌رێی راگه‌یاندنه‌کانه‌وه
په‌یامێکی ئاراسته‌ی عه‌لاوی کرد‌و رایگه‌یاندبو، ده‌رگاکانی لیستی
ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و دانیشتن به روی هه‌مو
لایه‌نه‌کاندا کراوه‌یه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌زیری سامانه
سروشتییه‌كان دان به‌نایاسایی پالاَوگه
نه‌وتییه‌كاندا ده‌نێت
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم،
ددان به‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو پاڵاوگه‌ی نایاساییدا ده‌نێت‌و باس
له‌ئاودیوكردنی نه‌وت بۆ ئێران ده‌كات.ئاودیوكردنی نه‌وتی ره‌شی
هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران به‌رده‌وامه‌و تائێستاش هیچ
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر كێشه‌كانی دۆسیه‌ی نه‌وت
نه‌كراوه.له‌وه‌ڵامی نامه‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی سامانه
سروشتییه‌كانی په‌رله‌ماندا، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه
سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه زیاتر
له‌هه‌شتا پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بچوك له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، كه
به‌شێكیان مۆڵه‌تیان نییه‌و به‌نایاسایی كار ده‌كه‌ن.وه‌زیری سامانه
سروشتییه‌كان، جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، كه به‌شێك له‌و پاڵاوگه‌كان
مۆڵه‌تی یاساییان نییه.له‌به‌شێكی تری وه‌ڵامه‌كانیدا، ئاشتی
هه‌ورامی رایگه‌یاندووه، كه به‌شێكی تر له‌و نه‌وته ره‌شه‌ی
ده‌برێته ئێرانه‌وه، نه‌وتی كوردستان نییه، به‌ڵكو له‌عێراقه‌وه
ده‌هێنرێت‌و به‌خاكی هه‌رێمدا بۆ ئێران ده‌برێت، له‌و رووه‌شه‌وه بێ
ئاگایی خۆی ده‌ڕبریووه.هاوكات په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه
سروشتییه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان تۆمه‌تبار
ده‌كات، به‌وه‌ی رێگری له‌به‌رده‌م ئیشوكاری لیژنه‌كه‌یاندا ده‌كات‌و
كارئاسانییان بۆ ناكات بۆ به‌دواداچوونی پرۆسه‌ی نه‌وت له‌كوردستان.به
وته‌ی ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه تۆمه‌تباركردنی سه‌رۆكایه‌تی
په‌رله‌مان، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، نوسراوه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا
ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ناكات، كه تێیدا داوای
روونكردنه‌وه‌یان لێده‌كه‌ن.
عه‌بدوڵا مه‌لانوری، وتی »سه‌رۆكایه‌تی نایه‌وێت په‌رله‌مان ببێته
په‌رله‌مانێكی كارا‌و چاودێری ئیشوكاره‌كانی حكومه‌ت بكات، به‌تایبه‌ت
له‌مه‌سه‌له‌ی پرۆسه‌ی نه‌وتیدا»
.http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=285&Besh=Witar&Cor=4
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئـاماری پـێنج مـانگی رابـردووی رووداوه‌كـانی هـاتوچۆ لـه هـه‌رێمی
كـوردستان

– له ماوه‌ی
پێنج مانگی رابردوودا به ده‌یان هاووڵاتیی بوونه‌ته قوربانیی
رووداوه‌كانی هاتوچۆ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه ژماره‌ی قوربانییانی
ئۆتۆمبێل له سه‌دا سه‌د زیاد بكات. عه‌مید قادر سدیق به‌رِێوبه‌ری گشتی
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان به
ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا له
ئه‌نجامی رووداوه‌كانی هاتوچۆ له سلێمانی 103 هاووڵاتی گیانییان
له‌ده‌ستداوه و یه‌ك هه‌زار و 864 هاووڵاتی دیكه برینداربوون و له رووی
زۆری قوربانییانی رووداوه‌كانی هاتوچۆ سلێمانی پشكی شێری به‌ركه‌وتووه.له
هه‌ولێر 68 هاووڵاتی گیانییان له‌ده‌ستداوه و یه‌ك هه‌زار و 800 هاووڵاتی
دیكه بریندار بوونله كه‌ركوك 67 هاووڵاتی گیانییان له‌ده‌ستداوه و 866
هاووڵاتی برینداربوون.هه‌روه‌ها له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا شاری دهۆك
كه‌مترین قوربانیی له رووداوه‌كانی هاتوچۆ كه‌وتوونه‌ته‌وه و 37 هاووڵاتی
گیانییان له‌ده‌ستداوه و 397 هاووڵاتی دیكه برینداربوون.عه‌مید قادر سدیق
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه رێژه‌ی قوربانییان تا
كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌دا سه‌د زیاد بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌ره‌ی توركمانی هه‌ڕه‌شه‌ی پاشه‌كشه‌ی كرد له لیستی عێراقیه
ئه‌گه‌ر لیسته‌كه سازش له‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك بكات
سه‌ركرده‌یه‌كی به‌ره‌ی توركمانی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد ئه‌گه‌ر لیستی
عێراقیه له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 دا سازش بكات، ئه‌وه
ده‌ستبه‌جێ كشانه‌وه‌ی به‌ره‌كه‌یان له لیستی عێراقیه راده‌گه‌یه‌نن.
هاوكات له گفتوگۆی وه‌فدی دانوستكاری ئیئتلافی لیسته كوردستانیه‌كان
كه ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وتن، جێبه‌جێكردنی ماده‌ی
140 و زه‌مانه‌تی جێبه‌جێكردنی له‌لایه‌ن ئه‌و لیستانه‌ی حكومه‌تی
داهاتوی عێراق پێكدێنن هێڵی سوره و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی
لێناكرێ.ئه‌رشه‌د ساڵحی ئه‌ندامی لیژنه‌ی كارگێڕی به‌ره‌ی توركمان له
لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
لیستی عێراقیه خستیه‌ڕو، ته‌ئكیدی له‌وه كردوه‌ته‌وه كه‌ركوك شارێكی
عێراقیه و بۆ هه‌موانه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌ره‌ی توركمانی
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابێت بارودۆخی شاره‌كه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌كدا
بخرێته ناو دانوستانی سیاسیه‌وه.له لێدوانه‌كه‌یدا به‌رپرسه‌كه‌ی
به‌ره‌ی توركمانی ئه‌وه‌شی وتوه كه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی توركمان
له هه‌ر لیستێكدا بن، له هیچ لایه‌كی قبوڵ ناكه‌ن مه‌رجه‌كانی خۆیان
به‌سه‌ر توركماندا بسه‌پێنن، یاخود سازش بكه‌ن له‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حـه‌كیم: ده‌بـێت ئـه‌وله‌ویاتی حـكومه‌تی داهـاتوو جـێبه‌جێـكردنی
ده‌ستـوور بـێت
سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق عه‌مار حه‌كیم رایگه‌یاند، پێویسته
به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور له پێشه‌وه‌ی
ئه‌وله‌ویاتی حكومه‌تی داهاتوو بن. له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا، كه دوێنێ
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به بۆنه‌ی حه‌وت ساڵ تێپه‌رِین به‌سه‌ر
تیرۆركرانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی محه‌ممه‌د باقر حه‌كیم
سازیكرد، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه عه‌ممار حه‌كیم رایگه‌یاند، پێویسته
هه‌موو لایه‌ك په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق.گوتیشی
"بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی كه ئه‌مرِۆ رووبه‌رِووی هاوڵاتییانی عێراقی
بووه‌ته‌وه پێویسته حكومه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانی
پێكبهێنرێت".روونیشیكرده‌وه، ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
هاووڵاتی و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و یاساكان بخرێنه ئه‌وله‌ویاتی
كاره‌كانی حكومه‌تی داهاتووی وڵاته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ولێر: چواره‌مین پێشانگای ئیتاڵی له‌شاری
هه‌ولێركرایه‌وه

نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌گه‌وره
بازرگانانی ئیتاڵیا چواره‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ئیتاڵیا له‌شاری
هه‌ولێر كرایه‌وه.له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه ئه‌نگیلۆكاسپانی
سكرتێری گشتی ئیتاڵیا ئێكسپۆ وتی "خۆشحاڵم به‌و پێشكه‌وتنه
به‌رچاوه‌ی كه ئه‌مرۆ له‌كوردستاندان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر بێت و كورد ببێته
خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆی ئه‌وه باشتر پێش ده‌كه‌وێت".له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه
نه‌وزاد هادی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌وته‌یه‌كیدا خۆشحاڵی خۆی
به‌وه ده‌ربڕی كه ئه‌مرۆ گه‌وره بازرگانانی وڵاتان روویان
له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و هه‌نگاو ده‌نێن بۆبه‌ره‌و پێش خستنی
هه‌رێمی كوردستان‌و كوردستانیان كردۆته ده‌روازه‌یه‌ك
بۆعێراق".هه‌رله‌ومه‌راسیمه‌شدا نه‌وزاد هادی
وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر خه‌ڵاتی هاوڵاتی بوونی فه‌خری له‌هه‌ولێر
به‌ئه‌نگیلۆكاسپانی دا‌و له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه كاسپانی خه‌ڵاتی به‌خشییه
هه‌ریه‌ك له‌نه‌وزاد هادی‌و سینانچه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی.
له‌لایه‌كی تر عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگای
نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گوتی "ئه‌مه چواره‌مین پێشانگای ئیتاڵیا كه
له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێـته‌وه‌و تاوه‌كو ئێستاكه‌ش 700كۆمپانیا
به‌شداریان له‌پێشانگاكانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێركردووه‌و له‌نێویشیاندا
300 كۆمپانیای ئیتاڵین".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی