هێزه‌کانی پۆلیسی عێراق ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵیان له
خۆرئاوای شاری به‌غدا دۆزیه‌وه، که ژماره‌یه‌ک روفاتی هاوڵاتی عێراقی
تێدایه که له‌لایه‌ن چه‌کدارانی رێکخراوی قاعیده‌وه
کوژراون.له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی پۆلیسی به‌غدا به (بابنیوز)ی
راگه‌یاند، که ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه) هێزه‌کانیان گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵیان له
ناوچه‌ی ئه‌بوغرێبی خۆرئاوای شاری به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه، که روفاتی
ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی دانیشتوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی تێدابوه.سه‌رچاوه‌که
ئاشکراشیکردوه، که روفاتی 6 که‌س له نێو گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌که‌دا بوه،
که له‌ساڵانی 2006 بۆ 2007دا له‌لایه‌ن چه‌کدارانی رێکخراوی قاعیده‌وه
کوژراون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عێراق له دوا قۆناغی شه‌رِدایه له‌گه‌ڵ قاعیده
راوێژكاری
ئاسایشی نیشتمانی به وه‌كاله‌ت سه‌فا شێخ رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق
توانیویه‌تی له شه‌رِی قاعیده‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام هێشتا قاعیده
ده‌توانێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامبدات. ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه
گوتیشی "حكومه‌تی عێراق زانیاری هه‌واڵگری پێویستی له به‌رده‌ستدایه كه
ده‌ستتێوه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌كی له عێراق ده‌سه‌لمێنێنن".هه‌روه‌ها گوتی
"قاعیده ناتوانێت به هه‌مان هێزی پێشووی خۆی بگه‌رِێته‌وه بۆ گۆرِه‌پانی
عێراق و شه‌رِه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ته‌واو
بووه و ئێستا شه‌رِی قاعیده له ده‌روازه‌ی قۆناغێكی نوێدایه".سه‌باره‌ت
به‌و سه‌ره‌تا نوێیه‌ی شه‌رِی عێراق و قاعیده، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی
به وه‌كاله‌ت سه‌فا شێخ روونیكرده‌وه، له قۆناغی داهاتوودا حكومه‌تی
عێراق شه‌رِی كۆتاییهاتنی قاعیده له عێراقدا ده‌كات و چیدیكه رێگه‌ی
مانه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له‌سه‌ر خاكی عێراق ناكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
گۆڕان هه‌ڵوێستی خۆی
به‌رانبه‌ر كاندیدنه‌كردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار
دوپاتده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له پارێزگای سلێمانی، رایگه‌یاند كه
لیسته‌كه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی دووپاتده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ
كاندیدكردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانیدا نییه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.شێخ
له‌تیف مسته‌فا وتی"تا ئێستاش هه‌ڵوێستی گۆڕان هه‌روه‌كو
خۆی ماوه سه‌باره‌ت به دووباره كاندیدكردنه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ
پۆستی
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار".روونیشیكرده‌وه
كه لیستی گۆڕان له‌حكومه‌تی داهاتوودا
به‌شداریده‌كات، به‌ڵام به‌لایه‌وه گرنگ نییه پۆستی سیادی وه‌ربگرێت
چونكه
ژماره‌ی كورسییه‌كانی به‌شی پۆستی له‌و شێوه‌یه ناكات.جێی
باسه لیستی گۆڕان كه لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌و هه‌شت
كورسی له‌په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ده‌ستهێناوه‌و پێشتریش چه‌ندینجار
رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ دووباره كاندیدكردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانیدا نییه
بۆ
پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، به هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر
به
لیسته‌كه‌ی چاره‌سه‌رنه‌كردنی گرفتی له‌كارلادانی هه‌وادارانی له
وه‌زیفه
حكومییه‌كاندا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌سێداره‌دراوانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران
گه‌یشته 16كه‌س

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی
رێكخراوی موجاهدین له رۆژانی دواییدا 7 كه‌سی دیكه له شاره‌كانی یه‌زد،
ئیسفه‌هان‌و شیروان له ئێران له‌سێداره‌دران كه كۆ له‌سێداره‌دراوانی
ئه‌م ماوه‌ی دوایی ده‌گه‌یه‌نێته 16كه‌سئێران داوا له سكرتێری گشتی،
كۆمیسێری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و
سه‌رجه‌م كۆڕ و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكخراوه‌كانی مرۆڤدۆست
ده‌كات كه هه‌نگاوێكی به‌په‌له بنێن بۆ وه‌ستاندنی ره‌وتی روو له
زیاتبووی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و به تایبه‌تی سزای دڕندانه‌ی ئیعدام
له ئێران.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عێراق:
15 رۆژ له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌کاندایه بۆ دیاریکردنی کاندید بۆ پۆسته‌کانی
سه‌رۆکایه‌تی كۆمار و وه‌زیران و په‌رله‌مان
پیشبینی ده‌كرێت به‌ر له‌ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی
تازه هه‌ڵبژێردراودا، ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتیمانی
هاوپه‌یمانێتی رابگه‌یه‌نن و ئه‌ندامێکی ده‌وڵه‌تی یاساش ئاماژه بۆ
ئه‌وه ده‌کات، كه گه‌ر ئه‌م كاره ئه‌نجامبدرێت ئه‌وا رێگه‌خۆشكه‌ر
ده‌بێت له‌به‌رده‌م پێكهێنانی كوتله‌یه‌کی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی كه
مافی كاندیدكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌بێت.عیزه‌ت شابه‌نده‌ر، ئه‌ندامی
ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند: هه‌لی ته‌واو له‌به‌رده‌ستدایه بۆ
پێكهێنانی ئیئتیلافی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و ئیئتیلافی نیشتیمانی، که
دواتریش گه‌وره كوتله‌ی په‌رله‌مانی به‌پێی ده‌ستور مافی پێكهێنانی
حكومه‌تی داهاتوی ده‌بێت.ناوبراو بڕوای خۆشی نیشاندا له‌وه‌ی كه ئه‌م
هاوپه‌یمانیێتییه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و ئیئتیلافی نیشتیمانی
بێته‌دی.عیزه‌ت شابه‌نده‌ر، وتیشی: هێزه سیاییه‌كانی عێراق له‌ماوه‌ی
ده‌ستوری دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردندا كه 15 رۆژه،
هه‌وڵده‌ده‌ن ناوی كاندیده‌كانیان بۆ پۆسته‌كانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی
كۆمار و وه‌زیران و په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكه‌ن.ئه‌ندامه‌که‌ی ئیئتیلافی
ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ (ئه‌سوات عێراق) رونیشیکرده‌وه، ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌شکرد، گه‌ر نه‌توانرا ناوه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن له‌لایه‌ن لایه‌نه
سیاسییه‌کانه‌وه، ئه‌وا وڵات به‌قۆناغی هاوشێوه‌ی دوای
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005 تێپه‌ڕده‌بێت.رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو
1/6/2010 دادگای باڵای فیدڕالی عێراق ئه‌نجامی كۆتایی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاداری رابردوی په‌سه‌ندكرد، به‌پێی ده‌ستوریش
پێویسته له‌ماوه‌ی 15 رۆژ دوای په‌سه‌ندكردنه‌كه په‌رله‌مانی نوێ
یه‌كه‌مین دانیشتنی خۆی ئه‌نجامبدات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بارزانی داوای
لێبوردن ده‌كات
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان،
رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی به‌پێویستی قۆناغی
ئێستا‌و
داهاتوو زانی، هاوكات به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه، داوای لێبوردنی
له‌خه‌ڵكی
كوردستان كرد.له‌میانه‌ی
به‌شداریكردنیدا له‌كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كه
دوێنێ له‌سلێمانی ده‌ستیپێكرد، مه‌سعود بارزانی وتی »ستراتیژی نێوان
پارتی‌و
یه‌كێتی زه‌روره‌تێكه بۆ قۆناغی ئێستا‌و ئاینده‌ی كوردستان، ئه‌گه‌ر
لایه‌نی
سلبیشی هه‌بێت، لایه‌نه ئیجابییه‌كانی زیاترن».سه‌رۆكی
پارتی، جه‌ختی
له‌وه‌شكرده‌وه، كه تاڵه‌بانی تاكه پاڵێوراوی هاوپه‌یمانی كوردستانه
بۆ
پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق.له‌درێژه‌ی
وتاره‌كه‌یدا، مه‌سعود بارزانی
ره‌خنه‌ی له‌لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستان گرت‌و رایگه‌یاند
»بائۆپۆزسیۆن
هه‌بێت، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی دیموكراسیدا، ناكرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی
كه‌لتور‌و
ته‌قالیده‌كان ره‌خنه بگیرێت، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه گه‌ل بڕیاری
له‌سه‌ر
داوه‌و كه‌س به‌زۆر نه‌یسه‌پاندووه».
سه‌رۆكی پارتی باسی له‌شه‌ری ناوخۆی
نێوان حیزبه‌كه‌ی كرد له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، كه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران
هاوڵاتی
كوژران‌و به‌سه‌دانی تریش بریندار‌و بێسه‌ر‌وشوێنبوون، جگه له‌و
كاریگه‌رییانه‌ی
تائێستا به‌ڕووی هه‌رێمه‌وه ماوه‌ته‌وه.له‌باره‌ی
ئه‌و شه‌ڕه‌وه، بارزانی
وتی »كارێكی هه‌ڵه‌بوو، جارێكی تر شتی وا رووناداته‌وه، به‌و هۆیه‌وه
داوای
لێبوردن له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین».
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له هه‌فته‌ی داهاتووه وه ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌ست به وتوێژه
فه‌رمیه‌كانی ده‌كات

راوێژكارێكی
لیستی ئه‌لعێراقیه رایگه‌یاند، له هه‌فته‌ی داهاتووه وه ئه‌یاد عه‌لاوی
ده‌ست به وتوێژه فه‌رمیه‌كانی ده‌كات له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی دیكه‌دا.
له‌مباره‌یه‌وه، دكتۆر هانی عاشور راوێژكاری لیستی ئه‌لعێراقیه
رایگه‌یاند، له هه‌فته‌ی داهاتووه وه ئه‌یاد عه‌لاوی له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی
دیكه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گفتوگۆ ده‌ستپێده‌كاتوتیشی : گفتوگۆكان
له‌سه‌ر بنه‌مای پلانێك ده‌بن كه ئه‌وله‌ویاتی لیسته‌كان و چۆنیه‌تی
تێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵیانی تێدایه.جێی ئاماژه‌یه دوای ئه‌وه‌ی دادگای
فیدراڵی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ند كرد، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا
سه‌رۆك كۆمار داوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم: رێگه به
هاتنه ناوه‌وه‌ی کاڵای به‌سه‌ر چو نادرێت بهێنرێته خاکی هه‌رێمه‌وه
هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانن له‌به‌رامبه‌ر هاتنه ناوه‌وه‌ی
ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كه به‌سه‌رچوانه‌ی له‌خاڵه سنوریه‌كانه‌وه هاورده‌ی
هه‌رێم ده‌كرێن، هاوکات به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمیش ئاماژه
بۆ ئه‌وه ده‌کات رێگه به هاتنه ناوه‌وه‌ی کاڵای به‌سه‌ر چو نادرێت
بێته خاکی هه‌رێمه‌وه.عه‌زیز ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستانراگه‌یاند: وه‌زاره‌تی
پلاندانان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و لیژنه‌یه‌كی دامه‌زراندوه به‌ناوی
(به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆنتڕۆڵی جۆری له‌كوردستان)، ئه‌م
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له‌ته‌واوی مه‌رزه‌كانی سه‌رسنوری هه‌رێم
كارده‌كات و هه‌مو ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه ده‌پشكنێت كه دێنه ناوه‌وه‌ی
هه‌رێم.به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم، ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌شکرد: هه‌مو كاڵاكان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه
هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێن و رێگه‌ش به‌هیچ بازرگان و كه‌سێك نادرێت كاڵای
به‌سه‌رچو هاورده‌ی ناوخۆی هه‌رێم بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی