&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئاسایش خۆپیشانده‌رێكی حه‌سیره ده‌ستگیر ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی دانیشتوانی گوندی حه‌سیره‌ی سه‌ر به
قه‌زای كفری له‌دژی كۆمپانیای وێسترن زاگرۆس سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ(هه‌ینی)، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا، ئاسایشی سه‌رقه‌ڵا كه‌سێكی له
گوندی حه‌سیره به‌ناوی (هاوسه‌ر حسێن) ده‌ستگیر كرد.
سه‌باره‌ت به دستگیركردنی ئه‌و دانیشتوه‌ی گوندی حه‌سیره، سایتی ئاوێنه
په‌یوه‌ندی كرد به به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سه‌رقه‌ڵا كه‌ریم سه‌عید،
ناوبراو هه‌واڵی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بۆ سایتی ئاوێنه پشتڕاستكرده‌وه‌و
وتی: ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه وه‌رگێڕی
كۆمپانیاكه وتویه‌تی ئه‌و كه‌سه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سه‌رقه‌ڵا رونیشی كرده‌وه كه ئه‌وان ئه‌و
ده‌ستگیركراوه ده‌ده‌نه دادگا‌و له ئاسایش نامێنێته‌وه.
بۆ داواكاری له‌سه‌ر كاردامه‌زراندنی كرێكاری محه‌لی ناوچه‌كه‌یان،
ئه‌مڕۆ دانیشتوانی گوندی حه‌سیره‌ی ناوچه‌ی گه‌رمیان، له دژی
كۆمپانیای وێسترن زاگرۆسی بواری ده‌رهێنانی نه‌وت خۆپیشاندانێكیان
ئه‌نجامدا، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌روداوه‌كه به سایتی ئاوێنه‌ی
راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی حه‌سیره ده‌چنه به‌رده‌م
كۆمپانیاكه، گرژی‌و ئاڵۆزی له نێوان خۆپیشانده‌ران‌و پاسه‌وانه‌كانی
كۆمپانیاكه دروست ده‌بێـت، به‌وهۆیشه‌وه چه‌ند ئۆتۆمبیلێكی كۆمپانیاكه
توشی په‌لامارو هێرشی خۆپیشانده‌ران ده‌بێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بەغدا؛ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێلێك 27 قوربانی لێكه‌وته‌وه

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی
عێراقییەوە رایگەیاندوه، كه به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، له
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیه‌ی شاری به‌غدا، 7 كه‌س
كوژراون و 20ی تریش برینداربون.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی وتوه كه: ته‌قینه‌وه‌كه به ئۆتۆمۆبێلێكی
بۆمبرێژکراو لەنزیک پرسه‌یەک له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجامدراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌عدیه؛ تەرمی ئەندامێکی یەکێتی بە کوژراوی دۆزرایەوە
ئەمڕۆ هەینی لە باكوری
شاری بەعقوبە تەرمی ئەندامێکی یەکێتی بە کوژراوی دۆزرایەوە، کە شوێنەواری
فیشەک بە جەسته‌یەوە بوە.
لەوبارەیەوە ئەحمەد زەرگوشی، بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیە بە (سۆمەرییەنیوز)ی
راگەیاندوە، كه سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی پارێزگا، تەرمی ئەو
ئەندامەی یەکێتیان لە دوری 60 کیلۆمەتر لە باکوری شاری بەعقوبە دۆزیوەتەوە،
کە شوێنەواری ئەشکەنجە و فیشەک به جه‌سته‌یه‌وه بوه.
ئەحمەد زەرگوشی ئاماژەی بەوەشداوه، كه ئەو ئەندامەی یه‌كێتی ناوی
ویسام جومعەیە و پێش چەند رۆژێک لەنزیک ماڵەکەی خۆیدا رفێندراوە و
لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەو روداوە بەردەوامە
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نیو ملیۆن
ئیمزا بۆ ده‌ركردنی بنكه سه‌ربازیه‌كانی توركیا له هه‌رێم
كۆكراوه‌ته‌وه
كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا له دژی مانه‌وه‌ی بنكه‌و باره‌گا سه‌ربازی و
هه‌واڵگریه‌كانی توركیا رایگه‌یاند تا ئێستا توانیویانه له سه‌رجه‌م شار
و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕاوه‌كان زیاتر له 500
هه‌زار ئیمزا كۆبكه‌نه‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فورات رێكخه‌رانی ئه‌م كه‌مپینه
رایانگه‌یاندوه تا 14 ی مانگی شوبات به‌رده‌وام ده‌بن له كۆكردنه‌وه‌ی
ئیمزا و سه‌رجه‌م ئیمزاكانیش راده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی
عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ن.
كه‌مپینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا بۆ ده‌ركردنی بنكه و باره‌گا سه‌ربازیه‌كانی
توركیا له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن گۆڤاری هاوده‌م و گروپێك به ناوی
گه‌نجانی وڵاتپارێز له رۆژی 3 ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو له
شاری سلێمانی راگه‌یه‌ندرا
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یه‌كشه‌ممه لیستی عێراقیه
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و كشانه‌وه كۆده‌بێته‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیستی عێراقیه رایگه‌یاندوه، رۆژی یه‌كشه‌ممه
لیسته‌كه‌یان كۆده‌بێته‌وه بۆ تاتوێكردنی كشانه‌وه له حكومه‌ت و بون به
ئۆپۆزسیۆن، یان گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ردو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نوێنه‌ران.
سه‌رچاوه‌كه، كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردوه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌وه‌ی
به ئاژانسی (ئه‌خباریه) راگه‌یاندوه كه: كه له كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی
لیسته‌كه‌یاندا، به سێ ئه‌نجام گه‌شتون بۆ ئه‌وه‌ی له قه‌یرانی ئێستا
رزگاریان ببێت؛ یه‌كه‌میان كشانه‌وه‌یه له حكومه‌ت و بون به ئۆپۆزسیۆن،
دوه‌میشیان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ هه‌ردو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نوێنه‌ران،
سێیه‌مین ویستیش له‌به‌رده‌میاندا ئه‌وه‌یه به‌رده‌وامی بده‌ن له‌سه‌ر
بایكۆتی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كاره‌كانی حكومه‌ت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، كه سه‌ركرده‌كانی لیستی
عێراقیه له‌سه‌ر رای یه‌كه‌م و دوه‌م رێكه‌وتون و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش
تاوتوێی ئه‌و دو هه‌ڵبژارده‌یه ده‌كه‌ن و بڕیار له باره‌یانه‌وه
ده‌ده‌ن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چه‌مچه‌ماڵ
: ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 5 ته‌ن گۆشتی هیندیدا
چه‌مچه‌ماڵ : ده‌ستگیرا
به‌سه‌ر 5 ته‌ن گۆشتی هیندیدا
له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 5 ته‌ن گۆشتی هیندیدا ، كه
وابڕیاره ئه‌مرۆ ئه‌و بڕه گۆشته بسوتێنرێت.
له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ته‌ندروستی ژینگه پارێزی چه‌مچه‌ماڵه‌وه به
هاوكاری هۆبه‌ی ئابووری ئاسایشله سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ست
به‌سه‌ر 5 ته‌ن كۆشتی نه‌شیاودا گیراو ئه‌مرۆ له شوێنێكی شیاو له
ده‌ره‌وه‌ی سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌سوتێندرێت .
هیوا هادی لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی ژینگه پارێزی چه‌مچه‌ماڵ به نه‌وای
راگه‌یاند : تیمه‌كانی ئاسایش به‌شی ئابووری توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر
ئوتومبیلێكدا كه 5 ته‌ن گۆشتی هیندی نه‌شیاو له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه
باركردبوو هه‌روه‌ها به ئاماده‌بونی قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵو
له‌به‌ر چاوی كه‌ناڵكانی راگكه‌یاندن له ده‌ره‌وه‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ
له‌ناو ده‌برێت و ده‌سوتێندرێت .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئێستادا تیمه‌كانی ته‌ندروستی له ناو بازار‌و
شوێنه گشتیه‌كاندا ده‌گه‌رێن بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی خواردنی به‌سه‌ر
چوو به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له بازار و شوێنه گستیه‌كاندا خواردنی
به‌سه‌رچوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بوونی هه‌یه كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زۆر بۆ
هاوڵاتیان دروست ده‌كات و هاوڵاتیانیش نیگه‌رانن له‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا
نه‌تواندراوه له ریچگه‌ی هێه سنوریه‌كانه‌وه خواردنی به‌سه‌ر چوو
بێته كوردستانه‌وه
ا&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&