&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی؛ رۆژی 1/2 یەکەم دادگایی ئیبراهیمی کاکە ئەحە بەڕێوەدەچێت

که‌مپه‌ینی ئازادکردنی
ئیبراهیمی کاکە ئەحە) رایانگه‌یاندوه که، وا بڕیارە رۆژی (١/٢/٢٠١٢)
یەکەم دادگایی ئیبراهیمی کاکە ئەحە بەڕێوە بچێت، هاوکات داوا "له سەجەم
نوسەران، رۆشنبیران، دەزگاکانی راگەیاندن، خێزان و کەسوکاری قوربانیەکان،
پارێزەران، کۆمیتەو کەمپینەکانی بەرگری لە ئازادی، رێکخراوە جەماوەریەکان،
ئازادیخوازان، هێز و لایەنە پێشکەوتوخوازەکان دەکەین کە بەهەر شێوازێک
بۆیان گونجاوە، گوشار لەسەر دەسەڵاتدارانی کوردستان بەگشتی و یەکێتی
نیشتمانی کوردستان بە تایبەتی دروست بکەن بۆ ئازادکردنی ئیبراهیمی کاکە
ئەحە و کۆتایی هێنان بەم گەمە شەرمهێنەر و سەرکوتگەرانەیە".
دادگایی کردنی ئیبراهیمی کاکە حەحە، دادگایی کردنی داخوازییەکانی خەڵکی
کوردستانە
بەپێی هەواڵەکان وا بڕیارە رۆژی (١/٢/٢٠١٢) یەکەم دادگایی ئیبراهیمی کاکە
ئەحە بەڕێوە بچێت، ئیبراهیمی کاکە ئەحە لە خۆپیشاندانی (٢٢/٣/٢٠١١) لە
هەڵەبجە بە سەختی بریندار دەکرێت و لە رۆژی (٢٧/٩/٢٠١١) لە لەلایەن هێزە
چەکدارەکانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دەسگیر دەکرێت.
ئەگەر دەسگیرکردنی ئیبراهیمی کاکە ئەحە و دادگایی کردنی چەندین هەڵسوڕاوی
خۆپیشاندانەکانی (١٧ شوباتی ٢٠١١) و رۆژانی دوایی، بۆ چاوترسێنی و سەرکوت
کردنی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان بوبێت، ئەوا پیلان و سیناریۆکانی
دەسەڵاتدارانی کوردستان بۆ دادگایی کردنی ئیبراهیمی کاکە ئەحە مەعناو
مەغزایەکی گەورەتر دەدات بە دەستەوە.
دەسەڵاتداران دەیانەوێت لەڕێگای دادگاوە، لەژێر ناوی یاساوە، لەشانۆگەری
دادگایی کردنی ئیبراهیمی کاکە ئەحەوە، پەیامێکی ترسناک ئاڕاستەی خەڵکی
کوردستان بکەن، دەسەڵاتداران دەیانەوێت بە دادگایی کردنی ئیبراهیمی کاکە
ئەحە ناڕەزایەتی و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان دادگایی بکات،
دەسەڵاتداران دەیانەوێت لەڕێگای داتاشینی تاوان و تۆمەتی ناواقیعیەوە،
بەخەڵکی کوردستان بڵێت کە دادگاکانمان وەک هێزە چەکدارەکانمان لەسەنگەردان
بەرانبەرتان، زیندانەکانمان دەرگاکانی کراوەیە بۆ هەڵسوڕاو ئینسانە
چالاکەکانتان.
ئەگەر خەڵکی کوردستان بتوانن دادگایی کردنی ئیبراهیمی کاکە ئەحە، بکەنە
دەروازەیەک بۆ دادگایی کردنێکی جەماوەری پیلانەکانی دەسەڵات، لە دژی
ئازادیخوازان و هەڵسوڕاوانی ناڕەزایەتیەکان، ئەوکاتە خەڵکی کوردستان
دەتوانن هەنگاوێک لە ئیرادەنواندن و نیشاندانی هێزی جەماوەری خۆی نزیکتر
بێتەوە.
ئێمە بەناوی کەمپینی ئازادکردنی ئیبراهیمی کاکە ئەحەوە، بانگەوازی سەجەم
نوسەران، رۆشنبیران، دەزگاکانی راگەیاندن، خێزان و کەسوکاری قوربانیەکان،
پارێزەران، کۆمیتەو کەمپینەکانی بەرگری لە ئازادی، رێکخراوە جەماوەریەکان،
ئازادیخوازان، هێز و لایەنە پێشکەوتوخوازەکان دەکەین کە بەهەر شێوازێک
بۆیان گونجاوە، گوشار لەسەر دەسەڵاتدارانی کوردستان بەگشتی و یەکێتی
نیشتمانی کوردستان بە تایبەتی دروست بکەن بۆ ئازادکردنی ئیبراهیمی کاکە
ئەحە و کۆتایی هێنان بەم گەمە شەرمهێنەر و سەرکوتگەرانەیە.
داوا لە رۆژنامەنوسان و رێکخراوە مەدەنییەکان دەکەین رۆژی دادگایی کردنەکە
بەگەرمی و بەرپرسیاریەتیەوە ئامادەبن و بەدواچون بۆ دادگایی کردنەکە بکەن،
ئێمە لە دەرەوە بە وریاییەوە چاودێری دادگایی کردنەکەو حوکمی دادوەر
دەکەین، لەکاتی هەر پێشێلکارییەک بەرانبەر مافەکانی ئیبراهیم کاکە ئەحە وەک
هاوڵاتیەک سەرجەم دەزگا و رێکخراوەکان ئاگادار دەکەین.
تێبینی/ شوێنی دادگایی کردن: دادگای سلێمانی، دادگای جینایەت، هۆڵی ژمارە ١
کەمپینی ئازادکردنی ئیبراهیمی کاکە ئەحە
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
" بۆ دووه‌م
جاره هه‌وڵی تیرۆركردنی مه‌لا كرێكار ده‌درێت "
ده‌قی په‌یامه‌كه :
ره‌وته‌وانان و لایه‌نگران و دۆستان
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على رسوله الامين محمد
وعلى آله وصحبه أجمعين
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اذْكُرُواْ نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ
إِذْ هَمَّ قَوْمٌ أَن يَبْسُطُواْ إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ فَكَفَّ
أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ وَاتَّقُواْ اللَّهَ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ
الْمُؤْمِنُونَ) المائدة/11 11
واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ی خوای
گه‌وره بكه‌نه‌وه له‌سه‌رتان كه چۆن كه‌سانێك وویستیان ده‌ستدرێژیتان
بكه‌نه سه‌ر، به‌لام خوای گه‌وره ده‌ستی گرتن، ده‌ی سا دیندارییتان بۆ
خوا بێت و پشت به‌و ببه‌ستن ئه‌گه‌ر موسوڵمانن..
ره‌وته‌وانانی عه‌زیز، لایه‌نگران و دۆستانی به‌ڕێزم
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
به‌م نوسراوه هه‌موو لایه‌كتان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه كه له سه‌رچاوه‌ی
زۆر متمانه پێكراوی خۆمانه‌وه، پێم گه‌یشتووه كه ده‌زگای دژه تیرۆری
سه‌ر به حكومه‌تی كوردستانی/ به‌شی ئیداره‌ی یه‌كێتی بۆ دووه‌مین جار
كه‌سانێكی ناردۆته نه‌رویج بۆ كوشتنم..له‌گه‌ڵ ئاگادار كردنه‌وه‌تاندا
ئه‌وه‌شتان پێ راده‌گێنم كه به فه‌زڵی خوای گه‌وره‌و پاشان به ووریای
برایانی ره‌وت و دۆستانی عه‌زیزمان چۆنیه‌تی پلانه‌كه‌و زانیاریی
سه‌ره‌تایی ده‌رباره‌ی كه‌سه ته‌نفیزییه‌كانمان لا ئاشكرابووه، وه‌كو
ئیجرائاتی سه‌ره‌تایی كاردانه‌وه‌م هه‌موویم گه‌یاندووه به شوێنی خۆی،
له رێی پارێزه‌ره‌كانیشمه‌وه هه‌واڵ و (ناو‌و سیما‌و سیفاتیان)م داوه‌ته
دائیره‌ی به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی نه‌رویجی.. له‌به‌ر ئه‌وه داواتان لێ
ده‌كه‌م كه تا ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو هاتنه‌كانتان بۆ لای من
بوه‌ستێنن.. چونكه زۆربه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانم ده‌وه‌ستێنم و وه‌ڵامی
ته‌له‌فۆنیش ناده‌مه‌وه، ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ژماره‌ی تایبه‌تی منیان لایه ـ
جگه له رۆژنامه‌وانان ـ ده‌توانن بۆ په‌یوه‌ندی خۆیان به‌كاری بهێنن..
ئه‌و عه‌زیزانه‌ی لێمه‌وه نزیكن به‌سن بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركی برایه‌تی و
له رێی ئه‌وانیشه‌وه هه‌واڵی به‌رده‌وام ده‌بیستن ان شا‌و الله..
با هه‌مووشمان به ده‌م خۆته‌سلیم كردنمان به پاراستنی خوای گه‌وره‌وه
بڵێین دڵنیاین هیچ شتێك به بێ وویستی خوای خاوه‌نمان نابێت.
والسلام علیكم
براتان
كرێكار/ ئۆسلۆ
3 ی ره‌بیعی یه‌كه‌می 1433ك/ 27/كانوونی دووه‌می 2012
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ولێر؛ کۆبونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستیپێکرد

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
شه‌ممه کۆبونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان
بۆ سه‌رۆکایه‌تی کابینه‌ی حه‌وته‌می حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمه‌ڵی ئیسلامی
ده‌ستیپێکرد.
کۆبونه‌وه‌که له نوسینگه‌ی عه‌لی باپیر، ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی له
شاری هه‌ولێر به‌ڕیوه‌ده‌چێت و هه‌ریه‌که له مه‌حمود محه‌مه‌د و جه‌عفه‌ر
ئیمینکی و دڵشاد شه‌هاب یاوه‌ری نێچیرڤان بارزانی ده‌که‌ن.
هه‌فته‌ی رابردوش نێچیرڤان بارزانی، سه‌ردانی مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕانی کرد له سلێمانی و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له هه‌ڵسوڕاوان و رێکخه‌ری
گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا کۆبونه‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌ڵاحه‌دین
محه‌مه‌د: خۆپیشاندانه‌كانی ١٧ شوبات قۆناغێكی نوێیه‌و ناكرێت نادیده
بگیرێت
له‌و په‌یامه‌دا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ئێمه شانازی ده‌كه‌ین كه
به‌رپرسیاریه‌تی خوێنی كه‌سمان له‌گه‌ردندا نیه‌و ئاشتیخوازترین كائنی ئه‌م
ھه‌رێمه‌ین .. نابێ به‌گاڵته‌و به‌كه‌م سه‌یری ئه‌م وه‌سفه جوانه‌و ئه‌م
ستراتیژیه‌تییه ئاشتیخوازانه‌و مه‌ده‌نیه بكه‌ین".
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د پێیوایه كه ئه‌وان باشیان كردووه به‌جیدی‌و
سه‌خاوه‌ت به‌شداری راپه‌رینه‌كه‌ی شوبات‌و رۆژانی دواتری مه‌یدانه‌كانی
ئازادییان كردووه، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت "به‌ڵام كاتێك كه زانیمان
ده‌سه‌ڵات بێباكانه به‌رنامه‌ی خوێن رێژی ھه‌یه‌و له‌عه‌زره‌ت حاڵی خۆی‌و
بۆ پینه‌ی حورمه‌تی رێش بووی خۆی ئاماده‌یه په‌لاماری گیان‌و سامانی خه‌ڵك
بدات، لێره‌دا ھه‌ڵوێسته‌ی ده‌ویست ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌م جه‌نگه‌دا پێویسته،
به‌ڵكو جائزه ئێمه ھانی گه‌نجه‌كانمان‌و خه‌ڵكی راپه‌ریوی شه‌قام بده‌ین
بۆ به‌رده‌وامی كه ئه‌گه‌ری جه‌نگێكی ئه‌ھلی‌و شه‌رێكی تری ناوخۆ
له‌پێشه‌وه‌ی ھه‌مو ئه‌گه‌ره‌كاندا بوو .. ئایا یه‌كگرتوو كه چه‌ندین
ساڵه شانازی به‌وه‌وه ده‌كات له‌خوێن رێژی‌و برا كوژی‌و شه‌ری ناوخۆدا
به‌دور بووه ئه‌ی به‌م شێوه‌یه‌و له‌م درگایه‌وه ناچێته ناو فایلی شه‌ری
ناوخۆ".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بە ئامادەبوونى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان یەکەمین کۆنگرەى رەوەندى کوردى سووریا دەستى
بەکارەکانى کرد
بەیانى ئەمرۆ لە شارى هەولێر پایتەحتى هەرێمى کوردستان بە چاودێرى و
ئامادەبوونى سەرۆکى هەرێمى کوردستان(مەسعوود بارزانى)، یەکەمین کۆنگرەى
رەوەندى کوردى سووریا لە دەرەوە دەستى بەکارەکانى کرد، کە وا بڕیارە دوو
رۆژ بەردەوام بێت.
لەو کۆنگرەیەى رەوەندى کوردى کە سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى
پەرلەمانى هەرێم و ئەندامانى مەکتەبی سیاسیی حزب و لایەنە سیاسییەکانى ناو
هەرێمى کوردستان ئامادەبوو، تیایدا کۆنگرە دەستى بەکارەکانى کرد، کە
وابڕیارە لەماوەى دوو رۆژدا لەسەر بابەتە هەنووکەییەکانى نەتەوەیی لە وڵاتى
سووریا و بابەتى ئازادیى نەتەوەیی کورد لە سووریا هەڵوەستە دەکات.
درووشمە سەرەکییەکانی بریتین لە 5 خاڵ لەوانەیش "کورد مافى چارەى خۆنووسینى
هەبێت لە سووریادا، بنیادنانەوەى سووریا لەسەر بنەماى دیموکراسی، هەوڵدان
بۆ پێکەوەژیانى نەتەوەیی لە سووریا و دانانى دەستوورێکى شیاو بۆ وڵاتى
سووریا دابنرێت هەروەها کۆنگرە پشتیوانى لە شۆڕشی سووریا دەکات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
36 گۆڕی به کۆمه‌ڵ له دیاله
دۆزراونه‌ته‌وه‌و زۆرینه‌شیان قوربانیی تیرۆرن

له ساڵی 2008ه‌وه 36
گۆڕی به کۆمه‌ڵ له پارێزگای دیاله دۆزراونه‌ته‌وه‌و زۆرینه‌ی
قوربانییه‌کانیش، قوربانی ده‌ستی تیرۆرن.
تاڵب خه‌زره‌جی، به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی مافی مرۆڤی عێراق له دیاله
له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه، ئه‌و گۆڕه به کۆمه‌ڵانه له ناوچه
جیاوازه‌کانی پارێزگای دیاله دۆزراونه‌ته‌وه‌و هه‌ندێکیان به به‌بڕیاری
دادوه‌ری عێراقی هه‌ڵدراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد: قوربانییه‌کانی ناو 32 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵیان، قوربانی
ده‌ستی تیرۆرن به‌ده‌ستی گروپه چه‌کداره‌کان له‌نێوان ساڵانی 2006 تا
2008، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌منی له‌و ماوه‌یه‌دا.
خه‌زره‌جی، بۆ سۆمه‌ریه‌نیوز، وتی: له‌ناو گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کاندا ته‌رمی
360 که‌س دۆزراونه‌ته‌وه‌و له‌ناویاندا منداڵ و ئافره‌ت هه‌یه‌و به‌شی
زۆریشیان له باشور و خۆرهه‌ڵاتی به‌عقوبه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سێ گۆڕی به‌کۆمه‌ڵیشیان، ته‌رمی ئه‌ندام و
سه‌رکردایه‌تی رێکخراوی قاعیده‌ی له خۆگرتوه
ا&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌عدیه: دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمێك و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سێ بومبی ته‌وقیتكراو
پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتی له‌ناحییه‌ی سعدیه‌ی سه‌ربه‌قه‌زای خانه‌قین
له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه رفێندرا و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی
به‌سه‌ربڕاوی دۆزرایه‌وه و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كانی
ئه‌و ناحیه‌یه سێ بومبی ته‌وقیتكراویان پوچه‌ڵكرده‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه "عه‌بدولخالق كه‌ریم" لێپرسراوی كۆمیته‌ی یه‌كێتی
نیشتیمانی كوردستان له‌ناحیه‌ی سه‌عدیه به‌نه‌وای ڕاگه‌یاند:
پێشمه‌رگه‌یه‌كی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له سه‌عدیه
ڕفێنرا و دواتر به‌سه‌ربڕاوی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه ، وه سێ بۆمبی
ته‌وقیتكراو دانرابوو كه دووانیان بۆ دوو ماڵی كورد و ئه‌ویتریان بۆ
ماڵێكی عه‌ره‌ب دانرابوو پوچه‌ڵكرایه‌وه