دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی سه‌حوه ده‌كوژرێن
له رۆژئاوای شاری كه‌ركوك په‌لاماری بازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی
سه‌حوه ده‌درێت‌و دوو كوژراو‌و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌و هێزه‌كانی
پۆلیسی كه‌ركوكیش داواكراوێك ده‌ستگیر ده‌كه‌نگروپێكی
چه‌كدار هێرشیان كردۆته سه‌ر خاڵێكی پشكنینی سه‌ر به هێزه‌كانی
سه‌حوه، له‌ناحیه‌ی زاب له 110 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای كه‌ركوك‌و به‌و
هۆیه‌وه دوو چه‌كداری سه‌حوه كوژراون‌و دوانی تریش
برینداربوون.سه‌رچاوه‌كه رونیكرده‌وه دوو كوژراوه‌كه ناویان یاسر
حه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف‌و سه‌عدون شاكر مه‌حموده. هه‌ردوو برینداره‌كه‌ش
ده‌سبه‌جێ گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزێكی
هاوبه‌شی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك‌و بنكه‌ی پۆلیسی تركه‌ڵان،
له بازگه‌ی كه‌ركوك – حه‌ویجه له 55 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای كه‌ركوك،
داواكراوێكیان به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستگیركرد. پاش
ده‌ستگیركردنیشی، راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی
تاوانه‌كان كرا، بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
رانیه: له روداوێكی هاتوچۆدا 5 هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستدا و 6
كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربون
به‌هۆی پێكدادانی دو ئۆتۆمبێله‌وه له‌سه‌ر رێگای رانیه- ده‌ربه‌ند 5
هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستده‌داو 6 ی تریش به سه‌ختی برینداربون.
ئۆتۆمبێله‌كان له جۆری ئۆپڵ و هۆندای بون و راسته‌وخۆ له كاتی
پێكدادانه‌كه‌دا سوتاون. ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گیانیان له ده‌ستداوه، دو ژن
و منداڵێك و دو كوڕی ته‌مه‌ن سه‌رو 20 ساڵ بون، هاوكات سه‌رجه‌م
برینداره‌كانیش، به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه ره‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون.به‌هۆی خراپی رێگا‌و بانه‌كان و
سه‌رپێچی هاوڵاتیان له رێنماییه‌كانی هاتوچۆ، كاره‌ساتی ئۆتۆمبێل له
هه‌رێمی كوردستاندا رۆژانه چه‌نده‌ها حاڵه‌تی مردن و برینداركردنی سه‌ختی
لێده‌كه‌وێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام قوربانیان رو له زیادبون
ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێ‌و شوێنی
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ی روداوه‌كانی نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بان كیمۆن داوا له عێراق و كوێت ده‌كات كێشه‌كانیان یه‌كلایی
بكه‌نه‌وه

- (بان كیمۆن)ی
ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوا له عێراق و كوێت ده‌كات
مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه. بان كیمۆن
ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له عێراق و كوێت كردووه
به‌رده‌وام به گیانێكی متمانه و هاوكاری كاربكه‌ن و هه‌موو كێشه‌كانی
نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن هاوكات ئه‌میندار گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی
پێشنیازیشی كرد، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كاری "گینادی تاراسوڤ)ی
ڕێكخه‌ری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌رپه‌شتی كردنی دۆسیه‌ی شوێن
بزربووه كوێتییه‌كان و موڵك و ماڵی هاوڵاتیانی كوێتی تاوه‌كو مانگی
كانوونی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ درێژ بكاته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌په‌یامنێرێكی
ئاژانسی ڕۆیته‌رز ده‌درێت
له‌ئاسایشی سه‌رشه‌قام له په‌یامنێرێكی ئاژانسی ڕۆیته‌رز ده‌درێت‌و
دواتریش به‌جنێو ده‌كرێته ده‌ره‌وه.شێركۆ ساڵه‌یی په‌یامنێری ئاژانسی
رۆیته‌رزی به‌ریتانی له كوردستان به‌سایتی هاولاَتی وت" بۆ مه‌به‌ستی
دامه‌زراندن ڕووم له‌ئاسایشی سه‌رشه‌قام كرد، به‌لاَم پێیان وتم
مامه‌ڵه‌كه‌ت 15ڕۆژی پێده‌چێت منیش هه‌رئه‌وه‌نده وتم بۆچی ئه‌وه‌نده‌ی
پێده‌چێت له‌لایه‌ن مفه‌وه‌زێكه‌وه لێم دراو دواتریش به‌شێوه‌یه‌كی
ناشیرن مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵدا كرا".ئه‌و په‌یامنێره‌ی ڕۆیته‌رز له كوردستان
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد مفه‌وه‌زه‌كه پێی وتووه به‌هۆی كۆنگره‌ی
یه‌كێتییه‌وه مامه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌م دواده‌كه‌وێت، ئه‌ویش وتویه‌تی
كۆنگره‌ی یه‌كێتی بۆچی مامه‌ڵه‌ی من به‌و شێوه‌یه دواده‌خات، ئیتر به‌و
هۆیه‌وه مفه‌وه‌زه‌كه‌ی ئاسایشی سه‌رشه‌قام به‌به‌رچاوی خه‌ڵك‌و
ئاسایشه‌كانی تره‌وه هێرشی ده‌كاته‌سه‌ر‌و لێده‌دات.شێركۆ ئه‌وه‌ی
خسته‌ڕوو كه قادر حه‌مه‌جان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی به‌ڵێنی
ئه‌وه‌ی پێداوه كه هه‌موو ئیجرائاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌و مفه‌وه‌زه‌دا
بگرێته‌به‌ر.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئاسایشی سه‌رشه‌قام به‌هاولاَتی وت" شتێكی وانه‌بووه
بكه به‌شێوه‌ی لێدان بێت، وه ئێستاش ئیجرائاتی پێویست له‌گه‌ڵ ئه‌و
مفه‌وه‌زه‌دا گیراوه‌ته‌به‌ر".شێركۆ ساڵه‌یی كه ئێستا ئاسه‌واری
لێدانه‌كه‌ی پێوه‌دیاره داواكاره له‌هه‌موو كارمه‌ندێكی حكومی
به‌تایبه‌تی كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی ئاسایش كه به‌شێوه‌یه‌كی
به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاولاَتیاندا بكه‌ن.هاولاَتی په‌یوه‌ندی
به‌قادر حه‌مه‌جان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی یه‌وه كرد، به‌لاَم
په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی به‌ر ده‌ست نه‌كه‌وت.شێركۆ یه‌كێكه له‌و ڕۆژنامه‌نوسه
كوردانه‌ی كه له‌زۆربه‌ی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆ‌و جیهاندا
كارده‌كات‌و كه‌سێكی ناسراویشه له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی: عێراق وه‌كو وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند خه‌مڵێنراوه و
به‌رزكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان بۆ 6 ملیۆن دینار، جۆرێكه له بازرگانیكردن
به حه‌جه‌وه
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان،
ره‌تیكرده‌وه به‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی سعودیه ره‌زامه‌ندبێت كه تیایدا
وڵاتی عێراق وه‌كو یه‌كێك له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ئه‌ژمارده‌كات و
خه‌رجیه‌كانی حه‌جكردنی هه‌ر حاجیه‌كی ماڵی خوای به‌رزكردوه‌ته‌وه بۆ (6)
ملیۆن دینار (بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رو پشكی حه‌جكردنی وڵاته‌وه
فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێ ده‌هێنن).
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاق و كاروباری ئاینی
رایگه‌یاند: حكومه‌تی سعودیه ساڵانه بۆ ئه‌و وڵاته ئیسلامیانه‌ی كه
باری مادیان باشه و ده‌یانه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زیاتر له هه‌گبه‌ی خۆیاندا
بنێرن بۆ سه‌فه‌ری حه‌جی ماڵی خودا له‌و وڵاته، بڕێك پاره زیاتریان لێ
وه‌رده‌گرن، له‌ناویاندا وڵاتی عیراقیش ئه‌ژماركراوه به یه‌كێك له‌و
وڵاتانه‌ی كه باری مادییان باشه، بۆیه 1000 هه‌زار كه‌سیان بۆ داناوه
كه له ده‌ره‌وه‌ی پشكی خۆیان سه‌فه‌ربكه‌ن به‌بڕی 6 ملیۆن
دینار.مه‌ریوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له لیستی ئه‌و 1000 كه‌سه‌ی
ناوه‌كانیان نێردراوه بۆ سعودیه، به‌نوسراوێك ناوی 200 كه‌س ره‌وانه‌ی
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستانی كراوه‌ته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت
كه ئه‌م كه‌سانه ده‌توانن به 6 ملیۆن دینار سه‌فه‌ربكه‌ن.وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی وتیشی : "دوای هه‌فته‌یه‌ك له
لێكۆڵینه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت له روانگه‌ی شه‌رعی و له روی
ئیداریه‌وه، رێگه پێدراونیه و جۆرێكیشه له بازرگانی كردن
به‌حه‌جه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌و بڕه زۆره‌ی پاره سه‌فه‌ری حه‌ج
بكرێت".راشیگه‌یاند: ئێمه پێمان قبوڵ ناكرێت و نابێت له روی ئاینیشه‌وه
جیاوازی له نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ندا بكرێت، هه‌ر بۆیه به نوسراویش
ئه‌م بڕیاره‌مان گه‌ڕانده‌وه بۆ حكومه‌تی عیراق و پێمان راگه‌یاندن كه
ئێمه ئه‌م شێوازی حه‌جكردنه قبوڵ ناكه‌ین.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ردوو ئیئتیلافه شیعه‌كه له ژێر ناوی "هاوپه‌یمانی نیشتیمانی" یه‌كیان
گرت

هاوپه‌یمانی
هه‌ردوو ئیئیتلافی نیشتیمانی و ده‌وڵه‌تی یاسا، له ژێر ناوی "هاوپه‌یمانی
نیشتیمانی" ده‌بێت.
عه‌لی ئه‌دیب سه‌ركرده له ئیئیتیلافی نیشتیمانی عێراقی ڕایگه‌یاند؛ له
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێدا، بڕیار درا له ژێر ناوی (هاوپه‌یمانی
نیشتیمانی) هه‌ردوو ئیئیتلافه‌كه( ده‌وڵه‌تی یاسا و ئیئیتلافی نیشیتمانی)
یه‌كبگرن و تێكه‌ڵ بكرێن.ناوبراو زیاتر ڕوونیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و
به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌سه‌ری ڕێككه‌وتووین، به هه‌موو لایه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نین
له‌وانه‌ش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دادگای فیدراڵی كه‌ئه‌و هاوپه‌یمانییه
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به ناوی (هاوپه‌یمانی نیشتیمانی) كار
ده‌كات.گوتیشی: ئێستا به گوێره‌ی ماده‌ی 76ی ده‌ستوور، ئه‌و
هاوپه‌یمانییه ده‌بێته گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و به‌و پێیه
مافی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌یه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی