&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
قه‌ره‌یلان: له مانگی شوباتدا قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ین
موراد قه‌ره‌یلان،
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری (KCK) رایگه‌یاندوه، كه له مانگی
شوباتی داهاتودا قۆناغێكی نوێ له چالاكی جه‌ماوه‌ری له توركیادا
ده‌ستپێده‌كه‌ن.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (فورات)، قه‌ره‌یلان وتویه‌تی: له
دوایین کۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (KCK)، بڕیاری گرنگمان داوه
له‌سه‌ر سیاسه‌تێک که له ساڵی 2012 دا په‌یڕه‌وی ده‌که‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه: له رۆژانی داهاتودا ئه‌و بڕیارانه بۆ رای
گشتی راده‌گه‌یه‌نین
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌زاره‌تی
ناوخۆ، چۆنیەتیی پارێزگاریکردن له خۆپێشانده‌ران ڕێک دەخاتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ(د.تارق صدیق رشید)، بە تایبەت بۆ
سایتی (پەیامنیر) رایگەیاند کە ئەمڕۆ لە دیوانی گشتیی وەزارەتی ناوخۆ لە
هەرێمی كوردستان رێنماییەكی تایبەت دەرچوو بە مەبەستی زیاتر رێكخستنی
كاروباری كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە تایبەتی لە رووی گرنگیدان
بەو كەس و لایەن و گرووپانەی مۆڵەتی رێكخستنی خۆپێشاندان و كۆبوونەوە
گشتییەكانیان پێ دەدرێت، "پێویستە لەسەر هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە
تایبەتی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان كە بە تەواوی پابەند بن بە یاسا‌و
رێنماییەكان و بنەماكانی مافی مرۆڤ."
(د.تارق صدیق رشید) بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری گوت كە رێنماییەكە دوو
پاكێجی سەرەكی لەخۆ دەگرێت. "پاكێجی یەكەمیان تایبەتە بە بنەماكانی
هەڵسوكەوت و بنەما رەوەشتییەكانی پۆلیس كە لە شەش خاڵدا شیی كراونەتەوە بە
مەبەستی زیاتر پاراستنی هێمنی و ئاسایش لە هەرێمی كوردستان و دڵسۆزیی ئەم
هێزانە لە ئەرك و چالاكییەكاندا. هاوكات هەڵسوكەوتیان لەگەڵ هاووڵاتیان
پێویستە لە ئاستێكی مەدەنیانە و رێزگرتن لە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵ بە
یەكسانی. هەروەها پاراستنی مومتەلەكاتی گشتی و تایبەتی دەكەوێتە ئەستۆی
ئەوان."
لە پاكێجی دووەمدا كە تایبەتە بە ئەركەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان
گوتی "ئەویش لە (9) خاڵدا شیی كراونەتەوە لە چۆنیەتیی پاراستنی رێڕەوی
خۆپێشاندانەكان و یان لە كاتی بەكارهێنانی هێز لە پێكداداچوونەكاندا
پێویستە هێزی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان ئەوپەڕی لێبوردەیی و رێزیان
هەبێت بەرامبەر هاووڵاتیان و بەپێی یاسا و رێنماییەكان و بڕیاری سەرووی
خۆیانەوە هەڵسوكەوتی مەدەنیانەیان لەگەڵدا بكرێت و لە هەر سەرپێچییەكی
یاسایی لەلایەن هێزی پۆلیسەوە روو بدات دووچاری سزای سەربازی و ئیداری
دەبنەوە، جگە لە پاراستنی مافی زەرەرمەند لە بەرامبەر دادگاكان‌دا، لە
بەرامبەریشدا پێویستە هاووڵاتیان رێز لە سەروەری یاسا و رێسا كارپێكراوەكان
بگرن و مافی دەوڵەتە لە رێگای دامودەزگا و پێكهاتەكانیاوە سزای ئەو كەسانە
بدات كە سنووری یاساكان دەبەزێنن."
لەبارەی رێكخستنی سەنتەر و شوێنی تایبەت بە مەساج و چارەسەری سرووشتییەوە،
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: "وەزارەتی ناوخۆ بە
هەماهەنگیی لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە وەزارەتی شارەوانی بە نیازن
چەند رێنماییەك دەر بكەن تایبەت بە رێكخستنی ئەو سەنتەر و شوێنانەی تایبەتن
بە مەساج و چارەسەری سرووشتی لەناو سەنتەری پارێزگاكان و ئوتێلەكاندا،
هەروەها بۆ زیاتر رێكخستنیان و بەزانستیكردنی ئەو پیشەیە، رای چەندین
كەسانی شارەزا و پسپۆر لەم بوارەدا وەرگیراوە كە لە ئایندەیەكی نزیكدا وەك
رێنمایی دەردەچێت."
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بەغدا؛ لە دو تەقینەوەی تردا
32 کەس بونە قوربانی

ئەمڕۆ سێشەممە لە ئاکامی تەقینەوەی دو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی دیکەدا لە
شاری بەغدا، زیاتر لە 30 کەسی تر بونە قوربانی.
یەکێک لە تەقینەوەکان لەناوچەی حورییەی باکور رویداوەو لە ئەنجامدا، کەسێک
کوژراو 13 کەسی تر بریندار بون، تەقینەوەکەی دیکەش لە ناوچەی حەی شوعلەی
باکوری بەغدا بو، بەهۆیەوە دو کەس کوژراون و 16 کەسی تر کە زۆرینەیان
خوێندکارن برینداربون.
هاوکات سەرلەبەیانی ئەمڕۆش دو تەقینەوە لە (مەدینە سەدر)ی بەغدا کە
زۆرینەیان شیعەن، زیاتر لە 30 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مۆزه‌خانه‌ی
سلێمانی له‌سه‌ر شێوازی نێوده‌وڵه‌تی نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه
له وته‌یه‌کیشدا بۆ رۆژنامه‌نووسان به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی یونسکۆ
رایگه‌یاند، قۆناغی یه‌که‌می کاره‌کانیان ده‌رباره‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی
مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ته‌واوبووه که ئه‌ویش ناردنی پسپۆڕان و شاره‌زایانی
نێوده‌وڵه‌تیه بۆ لێکۆڵینه‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ چۆنیه‌تیی شێوازی
بنیات نانه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی کاریان کردووه به‌جۆرێک که ببێته
مۆزه‌خانه‌یه‌کی به‌ناوبانگ له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستمحه‌ممه‌د
جلیدی روونیشی کرده‌وه: "له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌ستده‌کرێت به قۆناغی
دووه‌م و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێکخراوی یونسکۆ سه‌رقاڵی ئاماده‌کاریه. به
نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌بێته یه‌کێک له مۆزه‌خانه گرنگ
و به‌ناوبانگه‌کانی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست."سه‌باره‌ت به
ده‌وڵه‌مه‌ندی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی گوتی: "مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی له‌باره‌ی
ئه‌و پارچه شوێنه‌واری و ئاسه‌واره به‌نرخانه‌ی که له مۆزه‌خانه‌که‌دا
پارێزراوه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه و مایه‌ی خۆشحاڵیه."
هه‌روه‌ک چۆن پێشتر بڕیاربوو مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر شێوازێکی
پێشکه‌وتووی مۆزه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نۆژه‌ن بکرێته‌وه، بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش حکومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ رێکخراوی جیهانیی
یونسکۆدا ئیمزاکردووه، به گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته رێکخراوی یونسکۆ و
چه‌ند رێکخراوێکی دیکه ئه‌رکی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی
ده‌گرنه ئه‌ستۆ، ماوه‌ی زیاتر له ساڵێکه رێکخراوه‌که سه‌رقاڵی
ئاماده‌کارییه بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌رهه‌م ساڵح : له كۆمه‌ڵێ به‌رژه‌وه‌ندیمان دا كه ئاسان نه‌بوو !

له‌چاوپێكه‌وتنێكدا
له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم باس له‌چه‌ندین
ته‌وه‌رو بابه‌تی گه‌رمی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه
ده‌كات.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا د.به‌رهه‌م باس له‌پرسی گه‌نده‌ڵی و بارودۆخی سیاسی و
ماوه‌ی دوو ساڵی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و رێگرییه‌كانی به‌رده‌می و
ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی شه‌ش ده‌كات.
د.به‌رهه‌م له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو حزب
به‌پاره‌ی خه‌ڵك بژی و هه‌موو پۆست و پله حكومییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای
حزبیبوون دابنرێت، هه‌روه‌ها چاكسازییه‌كانی لێدان بوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی
ناڕه‌وای هه‌ندێك كه‌س له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات.
له‌سه‌روبه‌ندی ئاڵوگۆڕی حكومه‌تدا، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئاوێنه"
داوایكرد كه ده‌ستوه‌ردانی حزبی له‌كایه‌كانی حوكمڕانیدا نه‌مێنێت، چونكه
"حزبی براوه له‌هه‌ڵبژاردندا ئه‌مانه‌تی حوكمڕانیی پێده‌سپێردێت، نه‌ك
ته‌فویزی پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات بۆخۆی.
وتیشی: "زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ره گه‌وره له‌م تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵیه‌ی حكومه‌ت
خه‌ڵك و حزبه‌كه‌شه، چونكه له‌ئه‌نجامدا هه‌موو خراپه‌كاری حوكمڕانی
به‌سه‌ر حزبه‌كه‌دا ده‌شكێته‌وه".
راشیگه‌یاند‌ووه: "سه‌رده‌می ئه‌وه به‌سه‌رچوو كه هه‌موو جومگه
سه‌ره‌كییه‌كانی حوكمڕانی به‌ده‌ست حزبه‌وه بێت، بۆیه پێویسته لێگه‌ڕێین
حكومه‌ت حكومه‌تی خه‌ڵك و هاووڵاتیان بێت".
د.به‌رهه‌م ساڵح زیاتر له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی حزب له‌حكومه‌ت دواوه‌و
وتویه‌تی: "ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو حزب به‌پاره‌ی خه‌ڵك بژی و هه‌موو
پۆست و پله حكومییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای حزبیبوون دابنێت، ده‌بێت حزب
له‌ڕێی حكومه‌ته‌وه ئیداره‌ی وڵات بدات، نه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت"،
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی: "كلیلی ئاینده لای ئه‌وانه‌یه كه خزمه‌تی باشتر
ده‌كه‌ن و په‌ند له‌مێژووی ئه‌وانی تر وه‌رده‌گرن".
سه‌باره‌ت به‌و كارانه‌ی كه له‌ماوه‌ی دووساڵی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا
ئه‌نجامی دا، د.به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌م خاڵانه كردووه:
* ئاماده‌كردنی بودجه‌و ناردنی بۆ په‌رله‌مان كه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بوو
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بزانن داهاته‌كه‌یان چۆن خه‌رجده‌كرێت.
* چه‌سپاندنی بنه‌مای نوێ له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌شكردنی
خزمه‌تگوزاری و ره‌چاوكردنی عه‌داله‌ت و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان.
* ئاوڕدانه‌وه له‌گه‌نجان و كه‌سوكاری شه‌هیدان.
* بایه‌خدان به كه‌مئه‌ندامان.
* جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی تواناسازی.
* هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی خوێندنگه‌ی هاوچه‌رخ.
* بیمه‌ی بێكاریی بۆ ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان.
* كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی حزبه‌كان و رێكخستنی به‌ماده‌یه‌كی قانونی له‌ناو
بودجه‌دا.
* هه‌ڵگرتنی فائیده له‌سه‌ر پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌و كشتوكاڵ.
* گه‌یاندنی پێشینه‌ی خانوبه‌ره به‌گونده‌كان.
* پێدانی قه‌رزی بچووك به‌گه‌نجان.
* دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵات بۆ ناوچه‌كان و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی
حزبی، یان هه‌ر نه‌بێت كه‌مكردنه‌وه‌ی.
* كردنه‌وه‌ی چوار زانكۆ‌و دانانی راگره‌كان به‌ئیعلان‌و مونافه‌سه.
* په‌سه‌ندكردنی رێسای فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت كه ده‌بێت خاوه‌ن پله
تایبه‌ته‌كان سه‌روه‌ت و سامانیان ئاشكرا بكه‌ن.
د.به‌رهه‌م ساڵح وتیشی: "من یه‌كه‌م كه‌س بووم لیستی سه‌روه‌ت و سامانی خۆم
به‌ڕه‌سمی خسته به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و له‌به‌غداش
به‌هه‌مانشێوه لیستی موڵك و سامانی خۆم پێشكه‌ش به‌ده‌سته‌ی نه‌زاهه
كرد"، هه‌روه‌ها وتی: "هیوادارم ئه‌مه له‌داهاتوودا ببێته نه‌ریتێك و
په‌یڕه‌وبكرێ"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ خزمه‌تگوزاری و
چاكسازی له‌هه‌ندێك بواردا ئاسته‌نگیان بۆ دروستكراوه، چونكه خزمه‌تی
زیاتری خه‌ڵك به‌بره‌ودانی زیاتر به‌پڕۆسه‌ی چاكسازیی و لێدانی
به‌رژه‌وه‌ندی ناڕه‌وا تێده‌په‌ڕێت.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا زیاد له‌هه‌موو كه‌سێكی ناو یه‌كێتی
كه‌سایه‌تی د.به‌رهه‌م-یان كردبێته ئامانج، وتی: "هیوادارم (ئه‌و
هێرشانه) به‌هۆی مه‌وقیعه‌كه‌مه‌وه بووبێت نه‌ك شتی تر"، هه‌روه‌ها
د.به‌رهه‌م ئه‌وه‌شی نه‌شاردووه‌ته‌وه كه "ره‌نگه له‌ناو گۆڕان هه‌ندێك
كه‌س به‌كۆنه‌قینی ململانێی جارانی ناو یه‌كێتی بیربكه‌نه‌وه‌و ره‌فتار
بكه‌ن، له رابردوودا چه‌ند به‌كه‌ڵكیان هات ئێستاش هه‌ر ئه‌وه‌نده
فریایان ده‌كه‌وێت". سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌وه‌ی كه
پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌وان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "ئارام
ببێته‌وه"، چونكه هه‌ماهه‌نگی و به‌یه‌كه‌وه كاركردنی هه‌موو هێزو
لایه‌نه‌كان له‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه‌دا، مه‌رجی سه‌ركه‌وتنمانه"،
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا بگه‌نه
تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كان و داواشیكرد
كه هه‌موولایه‌ك دوور له‌زمانی زبر‌و په‌لاماردان كاربكه‌ن، چونكه
قۆناغه‌كه زمانی تێگه‌یشتن و پێكگه‌یشتنی ده‌وێت.
چاودێران و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌زۆر بۆنه‌دا باسیان له‌وه ده‌كرد
كه له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كه‌سانێك هه‌بوون كه رێگری و
ئاسته‌نگیان له‌به‌رده‌م راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تدا
دروستكردووه‌و د.به‌رهه‌م-یش دان به‌بوونی ئه‌وه‌دا ده‌نێت و هۆكاره‌كه‌ی
بۆ ئه‌و چاكسازییه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه حكومه‌ت ده‌ستیپێكردبوو.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه رایگه‌یاند: "لێدانی به‌رژه‌وه‌ندی ناڕه‌وای كۆمه‌ڵێك
ناوه‌ند ئاسان نیه، به‌ڵام لێشماندا ئه‌وانیش به‌ڕاست و به‌چه‌پ كه‌وتنه
دژایه‌تیكردنمان"، ته‌ئكیدشیكرده‌وه كه توانیویانه لایه‌كی دیواری
قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات‌و پاره‌و قووتی خه‌ڵك بڕوخێنن و مام جه‌لال سكرتێری
گشتیی یه‌كێتیش له‌وه‌دا پشتیوانی كردوون، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌ناو
یه‌كێتیی و پارتی و هه‌ندێك لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنیش كه‌سانێك هه‌بوون به‌هۆی
لێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه‌وه ئاسته‌نگیان بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت
دروستده‌كرد، بۆیه د.به‌رهه‌م له‌باره‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌وه
وتی: "ئه‌و ته‌حالوفی فاسیدینه هه‌ر له‌به‌ین ده‌برێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نێچیرڤان بارزانی سەردانی مەکۆی سەرەکی
بزوتنەوەی گۆڕانی کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی، کاندیدی پارتی دیموکراتی
کوردستان بۆ سەرۆکایەتی کابینەی حه‌وته‌می حکومەتی هەرێم سەردانی مەکۆی
سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد لە سلێمانی.
لەئێستاشدا لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان لە کۆبونەوەدان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ڕێگه نه‌درا ڕۆژنامه‌نووسان ئاماده‌ی
كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی‌و نه‌وشیروان مسته‌فا بن
پاش ئه‌وه‌ی په‌یامنێری سایتی ئاوێنه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت
و ڕووماڵكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی‌و ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان (گرده‌كه)ی كرد، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی مه‌كۆكه‌وه
به‌ڕۆژنامه‌نووسان ڕاگه‌یه‌نرا كه دوای كۆبوونه‌وه‌كه"هیچ لێدوان‌و
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامنادرێت، بۆیه پێویست ناكات
رۆژنامه‌نووسان لێره‌بن".لای خۆشیه‌وه ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ
ڕه‌حمان غه‌ریب له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی ئاوێنه وتی "كاك نه‌وشیروان‌و
كاك نێچیرڤان دوو كه‌سایه‌تی گرنگی ئه‌م ولاَته‌ن، بۆیه رۆژنامه‌نوس
بانگهێشت بكرێت بۆ كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كانیان یان نه‌كرێت مافی خۆیه‌تی به‌شوێن
هه‌واڵ‌و لێدوانه‌كانیان بگه‌ڕێت".ڕه‌حمان غه‌ریب وتیشی" جارێ نازانرێت
ئه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه یان نوسینگه‌كه‌ی كاك نێچیرڤان كه
نه‌یویستووه رۆژنامه‌نوسان له‌شوێنی كۆبونه‌وه‌كه بن".سایتی ئاوێنه
هه‌وڵیدا بزانێت بڕیاری ڕێگری له‌گواستنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی
نه‌وشیروان مسته‌فاو نێچیره‌ڤان بارزانی له‌سه‌ر خواستی نوسینگه‌ی
نێچیرڤان بارزانی بووه یان له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، به‌ڵام
هیچ به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده نه‌بوو لێدوان بدات.
به‌پێی ڕێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی، نێچیرڤان بارزانی
كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه بۆ
پێكهێنانی كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و
له‌ئێستاشدا به‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
نه‌وشیروان مسته‌فا، بارزانی گفتوگۆكانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ
ده‌ستپێكردووه.
ا&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&