&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عێراق 30 ملیار دۆلار قه‌رزی داوه‌ته‌وه به كوێت و 22 ملیاریشی لا
ماوه
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، تا ئێستا عێراق زیاتر له 30 ملیار
دۆلار قه‌ره‌بووی داوه‌ته‌وه به كوێت و هێشتا زیاتر له 22 ملیار دۆلاری
دیكه‌شی لا ماوه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند،
له چوارچێوه‌ی سزاكانی سه‌ر عێراق و ئه‌و قه‌ره‌بووانه‌ی كه به‌غدا
ده‌بێت له پای داگیركردنیدا له ساڵی 1990 بیانداته‌وه به كوێت، تا
ئێستا حكومه‌تی عێراق 30 ملیار و 150 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی داوه‌ته‌وه
به كوێت وه‌كو قه‌ره‌بوو.سه‌رچاوه‌كه وتیشی: به‌ڵام هێشتا قه‌ره‌بووه‌كه
ته‌واو نه‌بووه و ده‌بێت به‌غدا بڕی 22ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری دیكه
بداته‌وه به ده‌وڵه‌تی كوێت.نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دوێنێ ئه‌وه‌شی
ئاشكراكرد كه بڕی 650 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی له پاره‌كانی عێراق
ده‌رهێناوه و داویه‌تیه‌وه به كوێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بڕیار گاباری:
حـكـومـه‌تی هـه‌رێم به‌رپرسـیارییـه‌تی نه‌ته‌وه‌یـی لاوازه
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان ره‌خنه
له‌سیاسه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به توركیا‌و
جه‌ختده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی
لاوازه.
بڕیار گاباری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆما جڤاكێن
كوردستان
KGK
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی تیشك ده‌خاته سه‌ر
لایه‌نه‌كانی ئاگربه‌ست‌و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی
هه‌رێم
ده‌كات‌و ده‌ڵێت "نه‌ده‌بوو سیاسه‌تی به‌رگری ره‌وای گه‌ریلا سه‌ركۆنه
بكرێت
له‌كاتێكدا توركیا به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ریان و حكومه‌تی هه‌رێمیش
رۆژێك
قسه‌یه‌كی نه‌كردووه"له‌به‌شێكی
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌و به‌رپرسه‌ی
په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی
KGKوه‌ڵامی
ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی مه‌سعود بارزانی‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه
كه له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی
له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا‌و فه‌ڕه‌نسا ئاراسته‌ی په‌كه‌كه‌ی كرد
ده‌رباره‌ی
شكاندنی ئاگر به‌سته‌كه، گاباری له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت"له‌كاتێكدا
ئێمه له
قۆناغی ئاگر به‌ستی یه‌ك لایانه‌دا بوین، هێرشی ئه‌رته‌شی توركیا زۆر
دژوار
بوو‌وه‌و شه‌ڕو پێكدادان هاتۆته ئاراوه" له‌مباره‌یه‌وه گاباری
ره‌خنه
له‌سه‌رۆكی هه‌رێم‌و لایه‌نه كوردییه‌كانیش ده‌گرێت كه‌هه‌وڵدانێكی
وه‌هایان
نه‌بووه، تا فشار بخه‌نه سه‌ر توركیا بۆ راگرتنی ئۆپراسیۆنه‌كانی.له‌و
چاوپێكه‌وتنه‌یدا كه‌له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ئه‌نجامیداوه بڕیار
گاباری
وه‌ڵامی ئه‌و كه‌س‌و میدیایانه‌ش ده‌داته‌وه، كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن
په‌كه‌كه كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر ئاسایشی باشوری كوردستان‌و حكومه‌تی
هه‌رێم
هه‌یه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئه‌وه چه‌واشه‌كارییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌و
پێویسته گه‌لی كورد لێی وشیار بێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سوپای توركیا ناوچه‌ی هه‌فتانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆردومانكرد
شه‌وی
رابردو (هه‌ینی) هێزه‌كانی سوپای توركیا، دیسانه‌وه ناوچه‌ی
هه‌فتانینی له هه‌رێمی كوردستان به بیانوی بونی گه‌ریلاكانی
په‌كه‌كه بۆردومانكرد.به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی
هێزێن پاراستنا گه‌ل (هه‌په‌گه)، كه دانه‌یه‌كی ده‌ست سایتی (سبه‌ی)
كه‌وتوه، شه‌وی (هه‌ینیی) رابردو، چه‌ند كۆپته‌رێكی جۆری (سیكۆرسكیی)
سوپای توركیا، هه‌ردو ناوچه‌ی ده‌راره‌و ئۆره‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی
هه‌فتانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆردومانكردوه.به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی
بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، كه به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه چه‌ند بێستانێكی
ناوچه‌كه سوتاون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌زیرێكی عێراق: هه‌ندێك له ئیمتیازاته‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران ناده‌ستوریین

وه‌زیرێكی
عێراق رایگه‌یاند، دانانی چه‌ند یاسایه‌ك به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
به ئیمتیازاتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه هه‌یه،
ناده‌ستورییه. له‌مباره‌یه‌وه، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران "سه‌فادین ئه‌لسافی" به رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ی راگه‌یاند،
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ندێك یاسایان تایبه‌ت به
ئیمتیازاته‌كانی خۆیان داڕشتووه ناده‌ستوریین، به تایبه‌تی مووچه‌ی دوای
خانه‌نشین بوونیان.وتیشی: یاسای خانه‌نشین ته‌نها فه‌رمانبه‌ر
ده‌گرێته‌وه، كه‌چی پیشه‌ی په‌رله‌مانتاری كارێكی خۆبه‌خشانه
وئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و كه‌ی واده‌كه‌ی ته‌واوبوو په‌رله‌مانتار
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پیشه كۆنه‌كه‌ی خۆی.ئاشكرایشكرد، به‌گوێره‌ی ده‌ستور
په‌رله‌مانتار ئه‌و كاته‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه مانگانه
به‌خششێكی ده‌درێتێ نه‌ك مووچه، چونكه جیاوازی زۆره له‌نێوان مووچه و
به‌خشش دا.ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌ی له عێراق په‌رله‌مانتاران
كردوویانه له هیچ شوێنێكی جیهان بوونی نیه و له هیچ وڵاتێكدا
په‌رله‌مانتار مووچه‌ی خانه‌نشینی نیه.جێی ئاماژه‌یه له كاتێكدا له
ته‌واوی عێراقدا 7 ملیۆن كه‌س له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ده‌ژین و رۆژانه
له چه‌ندان شار و شارۆچكه‌دا خۆپیشاندان دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ساز
ده‌درێت كه‌چی مووچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران 10هه‌زار دۆلاره
كه هاوتای مووچه‌ی 20 فه‌رمانبه‌ره كه زانكۆیان ته‌واو كردبێت، جگه
له‌وه‌ش پاره‌ی ئۆتۆمبێل و 30 پاسه‌وانیان ده‌درێتێ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
- گه‌شتیارانی بیانی زۆر له خه‌ڵكی هه‌رێم و میواندارییان رازیین
به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی گه‌شت وگوزار رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر لیژنه‌یه‌كی
فریاكه‌وتنیان پێكهێناوه بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كان، وتیشی: به‌پێی
راپرسیه‌ك گه‌شتیارانی بیانی زۆر له خه‌ڵكی هه‌رێم و میواندارییان رازیین.
له‌مباره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شت وگوزاری پارێزگای هه‌ولێر
"مه‌وله‌وی جه‌بار وه‌هاب" له‌میانی به‌رنامه‌ی "ئابووری كوردستان"دا كه
له رادیۆی زاگرۆس په‌خش ده‌كرێت رایگه‌یاند،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شت
وگوزار به هاوكاری پارێزگای هه‌ولێر و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه لیژنه‌یه‌كی
فریاكه‌وتنیان بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كان پێكهێناوه‌وتیشی: ئه‌و لیژنه
چاره‌سه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌كات كه گه‌شتیاران دووچاری
ببنه‌وه.به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شت وگوزاری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی
خسته‌ڕوو، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له ناوچه‌یه‌ك میوانخانه‌كان توانای
ئه‌وه‌یان نه‌بوو ئه‌و ژماره زۆره‌ی گه‌شتیاران رێ بكه‌نه‌وه، ئه‌وا
لیژنه‌كه چادری ئاماده كردوه و بۆیان هه‌ڵده‌دات و هه‌روه‌ها
خزمه‌تگوزاری پێویستیش بۆ میوانه‌كان دابین ده‌كات.مه‌وله‌وی جه‌بار
ئه‌وه‌شی دركاند، میوانانی بیانی زۆر له خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ولێر رازیین و
به‌گوێره‌ی راپرسیه‌كانی خۆمان بیانیه‌كان خۆشحاڵن به میوانداری
خه‌ڵكه‌كه و ئه‌وه‌ش به هۆكارێكی گرنگ ده‌زانن بۆ دووباره
گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێم.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژادنه‌كان ده‌ست
له‌كار ده‌كێشێته‌وه

به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌ست
له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی پێشکه‌شی ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمسیۆن له به‌غدا
کردوه‌و چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندکردنییه‌تی.له‌وباره‌یه‌وه تاهیر محه‌مه‌د
ئه‌مین، به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسۆن رایگه‌یاند: له رۆژی
22/7ه‌وه نامه‌ی ده‌ست له كاركیشانه‌وه‌كه‌م داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی
باڵای كۆمیسۆنی هه‌ڵبژادنه‌كان له‌شاری به‌غدا، به‌ڵام تائێستا هیچ
وه‌ڵامێكیان نه‌داومه‌ته‌وه.ناوبراو، وتیشی: گه‌ر وه‌ڵامیش نه‌درێمه‌وه
من هه‌ر سورده‌بم له‌سه‌ر داواكه‌م و ده‌مه‌وێت ده‌ست له‌كار
بكێشمه‌وه.چونکه ماوه‌ی 3 ساڵه له‌م پۆسته‌دام و توانای ئه‌و كاره‌م
نه‌ماوه. له‌راستیدا ئه‌وكاره قورسه جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هیج
كه‌س ولایه‌نێك له‌پشت بریاه‌كه‌یه‌وه‌نیه.تاهیر محه‌مه‌د ره‌تیکرده‌وه
هیچ که‌س و لایه‌نێک له‌پشت هۆکاری ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌یه‌وه بێت و
ئاشكراشیکرد: "ماوه‌ی 3 ساڵه له‌م پۆسته‌دام و توانای ئه‌و كاره‌م
نه‌ماوه، دڵنیاشتنا ده‌که‌مه‌وه له‌ژێرفشاری هیچ كه‌سێكدا ئه‌و بڕیاره‌م
نه‌داوه، به‌ڵكو ته‌نها ماندوبونم وایكردوه ده‌ست
له‌كاربكێشمه‌وه."لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆن ئه‌وه‌شی خسته‌رو،
كاری كۆمسیۆن به‌پێی یاسا ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌و گه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش
كارمه‌ندو به‌رێوه‌به‌ره‌كان كاربكه‌ن و ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی هه‌یه وه‌ک
خۆی جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌وا پێموایه كۆمیسۆنێك ده‌بێت له‌پێناوی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لدا.
جێی ئاماژه‌یه تاهیر محمد ئه‌مین، ده‌بێته سێیه‌مین كه‌س ده‌ست له‌پۆستی
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆن بكێشێته‌وه، پێشتر ساڵح
محه‌مه‌دو دواتریش حاكم شێخ له‌تیف به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانی بون و
ده‌ستیان له‌کارکێشاوه‌ته‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئاواره‌كانی بناری قه‌ندیل به‌مه‌به‌ستی دابین کردنی بژێوی ژیانیان
ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆناوچه‌و گونده‌كانیان
ئاواره‌کانی بناری قه‌ندیل که به‌هۆی بۆردومانی وڵاتانی تورکیا‌و
ئێرانه‌وه ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه ئاواره بون، له‌ره‌وشێکی خراپ‌دا ژیان
ده‌وگوزه‌رێنن و به‌هۆی بێ‌کاری و به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی بژێوی ژیانیان،
ژماره‌یه‌ک له‌و ئاوارانه له هه‌ردو شارۆچكه‌ی سه‌نگه‌سه‌رو ژاراوه
به‌ناچاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌کانیان و هیچ گره‌نتییه‌کیش بۆ
پاراستنی سه‌روماڵیان نییه.له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار
له‌ناوچه‌كه) رایگه‌یاند: وێڕای خراپی ژیان و گوزه‌ران و نه‌بونی
خزمه‌تگوزاری پێویست و ئاوڕلێنه‌دانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه، له‌ئێستاشدا بێكاری و
هه‌ژاری روبه‌روی ئاواره‌کانی بناری قه‌ندیل بوه‌ته‌وه.وتیشی:
ژماره‌یه‌ک له‌ئاواره‌كان له‌هه‌ردو كه‌مپی سنوری شارۆچكه‌ی سه‌نگه‌سه‌رو
ژاراوه، له‌گه‌ڵ هه‌بونی مه‌ترسیشدا به ناچاری و به مه‌به‌ستی كار‌و
كاسبی و دابینکردنی بژێوی ژیانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ گوند‌و
ناوچه‌کانیانهاوکات عه‌بدوڵا ئیبراهیم، به‌رێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی
سه‌نگه‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ (سبه‌ی) پشتراستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: ئه‌و
هاوڵاتیانه به‌مه‌به‌ستی كار‌و كاسپی و به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیانیان
گه‌ڕاونه‌وه‌سه‌ر ره‌زوباخ و كێڵگه‌و له‌وه‌ڕگاكانیان.ناوبراو باسی
له‌وه‌شکرد، حکومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی زۆری داوه بۆ راوه‌ستانی
بۆردومانی ناوچه سنورییه‌کان و كۆتایی هێنان به‌ژیانی ئاواره‌یی
دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌و وتیشی: "به‌ڵام ئێمه‌نه به‌كه‌س ده‌ڵێین
بگه‌ڕێنه‌وه، نه ده‌شتوانین گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌بده‌ین كه جارێكی تر
ناوچه‌كه بۆردومان نه‌کرێته‌وه."
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه تاوه‌کو ئێستا هیچ گره‌نتییه‌ک نیه بۆ پاراستنی
سه‌روماڵی ئاواره‌کان، هاوکات سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم پێشتر
له‌سه‌ردانێکیدا بۆ یه‌کێک له‌که‌مپی ئاواره‌کانی بنارری قه‌ندیل
رایگه‌یاند، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئاواره‌كان گه‌ڕانه‌وه‌یانه بۆ
ناوچه‌كانی خۆیان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی