&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حه‌ویجه: ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك 6
قوربانی لێكه‌وته‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له قه‌زای حه‌ویجه‌ی باشوری شاری كه‌ركوك،
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به‌هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و قه‌زایه‌دا، دو كوژراو و
چوار برینداری لێكه‌وته‌وه.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك
به (سبه‌ی) راگه‌یاند: كاتژمێر 10ی سه‌رله‌بانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی
قادسیه‌ی قه‌زای حه‌ویجه كاتێك ده‌ورییه‌ی پۆلیسی ئه‌و قه‌زایه به
شه‌قامی سه‌ره‌كی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌دا تێپه‌ڕیون كه بازاڕی په‌له‌وه‌ر
فرۆشتنیشه، بۆمبێكی ته‌وقیتكراو به‌ده‌ورییه‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه".
وتیشی: له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌دا پۆلیسێك و هاولاَتیه‌ك
گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 4 كه‌سی دیكه برینداربون كه یه‌كێكیان پۆلیسه‌و
سیانه‌كه‌ی دیكه مه‌ده‌نین، جگه‌له قوربانیه‌كانیش زیانی مادی
به‌ناوچه‌ی رووداوه‌كه گه‌یشتووه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
توركیا ناوچه‌سنوريةكاني سیده‌كانی بۆردومان كرده‌وه

: سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئاگادار له ناحیه‌ی سیده‌كان، به سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند،
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ(هه‌ینی)، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا چه‌ند
ئامانجێكیان له ناوچه سنوریه‌كانی سیده‌كان بۆردومان كردووه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: له دوای كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، چه‌ند
جارێك له بناری قه‌ندیل فڕۆكه‌كانی توركیا ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانیان
به‌زاندووه، به‌ڵام هیچ ئامانجێكیان بۆردومان نه‌كردووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دادگای
به‌ریتانیا دیپۆرتی په‌نابه‌رانی عێراقی دواخست
دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقی‌و هه‌ڵسوراوانی به‌رگریکارله ما‌فه‌کانی مرۆڤ‌و چه‌ند
پارێزه‌رێكی تری وڵاتی به‌ریتانیا، توانرا دیپۆرتكردنه‌وه‌ی 70
په‌نابه‌ری کورد له 21-6-2011 بۆ عێراق رابگیرێت، دادگای ئه‌و وڵاته
بڕِیاریدا دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه له ئێستادا نایاساییه.
له‌وباره‌یه‌وه، سكرتێری فیدراسیۆنی به‌نابه‌ران ده‌شتی جه‌مال،
به‌سایتی ئاویَنه‌ی راگه‌یاند" دادگا بریاری داوه ناردنەوەی بەزۆری ئه‌و
پەنابەران بۆ بەغداد لە ئێستادا نایاساییە".
ده‌شتی جه‌مال وتیشی "ئه‌م بڕیاره ده‌ستکه‌وتێکی گه‌و‌ره‌یه بۆ
په‌نابه‌ران‌و رێکخراوه‌که‌یان(فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران)، کاتی ئه‌وه‌ش
هاتووه ده‌ستی پێوه‌بگرین، هه‌نگاوه‌کانی گه‌ورەبکه‌ینه‌وه‌و کۆمه‌کی
بکه‌ین، یه‌کگرتوو بین‌و له ده‌وری کۆبینه‌وه".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سوریا؛ لە شارە کوردییەکان خۆپیشاندانی
بەرفراوان بەڕێوەچو

ماوەی زیاتر لە 10 مانگە خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتیان دژی رژێمی
سوریا بەردەوامی هەیە، هاوکات لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆداو بەپێی ئامارە
سەرەتاییەکان زیاتر لە 10 کەس کوژراون.
بەپێی راگەیەندراوی لیژنە هەماهەنگییەکانی سوریا، ئەمڕۆ بە بەشداری هەزاران
کەس، خۆپیشاندان لە شارە کوردییەکانی وەک حەسەکەو درباسیە و عاموداو چەند
شارێکی دیکەی وەک ئەدلەب و حمص و لازقیەو چەند ناوچەیەکی دیکەی سەر بە ریفی
دیمەشق ئەنجامدراوە.
لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا کە بەدروشمی (هه‌ینی ده‌ستگیركراوانی شۆڕش)
بەڕێوەدەچێت، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تائێستا 13 کەس بە تەقەی هێزە
ئەمنییەکان کوژراون، لەناویاندا 6 کەس لە ئەدلەب بون.
ئەوە لەکاتێکدایە، وا بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی وەزاری پێکهێنراوی کۆمکاری عەرەب
لەبارەی سوریاوە، راپۆرتی خۆی لەبارەی کارەکانیان لەماوەی سێ هەفتەی
رابردودا، ئاراستەی کۆمکاری عەرەب بکەن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یاریدەدەرێکی پارێزگاری دیالە دەستگیرکرا
ئەمڕۆ هەینی، هێزێکی
تایبەت پاش ئەوەی گەمارۆی ماڵەکەیاندا، غەزبان
خەزرەجی، یاریدەدەری پارێزگاری دیالەیان بۆ کاروباری
هونەریی لە خۆرهەڵاتی بەعقوبە دەستگیرکردوە.
وتەبێژی پارێزگاری دیالە وێڕای تەئکیدکردنەوە لە
هەواڵەکە، ئەوەشی خستەڕو، هێزەکە خەزرەجیان لەگەڵ
خۆیان بردوەو تائێستاش هۆکاری دەستگیرکردنەکەی
نازانرێت.
توراس عەزاوی، وتەبێژی پارێزگاری دیالە دەستگیرکردنی
ئەو یاریدەدەرەی پارێزگاری دیالەی بە پێشینەیەکی
مەترسیدار زانی کە دۆخی پارێزگاکەی گرتوە، داواشی لە
لایەنە ئەمنییەکان کرد، "هەرچی زوە رونکردنەوەی پێویست
لەوبارەیەوە بدەن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ده‌وڵه‌تی یاسا:
نه‌ك ته‌نها عێراقیه به‌ڵكو هه‌موو عێراق داوابكات, نوری مالكی ناگۆڕین
دوای ئه‌وه‌ی
سه‌رۆكی لیستی عێراقیه سێ پێشنیاری خسته‌روو, كه بریتین له حكومه‌تێكی
شه‌راكه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و گۆڕینی مالكی, ئه‌و داوایانه‌ی
عه‌لاوی لای ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌ت ده‌كرێنه‌وه‌و داوا ده‌كه‌ن ئه‌وان
عه‌لاوی بگۆڕن, هه‌روه‌ها هیچ شوێنێكی دیكه جگه له به‌غدا بۆ كۆنگره
قه‌بول ناكه‌ن.
له‌مباره‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی
ده‌وڵه‌تی یاسا ئیمان زه‌غیر تایبه‌ت به‌ئاژنسی په‌یامنێری راگه‌یاند:
ئێمه وه‌ك لیستی ئیئتیلافی نشتیمانی یان ده‌وڵه‌تی یاسا داوا له لیستی
عیراقیه ده‌كه‌ین, عه‌لاوی بگۆڕن چونكه ئه‌یاد عه‌لاوی تێكده‌ره.
زه‌غیر وتیشی: ئه‌و خالاَنه‌ی عه‌لاوی داوای كردووه, ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه
نه‌ك هه‌ر لیستی عیراقیه به‌ته‌نیا به‌ڵكو هه‌مو عیراق داوابكه‌ن مالكی
ناگۆڕین و له دژی ئه‌و داوایه ده‌وه‌ستینه‌وه, چونكه كاندیدی ئیئتیلافی
نشتیمانی بۆ ئه‌وپۆسته ته‌نها نوری مالكییه.
رونیكردوه: بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پشتگیری له كۆنگره‌ی نیشتمانی
ده‌كه‌ین, شوێنی به‌ستنی كۆنگره‌ش ته‌نها به‌غدایه, ئاماده‌نین, بچینه
هیچ شوێنیكی دیكه چونكه به‌غدا ناوه‌ندی عیراقه و ده‌بێت له‌پایته‌خت
ببسترێت.
ا&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&