60
په‌رله‌مانتار داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری
هه‌رێم ده‌كه‌ن
په‌رله‌مانتاری
فراكسیۆنی گۆڕان عه‌بدولاَی مه‌لا نوری كه‌یه‌كێكه
له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی واژۆی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه
كردووه، ئه‌مرۆ (پێنج شه‌ممه)، له‌لێدوانێكدا
به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "له‌به‌رئه‌وه‌ی
پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان هێشتا ڕاپرسی
له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و وه‌كو پرۆژه ماوه‌ته‌وه، پێشتریش
له‌په‌رله‌ماندا به‌یاسایه‌ك په‌سه‌ند كراوه، بۆیه
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان ته‌نها پێویستی
به‌هه‌مواركردنی ئه‌و یاسایه هه‌یه".عه‌بدولاَی
مه‌لا نوری وتیشی "پرۆژه‌ی ده‌ستور ده‌توانرێت
وه‌كو هه‌ر یاسایه‌كی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ
بكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌بڕیاری ژماره (2)ی
په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕێكه‌وتی 17/3/2011
به‌ده‌نگی زیاتر له 100 په‌رله‌مانتار بڕیار دراوه
پرۆژه‌ی ده‌ستور بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان‌و
پێداچونه‌وه‌ی بۆ بكرێت".سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌رووی
یاسایه‌وه رێگری نیه بۆ گێرانه‌وه‌ی پرۆژه
یاسایی ده‌ستوور، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی
گۆڕان وتی "هیچ كۆسپێكی ده‌ستوری‌و یاسایی
له‌به‌رده‌م ئه‌و كاره‌دا نیه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه‌یه ئێمه وه‌ك ئه‌و 60 په‌رله‌مانتاره
پرۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌مان
ئاماده‌كردو دوێنێ (چوارشه‌ممه)، ڕه‌وانه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان كرد".سه‌باره‌ت
به‌ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره
ڕونیكرده‌وه كه هه‌مواری یاساكه گه‌َڕانه‌وه‌ی
پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانی له‌خۆگرتووه،
به‌مه‌به‌ستی پێدا چوونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن
لیژنه‌یه‌كه‌وه كه به‌ڕێكه‌وتنی نێوان
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و پێكهاته‌كانی ناو
په‌رله‌مان ده‌بێت‌و پێكدێت له‌كه‌سانی پسپۆری
یاسای ده‌ستوری.
ده‌قی پرۆژه‌كه‌و ناوی په‌رله‌مانتاران
بخوێنه‌ره‌وه.
یاسای ژماره ()ی ساڵی
یاسایی هه‌مواركردنی سێهه‌می یاسای په‌سه‌ندكردنی
پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان
ژماره(16)ی ساڵی 2008
ماده‌ی یه‌كه‌م:
بڕگه‌ی چواره‌م له ماده‌ی یه‌كه‌می ئه‌سڵی
یاساكه هه‌موار ده‌كرێ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه
ده‌خوێندرێته‌وه:
چواره‌م: لیژنه: لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به بڕیاری
په‌رله‌مان پێك دێت بۆ دووباره پێداچونه‌وه
به‌پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا.
ماده‌ی دووه‌م:
ماده‌ی سێیه‌م له ئه‌سڵی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و
به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:
ئامانج له‌م یاسایه گێڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری
هه‌رێمی كوردستانه بۆ پێداچونه‌وه‌ی وه‌كو له
بڕیاری ژماره (2) ی 17/3/2011ی په‌رله‌مانی
كوردستان هاتووه له لایه‌ن لیژنه‌ی
تایبه‌تمه‌نده‌وه،و دیاریكردنی میكانیزمی دانانی
ده‌ستورێكی هه‌میشه‌ییه بۆ هه‌رێم به پێی
حوكمه‌كانی ماده‌ی (120) له ده‌ستوری عێراقی
فیدراڵ.
ماده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م ماده‌یه زیاد ده‌كرێت:
یه‌كه‌م: به ڕێكه‌وتن له نێوان سه‌رۆكایه‌تی
په‌رله‌مان و پێكهاته‌كانی ناو په‌رله‌مان
ئه‌ندامانی لیژنه ده‌ستنیشان ده‌كرێت له كه‌سانی
پسپۆری یاسایی ده‌ستوری له ده‌ره‌وه‌ی
په‌رله‌مان.
دووه‌م: لیژنه ئه‌ركی دووباره پێداچونه‌وه‌ی
پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
چواره‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه به ڕێكه‌وتن ده‌بێت،
ئه‌گه‌ر لیژنه به هه‌ر هۆكارێك نه‌یتوانی پرۆژه‌ی
ده‌ستور گه‌لاَڵه بكات هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه،و به
هه‌مان ڕێكاری كه له خاڵی یه‌كه‌می ئه‌م ماده‌یه
هاتووه لیژنیه‌كی نوێ دروست ده‌كرێت و ئه‌ندامانی
پێش‌و له خۆ ناگرێت.
چواره‌م: به ته‌واو بونی كاره‌كانی، لیژنه
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ماده‌ی چواره‌م:
ماده‌ی یه‌كه‌می هه‌مواركراوی دووه‌می یاساكه
پوچه‌ڵ ده‌كرێ و به‌م جۆره ده‌خوێنرێته‌وه:
یه‌كه‌م: پرۆژه‌ی ده‌ستور ده‌خرێته به‌ر ڕاپرسی
گشتی دوای په‌سه‌ندكردنی له په‌رله‌مان لای كه‌م
به ڕه‌زامه‌ندی دوو له سه‌ر سێی ئه‌ندامانیه‌وه.
دووه‌م: پرۆسه‌ی ڕاپرسی گشتی له سه‌ر پرۆژه‌ی
ده‌ستور ئه‌نجام ده‌درێت له ماوه‌ی 120 رۆژ له
دوای په‌سه‌ندكردنی له په‌رله‌ماندا.
ماده‌ی پێنجه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان
بڕیارێك ناكرێ كه دژ بێت به حوكمه‌كانی ئه‌م
یاسایه.
هۆیه پێویستیه‌كانی ده‌رچواندنی
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربونی زیاتر له سێ ساڵ به سه‌ر
ده‌ركردنی یاسای په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوری
هه‌رێمی كوردستان هێشتا ڕاپرسی له سه‌ر پرۆژه‌كه
نه‌كراوه، هاوكات له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و پێشهاته
جیهانی و هه‌رێمی و ناوخۆییانه‌ی ڕویانداوه و به
هۆی دروستبونی بۆشایی له نیوان ده‌قه‌كانی
پرۆژه‌كه‌و واقعی ئه‌مڕۆ وای كردووه نه‌توانێت له
گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كاندا بگونجێت له به‌ر ئه‌وه
پێداچونه‌وه به ده‌قه‌كانیدا بووه‌ته پێویستیه‌ك تا
بتوانێت وه‌لاَمی ئه‌و گۆڕانكاریانه بداته‌وه،
بۆیه ئه‌م یاسایه دانرا
ناوی په‌رله‌مانتاران:
1. عه‌بدولاَی مه‌لا نوری
2. گۆران ئازاد
3. عه‌زیمه نه‌جمه‌دین
4. په‌یمان عزه‌دین
5. یاوز خورشید
6. خه‌لیل عوسمان
7. عومه‌ر عه‌بدول عه‌زیز
8. سه‌رگوڵ ڕه‌زا
9. عه‌دنان عوسمان
10. سالار مه‌حمود
11. دانا سه‌عید سوفی
12. حه‌مه سه‌عید حه‌مه عه‌لی
13. هاوڕاز شێخ ئه‌حمه‌د
14. د. ئه‌حمه‌د وه‌رتی
15. شۆڕش سه‌ید مه‌جید
16. پێشه‌وا تۆفیق
17. نیشتیمان مورشید
18. سه‌ردار ڕه‌شید
19. ڕازاو مه‌حمود
20. كوێستان محه‌مه‌د
21. هاژه سلێمان
22. فازڵ حه‌سه‌ن
23. گلیزار قادر
24. دلێر مه‌حمود
25. په‌روین عه‌بدولڕه‌حمان
26. شیردڵ ته‌حسین
27. ئیسماعیل سه‌عید
28. د. ڕێباز فه‌تاح
29. بلال سلێمان
30. قادر ئه‌حمه‌د
31. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
32. ئاشتی عه‌زیز
33. سه‌میر سه‌لیم
34. به‌یان ئه‌حمه‌د
35. ناسك تۆفیق
36. كاروان ساڵح
37. عه‌بدولاَ محه‌مه‌د
38. فرمان عزه‌دین گۆڕان
39. سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج
40. عه‌بدولڕه‌حمان حسێن
41. كاردۆ محه‌مه‌د
42. تارا عه‌بدول ڕه‌زاق
43. شێرزاد حافز
44. نه‌سرین جه‌مال
45. نه‌ریمان عه‌بدولاَ
46. سیوه‌یل عوسمان
47. په‌یام ئه‌حمه‌د
48. په‌یمان عه‌بدولكه‌رێم
49. بێریڤان سه‌رهه‌نگ
50. دڵشاد حسێن
51. شه‌ونم محه‌مه‌د
52. د. سه‌باح به‌رزنجی
53. ئارام قادر
54. شیلان عه‌بدولجه‌بار
55. د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
56. گه‌شه دارا
57. ساڵم تۆما
58. ئاهه‌نگ عارف گۆڕان
59. د. جیهان ئیسماعیل
60. د. سائر عه‌بدول ئه‌حه‌د




