&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په داوایان كرد وشه‌ی كورد‌و كوردستان بخرێنه
ناو ده‌ستوره‌وه
به‌گوێره‌ی هه‌والێك كه سایتی هاولاَتی بلاَویكردۆته‌وه" هه‌ریه‌كه
له " ده‌میر چه‌لیك"و " سری ساكك" په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به‌پارتی
ئاشتی و دیموكراسی " به‌ده‌په" له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی توركیادا
داوایانكردوه كه وشه‌ی كورد و كوردستان له ده‌ستوری نوێی توركیادا
جێگیر بكرێت، به‌لاَم له‌و كاته‌دا له‌لایه‌ن " سادق یاكوت" سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی توركیا قسه به‌و دوو په‌رله‌مانتاره بڕاوه‌و رێگه‌ی
پێنه‌داون كه قسه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا "حه‌سیب كاپلاَن" نوێنه‌ری " شێرناخ"و جێگری سه‌رۆكی
فراكسیۆنی به‌ده‌په به‌توندی دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی " یاكوت "
وه‌ستاوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه" به‌دژایه‌تیكردنی
داخوازیه‌كانی كورد ناگه‌نه هیچ ئامانجێك و ناشتوانن بڵێن وشه‌ی كورد‌و
كوردستان قه‌ده‌غه‌یه، "مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك" دامه‌زرێنه‌ری كۆماری
توركیا باسی له‌كوردو كوردستان كردوه‌و ئه‌وه‌ش له‌ئه‌رشیفی په‌رله‌ماندا
هه‌یه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مامۆستای میوزیكی سه‌دام، 5 ساڵ زیندانی دەکرێت
ئاژانسی ده‌نگوباسی
ئوستورالی ئاشکرایکرد، عسام موشیی ته‌مه‌ن 36 ساڵ و كۆنه مامۆستای میوزیكی
سه‌دام حسێن، به تۆمه‌تی دزیكردن و برینداركردنی دو ئافره‌تی به‌ته‌مه‌ن،
له لایه‌ن دادگایه‌كی ویلایه‌تی ڤیكتۆریا به 5 ساڵ زیندانیكردن
حوكمدراوە.
موشی بە مامۆستایه‌كی به‌توانای میوزیك دادەنرێت و ماوه‌یه‌كی زۆر وانه‌ی
میوزیكی به سه‌دام و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی وتوەته‌وه، له دوای روخانی
رژێمی به‌عسی عێراقیش له ساڵی 2003 ، خۆی و خێزانه‌كه‌ی رویانكردۆته
ئوستورالیا
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمسیۆن:
پرۆسه‌ی تۆماری قه‌واره سیاسیه‌كان مانگی ئایار ده‌ستپێده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌ری
ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ندرێن
حه‌مه ساڵح، ئه‌مرۆ (یه‌كشه‌ممه)، له‌لێدوانێكدا به‌سایتی ئاوێنه‌ی
ڕاگه‌یاند "ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی
هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا ته‌نها ئاماده‌كاری ئیداریه، ئه‌وه‌ش
بریتییه له‌دڵنیابون له‌شوێن‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان‌و گرتنه به‌ری ئه‌و
ڕێوشوێنانه‌ی تایبه‌ته به‌نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران".
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردن‌و واده‌ی تۆماری قه‌واره‌سیاسیه‌كان، هه‌ندرێن
حه‌مه ساڵح وتی "ده‌مانه‌وێت پێش پرۆسه‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ی تۆماری
ده‌نگده‌ران، پرۆسه‌ی تۆماركردنی قه‌واره سیاسیه‌كان ئه‌نجامبده‌ین،
له‌به‌رئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی قه‌واره سیاسیه‌كانیش ئاماده‌و ئاگاداری
شێوازی پرۆسه‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بن، چونكه
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا قه‌واره سیاسیه‌كان گله‌یان له‌و كاره
هه‌بوو".
ناوبراو ڕونیكرده‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن پرۆسه‌ی تۆماری قه‌واره
سیاسیه‌كان له‌مانگی ئایاردا ده‌ستپێبكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌یه‌ی كه پێویسته قه‌واره
سیاسیه‌كان بیده‌ن به‌كۆمسیۆن تا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن،
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان وتی "هیچ یاسا‌و ڕێسایه‌ك ده‌رنه‌چووه بۆ دانانی ئه‌و
بڕ پاره‌یه، له‌دنیادا بڕێك پاره‌ی كه‌م وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌ڵكێكی زۆر به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی
كۆمسیارانی سه‌ر به‌كۆمسیۆنی باڵا، بڕی ئه‌و پاره‌یه دیاری ده‌كات".
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمسیۆن ئه‌وه‌شی وت "له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا بۆ
قه‌واره‌ی سیاسی بڕی 25 ملیۆن دینار‌و بۆ ئه‌و لیستانه‌ش كه له‌ته‌نها
كه‌سێك پێكهاتبوو بڕی 5 ملیۆن دیاریكرابوو".
به‌پێی بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێكه‌وتی
(27/9/2012) ئه‌نجامبدرێت‌و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش به‌لیستی نیمچه كراوه
ده‌بێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عەدنان
موفتی: لە چەند رۆژی داهاتوودا، كاندیدەكانی جێگرانی سەرۆكی حكوومەت و
سەرۆكی هەرێم یەكلایی دەبێتەوە
ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكیدی كردەوە بەپێی
رێكەوتنی یەكێتی و پارتی، دوو ساڵا جارێك گۆڕانكاری لە پۆستی سەرۆكی
حكوومەت و سەرۆكی پەرلەمان دەكرێت.
ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) ئەمڕۆ و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند "دكتۆر (ئەرسەلان باییز) وەك كاندیدی یەكیەتی دەبێتە سەرۆكی
پەرلەمانی كوردستان و چاوەڕوان دەكەین لەلایەن پارتییەوە دەستنیشانی جێگری
سەرۆكی پەرلەمان بكرێت."
سەبارەت بە دەستنیشانكردنی جێگری سەرۆكی حكوومەتیش گوتی: "لەم رۆژانەیشدا
یەكیەتی دەستنیشانی جێگری سەرۆكی حكوومەت دەكات.چاوەڕوان دەكەین (مام
جەلال) بگەڕێتەوە قسەی لەگەڵا بكەین."
(عەدنان موفتی) سەبارەت بە دیاریكردنی جێگری سەرۆكی هەرێمیش وێڕای ئاماژە
بەوەی كە ئەم پۆستە لە ساڵی 2009 هەتا ئێستا بە بەتاڵی مابووەوە و ئێستا
كاتی ئەوە هاتووە پڕ بكرێتەوە، گوتی: "جێگری سەرۆكی هەرێمیش لە چەند رۆژی
داهاتوودا باس دەكرێت و ناوەكەی دەگوترێت."
هەر لەمبارەیەوە كە بۆچی سەرەڕای یەكلاییبوونەوە لەسەر كاندیدی پۆستی جێگری
سەرۆكی هەرێم، بەڵام ناوەكەی راناگەیەنرێت، جەختی كردەوە كە ئاشكراكردنی
ناوی كاندیدەكان پێویستە لە كۆبوونەوەی فەرمیدا بكرێت.
هەروەها هەر چەشنە ئاڵوگۆڕێكی كابینە و وەزیرەكانیشی گەڕاندەوە بۆ ئەو
گفتوگۆیانەی كە لە نێوان سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی دەكرێت.
سەبارەت بە داوای گەڕاندنەوەی دەستووری هەرێم بۆ پەرلەمانیش (عەدنان موفتی)
گوتی بەپێی یاسا، گەڕاندنەوەی دەستوور بۆ پەرلەمان دەبێت داوای 2 لەسەر 3ـی
ئەندام پەرلەمانەكانی لە پشت بێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
رواندز؛ زیاتر لە ٣ تەن خۆراکی بەسەرچو
سوتێنرا

لیژنەی ئابوری قائیمقامیەتی قەزای رواندز دەستبەسەر زیاتر لە ٣ تەن
کەلوپەلی ماوە بەسەرچودا دەگرێت، کە زۆربەیان کەلوپەلی خۆراکی بون و
سوتێنراون، سەرۆکی لیژنەکەش رایدەگەیەنێت، لە ساڵی رابردودا چەندین
کەلوپەلی تری ماوە بەسەرچو سوتێنراون.
تەحسین تەها، سەرۆکی لیژنەی ئابوری قەزای رواندز، رایگەیاند: لە ئەنجامی
گەڕان و پشکنیندا لە دوکان و کۆگاکان، دەستمان بەسەر زیاتر لە ٣ تەن
کەلوپەلی ماوە بەسەرچودا گرت، کە زۆربەیان کەلوپەلی خۆراکین، کەلوپەلەکانی
تریش بریتیبون لە جوانکاری و شیرەمەنی.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی ساڵی رابردودا چەندین کەلوپەلی ماوە بەسەرچو
سوتێنراون و لەناوبراون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
باكوری كوردستان: له وان
به‌هۆی سوتانی خێوه‌ته‌وه منداڵیك بریندار بوو
دیسان خێوه‌تی یه‌كێكیتر له بنه‌ماڵه
زیانبه‌ركه‌وتوه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی وان گڕی گرت و
به‌و هۆیه‌شه‌وه مێرمنداڵیك بریندار بوو
ئاژانسی هه‌واڵی فورات بڵاوی كرده‌وه سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ خێوه‌تی بنه‌ماڵه‌یه‌كی زیانبه‌ركه‌وتووی
بومه‌له‌رزه‌كه‌ی وان له گه‌ڕه‌كی سه‌لیمبه‌ی
ئه‌وشاره گڕی تێبه‌ربووه و به‌هۆیه‌وه مێرمنداڵێكی
ته‌مه‌ن 17 ساڵ به ناوی ئه‌حمه‌د ده‌میر بریندار
بووه.
به هۆی بومه‌لرزه‌ی ساڵی رابردووی شاری وانی باكوری
كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی ئه‌و شاره
كه ماڵه‌كانیان له ده‌ستداوه له ژێر خێوه‌تدا
ده‌ژین و تا ئێستا به هۆی گڕگرتنی سوپاوه ژماره‌یه‌ك
له‌و خێوه‌تانه سوتاون و نزیكه‌ی 7 كه‌س گیانیان له
ده‌ستداوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هاشمی: گەر مالیکی وازبهێنێت لە دادگا ئامادە دەبم

جارێکی تر تاریق هاشمی،
جێگری داواكراوی سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئاماده‌یی خۆی دوپاتكرده‌وه
له‌به‌رده‌م دادگای به‌غدا، به‌مه‌رجێ بێلایه‌نی ئه‌و دادگایه زامن بكرێت
و نوری مالیكیش ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
هاشمی، له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (سه‌باح
ئه‌لجه‌دید)ی نزیك له‌حكومه‌تی عێراق، كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه ئەوەشی
راگەیاندوە: من هه‌مو ئه‌و به‌ڵگانه‌م لەلا هەیە كه بێتاوانی من دەردەخات
له‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونەتە پاڵم، هەروەها درۆ و ناڕاستی و دروستكراوی ئه‌و
تۆمه‌تانه‌ش دوپات ده‌كاته‌وه.
ئەو جێگرەی سەرۆک کۆمار رونیشیکردەوە، کە داوایکردوە دادگاییكردنی له
كوردستان ئه‌نجام بدرێت، وتی: داواكه‌شم یاساییه، به‌ڵام نایاسایی له
ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌مدایه له لایه‌ن ركابه‌ره‌كانمه‌وه، كه
نایه‌نه‌وێ له به‌ر‌ده‌م دادگای كوردستاندا ئاماده‌بن، چونكه دڵنیان من
درۆكانیان ده‌ردەخەم و ئابڕویان دەبەم
ا&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&