كه‌مپینی بێده‌نگ نابین بۆ به‌دواداچوونی كه‌یسی تیرۆركردنی
رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان به‌رده‌وامه، بڕیاریشه چله‌ی ماته‌مینی
بۆ سه‌رده‌شت له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێم‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
به‌ڕێبخرێت لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كه‌مپینی بێده‌نگ نابین
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سازكرد به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی
كه‌مپینه‌كه بۆ چله‌ی ماته‌مینی تیرۆركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه.یه‌كێك
له هه‌ڵسوڕاوانی كه‌مپینه‌كه به‌سایتی هاوڵاتی راگه‌یاند"بڕیاره بۆ
چله‌ی سه‌رده‌شت مه‌راسیمی تایبه‌ت له شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێم‌و
ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌ڕێ بخه‌ین"سه‌باره‌ت به‌دواین هه‌وڵه‌كانی
حكومه‌ت‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌سته‌كانی پشتی
تیرۆركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه، به سایتی هاوڵاتی
ووت" تائێستا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه
دانراوه بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و كه‌یسه هیچ ئاكامی نه‌بووه، هه‌ربۆیه
به‌رنامه‌مان هه‌یه به‌شێوازی جۆراوجۆری هێمنانه‌و مه‌ده‌نیانه بیری
ده‌سه‌ڵاتدارانی بهێنینه‌وه كه داوای ئاشكراكردنی بكوژانی سه‌رده‌شت
ده‌كه‌ین"
ووتیشی" داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی‌و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان ده‌كه‌ین
پشتیوانمان بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژه‌كان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
گوشار ده‌كرێت كورد سه‌رۆكایه‌تی عه‌للاوی
قبوڵ بكات

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
رایگه‌یاند "كورد له‌شیعه‌وه نزیكه به‌ڵام له‌ژێر گوشاری ئیقلیم‌و
ئه‌مه‌ریكادایه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌للاوی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێراو
قبوڵ بكات.له‌لێدوانێكدا بۆ كوردی‌و، سه‌ركرده له‌یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئاشكرایكردوه كورد له‌لایه‌نه
شیعه‌كانه‌وه نزیكتره بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ڵام له‌ژێر گوشاری
ئه‌مه‌ریكا‌و وڵاتانی میسر، سعودیه، ئوردن، سوریا‌و وڵاتانی‌تری
ئیقلیمیدایه بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له‌راسپاردنی عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی
حكومه‌ت بكات. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی
به‌رۆژنامه‌نوسێكی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندوه كه "عه‌للاوی كۆنترۆڵی
خێزانه‌كه‌ی خۆیشی پێ ناكرێت به‌ڵام مالیكی كه‌سێكی به‌هێزه ئه‌گه‌ر
پشتیوانیی بكه‌ین". له‌لایه‌كیتره‌وه چه‌ند ئه‌ندامێكی "فراكسیۆنی
لیسته كوردستانیه‌كان" كه بڕیاره نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی كورد بكات
له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ئاوێنه‌یان راگه‌یاند "هێشتا كورد هیچ
لایه‌نێكی دیاریی نه‌كردوه بۆ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵدا به‌ستن‌و
چاوه‌ڕێی رونبونه‌وه‌ی زیاتری ره‌وشی دانوستانی نێوان لیسته
عێراقیه‌كان ده‌كات". بڕیاره له‌پاش كۆتایی هاتنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی
شاندی ئه‌م هاوبه‌ندییه كوردییه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن
له‌داتوستانه‌كان سه‌ردانی به‌غدا بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوداو بۆ یه‌که‌مجار، نرخی یۆرۆ بۆ نزمترین ئاست
دابه‌زی
دوێنێ (دوشه‌ممه) نرخی دراوی یۆرۆ بۆ نزمترین ئاستی به‌رامبه‌ر به دۆلار
دابه‌زی، كه له‌ماوه‌ی 4 ساڵی رابردودا به‌و شێوه‌یه دانه‌به‌زیوه،
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان له‌ترسی دابه‌زینی زیاتری
یۆرۆ رویان له‌دراوه‌كانی تر كردوه.
به‌هۆی دروستبونی ترس و دڵه‌ڕاوكێش سه‌باره‌ت به قه‌رزه‌كانی ئه‌وروپا،
وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان رویان له كڕینی دۆلار كردوه، ئه‌وه‌ش وایكردوه نرخی
یۆرۆ به‌رامبه‌ر به یه‌نی ژاپۆنی بۆ نزمترین ئاست دابه‌زێت، كه له‌ماوه‌ی
8 ساڵ و نیوی رابردودا هاوشێوه‌ی نه‌بوه.
هاوكات له‌دواین مامه‌ڵه‌ی بازاڕه‌كانی ئاسیا‌و به‌پێی سیستمی (ئه‌ی بی
ئێس)، نرخی یه‌ك یۆرۆ بۆ دۆلارێك و 18 سه‌نت دابه‌زی‌و به‌رامبه‌ر به
یه‌نیش گه‌یشته 108 یه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه: بۆ شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كان، ئاگر
به‌ردراوه‌ته بینای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
سه‌رۆكی
لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی رایگه‌یاند، ئه‌و ئاگره گه‌وره‌ی
كه ساڵی 2009 له بینای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كه‌وته‌وه، ده‌ستێكی
گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌پشت بووه و ئامانجیش لێی شوێن بزركردنی چه‌ند
بۆندێك بووه. له‌مباره‌یه‌وه، عه‌لی ئه‌لعه‌لاق رایگه‌یاند،
لێكۆلًَینه‌وه له رووداوی سوتانی بینای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ته‌واوبووه و گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه چه‌ند بۆندێكی واژۆكراوی
پڕ له‌گه‌نده‌ڵی و چه‌ند دیكۆمێنتێكی تۆماركراو له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه
له‌و وه‌زاره‌ته‌دا هه‌بوون و كارمه‌ند و به‌رپرسانیش له‌و وه‌زاره‌ته بۆ
ئه‌وه‌ی بیانشارنه‌وه و كه‌س نه‌یانبینێت ئه‌و ئاگره‌یان به‌رداوه‌ته
وه‌زاره‌ته‌كه‌یانعه‌لی ئه‌لعه‌لاق ئه‌وه‌شی وت: به‌ڵام گه‌نده‌ڵه‌كان
ئامانجه‌كه‌یان نه‌هاتۆته‌دی، چونكه دیكۆمێنت و دۆسیه پڕ له
گه‌نده‌ڵیه‌كان له‌ناونه‌چوون و نه‌سوتاون و له‌شوێنی دیكه كۆپیانمان
ده‌ستكه‌وتدركاندیشی، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان له ئاگره‌كانی وه‌زاره‌تی
نه‌وت و خوێندنی باڵا و بانكی مه‌ركه‌زی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه ته‌نها
رووداوبوون ده‌ستقه‌ست نه‌بوون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بارزانی داوا
له‌تاڵه‌بانی‌و مالیكی ده‌كات
ته‌ده‌خول بكه‌ن بۆ راگرتنی تۆپبارانی سنوره‌كان
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، داوای له‌هه‌ریه‌ك
له‌جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆمار‌و نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
كرد، ته‌ده‌خول بكه‌ن بۆ راگرتنی تۆپبارانكردنی ناوچه سنورییه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه، چونكه
پاراستنی سنوره‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی
فیدراڵیدایه.له‌هه‌واڵێكداكه له‌سایتی حكومه‌تی هه‌رێمدا
بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه"دوێنێ 7/6/2010 به‌ڕێز مسعود بارزانی له
په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ڕێزان تاڵه‌بانی‌و
ئه‌لمالیكی، نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر تۆپبارانكردن‌و به‌زاندنی سنووری
هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای ئێرانه‌وه ده‌ربڕی، كه له ئاكامدا
به‌سه‌دان خێزانی ئه‌و ناوچانه ده‌ربه‌ده‌ر بوونه و هاوكات بۆته هۆی
رووخاندنی ژماره‌یه‌ك قوتابخانه و پردی ناوچه‌كه و ژماره‌یه‌ك خانووی
هاووڵاتیانیش رووخاون و شه‌هید و برینداری هاووڵاتی مه‌ده‌نی
لێكه‌وتووه‌ته‌وه".به‌پێی هه‌واڵه‌كه، بارزانی له‌و په‌یوه‌ندییه
ته‌له‌فۆنیه‌دا داوایكردووه تاڵه‌بانی‌و مالیكی به زووترین كات
به‌مه‌به‌ستی راگرتنی ئه‌و تۆپبارانه ته‌داخول بكه‌ن، چونكه پاراستنی
سنووره‌كان له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدڕاڵیدایه.حكومه‌تی ئێران ناو به
ناو به‌بیانووی بوونی چه‌كداره‌كانی پژاك له‌سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی
كوردستان تۆپبارانی خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات‌و له‌ماوه‌ی
هه‌فته‌ی رابردووش‌دا سنوره‌كانی هه‌رێم تۆپبارانێكی چڕی به‌خۆوه
بینی‌و منداڵێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ له‌سنوری قه‌زای چۆمان له‌و
تۆپبارانه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا.بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی
كوردستان دانیشتنێك بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و تۆپبارانه سازبكات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
رۆژنامه‌نوسانی هه‌ولێر داوا ده‌که‌ن په‌له‌بکرێت له راگه‌یاندنی
ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی (سه‌رده‌شت عوسمان) و تاوانباران
ئاشكرا بکرێن

رۆژنامه‌نوسانی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌کدا که ئاڕاسته‌ی رای گشتیان
کردوه داواده‌که‌ن په‌له‌بکرێت له راگه‌یاندنی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی
تیرۆرکردنی خوێندکار و رۆژنامه‌نوس(سه‌رده‌شت عوسمان)، که دوای تێپه‌ڕبونی
نزیکه‌ی 40 رۆژ هیچ ئه‌نجامێکی لێکۆڵینه‌وه‌کان ئاشکرانه‌کراوه، هاوکات
داوای ئاشكراكردنی تاوانباران و راپێچ كردنییان بۆ به‌رده‌م دادگا
ده‌که‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دور له ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی
ده‌قی به‌یاننامه‌که:به‌یاننامه‌ی
رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر
سه‌باره‌ت به ئاشكرا نه‌كردنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له كه‌یسی
تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان
هاونیشیتمانییانی ئازادیخوازوای رفاندن و تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس
سه‌رده‌شت عوسمان، هه‌مووان چاوه‌ڕێی ده‌سپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
بێلایه‌نانه بووین، بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا، تاوانبارانی ئه‌و
تاوانه قێزه‌ونه و ئه‌وانه‌ش كه له پشتی تاوانه‌كه‌وه‌ن ئاشكرا بكرێن
و راپێچی به‌رده‌م داگا بكرێن، كه‌چی ئێستا نزیكه‌ی 40 رۆژ به‌سه‌ر
رفاندن و تیرۆركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌دا تێده‌په‌رێت، به‌ڵام ده‌زگا
ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌یانتوانیووه ئه‌نجامی
لێكۆڵینه‌وه‌كانییان رابگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌تێكه بۆ كه‌مته‌رخه‌می
ئه‌و ده‌زگایانه و خه‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌یه له‌سه‌رییان، كه
له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌وه به‌بێ ده‌نگییان درووستیان كرد، ئێمه
پێمانوایه بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له لایه‌ن
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه، ئاماژه‌یه‌كه بۆ خه‌مساردی ئه‌و ده‌زگایانه،
له ئاست كه‌یسی تیرۆركردنی شه‌هید سه‌رده‌شتدا چونكه تا ئێستا
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم،
نه‌یانتوانییوه كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر راستی رووداوی تیرۆكردنی
هاوكارمان سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نووس بخه‌نه‌ڕوو، بۆیه داوا له رای
گشتی و په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین، كه فشار بخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی چله‌ی شه‌هید
سه‌رده‌شتدا، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا بكرێت و نه‌كرێته كارتێكی
سیاسی و تێكه‌ڵ به ململانێ سیاسییه‌كان نه‌كرێت، چونكه خه‌مساردی له
راگه‌یاندنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان یان شاردنه‌وه‌یان به هه‌ر
مه‌رامێك بێت، سه‌ره‌وه‌ری یاسا له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌خاته‌وه ژێر
پرسیار و گومانه‌كانیش زیاتر ده‌كات. هه‌روه‌ها بۆ رایگشتیش رایده‌گه‌نین
كه تا ئاشكراكردنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان، له هه‌ڵوێسته
مه‌ده‌نییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.ئه‌م داواكارییانه بۆیه بۆ رای
گشتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو
- په‌له كردن له راگه‌یاندنی ئه‌نجامی
لێكۆڵینه‌وه‌كان كه له رۆژی چله‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت تێپه‌ڕ نه‌كات.
2- روونكردنه‌وه له‌سه‌ر هۆكاری دواكه‌وتنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان.
3- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كه نوێنه‌ری رۆژنامه‌نووسانی بێلایه‌نیشی
تێدا بێت، بۆ سه‌لماندنی راستی و درووستی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان.
4- ئاشكرا كردنی تاوانباران و راپێچ كردنییان بۆ به‌رده‌م دادگا
به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دوور له ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی.
5- لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكی په‌یوه‌ندار به‌و تاوانه، كه له
هه‌ر پله و پۆستێكدا بێت.
رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر
1. شوان سدیق. رۆژنامه‌نووس
2. به‌همه‌ن عومه‌ر. رۆژنامه‌نووس
3. بیلال سه‌عید. رۆژنامه‌نووس
4. رێبوار ره‌زا چوچانی. رۆژنامه‌نووس
5. عیسا خدر. رۆژنامه‌نووس
6. نزار گزالی رۆژنامه‌نووس
7. نه‌جات ئه‌حمه‌د. رۆژنامه‌نووس
8. هه‌ڵگورد سه‌مه‌د. رۆژنامه‌نووس
9. ئیبراهیم عه‌لی. رۆژنامه‌نووس
10. كه‌مال چۆمانی. رۆژنامه‌نووس
11. سالار بابه شێخ. رۆژنامه‌نووس
12. سۆران عه‌زیز. رۆژنامه‌نووس
13. دڵدار عه‌بدوڵڵا. رۆژنامه‌نووس
14. ئیبراهیم عه‌باس. رۆژنامه‌نووس
15. ئاودێر نه‌سره‌دین. رۆژنامه‌نووس
16. ئیبراهیم به‌هله‌وی . رۆژنامه‌نووس
17. بۆكان هیوا ئه‌حمه‌د . رۆژنامه‌نووس
18. ئاڤان فارس جاف. رۆژنامه‌نووس
19. كامه‌ران محه‌مه‌د. رۆژنامه‌نووس
20. نیاز عه‌بدوڵلاَ. رۆژنامه‌نووس
21. عه‌لی سدیق. رۆژنامه‌نووس
22. ئاواره حه‌مید . رۆژنامه‌نووس
23. سامان به‌شاره‌تی. رۆژنامه‌نووس
24. كۆشان عه‌لی زه‌مانی. رۆژنامه‌نووس
25. هۆگر غه‌ریب. رۆژنامه‌نووس
26. سه‌لمان كۆچه‌ر. رۆژنامه‌نووس
27. مه‌حمود یاسین كوردی. رۆژنامه‌نووس
28. هه‌ڤاڵ نه‌ژاد. رۆژنامه‌نووس
29. شه‌وقی كانه‌بی. رۆژنامه‌نووس
30. حه‌یده‌ر جه‌میل جاف. رۆژنامه‌نووس
31. عه‌لی حه‌مه ساڵح. رۆژنامه‌نووس
32. مه‌ولود ئافه‌ند. رۆژنامه‌نووس
33. دلشاد هه‌رته‌لی رۆژنامه‌نووس
34. مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نووس
35. بارزان حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نووس
36. هه‌ژار ئه‌نوه‌ر رۆژنامه‌نووس
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بۆڵانی: چل و هه‌شت به‌رپرسی قاعیده كوژراون یان ده‌ستگیركراون
وه‌زیری ناوخۆی
عێراق جه‌واد بۆڵانی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا هێزه ئه‌منییه‌كان
توانیویانه 48 به‌رپرسی رێكخروی قاعیده له ناو به‌رن یان ده‌ستگیربكه‌ن.
گوتیشی " له ئێستادا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی گرنگی رێكخراوی قاعیده له ژێر
ده‌ستی هێز ئه‌منییه‌كاندان و به هۆی ته‌واونه‌بوونی پرۆسه‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌وه ناتوانرێت له ئێستادا ناویان بڵاوبكرێته‌وه".بۆڵانی
گوتیشی" ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به ده‌ستیان
هێناوه په‌یامێكی روون و ئاشكرایه بۆ هه‌موو تیرۆریستان و ئه‌وه روون
بووه‌ته‌وه، كه تیرۆریستان چاره‌نوسییان هه‌مان چاره‌نووسی زه‌رقاوی و
میسری و به‌غدادییه".به گوێره‌ی زانیاری هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا،
توانای هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رۆژ له دوای رۆژ له هه‌ڵكشاندایه و
ئه‌و هێزانه له توانایاندا هه‌یه له قۆناغی داهاتوودا به‌رپرسیارێتی
ئه‌منی شاره‌كانی عێراق بگرنه ئه‌ستۆ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی