&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عراقیه:
لێدوانه‌كانی ئاردۆگان بۆ جڵه‌وكردنی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێرانه

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
هاتووه، ئه‌مڕۆ(چوارشه‌ممه)، ئه‌ندامی لیستی
ئه‌لعراقیه لقائ وه‌ردی، رایگه‌یاند: ئه‌و لێدوانانه‌ی دوێنی سه‌رۆك
وه‌زیرانی توركیا له‌باره‌ی نوری مالكی‌و كێشه تائیفیه‌كانی عێراقه‌وه
دای، هه‌وڵێكه بۆ جڵه‌وكردنی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له كاروباری
ناوخۆی عێراق.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه ئه‌وه‌یشی رونكرده‌وه كه: توركیا له
عێراقدا ده‌ستێوه‌ردانێكی ئه‌وتۆی نیه، ئه‌گه‌ر هه‌یشی بێت به‌راورد
به‌وه‌ی ئێران كاریگه‌ری زۆر كه‌مه، ئه‌م لێدوانه‌ی دوێنێی ئاردۆگانیش
ته‌نها هه‌وڵێكه بۆ سنورداركردنی ئه‌و ئاماده‌گیه به‌ر‌فراوانه‌ی ئێران
له عێراقدا هه‌یه‌تی.
دوێنێ له‌وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م پارله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا،
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئاردۆگان نوری مالكی تۆمه‌تبار كرد
به وروژاندنی ململانێی تائیفی له عێراق، هاوكات وتیشی وڵاته‌كه‌ی
ده‌سته‌وه‌ستان نا‌بێـت له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی له‌وجۆره‌دا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
محه‌مه‌دی
حاجی مه‌حمود : له‌به‌ر بێ كویَخایی من كویَخام
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
باس له‌وه ده‌كات" له‌به‌ر نه‌بوونی كوێخایه‌ك خۆی بوه‌ته كوێخای
حیزبه‌كه‌ی.
له میانی چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی نالیا ، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
هۆكاری مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی ئاشكرا كرد‌و وتی" له‌ناو حیزبه‌كه‌ی
خۆم سه‌یرم كرد كه‌سم بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنه‌كه‌وت ، داوام له كاك قادر
عه‌زیز كرد ببێته سكرتێری ئه‌ویش نه‌یكرد ، پاشان داوام له دكتۆ مه‌حمود
عوسمان كرد ئه‌ویش قه‌بوڵی نه‌كردو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست په‌یوه‌ندیم به
كاك عه‌دنان موفتیه‌وه كرد ئه‌ویش ره‌تیكرده‌وه.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود وتیشی" له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه خۆم له‌و پۆسته
مامه‌وه‌و بوومه كوێخای سۆسیالیست ئه‌گه‌رچی حه‌زیشم ده‌كرد وه‌ك
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی رۆڵ ببینم.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌مه‌ودوا پێویسته خوێندكاره ده‌رچوه‌كانی پۆلی 12، ئیمه‌یڵیان هه‌بێت

&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سایتی دۆکیۆمێنتاری هەڵەبجە دەستبەکاربو
بەمەبەستی ئەرشیفکردنی بەڵگەکانی جینۆسایدی کورد‌و وەک دروستکردنی
ئەرشیفی نیشتیمانی کورد، سایتی دۆکومێنتاری هەڵەبجە دستبەکاربو.
وەک ئاماژەیان پێکردوە، ئەم سایتە هەمو بەڵگەکان لە فەوتاندن رزگار دەکات،
داواش لە هاوڵاتیان دەکەن هەر بەڵگەو دۆکیۆمێنتێکیان لەلایە هاوکاریان
بکەن.
سایتەکە بە هەردو زمانی کوردی و ئینگلیزییەو هەوڵدەدرێت لەو رێگەیەوە،
مۆزەخانەی دیجیتاڵی دۆکۆمێنتاری کوردی دروستبکرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یه‌كگرتوو: له‌سه‌ردانی نێچیره‌ڤان بارزانی
ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه

ووته‌بێژو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
دكتۆر سه‌ڵاحه‌ددین بابه‌كر، ئه‌مرۆ (چوارشه‌ممه)، له‌لێدوانێكدا
به‌سایتی ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند " تائێستا ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه
له‌سه‌ردانیكردنی نێچیره‌ڤان بارزانی كاندیدی پارتی دیموكراتی
كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
بۆ لای ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ڵاحه‌دین
محه‌مه‌د به‌هادین".
دكتۆر سه‌ڵاحه‌ددین بابه‌كر وتیشی "یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
هه‌ڵوێستی خۆی یه‌كلاییكردۆته‌وه له‌باره‌ی به‌شداریكردن له‌حكومه‌تی
داهاتوو، به‌وه‌ی بڕیارمانداوه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن بمێنینه‌وه‌و به‌شداری
له‌حكومه‌تدا ناكه‌ین".
دوێنێ (سێشه‌ممه)، نێچیره‌ڤان بارزانی سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد‌و
له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا
كۆبوه‌وه، پێشتریش ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی
كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد له‌هاوینه‌هه‌واری
سه‌ڵاحه‌دین.
به‌پێی ڕێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی، نێچیرڤان بارزانی
كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه بۆ
پێكهێنانی كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له‌باره‌ی دواگۆڕانكارییه‌كانی دۆسیه‌ی ڕووداوه‌كانی ده‌ڤه‌ری
بادینان، ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
وتی "ئێمه له‌ڕێی تیمێكی پارێزه‌رانمانه‌وه‌و له‌رێی یاسا‌و داگاوه
چاوه‌ڕوانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ین".
پاش ئاڵۆزییه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو،
كه تیایدا چه‌ند چه‌ند یانه‌یه‌كی مه‌ساج‌و دوكانێكی مه‌یفرۆشی
سوتێنرا، دوای ئه‌و ڕووداوانه چه‌ند مه‌ڵبه‌ند‌و باره‌گای یه‌كگرتووی
ئیسلامی كوردستان له‌شاره‌كانی دهۆك‌و زاخۆ‌و سێمێڵ‌و قه‌سرۆك په‌لامار
دران‌و سوتێنران، دوای ئه‌و ڕووداوانه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی‌و
یه‌كگرتوو ئاڵۆزی به‌خۆوه دیو له‌ئێستاشدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوایان
به‌ئاڵۆزی ماوه‌ته‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
شیاع
سودانی: چه‌ند كه‌سێك به تۆمه‌تی كوشتنی هادی ئه‌لمه‌هدی ده‌ستگیركراون
محه‌مه‌د شیاع سودانی،
وه‌زیری مافی مرۆڤی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ئه‌وه‌ی
ئاشكراكرد، كه له دۆسیه‌ی كوشتنی هادی ئه‌لمه‌هدی، هونه‌رمه‌ندو
رۆژنامه‌نوس و یه‌كێك له چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كان، چه‌ند كه‌سێكی نزیك
لێوه‌ی گیراون.
شیاع ئه‌وه‌ی وتوه، كه كوشتنی مه‌هدی، دۆسیه‌یه‌كی تاوانه‌و چه‌ند
كه‌سێكی نزیك له خۆشی به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیركراون.
له مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابوردو، هادی ئه‌لمه‌هدی، به كوژراوی له
ماڵی خۆیاندا دۆزرایه‌وه.
ئه‌م لێدوانانه‌ی وه‌زیری مافی مرۆڤی عێراق، له وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی
رێكخراوی (هیومان رایتس ۆچ)دایه ده‌رباره‌ی عێراق، كه كوشتنی مه‌هدی
له چوارچێوه‌ی به ئامانجگرتنی رۆژنامه‌نوساندا وه‌سفكردبو
ا&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&