&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
شاره‌بان: به‌هۆی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ژنێك خۆی سوتاند

دوێنێ (شه‌ممه) له‌قه‌زای شاره‌بانی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله به‌هۆی
کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ژنێک خۆی سوتاندو له‌ئه‌نجامدا گیانی
له‌ده‌ستدا.سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌بنکه‌ی پۆلیسی قه‌زای شاره‌بان رایگه‌یاند:
پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵمان پێگه‌یشت ژنێک خۆی سوتاندوه، ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتینه
شوێنی روداوه‌که‌و ده‌ستمان کرد به لێکۆڵینه‌وه له‌هۆکاری خۆسوتاندنی
ئه‌و ژنه.سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌ره‌تا وه‌ک لایه‌نی نزیک
له ژنه‌که، هاوسه‌ره‌که‌یمان ده‌ستگیرکردوه‌و به‌پێی لێکۆڵینه‌وه
سه‌ره‌تاییه‌کانیش ده‌رکه‌وتوه، که خۆسوتاندنی ژنه‌که به‌هۆی کێشه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌سایه‌تیه‌كانی
پارێزگای ئه‌نبار داوای هاوكاری له بارزانی ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی
هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ
ئاژانسی هه‌واڵی مه‌له‌ف پرێس له هه‌واڵێكدا بلاَویكردۆته‌وه" له
سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ
ئوردون ، له‌په‌راوێزی ئه‌و سه‌ردانه‌دا چاوی به‌گه‌وره بازرگان و ڕیش
سپی و پیاوماقولاَنی پارێزگای ئه‌نبار كه‌وتوه‌و داوایان لێكردوه
هاوكارییان بكات بۆ دروستكردنی هه‌رێمێكی فیدراڵ هاوشێوه‌ی
كوردستان.زانراوه له‌و دیداره‌ی بارزانی و گه‌وره پیاوانی ئه‌نبار
هه‌ریه‌كه له عه‌بدولجه‌بار كوبه‌یسی و تارق حه‌لبوسی و قاسم ڕاوی
ئاماده‌ی ئه‌و دیداربوون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
-
به‌غدا: ئه‌مڕۆ نوێنه‌رو سه‌رۆکی فراکسیۆنه په‌رله‌مانییه‌کان
کۆده‌بنه‌وه

بۆ
بڕیاردان له‌دانیشتنه‌که‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ
(یه‌ک شه‌ممه) نوێنه‌رو سه‌رۆکی فراکسیۆنه په‌رله‌مانییه‌کان له شاری
به‌غدا کۆده‌بنه‌وه‌و چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له‌و دانیشتنه‌دا سه‌رۆکێکی کاتی
بۆ په‌رله‌مان دیاری بکرێت.رێکه‌وتی 13ی ئه‌م مانگه وه‌ک واده‌ی سازدانی
دوه‌م دانیشتنی کراوه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دیاری کرابو، به‌ڵام به‌هۆی
نه‌گه‌یشتن به‌رێککه‌وتنێک له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا ئه‌و دانیشتنه بۆ دو
هه‌فته‌ی دیکه دواخراو بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجامبدرێت.له‌وباره‌یه‌وه
محه‌مه‌د به‌یاتی، ئه‌ندامی ئیئتیلافی نیشتیمانی له‌لێدوانێکی
رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دانیشتنه‌که‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌کان بۆ
بڕیاردانه له‌سه‌ر دیاری کردنی که‌سێک بۆ پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان
به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له‌دانیشتنه‌که‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌ماندا.له‌لایه‌کی
دیکه‌وه باسم عه‌وادی، راوێژکاری عه‌ممار حه‌کیم سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی
باڵای ئیسلامی ئاشکرایکرد: له‌دانیشتنه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا لایه‌نه‌کان گفتوگ
ده‌که‌ن له‌سه‌ر دیاری کردنی که‌سێک بۆ پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان
به‌شێوه‌یه‌کی کاتی و دواخستنی هه‌ڵبژاردنی هه‌ردو سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌و
وه‌زیران بۆ کاتێکی دیکه.
عه‌وادی ئه‌وه‌شی خسته‌رو: ئامانج له‌دیاری کردنی سه‌رۆکێکی کاتی بۆ
په‌رله‌مان، بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان و چاودێری
کردنی کاره‌کانی حکومه‌ته، تا ئه‌و کاته‌ی حکومه‌تێکی نوێ
پێکده‌هێنرێت.جێی ئاماژه‌یه ماوه‌ی ده‌ستوری ده‌ستنیشانكراو بۆ
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نوێ‌و سه‌رۆك كۆمار له رۆژی
13/7/2010 كۆتایی پێهات و به‌رای پسپۆڕانی یاساییش درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌و
واده‌یه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نه‌جیب عه‌بدوڵڵا: له دانیشتنی ئه‌مڕۆی شاندی ئیتیلافی فراکسیۆنه
کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم باس له سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کرا
نه‌جیب
عه‌بدوڵڵا" ئه‌ندامی شاندی ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان، ناوه‌رۆکی
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌م فراکسیۆنه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
خسته روو. نه‌جیب عه‌بدوڵڵا سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئیتیلافی
فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به رادیۆ
زاگرۆس و ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: له کوبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی
ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان باس له سێ ته‌وه‌ر کرا، یه‌که‌م
هه‌ڵسه‌نگاندێک کرا بۆ قۆناغی رابردووی کاری فراکسیۆنه‌که له به‌غدا بۆ
ماوه‌ی مانگێک و ئه‌م کارانه به ئیجابی هه‌ڵسه‌نگێندرا، له ته‌وه‌ری
دووهه‌م پێداچوونه‌وه‌یک کرا بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی دوو سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر
فراکسیۆنی کوردستانی له به‌غدا ئاماده‌ی کردبوو، ئه‌م پرۆژه‌یه تایبه‌ت
به‌و زنجیره کۆبوونه‌وانه‌ی بڕیار وایه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی کوتله‌کان و
لایه‌نه سیاسییه‌کان بکرێت و له‌م هه‌فته‌یه‌دا پێشکه‌شیان ده‌که‌ین و
تێیدا باسی ئه‌و خاڵانه کراوه که بۆ لایه‌نی کوردستانی گرینگه و داوای
هه‌ڵوێستێکی رۆشنیان لێ ده‌کرێت بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه و دواتر داڕشتنێکی کۆتایی
بۆ پرۆژه‌که کرا.نه‌جیب عه‌بدووڵڵا گوتی: له ته‌وه‌ری سێیه‌م باسی گرینگیی
یه‌کخستنی ماڵی کوردی و گرینگیی پرۆسه‌ی چاکسازی و نه‌هێشتنی سزای سیاسی
وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ یه‌کخستنی ئیتیلافی کوردستانی که هه‌موومان وه‌ک یه‌ک
تیم کار بکه‌ین، کرا.سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئیتیلافی فراکسیۆنه
کوردستانییه‌کان ناوبراو گوتی: ئه‌گه‌ری دواخستنی ئه‌م کۆبوونه‌وه هه‌یه بۆ
کاتێکی دیکه و له‌وانه‌یه سبه‌ی ئه‌م بڕیاره بدرێت و ئه‌گه‌ر هات و
کۆبوونه‌وه‌که‌ش ئه‌نجام درا، ئه‌وا ئه‌نجامێکی وای لێناکه‌وێته‌وه، چوونکه
سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه گرێدراوه به رێککه‌وتن له‌سه‌ر دیاری کردنی
سێ پۆسته سه‌رۆکایه‌تییه‌که، چونکه تاکو ئێستا هیچ رێککه‌وتنێک له ئارادا
نه‌بووه و وێناچێت ئه‌گه‌ر کۆبوونه‌وه‌که‌ی سبه‌ش ئه‌نجام درا، ئه‌نجامێک
ئیجابیی لێ بکه‌وێته‌و.سه‌باره‌ت به‌و سیناریۆیه‌ی ئێستا له‌ئارادایه که
لیستی ئه‌لعێڕاقییه حکومه‌تی پێک بێنێت و لایه‌نی کوردی و سه‌درییه‌کان
پشتیوانی لێبکه‌ن، نه‌جیب عه‌بدوڵڵا ئاشکرای کرد: ئه‌مه سیناریۆی کۆتایی
نییه و ئه‌مڕۆش به‌کورتی باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کرا و ئێستا فراکسیۆنی
کوردی بڕیاری کۆتایی خۆی نه‌داوه که له کام لایه‌ن نزیک بێته‌وه، ئه‌م
کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی سیاسی بڕیاره ئه‌نجام به‌درێت، بۆ
ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستیان بزانین و خاڵه‌کانی ئێمه‌ش روون و ئاشکرایه و کام
لایه‌ن له‌م خاڵانه نزیک بێت، دوای ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی
هه‌رێم کرا، ئه‌وکات بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین.ئه‌ندامی شاندی ئیتیلافی
فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان گوتی: به‌ڵام نزیک بوونه‌وه‌ی سه‌در له عێڕاقییه
یه‌کێک له سیناریۆکانه و سیناریۆی کۆتایی نییه و ته‌نانه‌ت به رای من
به‌رگه‌یه‌کی فشاره بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی یاسا، چونکه پێشتریش ده‌وڵه‌تی یاسا
خۆی له عێڕاقییه نزیک کردبۆوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌رگه‌یه‌کی فشار بۆ سه‌ر
ئیتیلافی نیشتمانی.سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆک کۆماریش، نه‌جیب عه‌بدوڵڵا
گوتی: ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان تاکو ئێستا باسی دابزین له‌م
پۆسته‌ی نه‌کردووه و تاکو ئێستا سوورین له‌سه‌ر ئه‌م داواکارییه، چونکه
کورده‌کان پێکهاته‌ی دووهه‌می عێڕاقن و ئه‌وه مافی ئێمه‌یه که ئه‌م پۆسته
وه‌ربگرین.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
په‌كه‌كه به‌مه‌رج
ئاماده‌ی ئاگربڕه له‌گه‌ڵ توركیا
پارتی كرێكارانی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ راگه‌یاندنی ئاگربڕ
له‌گه‌ڵ توركیا‌و به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام
به‌چه‌ند مه‌رجێك.كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی له‌زاری موراد قه‌ره‌یڵان
بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌و ئاماده‌یه فه‌رمان به‌پیاوه‌كانی بكات شه‌ڕ
رابگرن به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌مه‌رجێك توركیاش رازی
ببێت به‌راگرتنی شه‌ڕ‌و چه‌ند مه‌رجێكی دیكه".
موراد قه‌ره‌یڵان سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه كه له‌پێگه‌كانی خۆیان
له‌كوردستانی عێراقه‌وه قسه‌ی ده‌كرد وتی "ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد
به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی له‌ڕێی وتووێژه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، شه‌ڕ
راده‌گرین".له‌به‌رانبه‌ردا به‌رپرسێكی حكومه‌تی توركیا به‌كه‌ناڵه‌كه‌ی
راگه‌یاندووه كه وه‌ڵامی ئه‌و قسانه ناده‌نه‌وه.به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێت
"هیچ ناڵێین له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی كه تیرۆریستان
ده‌یده‌ن".ماوه‌یه‌كه په‌كه‌كه، هێرشه‌كانی خۆی چڕكردووه‌ته‌وه‌و زیانی
گیانی زۆری له‌سه‌ربازه‌كانی تورك داوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌میرێكی رێكخراوی نه‌قشبه‌ندی له
قه‌ره‌ته‌په ده‌ستگیركرا
له هه‌ڵمه‌تێكی ئاساییشیدا له گوندی شنشالی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په
ئه‌میرێكی رێكخراوی نه‌قشبه‌ندی‌ده‌ستگیركرا
: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له پارێزگای دیاله‌رایگه‌یاند"هێزێكی
هاوبه‌شی پۆلیس‌و سوپای عێراقی، ئه‌مڕۆشه‌ممه له‌هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منییدا
عاسم محه‌مه‌د قادری ئه‌میری گروپی نه‌قشبه‌ندیی له گوندی شنشالی
گه‌وره‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په ده‌ستگیركرد”.روونیشیكرده‌وه
كه ” ده‌ستگییركراوی ناوبراو به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی گروپه‌كه‌یه
له‌ناوچه‌كه‌دا”. بێئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئاشكرا بكات”.گروپی
نه‌قشبه‌ندی رێكخراوێكی چه‌كداریی نهێنییه، به پێی لێدوانی پێشوتری
به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان په‌یوه‌ندی هه‌یه به عیزه‌ت دورییه‌وه، كه
یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌و زیاتر له
پارێزگاكانی كه‌ركوك‌و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و موسڵ به نهێنی چاڵاكییه
چه‌كدارییه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له مۆڵگه‌یه‌كدا سێ گه‌وره تیرۆرست ده‌ستگیركران

هێزه
ئه‌منیه‌كانی سه‌ر به هه‌واڵگری فیرقه‌ی پێنجی سوپای عێراق له
مۆڵگه‌یه‌كی رێكخراوی قاعیده دا، 3 له گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و
رێكخراوه‌یان ده‌ستگیركرد. له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه
نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت رایگه‌یاند، دوێنێ شه‌ممه، هێزه ئه‌منیه‌كانی
سه‌ر به هه‌واڵگری فیرقه‌ی پێنجی سوپای عێراق هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سه‌ر
مۆڵگه‌ی تیرۆرستان له پارێزگای دیاله ئه‌نجامداوه. سه‌رچاوه‌كه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له مۆڵگه‌یه‌كی رێكخراوی قاعیده‌دا سێ گه‌وره
تیرۆرست ده‌ستگیركراون.وتیشی: له نێویاندا ئه‌میری به‌عقوبه "ته‌حسین
ئه‌لمه‌جمه‌عی" هه‌یه كه تێوه‌گلاوه به كوشتن و ئاواره‌كردنیده‌یان
كه‌س و خێزان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی