عه‌دنان كه‌نانی ئه‌ندامی بالاَی ڕه‌وتی سه‌در له‌و باوه‌ڕه‌دایه
ئه‌گه‌ر حیزبی ده‌عوه نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری
بكات ، ڕووبه‌ڕوی ناڕه‌زایی 75%ی په‌رله‌مانتاران ده‌بێته‌وه.پێویسته
دوای 15ڕۆژ له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن
دادگای فیدراڵیه‌وه دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت سازبكرێت
و هاوكات هه‌ندێ لایه‌نی دیكه پێیان وایه دانیشتنی یه‌كه‌می
په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كراوه ده‌بێت.د.محمود عوسمان
ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به كه‌ناڵی "ئه‌لعالم"ی
ڕاگه‌یاند" له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا تا ئێستا
هیچ به‌ره‌و پێش چونێك به‌دی نه‌هاتوه ، به‌لاَم پێده‌چێت كۆمه‌ڵێك
گۆڕانكاری له‌م ماوه‌یه‌دا ڕووبده‌ن ، بێئه‌وه‌ی هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی
دیكه بدات له‌و باره‌یه‌وه.ده‌رباره‌ی كوتله‌ی سه‌ركه‌وتوی په‌رله‌مان
كه ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ، محمود عوسمان
ڕونیكرده‌وه" به‌هۆی كێشه‌و ناكۆكی نێوان هه‌ردو ئیئتیلافه شیعه‌كه‌وه
كه تا ئێستا له‌سه‌ر زۆر شت ڕێكنه‌كه‌وتون ، ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌ت
ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی لیسته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی.
وتیشی" ناكۆكی نێوان دوو ئیئتیلافه شیعه‌كه بۆ دیاریكردنی پۆستی
سه‌رۆك وه‌زیران ده‌گه‌ڕێته‌وه و دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان وه‌ك
ساڵی 2006 ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت تا سێ پۆسته‌كه یه‌كلایی
ده‌كرێته‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عێراق: دوای 32 ساڵ دابڕان، یه‌که‌م که‌شتی سه‌ربازی فه‌ره‌نسی
ده‌گاته به‌نده‌ره‌کانی به‌سره

بڕیاره سبه‌ینێ (سێشه‌ممه) دوای 32 ساڵ دابڕان، یه‌که‌م که‌شتی سه‌ربازی
فه‌ره‌نسی بگاته به‌نده‌ره‌کانی پارێزگای به‌سره‌ی عێراق.
بۆریس بوالۆن، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌عێراق به رۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی
راگه‌یاند: سبه‌ینێ یه‌که‌م که‌شتی جه‌نگی فه‌ره‌نسی ده‌گاته
به‌نده‌ره‌کانی پارێزگای به‌سره‌ی عێراق، که ئامانج لێی په‌ره‌پێدانی
په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان پاریس و به‌غدایه.ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد،
ره‌وانه‌کردنی ئه‌و که‌شتیه به‌شێکه له هه‌وله‌کانی فه‌ره‌نسا له پێناو
یارمه‌تیدانی عێراق بۆ ده‌رچون له‌و سزا نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له‌دوای جه‌نگی
کوێت له سالی 1991ه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه.باڵیۆزی فه‌ره‌نسا
له‌عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌رو، که کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێویستی به
عێراقێکی به‌هێز و خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌یه، چونکه وڵاتێکی گرنگی
ناوچه‌که‌یه‌و پێویسته هاوسه‌نگی بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه، که چیتر نه‌بێته
هه‌ڕه‌شه بۆ وڵاتانی تر.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌نده‌ن: له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عێراق
خۆپیشاندان ده‌كرێت
له خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له به‌رده‌م بالۆَیزخانه‌ی عێراقی له
له‌نده‌ن به‌شداری بكه‌ن.ڕۆژی: دوو شه‌مه 7-6-2010 : كاتژمێر:و1 تا 2
پاشنیوه‌رۆ
شۆین: به‌رده‌م باڵویزخانه‌ی عێراقی له له‌نده‌ن3
Elvaston Place, London SW7 5QH,
: نزیكترین ئیستگای قیتاری:Gloucester Road
دوای ئه‌وه‌ی به هه‌وڵ هیمه‌تی فیدراسیۆن‌و ڕێكخراو لایه‌نه‌كان
ناردنه‌وه‌ی 70 په‌نابه‌ری كورد بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی شكستی خوارد‌و
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه‌وه له‌گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كاندا
ئازاد كران ، جارێكی دیكه حكومه‌تی به‌ریتانیا ڕه‌وشێكی تر‌و تاكتیكێكی
تریان گرتووته‌به‌ر تا بتوانن سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
دریژه پێبده‌ن‌و زه‌ختو فشاره وناره‌زایه‌تیه‌كانی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر
شانی خۆیان كه‌م بكه‌نه‌وه ،ئه‌مجاره‌یان راِسته‌وخۆ له رێگای هێنانی
وه‌فدی ڕه‌سمی حكومه‌تی عێراقی له‌ناوخۆی عێراقه‌وه، ده‌یانه‌وێت
ڕێكه‌وتننامه‌ی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران ببنه پێشه‌وه.بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته له‌ماوه‌ی 4 ڕۆژی ڕابردوودا وه‌فدێكی حكومه‌تی عیراقی له‌ژێر
چاودیری حكومه‌تی به‌ریتانیا سه‌ردانی گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی
به‌ریتانیایان كردوه ژماره‌یه‌ك له په‌نابه‌رانیان بینیوه بۆ
ته‌ئكیدكردن له ناسنامه‌ی عێراقی بونیان ته‌نانه‌ت په‌نابه‌رانێك له
كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كانیان به‌زمانی ناشارستانیانه تهدید كراون ..پاشان
هه‌ر دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا تیكتی دیپۆرتیان به
په‌نابه‌ره‌كان داوه‌و پێیان ڕاگه‌یاندون كه 9-6-2010 كاتژمێر 5 به‌یانی
دیپۆرتی به‌غدا ده‌كرێنه‌وه.دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقی ئاگادرا كرایه‌وه به فه‌وری په‌نابه‌رانی له‌و
سیاسه‌ته فریوده‌رانه‌ی حكومه‌تی عیراقی‌و به‌ریتانیا ئاگادار كرده‌وه.
تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه كه هه‌موویان كوردن‌و
هاووڵاتی كه‌ركوك‌و موسل‌و ناوچه‌كانی تری كوردستانن وا بڕیاره
پێچه‌وانه به خواستی خۆیان، ئه‌م پیلانه بیانگرێته‌وه دیپۆرتی به‌غدا
بكرێنه‌وه.له‌ماوه‌ی رابردوودا:
• به‌ده‌یان په‌نابه‌ری كورد‌و عێراقی له‌گرتووخانه‌كانی سوید‌و به‌ریتانیاو
نه‌رویج ڕاگیراون به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌و تا
ئَێستا گرتن‌و ڕاونانی په‌نابه‌ران له‌سه‌رجه‌م ووڵاته ئه‌وروپایه‌كان
دریژه‌ی هه‌یه.
• سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار چ به شێوه‌ی دیدار چ به‌نامه چ به
شێوازی شارستانیانه ناره‌زایه‌تیمان ده‌ربریوه‌و به‌رپرسیارانی باڵای
ئه‌م حكومه‌ته ئه‌ورپیانه‌و به‌رپرسیارانی حكومه‌تی عێراقی‌و هه‌رێمی
كوردستانیشمان ئاگاداركردۆته له‌سه‌ر ئاكامه زیانباره‌كانی ئه‌م
سیاسه‌ته چه‌وته‌و هۆشداریمان پیداون له‌كاره‌ساتو تراژیدیاكانی به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی
دروستوشیاو‌و پێویستیان به‌م داواكاریانه‌ی ئێمه نه‌داوه‌ته‌وه.
• ئه‌م زه‌ختو زۆر‌و فشارهێنان ومامه‌ڵه نا ئینسانیانه به‌رامبه‌ر به
په‌نابه‌ران له‌كاتێكدا به‌رێوه‌ده‌چێ كه ڕێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كانو ورێكخراوه‌كانی وه‌ك ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیونال
ورێكخراوه جیهانیه‌كان دژ به‌ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران بۆ عێراق
نیگه‌رانیان ده‌ربریوه‌و ئه‌مه ده‌قی دوایین لێداونی نه ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كانه:
http:www.unhcr.org/4b222efe9.html.
• ڕاپۆرتی ئه‌وسه‌ردانه‌ی وه‌فدی عێراقی‌و تهدیدی ئه‌و په‌نابه‌ره
له‌ماڵپه‌ری گاردیانی به‌ریتانی بخۆینه‌وه:
http://www.guardian.co.uk/uk/2010/jun/03/iraq-asylum-seekers-forced-deportationئێمه
سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌توندی ئیدانه‌و سه‌كۆنه‌ی ئه‌م پیلانه نامه‌سولانه‌ی
حكومه‌تی عێراقی‌و حكومه‌تی به‌ریتانیا... ده‌كه‌ین سه‌لامه‌تیو ئه‌منیتی
ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆییان وداوا ی ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتن‌و
هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتننامانه ده‌كه‌ین كه له‌ماوه‌ی رابردوودا
له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ئه‌وروپا به ژیان‌و چاره‌نووسی په‌نابه‌رانه‌وه
ئیمزاكراوه. له پهنابهرانو خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و ئینسان دۆست
داواكارین له‌گه‌ڵماندا به‌شداری له‌م خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تییه بكه‌ن
وخۆپیشاندانی هاوشێوه له‌ووڵاته ئه‌ورپیاكان دووباره‌بكه‌نه‌وه به‌هه‌ر
ڕێگایه‌ك پێتان ده‌كرێت پشتیوانی بكه‌ن .به‌دڵنیایشه‌وه ئه‌وه ته‌نها
ناڕه‌زایه‌تی‌و هێنانه مه‌یدانی ڕیزی به‌كگرتوانه‌ی په‌نابه‌ران وخه‌ڵكی
ئازادی خواز‌و ئینسان دۆستی ئه‌وروپایه كه ده‌توانی سه‌رتاپای سیاسه‌تی
دیپۆرتی پهنابهرانو پیلانگیری ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاو حكومه‌تی عێراقی
به‌شكستدا بكێشێت... سه‌ركه‌وێ خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی په‌نابه‌ران.
بۆزانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ئاسۆ
گوران به ژماره‌ی (07895636633) سه‌میره ئه‌حمه‌د به
ژماره‌ی(07877665397)شۆینی كۆبوونه‌وه كاتژمێر‌و30 12نیوه‌رۆ له ئیستگای
قیتاری(Gloucester Road)
IFIR:PO.BOX1575, ILFORD, IG1 3BZ, LONDON
UK:CONTACT
Mobile:00447856032991,ifir@hotmail.co.uk,
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
زێباری: به‌غدا ده‌توانێت رێگری له‌و پڕۆژه‌یه بكات كه سوریا
به‌نیازه له‌سه‌ر دیجله دروستی بكات

وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی كارت و توانا وای له‌ده‌سته كه
رێگری له‌و پڕۆژه‌یه بكات كه سوریا به‌نیازه له‌سه‌ر رووباری دیجله
ئه‌نجامیبدات. له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح" هۆشیار
زێباری رایگه‌یاند، وه‌زارته‌كه‌ی زۆر بایه‌خ به‌و پڕۆژه‌یه ده‌دات كه
سوریا به‌نیازه له‌سه‌ر رووباری دیجله دروستی بكات، وتیشی: عێراق توانای
ئه‌وه‌ی هه‌یه رێگری له‌و پڕۆژه و هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی دیكه بكات كه زیان
به پشكی ئاوی ئه‌و بگه‌یه‌نێت.ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌وان له رێگه‌ی
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه لێدوان ناده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌ڵكو
له رێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماتیه‌كانه‌وه په‌یامی خۆیان ده‌نێرن.جێی
ئاماژه‌یه وا بڕیاره به هاوكاری كوێت، حكومه‌تی سوریا پڕۆژه‌یه‌ك بۆ
راكێشانی ئاوی دیجله دروست بكات، به‌وه‌ش پشكی ئاوی عێراق له ئاوی دیجله
كه‌مده‌بێته‌وه و مه‌ترسی دروست ده‌كات، ئه‌وه له كاتێكدایه كه كوێت
هیچ سودێك له‌و پڕۆژه‌یه نابینێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌چوونی شاندی كوردی بۆ به‌غدا، گفتوگۆ راسته‌قینه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن
به‌چوونی شاندی كوردی بۆ
به‌غدا، گفتوگۆی راسته‌قینه و جددی نێوان كوتله‌كان ده‌ستپێده‌كات بۆ
پێكهێنانی حكومه‌ت. رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق
بڵاویكردۆته‌وه، چاودێران پێیان وایه، پێشنیازه‌كانی شاندی كوردی بۆ
به‌غدا ئه‌گه‌ر قبوڵ بكرێن یاخود ره‌تبكرێنه‌وه، ده‌رگای گفتوگۆی جدی
ده‌كاته‌وه‌رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نوسیوه كه له دوای هاتنی شاندی كوردی
بۆ به‌غدا گفتوگۆی نێوان لیسته سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و
جدیی ده‌ستپێده‌كات.ئه‌وه‌ش هاتووه كه هه‌ر له‌و گفتوگۆیانه‌دا هه‌ر
لیستێك پشك و سه‌نگی شیاوی خۆیی بۆ ده‌خرێته‌ڕوو.جێی ئاماژه‌یه وه‌ها
بڕیاره به‌مزوانه شاندی ئیتیلافی كوتله كوردستانیه‌كان سه‌ردانی به‌غدا
بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نیشتیمانی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌کات، به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی
سه‌رۆکایه‌تی کردنی هێزه چه‌کداره‌کان
لیستی
ئیئتیلافی عێراقیه له پێشنیارێکیاندا بۆ ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقی،
دوایان کردوه پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هێزه چه‌کداره‌کانیان پێبدرێت، له
به‌رامبه‌ردا پشتگیری له کاندیدی ئیئتیلافی نیشتیمانی ده‌که‌ن بۆ
وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران، هاوکات ئه‌ندامێکی لیستی عێراقییه‌ش
ئاشکرایکرد، نزیكترین سیناریۆ له واقیعه‌وه هاوپه‌یمانێتی
لیسته‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقی‌و هێزه
كوردییه‌کان.سایتی (وه‌سه‌ت ئۆنلاین) له هه‌واڵیکیدا بڵاویکرده‌وه،
ئیئتیلافی لیستی عێراقییه که ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات
پێشنیارێکیان خستوه‌ته به‌رده‌م لیستی ئیئتیلافی نیشتیمانی و داوایان
کردوه گه‌ر پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هێزه چه‌کداره‌کانمان پێبدرێت، ئه‌وا
لیسته‌که‌یان پشتگیری له کاندیدی ئیئتیلافی نیشتیمانی ده‌که‌ن بۆ
وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوی عێراق.ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،
پێشنیاره‌که‌ی لیستی عێراقییه له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێکی هه‌ردو
ئیئتیلافه‌که‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه کراوه‌و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی
ئیئتیلافی نیشتیمانی کراوه، به‌ڵام ئه‌وان لای خۆیانه‌وه ره‌تیان
کردوه‌ته‌وه.له‌لایه‌کی دیکه‌وه شاکر كیتاب، ئه‌ندامی لیستی عێراقییه
له‌لێدوانێكیدا به (ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی راگه‌یاند: عێراقییه ئاماده‌یه
بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت گه‌ر بێت‌و رابسپێردرێت، نیمچه رێككه‌وتنێكیشی
هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی نیشتیمانی‌و هێزه كوردستانییه‌كان‌و نزیكترین
سیناریۆش له‌واقیعدا هاوپه‌یمانێتیی عێراقیه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م دو
لایه‌نه‌دا به‌و پێیه‌ی كه دیدگای هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا
هه‌یه.سه‌باره‌ت به داواكه‌ی موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له
هه‌ریه‌كه له نوری مالیكی‌و ئه‌یاد عه‌لاوی بۆ په‌له‌كردن له
پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، كیتاب، وتی"له‌په‌یامه‌كه‌ی سه‌دردا
زه‌روره‌تی ده‌ستنیشانكردنی كاندیده‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران‌و په‌له‌كردن
له پێكهێنانی حكومه‌ت دوپاتكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یامێكی باشه گه‌ر
ناوه‌رۆكه‌كه‌ی گه‌یشتبێته سیاسییه‌كان".رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو 1/6/2010
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاداری
رابردوی په‌سه‌ندكرد، به‌پێی ده‌ستوریش پێویسته له‌ماوه‌ی 15 رۆژ دوای
په‌سه‌ندكردنه‌كه په‌رله‌مانی نوێ یه‌كه‌مین دانیشتنی خۆی
ئه‌نجامبدات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كێشه‌كانی نێوان ئیئتلافه شیعییه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌رِۆن

ئه‌ندامێكی
ئیئتلافی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان
هه‌ردوو ئیئتلافه شیعییه‌كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن. ئه‌ندامی ئیئتلافی
نیشتمانی عێراق جه‌لاله‌دین سه‌غیر رایگه‌یاند، ئه‌و كێشه
هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌ی له نێوان ئیئتلافی نیشتمانی عێراق و ئیئتلافی
ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ن به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن ده‌رِۆن، به‌ڵام پێویستییان به
كاتی زیاتره و پێویسته ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌مێك له
داواكارییه‌كانی دابه‌زێت.له باره‌ی به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی له نێوان
ئیئتلافی نیشتمانی و لیستی عێراقییه‌دا سه‌غیر روونیكرده‌وه، بژاره‌كان
هه‌موویان له به‌رده‌ستدان و هه‌ر یه‌ك له ئیئتلافی نیشتمانی عێراق و
لیستی ئه‌لعێراقییه له یه‌كه‌وه نزیكن.
ئیئتلافی نیشتمانی عێراق سێیه‌م لیستی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
داهاتووی عێراقه و هه‌ریه‌ك له لیستی عێراقییه و ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی
یاسا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌گه‌ڵی هاوپه‌یمانێتی ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانن حكومه‌تی داهاتووی وڵات پێكبهێنێن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی