&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ولێر: كۆنفرانسی ئاماده‌كاری سه‌رژمێری گشتی عێراق ده‌ستی
به‌كاره‌كانی كرد

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق كه بڕیاره
24/10/2010 به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مڕۆ (چوار شه‌ممه) كۆنفرانسی ئاماده‌كاری
سه‌رژمێری له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
رێکه‌وتی 9-6-2010 وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق به
هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و
ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوان و به‌به‌شداری زیاتر100 له
راهێنه‌ری سه‌رژمێری له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق، كۆنفرانسێكی
ئاماده‌كاری سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان وئاواییه‌كان له سه‌ر ئاستی
عێراق له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد.هاوکات له
كۆنفرانسه‌كه‌دا پتر له 100 كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاماری
پارێزگاكانی عێراق‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كانی سه‌رپه‌رشتیی
سه‌رژمێری به‌شدارن‌و له‌سه‌ر ده‌ستی شاره‌زایانی ده‌سته‌ی گشتیی
ئاماری عێراق راهێنان به به‌شداربوان ده‌كرێت.كۆنفرانسه‌كه له‌رۆژانی
نێوان 9 بۆ 14/ 6 به‌رده‌وام ده‌بێت، تیایدا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ
راهێنانی زیاتری كارمه‌ندان و سه‌رپه‌رشتیارانی سه‌رژمێری و ئاماده‌كاریه
بۆ قۆناغی تازه‌كردنه‌وه‌ی زانیاری.قۆناغی یه‌كه‌می سه‌رژمێریی گشتی
كه به قۆناغی ژماره‌لێدان‌و گه‌مارۆ ناسراوه، له مانگی ئۆكتۆبه‌ری
ساڵی رابردودا ئه‌نجام درا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هۆڵه‌ندا: کۆڕێکی ماته‌مینی تایبه‌ت به تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت
عوسمان) سازده‌کرێت
کۆمیته‌ی (سه‌رده‌شت) بۆ به‌رگری له ئازادی له وڵاتی هۆڵه‌ندا، له
درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا، پانێڵێک و کۆڕێکی ماته‌مینی
تایبه‌ت به تیرۆرکردنی خوێندکار و رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) ساز
ده‌کات.رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتو رێکه‌وتی 13/6 کۆمیته‌ی (سه‌رده‌شت) بۆ
به‌رگری له ئازادی له وڵاتی هۆڵه‌ندا پانێڵێک بۆ ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی
سازده‌کات و له‌هه‌مان بۆنه‌شدا کۆڕێكی ماته‌مینی و هاوپشتی
به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌م کۆڕه‌دا بڕیاره چه‌ندین ئه‌کادیمیست و ژۆرناڵیستی هۆڵه‌ندی و کورد‌و
عێراقیی و نوێنه‌ری رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و حیزب و رێکخراوه عێراقیی و
کوردستانیی و هۆڵه‌ندیه‌کان ئاما‌ده‌ی بن، راسته‌وخۆ په‌یامی خێزانی
سه‌رده‌شت عوسمان له‌لایه‌ن خێزانی سه‌ر‌ده‌شته‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێت.له
هه‌مان کاتدا یاداشتێکی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رزده‌که‌نه‌وه و داوای دادگاییه‌کی
سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ده‌که‌ن، که له‌ژێر چاودێری ئۆرگانێکی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان و که‌سوکاری قوربانییه‌که‌و ژۆرناڵیسته‌کانی کوردستان بێت،
هه‌روه‌ها ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکرێن.
له‌هه‌مان بۆنه‌شدا کۆمه‌ک و پشتیوانی بۆ مۆنۆمێنتی سه‌ده‌شت عوسمان
کۆده‌کرێته‌وه.کات و شوێنی بۆنه‌که:
رۆژی یەکشممە ، رێکه‌وتی 13- 06 - 2010
سه‌عات: 13:00ی پاش نیوه‌رۆ
كۆمه‌ڵه‌ی كورد له شاری دێڵفت
wijk centrum de vlegel
Aart van der Leeuwlaan 4
2624
LD Delft
بۆ زانیاری زیاتر:
کۆمیته‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ به‌رگری له ئازادی له هۆڵه‌ندا
0646144439 ،0645614932 ،0655874755
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ڵه‌بجه نامه‌یه‌ك ئه‌نێرێت بۆ ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد

له‌رێگه‌ی كونسوڵخانه‌ی
ئێران له‌شاری سلێمانییه‌وه ژماره‌یه‌كی ده‌سته‌یه‌ك له‌لاوانی
هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ستافی رێكخراوی هه‌ڵوێست نامه‌یه‌ك ئه‌نێرن بۆ
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئێران.رۆژی سێشه‌ممه ده‌سته‌یه‌ك
له‌لاوانی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێكخراوی هه‌ڵوێست سه‌ردانی
كونسڵخانه‌ی ئێرانیان له‌شاری سلێمانی كردوو له‌لایه‌ن ئاغای كه‌ریمی
لێپرسراوی سیاسی كونسڵخانه‌كه‌وه پێشوازییان لێكرا.به‌پێی
زانیارییه‌كان وه‌فده‌كه له‌رێگه‌ی كونسڵخانه‌ی ئێرانه‌وه وێرای
ئیدانه‌كردنی تۆپبارانی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كیان
ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كردووه‌و
له‌نامه‌كه‌دا هه‌ڵوێستی لاوانی هه‌ڵه‌بجه ده‌رباره‌ی تۆپبارانی
سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان خراوه‌ته روو
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
گوندنشینه‌كانی سنور:
ناوچه‌كه پڕه له‌سیخوڕی ئێران
گوندنشینانی
ناوچه سنوورییه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران كه ماوه‌یه‌كه
ناوچه‌كه‌یان كه‌وتووه‌ته به‌ر تۆپبارانی ئێران، ئاشكرای ده‌كه‌ن كه
ناوچه‌كه
پڕبووه
له‌سیخوڕی ئێران.زرار
توپئاویی به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌و ناوچه
گوندنشینانه‌یه به‌رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند"ناوچه
سنوورییه‌كانی
حاجی
ئۆمه‌ران پڕه له‌سه‌دان‌و هه‌زاران سیخوڕی ئێرانی كه رۆژانه دێن‌و
ده‌چن".ئه‌و
به‌ڵێنده‌ر له‌باره‌ی پاساوی ئێران بۆ تۆپبارانكردنی گونده
سنورییه‌كان كه گوایه بۆ دژایه‌تیی پژاكه، ده‌ڵێت ئایا ئه‌م هه‌موو
سیخوڕه
زانیاریی
ناده‌نه ده‌زگای ئاسایشیی ئێرانی سه‌باره‌ت به‌شوێنی چه‌كداره‌كانی ئه‌و
حیزبه؟له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاروان عارف به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجی
ئۆمه‌ران
ده‌ڵێت"ئێرانییه‌كان بابه‌ت‌و كاڵای بازرگانییمان بۆ ده‌نێرن‌و
له‌هه‌مانكاتدا
تۆپبارانیشمان ده‌كه‌ن!".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
جۆزیف
بایدن سه‌ردانی عێراق ده‌كات
دوای
کۆتایی هاتنی گه‌شته ئه‌فریقاییه‌که‌ی، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له داهاتویه‌کی
نزیکدا جۆزیف بایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی عێراق بكات.به
گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی
داهاتودا جۆزیف بایدن بگاته به‌غدادی پایته‌خت، بۆ وتوێژ له‌باره‌ی
هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و دۆسیه‌ی كشانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق .
هاوکات له‌و سه‌ردانه‌شدا باراک ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بایدنی
راسپاردوه چاودێری بارودۆخی عێراق بكات، که له‌ئێستادا به‌رپرسی فایلی
عێراقه له کۆشکی سپی.پێشتر‌و له نیوه‌ی مانگی ئایاری رابردودا، بایدن
به‌نیاز بو سه‌ردانی عێراق بکات، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه هه‌ڵوه‌شایه‌وه،
پاش ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌یه‌كی ئیجابی له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كانی
عێراقه‌وه خرایه‌ڕو به‌تایبه‌تی كه ئه‌و سه‌ردانه ره‌تكرایه‌وه و
پێیان وابو به‌مه‌به‌ستی فشار دروستكردنه له‌سه‌ر لایه‌نه عێراقیه‌كان و
ئه‌وه‌ش مانای ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌گه‌یه‌نێت له كاروباری
ناوخۆی عێراق.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
داهاتی 2009ی ده‌روازه
سنوورییه‌كان 500 ملیۆن دۆلاره

وه‌زیری
ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد كه داهاتی ساڵی رابردووی
ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق، گه‌یشتووه‌ته نیو ملیار دۆلار، له‌چاو
ساڵانی
پێشووشدا
زیادیكردووه.له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانییدا جه‌واد بۆڵانی
رایگه‌یاند"به‌به‌راورد به‌سێ ساڵی پێشتر، ساڵی رابردوو داهاتی
ده‌روازه‌كان
زیادیكردووه. ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له‌ساڵانی نێوان 2006 بۆ 2008
داهاته‌كه گه‌یشتووه‌ته 170 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام ساڵی 2009 به‌ته‌نها
پێنجسه‌د
ملیۆن
دۆلار داهات هه‌بووه".عێراق
13 ده‌روازه‌ی وشكانی هه‌یه، له‌گه‌ڵ پێنج
ده‌روازه‌ی دیكه كه ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستانه‌وه. هه‌روه‌ها چوار
ده‌روازه‌ی
ده‌ریایی‌و شه‌شی ئاسمانییشی هه‌یه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی