&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ژماره بانكییه‌كان بۆ هاوكاری ئاواره‌كانی
تۆپباران راگه‌یه‌ندرا

کەمپینی کۆمەک
"بۆهاوکاریکردنی لێقەوماوانی دەڤەرە سنوریەکان كه به‌ر هێرشی هێزه‌كانی
ئێران كه‌وتوون، داواده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ژماره بانكییانه‌وه
هاوكاری ئاواره و لێقه‌وماوه‌كان بكرێت: كه‌مپینی كۆمه‌ك داوا
له‌سه‌رجه‌م خێرخوازان ده‌كات له‌ڕێگه‌ی ژماره بانكییه‌كانه‌وه
هاوكارییه‌كانی خۆیان بگه‌یه‌ننه ئاوه‌ره‌بوه‌كانی سنوره‌كان.
كه‌مپینه‌كه داواده‌كات:
"هاوکاریەکان بگەیەنن بە بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی
بە ئاوکاونتی (Future
Center The Youth Issues )
بۆ ناوخۆی کوردستان تەنها ژمارەی (6300) بەکار دەهێنرێت
بۆ دەرەوەی کوردستانیش ( 2516-2-6300-1)"
هاولاَتیان ده‌شتوانن
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ژماره مۆبایلانه‌وه هاوكاریه‌كانتان و زانیاری زیاتر
بزانن.
هەولێر (گشتی) ( 07504631197)
سلێمانی: (07701523335)
دهۆک: (07504807449)
سەنگەسەر: (07701571439)
کەلار: (07702443850)هاوکاریتان، بەجێهێنانی ئەرکێکی مرۆیی و
نەتەوەیی و نیشتمانی و ئاینیە
"کەمپینی کۆمەک "
بۆهاوکاریکردنی لێقەوماوانی دەڤەرە سنوریەکان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سامی شۆرش : پێویسته حكومه‌تی به‌غدا به‌بێ پێچ و په‌نا داوای راگرتنی
تۆپبارانكردنی خاكی هه‌رێم بكات
سامی شۆڕش
ده‌ڵێت : حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه به‌رێگه‌ی سیاسی و دبلۆماسی
كێشه‌ی سنور له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران چاره‌سه‌ر بكات، به‌هه‌مان شێوه
ده‌بێت ئێرانیش ئه‌و ئاماده‌یه‌ی تێدا هه‌بێت. ئه‌ندامی براوه‌ی لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سامی شۆڕش
له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: ئێمه ئیدانه‌ی
تۆپبارانكردنی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن
ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین ئه‌م تۆپبارانه بوه‌ستێندرێت، دیاره
ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵێك چاڵاكی دبلۆماسییه بۆ
وه‌ستاندنی تۆپبارانه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه به‌رێگه‌ی
سیاسی و دبلۆماسی كێشه‌ی سنور له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا چاره‌سه‌ر
بكات، به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت ئێرانیش ئه‌و ئاماده‌یه‌ی تێدا
هه‌بێتهه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه نابێت ئێران هه‌رێمی كوردستان بۆردومان
بكات، (سه‌دام حوسێن) مافی بۆردومانكردنی هه‌بوو، چونكه دوژمن بوو، به‌ڵام
ئێران ده‌وڵه‌تێكی دۆسته و ئێمه رێز له ئیراده‌ی گه‌ل و حكومه‌تی ئێران
ده‌گرین، به‌و پێیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایمان له‌گه‌ڵدا هه‌یه و
به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شمان به‌یه‌كه‌وه زۆره له‌مه‌یدانی ئابوری بۆیه ئێمه
چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناكه‌ین ئێران كوردستان بۆردومان بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕو
بیانووه‌كیان هه‌یه ئه‌وا پێویسته به رێگه‌ی دبلۆماسی چاره‌سه‌ر
بكرێت.هه‌ره‌وه‌ها داوای له‌حكومه‌تی عێراق كرد به‌رگری له‌سنوره‌كانی
عێراق بكات، چونكه ئه‌و ناوچه سنورییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئێستا
بۆردومان ده‌كرێت له‌ڕووی یاساییه‌وه سنوری عێراقن، بۆیه ئیلتیزامێكی
گه‌وره‌ی یاسایی و ده‌ستووری له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق دایه بۆ ئه‌وه‌ی
كه بێته قسه‌كردن و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به‌بێ پێچ و په‌نا ئیدانه‌ی و
داوای راگرتنی ئه‌م تۆپبارانه بكات، ئه‌گه‌ر ئێران تۆپبارانه‌كه‌ی
رانه‌گرت ئه‌وا ئه‌و كات ده‌بێت له‌ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی
سكاڵا تۆمكار بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌وه فشارێكی
نێوده‌وڵه‌تی بخرێته سه‌ر ئێران بۆ راگرتنی ئه‌م تۆپباران كردنه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم: باڵیۆزی ئێران زانیاری ته‌واوه‌تی نیه
ده‌رباره‌ی سنور به‌زاندنی هێزه‌كانی وڵاته‌که‌ی بۆ ناو خاكی عێراق

له‌به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی باڵیۆزی ئێران له عێراق كه ره‌تیکردبۆوه
هێزه‌كانی ئێران سنوری هه‌رێمیان به‌زاندبێت، حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر
زاری وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت باڵیۆزی ئێران زانیاری
ته‌واوه‌تی نیه ده‌رباره‌ی ئه‌و سنور به‌زاندنه ئاشكرایه‌ی هێزه‌كانی
وڵاته‌که‌ی ئه‌نجامیانداوه بۆ ناو خاكی كوردستان.حه‌سه‌ن کازمی قومی،
باڵیۆزی ئێران له عێراق له لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی
وڵاته‌که‌ی رایگه‌یاندبو، به‌زاندنی سنوره‌کانی هه‌رێم و عێراق له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی ئێرانه‌وه هه‌واڵیکی ناڕاست و بێ بنه‌مایه.ئه‌مه‌ش
له‌کاتێکدایه که پێشتر جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی
پاراستنی سنور رایگه‌یاندبو، هێزه‌كانی سوپای ئێران به قوڵایی 2كم‌و
به پانتایی 3كم له سنوری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه سنوری هه‌رێمی
كوردستانیان به‌زاندوه.باڵیۆزی ئێران له به‌غدا ئه‌وه‌شی وتبو، بۆردومان
ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه
هۆکاره‌که‌ی بونی گروپه چه‌کداره‌کانه له‌وناوچانه. هاوکات ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدابو، هه‌ندێ وڵات هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق
وه‌ربده‌ن، بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له سنوربه‌زاندنی عێراق
ده‌که‌ن له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئێران ده‌که‌ن، جۆرێکه له‌و هه‌وڵانه.لای
خۆشیه‌وه کاوه مه‌حمود، وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به
رۆژنامه‌ی (حه‌یات)ی راگه‌یاند: باڵیۆزی ئێران له سه‌رچاوه‌كانیه‌وه
زانیاری ته‌واوه‌تی پێنه‌گه‌یشتوه ده‌رباره‌ی ئه‌و سنور به‌زاندنه
ئاشكرایه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌که‌ی ئه‌نجامیانداوه بۆ ناو خاكی هه‌رێمی
كوردستانی عێراق.ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی ئێران و تورکیاوه به‌بیانوی راوه‌دونانی
گه‌ریلاکانی پژاک و په‌که‌که‌وه تۆپباران ده‌كرێن، هاوکات له ناوه‌ڕاستی
مانگی رابردوه‌وه تۆپخانه‌کانی ئێران به خه‌ستی ده‌ستیان کردوه‌ته‌وه
به تۆپبارانی ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێم و وێڕای زیانه گیانی و
مادییه‌کان، چه‌ند هاوڵاتییه‌کیش بونه‌ته قوربانی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
قەرەیلان داوای ئاگربەست لە پژاک دەکات
موڕاد قەرەیلان داوای لە پژاک کرد، یان ئاگر بەست یانیش ئەگەر ئاگربەست
نەکرا ئەوا بەتەنیا لە چوارچیوەی بەرگریدا چالاکیەکانیان تەسک بکەنەوەسەرۆکی
کۆنسەی بەڕێوەبەری KCK-PKK
موڕاد قەرەیلان لە لێدوانێکیدا بۆ مالپەری فورات ڕایگەیاند، نابێ کورد ببنە
لایەن دژ بە ئێران و نیگەرانی خۆی لەبەرانبەر کوشتنی ئەو سەرهەنگە ئێرانیە
دەربڕی کە لە ڕۆژانی ڕابردودا لە شەڕێکدا بەدەستی هێزەکانی پژاک و
په‌که‌که کوژرا.هەروەها قەرەیلان داواشی لە ئێران کرد کۆتایی بە هێرشەکانی
بۆ سەرسنوری باشوری کوردستان بێنێ.ماوه‌ی مانگێكه هێزه‌كانی ئێران به
بیانوی بوونی هێزه‌كان پژاك تۆپبارانی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
كه به‌هۆیه‌وه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر به خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه‌وتووه‌و
به سه‌دان خێزان ئاواره‌بوون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
جێبه‌جێكردنی ماده‌ی سه‌دوچل مه‌رجی سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانی و
به‌شداریكردنه له حكومه‌تی نوێ

دوو رۆژی دیكه شاندی دانووستاندنكاری فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌گاته
به‌غدا و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،
له‌گه‌ڵ كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ست به گفتوگۆی هاوپه‌یمانێتی بۆ
پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی
ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، مه‌رجی سه‌ره‌كی رێككه‌وتن و به‌شداریكردن له
حكومه‌ت ده‌بێت.
سامی شۆڕش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) ئه‌و
به‌رنامه‌یه‌ی شاندی دانووستاندكاری فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ
خۆیدا بۆ به‌غدا ده‌هێنێت، تێیدا داواكاری و خواسته‌كانی كورد ده‌ست نیشان
كراون، له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی گفتوگۆ بنه‌ماكانی دانووستاندن له‌گه‌ڵ
لایه‌نه‌كاندا، له‌مڕوه‌شه‌وه ئێمه دڵمان كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ
له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێك دا بكه‌ین چونكه مه‌به‌ستی ئێمه ده‌ربازكردنی
عێراقه له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی تێیكه‌وتووه، وێڕای ئه‌وه‌ی پێویسته
حكومه‌تێكی هاوبه‌ش پێك بهێندرێت كه هیچ كوتله‌یه‌ك په‌راوێز نه‌خرێت.
سه‌باره‌ت به دیدار‌و گفتوگۆكانی پێشتر له نێوان لیسته‌كاندا كراوه، سامی
شۆڕش گووتی: ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی تاوه‌كو ئێستا كراون هه‌ر هه‌موو شێوه‌یه‌گی
گشتی له خۆی گرتبوو، به‌ڵام به گه‌یشتنی شاندی دانووستاندنكاری
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان شێوازی گفتوگۆكان ده‌گۆڕێت و به
ورده‌كارییه‌كاندا دا ده‌چێته‌وه. پاش ته‌واوبوونی گفتوگۆكان بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێت كه كام لیست لێمانه‌وه نزیكه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای
ئێمه‌وه مه‌به‌سته پێكهێنانی حكومه‌تێكی عێراقییه كه هه‌موو
لایه‌نه‌كانی تێیدا به‌شداربن. ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌ی شانده‌كه،
ئه‌م ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی
كوردستانی گووتی: ئه‌م به‌رنامه‌یه كۆمه‌ڵێك داواكاری تێدایه كه
سه‌رجه‌میان پشت ئه‌ستوورن به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدڕاڵ و
په‌یوه‌ستن به‌و پرسانه‌ی له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو له نێوان حكومه‌تی
هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ دروست بوون كه هه‌ر هه‌موویشی له‌سه‌ر بنه‌مای
مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد سه‌رچاوه‌یان گرتوو. سامی شۆڕش زیاتر
روونیكرده‌وه یه‌كێك له خاڵه‌كان، ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییه و
گووتیشی: ده‌زانین له ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوو زۆر ده‌ستی ده‌ستی به
جێبه‌جێكردنی ئه‌م ماده‌یه كراوه، هه‌رچه‌ند چه‌ند قۆناغێكی زۆر
سه‌ره‌تایی له‌م ماده‌یه جێبه‌جێكران، به‌ڵام ئه‌ویش به پچڕ پچڕی و
ناته‌واوی به‌ڕێوه‌چوون، بۆیه له به‌رنامه‌ی كاری ئه‌م شانده‌یه‌ی بۆ
به‌غدا دێت جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه بۆ
به‌شداریكردن له حكومه‌ت. هه‌روه‌ها كێشه‌ی نه‌وت و گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت
و غاز، پرسی پێشمه‌رگه، به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له كاتی خۆی
و به‌بێ لێبڕین بگاته هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ئه‌مانه ئه‌نجامدانی
سه‌رژمێر گشتی، هه‌مووی خاڵی به‌رنامه‌ی كاری گفتوگۆ و دانووستاندنه‌كان
ده‌بن. سامی شۆڕش ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه شه‌ممه شاندی فراكسیۆنه
كوردستانییه‌كان ده‌گاته به‌غدای پایته‌خت دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی
دووشه‌ممه ده‌ست به‌كاره‌كانی دانووستاندن ده‌كات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سمینارێك له‌سه‌ر سیسته‌می نوێی خوێندن به‌ڕێوه ده‌چێت
به
بڕیاریكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی كوردستان، له پێناو خوێندنێكی
دروست دا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ڕًێوبه‌رایه‌تی
په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ئه‌مرِۆ سیمینارێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر
لێكۆڵینه‌وه له سیسته‌می نوێی خوێندن ساز كرد. له‌مباره‌یه‌وه
مامۆستا به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی (كه‌مال نوری)
تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێری گووتی:"دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیار له‌سه‌ر گێڕانی ئه‌م سیمیناره‌ی ئه‌مڕۆ درا،
ئه‌م سیمیناره‌مان ساز كرد بۆ شاره‌زا و مامۆستایانی قوتابخانه
بنه‌ڕه‌تییه‌كانی و ئاماده‌یی له پێناو ده‌ست نیشان كردنی خاڵه ئه‌رێنی و
نه‌رێنیه‌كانی سیسته‌می نوێی خوێندن و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی
كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه نوێیه‌ی خوێندن". گووتیشی:"ئه‌م سیمیناره
له پێناو باشتركردنی ره‌وتی خوێندن ، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی پسپۆری
په‌روه‌رده‌یی و به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوبه‌ر و
مامۆستایان به‌ڕێووه ده‌چیت، تا به هه‌مووان هه‌وڵبده‌ین بۆ به‌ره‌و
پێشبردنی سیسته‌می نوێی خوێندن له هه‌رێمی كوردستاندا"..
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ڤی ئۆ ئه‌ی نیوز: UNHCR داوا له‌وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات، عێراقییه‌كان
نه‌نێرنه‌وه

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ڤی ئۆئه‌ی نیوز، ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر
به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوا له چوار وڵاتی ئه‌وروپا ده‌كات، به‌زۆر
داواكارانی په‌نابه‌ری عێراقی نه‌نێرنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌نگه
ژیانیان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.سایته‌كه ئه‌وه‌شی نوسیوه: ئاژانسه‌كه
ده‌ڵێت: چوار وڵات كه‌بریتین له هۆڵه‌ندا، نه‌رویج، سوید‌و شانشینی
یه‌كگرتو (به‌ریتانیا) پلانیان داناوه بۆ ناردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی
عێراقی بۆ به‌غدا له‌م هه‌فته‌یه‌دا.له به‌شێكی تری هه‌واڵه‌كه‌دا
هاتوه: ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێت:
هیچ زانیارییه‌كی پشتڕاستكراوی له‌باره‌ی ژماره‌و ناسنامه‌ی ئه‌و
عێراقییانه پێنه‌گه‌یشتوه كه‌بڕیاره بنێردرێنه‌وه. هه‌روه‌ك
لێپرسراوانی ئاژانسه‌كه ده‌ڵێن: نازانن ئایا هه‌ندێك له‌و په‌نابه‌رانه
داوای پاراستنی ژیانیان كردوه.ڤی ئۆئه‌ی نیوز ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه:
هه‌روه‌ها وته‌بێژی UNHCR، میلیسا فلێمینگ ده‌ڵێت كه رێكخراوه‌كه‌یان
سوره له‌سه‌ر بۆچونه‌كه‌ی خۆی به‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ
هه‌ندێك ناوچه‌ی دیاریكراوی عێراق كارێكی مه‌ترسیداره. ئه‌و ده‌ڵێت:
گێڕانه‌وه‌ی داواكارانی په‌نابه‌ری بۆ به‌غدا، دیاله، نه‌ینه‌وا‌و
سه‌ڵاحه‌دین، هه‌روه‌ها پارێزگای كه‌ركوك زۆر مه‌ترسیداره.
رونیشیكرده‌وه ئه‌و چوار وڵاته‌ی پلانیان داناوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی
په‌نابه‌ره‌كان ئیمزایان له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی په‌نابه‌رانی ساڵی 1951
كردوه‌و به‌و پێیه‌ش په‌یماننامه‌كه پابه‌ندیان ده‌كات به‌پاراستنی ئه‌و
كه‌سانه‌ی له جه‌نگ‌و چه‌وساندنه‌وه هه‌ڵهاتون.وتیشی: "هه‌ڵوێستمان
په‌یوه‌سته به‌نه‌بونی سه‌قامگیریی ئاسایش‌و رێژه‌ی به‌رزی
توندوتیژی‌و روداوه ئه‌منییه‌كان‌و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌و
ناوچانه‌ی عێراق، UNHCR پێی وایه ئه‌و مه‌ترسیانه له‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ی
هه‌ڕه‌مه‌كی بۆ سه‌ر ژیان، نه پاراستنی جه‌سته یان ئازادیی به‌هۆی
ئه‌و توندوتیژی‌و روداوانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ئارامی گشتی
تێكده‌ده‌ن پاساوی به‌جێن بۆ فه‌راهه‌مكردنی پاراستنی
نێوده‌وڵه‌تی".فلیمینگ ده‌ڵێت: هۆڵه‌ندا، نه‌رویج، سوید‌و شانشینی
یه‌كگرتو یه‌كلایه‌نه بڕیاریانداوه له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی داواكارانی
په‌نابه‌ری عێراقی. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و چوار وڵاته پلانیان داناوه
بۆ رێكخستنی گێڕانه‌وه‌كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
وتیشی: "ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه. ئێمه پێشتر بینیمان هه‌ندێك په‌نابه‌ر
گه‌ڕێنرانه‌وه به‌تایبه‌تی له شانشینی یه‌كگرتوه‌وه بۆ به‌غدا. به‌ڵام
ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌مه یه‌كه‌مجاره هه‌ر چوار وڵاته‌كه ئه‌و كاره
بكه‌ن‌و بڵێن بڕیاریانداوه به‌یه‌كه‌وه په‌نابه‌ره‌كان بگێڕنه‌وه".
فلیمینگ ده‌ڵێت: ئاژانسی په‌نابه‌ران نیگه‌رانه له‌وه‌ی به‌زۆر
ناردنه‌وه له‌ئه‌وروپا ئاماژه‌یه‌كی خراپ بنێرێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی تر
كه په‌نابه‌ره عێراقییه‌كان له‌ئامێز ده‌گرن به‌تایبه‌تی دراوسێكانی
عێراق.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌وقاف بڕیارێكی عه‌ره‌بستان‌و حكومه‌تی عێراق
ره‌تده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی ئه‌و
بڕیاره ره‌تده‌كاته‌وه كه 200 هاوڵاتی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن
به‌بری 6 ملیۆن دینار به‌شێوازێكی جیا سه‌ردانی ماڵێ خودابكه‌ن.
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی،
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی له‌لێدوانێكیدا بۆسایتی ئاوێنه رایگه‌یاند "بۆ
ڕه‌خساندنی بواری زیاتر بۆموسڵمانانی جیهان، وه‌زاره‌تی حه‌جی
عه‌ره‌بستانی سعودیه ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كی دیاریكراوی له ده‌ره‌وه‌ی
پشكی وڵاتانی ئیسلامی بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج داناوه تا به پاره‌یه‌كی
زیاتر فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن، له‌وانه‌ش هه‌رێمی كوردستان 200
كه‌سی بۆ دانرابوو كه به بڕی 6 ملیۆن دینار بۆ هه‌ركه‌سێك به
شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت‌و له ده‌ره‌وه‌ی تیروپشك سه‌فه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام
دوای گفتوگۆ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیداری‌و شه‌رعی له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیاره
بۆمان ده‌ركه‌وت كه ناعه‌داله‌تێكی گه‌وره‌یه كه‌سێك به 4 ملیۆن‌و
كه‌سێكی دیكه به 6 ملیۆن سه‌فه‌ر بكات‌و له‌عیباده‌تدا جیاوازی
له‌نێوان هه‌ژار‌و ده‌وڵه‌مه‌نددا بكرێت".نه‌قشبه‌ندی وتی "بۆیه
رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و بیرۆكه‌یه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌و له‌رێگای ئێمه‌وه
هیچ كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی تیروپشك سه‌فه‌ر ناكات‌و داوا له هاوڵاتیانی
كوردستانیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته موراجه‌عه‌ی وه‌زاره‌تی
ئه‌وقاف‌و داموده‌زگاكانی نه‌كه‌ن"
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی