&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌لاوی؛ داوای ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ده‌كات
كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌نوسیدا كه له باره‌گای خۆی له شاری به‌غدا رێكیخست، ئه‌یاد
عه‌لاوی، سه‌رۆكی لیستی عێراقیه ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه" عێراقی
ئێستا، به‌پێی به‌یاننامه ره‌سمیه‌كانی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی
نێوده‌وڵه‌تی جیهانی، زۆرترین دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی تێدایه‌و
دادپه‌روه‌ی‌ریش بونی نیه".
ناوبراوه ئه‌وه‌شی وتوه كه: دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و
خزمه‌تگوزاریه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا له عێراقدا بونی
نیه‌و به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش به سیاسی كراوه.
له به‌شێكی كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌یدا عه‌لاوی ئاماژه‌ی
به‌وه‌شداوه كه: رۆڵی پارێزگاكان په‌راوێزخراوه به‌هۆی ئه‌و سته‌مه
زۆره‌ی لێیان ده‌كرێت و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوریه‌كانیان به‌هۆی
مه‌ركه‌زیه‌تی روخێنه‌ره‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێستاوه لێ زه‌وتكراوه،
ئه‌مه‌ش پاڵی به ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه ناوه په‌رچه‌كرداریان
هه‌بێت.
سه‌رۆكی لیستی عێراقیه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، كه ده‌ستنیشانكردنی
سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق له نێوان سێ بژاره‌دایه ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ی
نیشتمانی چاوه‌ڕوانكراو له نێوان لایه‌ن سیاسیه‌كاندا شكست بهێنێت.
سه‌باره‌ت به‌و سێ بژاره‌ی لیسته‌كه‌ی، عه‌لاوی رونیكردوه‌ته‌وه كه:
یه‌كه‌میان بریتیه له پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی
ئاماده‌كاری بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و به‌رپرسیاریه‌تی
ئه‌نجامدانی به‌شێوه‌یه‌كی بێگه‌رد له ئه‌ستۆ بگرێت.
ده‌رباره‌ی بژاره‌ی دوه‌م و سێیه‌میشیان وتویه‌تی: "پێویسته
هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكات،
كه به توانابێت"، له بژاره‌ی سێیه‌میشدا "كار له‌سه‌ر دروستكردنی
حكومه‌تێكی هاوبه‌شی نیشتمانی بكرێت به‌پێی رێكه‌وتننامه‌كه‌ی هه‌ولێر
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
باكوری كوردستان؛ 15 كه‌س ده‌ستگیركران

له درێژه‌ی گرتنی
هاوڵاتیانی كورد به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به پارتی كرێكارانی
كوردستانه‌وه، ئه‌مڕۆ له شاری ئورفه له باكوری كوردستان 15 كه‌س
ده‌ستگیركران.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی (فورات)، ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری ئورفه ده‌ستیپێكردوه و 15 كه‌سیش
ده‌ستگیركراون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پۆلیسی دیاله له‌و که‌ناڵانه‌ی به‌بێ
به‌دواداچوون هه‌واڵه‌کان ده‌گوازنه‌وه، نیگه‌رانن
سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی دیاله رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه دوورن
له راستییه‌وه که باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌مڕۆ له دیاله تیرۆریستێک به
پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوه‌وه ده‌ستگیر کرابێت و نیگه‌رانی خۆشی له‌باره‌ی
ئه‌و که‌ناڵانه‌وه نیشان دا که به‌بێ به‌دوادچوون هه‌واڵی له‌مجۆره
بڵاوده‌که‌نه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژ به ناو پۆلیسی دیاله موقه‌ده‌م "غالب عه‌تییه"
به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: له چه‌ند ده‌زگایه‌کی
راگه‌یاندن بڵاوکراوه‌ته‌وه گوایه ئه‌مڕۆ له پارێزگای دیاله
تیرۆریستێک به پشتێنێکی بۆمبرێژکراوه‌وه ده‌ستگیر کراوه که
ئاماده‌کراوه بۆ خۆته‌قاندنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه دووره له
راستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌کی نییه.
غالب عه‌تییه نیگه‌رانیی خۆشی له هه‌ندێک له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن
نیشان دا به‌وه‌ی رۆژانه به‌بێ پشت‌ڕاستکردنه‌وه و به‌دواداچوون بۆ
رووداوه‌کان، هه‌واڵه‌کان ده‌گوازنه‌وه که ئه‌مه‌ش بێگومان خزمه‌ت به
هیچ لایه‌ک ناکات و هاوکات ترس و دڵه‌راوکێ له نێو خه‌ڵکدا دروست ده‌کات.
موقه‌ده‌م عه‌تییه ئاماژه‌شی دا، ئه‌مڕۆ له هه‌ڵمه‌تێکدا له‌لایه‌ن
هێزه‌کانی پۆلیسی دیاله‌وه له باقووبه و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی نزیک له‌م
شارۆچکه‌یه، سێ داوکراو ده‌ستگیر کراون که له‌لایه‌ن دادگاوه به
تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جۆراوجۆر داواکراوبوونه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌رێمی
كوردستان: هه‌ڵگرتنی چه‌ك قه‌ده‌قه ده‌كرێت
له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی ئاوێنه بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فایه‌ق تۆفیق، ئه‌مرۆ (چوارشه‌ممه)،
ڕایگه‌یاند "به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردن‌و قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی چه‌ك
هه‌ڵگرتن، وه‌زاره‌تی ناوخۆی له‌هه‌وڵدایه مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن
قه‌ده‌قه بكات".
فایه‌ق تۆفیق وتیشی "له‌پێش ڕاپه‌ڕینه‌وه‌و دوای ڕاپه‌رینیش له‌لایه‌ن
پارێزگای شاره‌كانه‌وه مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه كراوه
كه پێویستیان پێبوه، به‌ڵام له‌ئێستادا مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك بۆ هیچ
كه‌سێك ده‌رناهێنرێت، ته‌نها بۆ حاڵه‌تێكی زۆر تایبه‌ت‌و پێویست نه‌بێت".
ناوبراو ڕونیكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریداوه، مۆڵه‌تی
هه‌ڵگرتنی چه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه تازه نه‌كاته‌وه كه پێشتر مۆڵه‌تی
چه‌ك هه‌ڵگرتنیان هه‌بووه.
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی
خسته‌ڕوو كه به‌پێی یاسا ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان
لێده‌سه‌نرێته‌وه ئه‌گه‌ر چه‌كیان هه‌ڵگرت، ئه‌وا ده‌ست به‌سه‌ر
چه‌كه‌كانیاندا ده‌گیرێت‌و سزا ده‌درێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عێراقیه ناگه‌ڕێته‌وه ناو حكومه‌ت و
په‌رله‌مان

لیستی عێراقیه ئاشكرایكرد به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر بایكۆتكردنی
كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و
له‌ماوه‌ی دو رۆژی داهاتودا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتار و
وه‌زیرانه‌یان ده‌ده‌ن كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مانی
عێراقی.
ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی، ئه‌ندامی لیستی عێراقیه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق به سایتی (سۆمه‌ریه نیوز)ی راگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی
لیستی عێراقیه‌دا بڕیاردرا به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر بایكۆتكردنی
كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تا
ئه‌و كاته‌ی وه‌ڵامی ئه‌و داواكاریانه‌مان ده‌درێته‌وه كه پێشتر
رامانگه‌یاندبو.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی
دیموكراتی كوردستان
رۆژی سێ شه‌ممه
رێككه‌وتی 17/1/2012 به‌رێز نێچیرڤان بارزانی به
فه‌رمی ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربری بۆ وه‌رگرتنی پوستی
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له
كابینه‌ی حه‌وته‌م دا . هه‌ر له پێناو ئاڵوگوری له
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا رۆژی پێنج شه‌ممه
رێككه‌وتی 19/1/2012 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه ئاسایی
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیمان هه‌روه‌ها
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستان ده‌به‌سترێن.
جعفر ئێمینكی
ووته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هاشمی
ناچێته به‌رده‌م دادگای به‌غداد

ئه‌مرۆ (چوارشه‌ممه)، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق تاریق
هاشمی، ڕایگه‌یاند "سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
دادگاییه‌كه‌م ببیرێته شاری كه‌ركوك‌و ئاماده‌ش نیم
بچمه به‌رده‌م دادگای به‌غداد".
هاشمی هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌شی بۆ
گواستنه‌وه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی بۆ شاری كه‌ركوك
گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌زای عێڕاقی بێلایه‌ن نییه،
له‌و ڕوه‌وه وتی"ئه‌و بڕیاره جارێكی تر ده‌ریده‌خات
كه پێشێلی سه‌ربه‌خۆیی قه‌زا ده‌كرێت له‌لایه‌ن
حكومه‌ته‌كه‌ی مالكییه‌وه".
ناوبراو ڕونیكرده‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكی
به‌ر له‌دادگا ئه‌و لێدوانه‌ی داوه كه رازی نییه
دۆسییه‌كه بگوازرێته‌وه".
به‌ووته‌ی هاشمی هۆكارێكی تری نه‌گواستنه‌وه‌ی
دادگاییه‌كه بۆ شارێكی تری عێراق "ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ترسانی ده‌سه‌ڵاتدران له‌ئاشكر بوونی ڕاستی دۆسیه
دروستكراوه‌كان بۆ ڕای ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه، ئه‌وه‌ش
موجازه‌فه‌یه‌كه بۆ مالكی".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی لیستی عێڕاقییه‌و هاوپه‌یمانی
نیشتمانی گه‌یشتونه‌ته رێگایه‌كی داخراو، له‌لێدوانه
تایبه‌ته‌كه‌یدا بۆ سایتی ئاوێنه، جێگری سه‌رۆك كۆمار
هاشمی وتی"ئێمه وه‌كو لیستی عێڕاقییه به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ك ده‌مانه‌وێت عێڕاق له‌م قه‌یرانه رزگار بكه‌ین،
به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه مالكییه به‌رده‌وام
بارودۆخه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌بات".
ا&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&