&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نێچیرڤان
بارزانی سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات

بڕیاره له‌ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتودا، نێچیرڤان بارزانی كاندیدی
راسپێردراوی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات له‌سلێمانی، ئه‌م سه‌ردانه‌ش به‌بێ ئاگاداری
دوو حزبه ئۆپۆزیسیۆنه ئیسلامیه‌كه‌یه.
: وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، د.شاهۆ سه‌عید له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی
ئاوێنه نیوز، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) ئاشكرایكرد "ئاگاداركراوینه‌ته‌وه
له‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتودا سه‌رانی
بزوتنه‌وه‌كه‌مان ده‌كات له‌سلێمانی" به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی
كۆبونه‌وه‌كه ئاشكرابكات، به‌ڵام پێده‌چێت به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردن بێت
له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بزووتنەوەی
ئیسلامی داوای وەزارەتێك و پۆستی دیكەیش دەكات
بزووتنەوەی ئیسلامی كە تاكە حزبی ئیسلامی بوو لە كابینەی شەشەمدا، هێشتا
پێوەندییان پێوە نەكراوە بۆ ئەوەی لە كابینەی حەوتەمدا بەشدار ببن، بەڵام
حزبەكە بە شێوەیەكی سەرەتایی بەشداربوونی خۆیان ڕاگەیاندووە.
گوتەبژی ئەو بزووتنەوەیە (شوان قەڵادزەیی)، باس لەوە دەكات كە بەشدار دەبن
و بڕیاری كشانەوەیان نەداوە، بەڵام وا باشترە بەشداریكردنەوەكە ڕەمزی نەبێت
و بۆ ئاستەكانی دیكەیش دابەزێت.
بزووتنەوەی ئیسلامی، لە كابینەی شەشەمدا بە وەرگرتنی وەزارەتی ئەوقاف و
كاروباری ئایینی بەشدار بوون، بەڵام لە ئێستا دەیانەوێت بێجگە لە
وەزارەتێك، هاوكات پۆستی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە و شتی دیكەیشیان
پێبدرێت.
بە گوتەی (قەڵادزەیی)، بەشداریكردنیان قورسایی بە حكوومەت دەدات، چونكە
تەنیا حزبی ئیسلامیین كە لە حكوومەتدان.
پەرلەمانتاری بزووتنەوە لە پەرلەمانی كوردستان (د. ئەحمەد وەرتێ)، بۆچوونی
وایە كە كاتی ئەوەیە تەنیا لە حكوومەتدا بەشدار نەبن و وەزارەتیان پێبدرێت،
بەڵكوو دەیانەوێت لە دەستەڵات و بڕیاردانیشدا ڕۆڵیان هەبێت.
بزووتنەوەی ئیسلامی، ساڵی 1987-ەوە دامەزراوە و تا ئێستا 9 كۆنگرەی بەستووە
و بە نیازن لەم ساڵدا كۆنگرەی دەیەم گرێ بدەن. لە هەڵبژاردنی 25ـی تەمووزی
2009ـدا، دوو كورسییان لە پەرلەمانی كوردستان بە دەست هێنا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك؛ لە روداوێکی هاتوچۆدا
6 سەرباز گیانیان لەدەستدا

به‌هۆی پێكدادانی نێوان دو
ئۆتۆمبێلەوە، شه‌ش سه‌ربازی عێراقی گیانیان له ده‌ستدا و كه‌سێكی
دیكه‌ش بریندار بو.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك
رایگه‌یاند: شه‌وی رابردو له‌رێگای نێوان كه‌ركوك ناحیه‌ی ریاز له
باشوری شاره‌كه، روداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دو ئۆتۆمبێل له جۆری بی ئێم
ده‌بلیو كه شه‌ش سه‌ربازی عێراقی تێدابوه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی
بارهه‌ڵگر له جۆری مارسیدس رویداوە.
وتیشی: له ئاكامی ئه‌و روداوەدا، شه‌ش سه‌ریازه‌كه گیانیان له
ده‌ستداوه و شۆفێری بار هه‌ڵگره‌كه‌ش به سه‌ختی برینداربوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نه‌وزاد
هادی كاندیدی پارتیه بۆ وه‌زیری ئه‌شغال و ئاوه دانكردنه وه
له‌كاتی پێكهێنانی
حكومه‌ته‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی ، ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تیش ئاڵوگۆری تێدا
ده‌كرێت و وه‌زیری ئه‌شغال و ئاوه دانكردنه وه له یه‌كێتی
وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و ده‌درێته پارتی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له نێو پارتی دیموكراتی كوردستان به
كوردستانیوزی راگه‌یاند" پارتی له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنه‌وه‌ی
وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و ئاوه دانكردنه وه ، نه‌وزاد هادی پارێزگاری
هه‌ولێری بۆ ئه‌و پۆسته دیاریركردوه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی" پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌درێـته كه‌سێك كه
شاره‌زای ئه‌ندازیاری هه‌بێت و ده‌بێت شوێنه‌كه‌ی نه‌وزاد هادی
پربكاته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عێراقییە: مالیکی توانای لابردنی وەزیرەکانی نییە
لیستی عێراقییە
پابەندبونی خۆی دوپات دەکاتەوە لەبارەی مانەوەی ساڵح موتڵەگ، لە پۆستەکەیدا
وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، هاوکات وتەبێژی ئەو لیستەش رایدەگەیەنێت،
مالیکی توانای لابردنی نییە.
حەیدەر مولا، وتەبێژی لیستی عێراقییە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: عێراقییە
پابەندبونی خۆی دوپات دەکاتەوە سەبارەت بە مانەوەی ساڵح موتڵەگ، جێگری
سەرۆک وەزیران لە پۆستەکەیدا و هیچ کەسێکمان بۆ جێگرەوەی نییە.
ئاماژەی بەوەشدا، بونی موتڵەگ کە یەکێکە لە سەرکردەکانی عێراقییە لە
پۆستەکەیدا، لەچوارچێوەی رێککەوتننامەکەی هەولێرە، وتیشی: بەوهۆیەوە نوری
مالیکی ناتوانێت گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتدا بکات، یا حکومەت
هەڵبوەشێنێتەوەو کابینەی نوێ پێکبهێنێتەوە.
مولا، بۆ سۆمەریەنیوز رونیشیکردەوە، بەپێی رێککەوتننامەکەی هەولێر ناتوانێت
میکانیزمی لابردنی هەریەکێک لە وەزیرەکان و جێگری سەرۆک وەزیران جێبەجێ
بکات بکات، وتی: "گەر مالیکی تێبینی لەسەر یەکێک لە وەزیرەکان یان جێگری
سەرۆک وەزیرانی سەر بە عێراقییە هەیە، ئەوا ئێمەش دەیان تێبینیمان لەسەر
ئەو هەیە
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
گۆڕی سه‌دام حسێن داخرا
سه‌رۆكی عه‌شره‌تی ئه‌لبوناسر،
مه‌ناف ئه‌لنه‌دا به‌ئاژانسی سۆمه‌ریه‌ی راگه‌یاند
"ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه)، بینای گۆڕی سه‌دام حسێنمان
داخست، چونكه نامانه‌وێت كێشه له‌نێوان
عه‌شره‌ته‌كه‌مان‌و حكومه‌تدا هه‌بێت"، به‌بێ
ئه‌وه‌ی كاتێكی دیاریكراو بۆ سه‌رله‌نوێ
كردنه‌وه‌ی ئاشكرابكات.
ئه‌لنه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كه‌سێك له‌سه‌ر
تۆڕی فه‌یسبوك هه‌واڵێكی له‌باره‌ی
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گۆڕی سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن
كۆمپانیایه‌كی ئه‌رده‌نیه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه كه
"دوره له‌راستیه‌وه"و وای كردوه كێشه بكه‌وێته
نێوان حكومه‌ت‌و عه‌شره‌ته‌كه‌ی سه‌دامه‌وه.
له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی سه‌ر
فه‌یسبوك، ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منی تایبه‌ت چوارده‌وری
ئه‌و بینایه‌یان گرت كه قه‌بره‌كه‌ی سه‌دامی
تێدایه‌و رێگه‌یان له‌هاوڵاتیان گرت زیاره‌تی بكه‌ن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هەڵەبجە؛ ١٢ پۆلیسی شارەوانی دەستگیرکران

ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا چەند دوکانێک لە هەڵەبجەی شەهید شکێنران و
دزیان لێ‌کرا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ١٢ پۆلیسی شارەوانی ئەو شارە
دەستگیردەکات، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکەش ئەو پۆلیسانە بە کەمتەرخەم
ناودەبات.
عەمید سلێمان محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجەی شەهید، رایگەیاند: پاش
چەند دزیەکی یەک بە دوای یەک لە هەڵەبجەی شەهید، چەند پۆلیسێکمان
دەستگیرکردوە، کە لە دەوامی ئێشکگریدا بون لەو کاتەدا.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشدا، دەستگیرکردنی ئەو پۆلیسانە
بەهۆی کەمتەرخەمیانەوە بوە، وتی: تا ئێستاش دزەکان دەستگیر نەکراون
ا&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&