&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یاسای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانیانی جینۆساید له هه‌رێم جێبه‌جێ ناكرێت
به‌پێی یاسای ژماره 16ی ساڵی
2010، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێویسته هەمو زه‌ره‌رمه‌ندان و
قوربانیانی جینۆسایدی كورد له ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و
راگواستنی كورده فه‌یلیه‌كان قەرەبوبکرێنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو
زەرەرمەندانە قەرەبونەکراونەتەوە و پارێزەرێکیش هۆکارەکەی بۆ کەمتەرخەمی
دەسەڵاتدارانی هەرێم دەگه‌ڕێنێته‌وهعەبدولڕەحمان زێباری، پارێزەری چەند
کەیسێکی کورد لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، بە (سبەی) راگەیاند: لەگەڵ
ئەوەی یاسا هەیە بۆ قەرەبوکردنەوەی زەرەرمەندانی جینۆساید، بەڵام تا ئێستا
هیچ زەرەرمەندێک قەرەبو نەکراوەتەوە.
ناوبراو هۆکاری قەرەبونەکردنەوەی ئەو زەرەرمەندانی هه‌رێمی گێڕایەوە بۆ
کەمتەرخەمی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوەند و هەرێم و ئاماژەی
بەوەشدا كه: لایەنەکانی هەرێم و بەغدا دانانیشن بە مەبەستی جێبەجێکردنی
یاساکە.
ئەو پارێزەرە رونیشیکردەوە: پێویستە ئەو زەرەرمەندانە لە روی مادی و
مەعنەویەوە قەرەبوبکرێنەوە، قەرەبوکردنەوەی مادیش بەپێی قەبارەی زیانەکانە
و رەنگە هەندێک زیان بگاتە ملیۆنێک دۆلار.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سەرۆکی هەرێم
لەگەڵ پەرلەمانتارێکی هۆڵەندا کۆبۆوە
ئه‌مڕۆ مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا هاری ڤان
بۆمل و به‌رپرسی لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و به‌رپرسی
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی سۆسیالیستی هۆڵه‌ندی کۆبۆوە، باس لە
كاركردنی زیاترکرا بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان دان به كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفال و
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و جینۆساید دابنێن .
لەو دیدارەدا هاری ڤان بۆمل له ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی
كوردستان دواو كه كاركردنی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان دان به
كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك تاوانی دژ به
مرۆڤایه‌تی و جینۆساید دابنێن و كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی
نوێنه‌رایه‌تی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان بۆ كونسوڵگه‌ریی هه‌میشه‌یی و
هاندانی كۆمپانیاكانی هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ی كاری وه‌به‌رهێنانی له هه‌رێمدا
بكه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی سوپاسی هاری ڤان بۆملی كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌یدات
له پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا و پشتگیری خۆیشی بۆ دووپاتكرده‌وه له
سه‌رخستنی كار و چالاكیه‌كانی.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی
عیراق و ته‌نگژه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كه دووچاری بۆته‌وه بیر‌و بۆچوون
ئاڵوگۆڕكران و سه‌رۆك بارزانی _ش دووپاتیكرده‌وه كه چاره‌سه‌ری ئه‌م
ته‌نگژه‌یه به پابه‌ند بوون به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و شه‌راكه‌تی
راسته‌قینه ده‌بێت .
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بودجەی عێراق لە 2015دا دەگاتە 200 ملیار دۆلار

پێشبینی دەکرێت بودجەی گشتی عێراق
لە ساڵی 2015دا بگاتە زیاتر لە 200 ملیار دۆلار.
یوسف، تائی، ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق
رایگەیاند، بەهۆی زیادبونی دەرهێنانی نەوتەوە، پێشبینی بەرزبونەوەی رێژەی
بودجەی گشتی عێراق دەکرێت، بەجۆرێک لە ساڵی 2015دا بگاتە زیاتر لە 200
ملیار دۆلار.
تائی، لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباح ئاماژەی بەوەشداوە، قۆناغی داهاتو
بۆ عێراق گرنگ دەبێت و ئابوری وڵات رو لە بوژانەوە دەکات، بەتایبەت لە دوای
کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و زیادبونی بودجەی وڵات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی:
قاوه‌خانی كلتوری كۆڕێك له‌باره‌ی (دڵنیایی)ه‌وه ساز ده‌كات
له ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا له ساڵی 1552ز له فلۆرانس - ئیتاڵیا ئه‌و
ڕوَژه مێژووییه‌بوو كه‌وا بوو به‌جێبه‌جێ كردن و ده‌ست پێكردنی( ئینشورانس
((insurance -التأمین – بییمه- دڵنیایی ) بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و
زیان و زه‌ره‌رانه‌ی كه‌وا له كاره‌ساته كتوپڕه‌كانی ڕۆژانه به‌ره‌نگاری
ژیانمان ده‌بێته‌وه وه‌كو كاره‌ساتی ئۆتۆمۆبیل , ئاگركه‌وتنه‌وه , دزیی,
كه‌سییه‌تی ... هتد كه ده‌مان پارێزێت و ده‌بێته پاڵپشت بۆ ژیانمان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دڵنیایی مێژوویه‌كی شه‌ش سه‌د
ساڵه‌ی هه‌یه به‌ڵام ئێمه له بوونی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه بێبه‌شین ئه‌و
ژیانه‌ی به زه‌حمه‌تی چه‌ند ساڵه به ده‌ستمان هێناوه ئه‌گه‌ری
ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌موو كاتێكدا بكه‌وێته ژێر مه‌ترسی داڕمان و له
ناوچوون كه‌واته با هه‌موو پێكه‌وه‌و به درووشمی ده‌سته‌به‌ركردنی
دڵنیایی كه پێویستی ژیانمانه با به یه‌كگرتنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ببین به
پاڵپشت بۆ خۆمان و نه‌وه‌كانمان.
كوَڕو كوَبوونه‌وه‌ی ئێمه له‌قاوه‌خانه‌ی كه‌لتووری ده‌ست پێكردنی
هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ گفتوگۆمان له سه‌ر دڵنیایی وه جۆری
خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه.
هاتنتان به‌شداریكردنه‌له به‌ره‌و پێشبردنی كوَمه‌ڵگه به‌ره‌و
كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتووی ئارام.
ئاروین اسماعیل
شاره‌زا له بواری دڵنیایی
هاوكات پێشانگای كتێب له قاوه‌خانه‌ی كلتوری؛ به‌رده‌وامه به
داشكاندنێكی گه‌وره‌وه، چه‌ندان ناونیشانی كتێب
نوێی تێیدا نمایشكراوه ؛ كه تازه چاویان به روناكی هه‌ڵهێناوه له
سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌كاندا، رۆژانه له (8)ـی سه‌ر له‌به‌یانییه‌وه
تاكو (12)ـی شه‌و كراوه‌یه.
ناونیشان: قاوه‌خانه‌ی كلتوری؛ گه‌ره‌كی عه‌قاری، كۆڵانی مزگه‌وتی نالی
رۆژ: چوارشه‌ممه18\1\2012
كات: (4)ـی ئێواره
6364 862 0770
4949 544 0770
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆبونه‌وه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵا
له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی هه‌رێم ئه‌نجامنه‌درا

وا بڕیاربو ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق،
كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات له شاری به‌غدا سه‌باره‌ت به
هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی هه‌رێم، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی به‌رپرسی
ئۆفیسه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكه‌وه، ئه‌و
كۆبونه‌وه‌یه ئه‌نجام نه‌درا.
له‌لایه‌ن ئۆفیسی كۆمسیۆن له هه‌رێم، نه‌خشه‌یه‌ك بۆ ته‌رخانكردنی
پاره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه دراوه‌ته كۆمسیۆن، له كۆبونه‌وه
ئه‌نجامنه‌دراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا، بڕیاربو به‌شی دارایی و چاودێری كۆمسیۆن
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆن له پارێزگاكانی هه‌رێم،
تاوتوێی ئه‌و نه‌خشه‌یه بكه‌ن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
په‌نابه‌رێكى كورد
ژنه‌كه‌ى و دوو مناڵى خۆى كوشت
ده‌سه‌لاتدارانی به‌ریتانیا ڕایان گه‌یاند كه
هه‌َڵه‌یه‌كی ئاژانسی سنووری ئه‌و ولاته سه‌باره‌ت
به كه‌یسی په‌نابه‌رێكی كورد له‌و ولاته بووه‌ته
هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره خۆی له ده‌سه‌لاتداران
بدزێته‌وه و دواتر ژنه به‌ریتانیه‌كه‌ی و دوو
منداڵه‌كه‌ی بكوژێ پێش ئه‌وه‌ی خۆیشی هه‌ڵواسێت.
ئارام عه‌زیز كه له ساڵی 2005 چووبوه به‌ریتانیا و
هه‌ر ئه‌و ساڵه كه‌یسێكی كردبووه بۆ وه‌رگرتنی مافی
په‌نابه‌رێتی له‌ژیرَ ناوی سامان عه‌لی ره‌حیم به‌لام
ره‌ت كرابوه‌وه. ئه‌مجاره له ساڵی 2006 به ناوی
ئارام عه‌زیز داوای پێشكه‌ش كربدوه‌وه. ئه‌مجاره‌یان
گوازرابوه‌وه بۆ لێسێسته‌ر و داواكه‌ی وه‌رگیرابوو بۆ
چاوپێداخشاندنه‌وه.
له ساڵی 2008 ئاژانسی سنووری به‌ریتانیا داواكه‌ی
ڕه‌ت كرده‌وه به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا
له‌كه‌ل جۆی سمۆڵ ژنه به‌ریتانیه‌كه‌ی یه‌كتریان
ناسیبوو و زه‌ماوه‌ندی كردبوو و دوو منداڵی لیی هه‌بوو
بۆیه مافی مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ پێ درابوو.
له ساڵی 2011ش كه ماوه‌كه‌ی ته‌واو بوو دیسان
ده‌سه‌لاتداران ویستوویانه دیپۆرتی بكه‌نه‌وه به‌لام
ئه‌مجاره‌یان پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستیان پێی بگات ئارام
ژنه‌كه‌ی و دوو منداڵه‌كه‌ی، كوڕه سێ سالانه‌كه‌ی به
ناوی ئاوبار له‌گه‌ڵ كچه دوو سالانه‌كه‌ی به ناوی
چناره ده‌كوژێت و دواتر خۆیشی هه‌ڵده‌واسێت.
گه‌یل ئادامز، به‌رپرسێكی ئاژانسی سنووری به‌ریتانیا
ڕایگه‌یاند "له‌و كاته‌ی ئارام عه‌زیز مافی ئه‌وه‌ی پێ
درابوو كه وه‌كو هاوسه‌ری كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز
به‌ریتانی له‌و ولاته بمێنێته‌وه پێشتر چه‌ند جارێك
مافی په‌نابه‌رێتیی ڕه‌ت كرابوه‌وه "
هه‌ڵه‌كه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی له‌وه‌دا بووه كه له‌و
كاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی ئاژانسی سنوور
له‌لایه‌ك داواكه‌ی ئارامی له ژێر ناوێك ڕه‌ت
كربدوووه‌وه و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی دیپۆرتی
بكاته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی تری هه‌مان ئاژانس
ئارامی به‌ناوێكی تر گواستبووه‌وه بۆ لێسێسته‌ر و له
شوقه‌ی په‌نابه‌رانی دانابوو بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه
ئه‌و دووانه هه‌ر هه‌مان كه‌سن.
به‌رپرسان ڕایان گه‌یاند" ئه‌كه‌ر بیانزانیبوایه ئه‌و
دوو كه‌سه هه‌ردووكیان هه‌ر یه‌كن ئه‌وا دیپۆرتیان
ده‌كرده‌وه و ئه‌و ڕوداوه‌ش ڕووی نه‌ده‌دا.
ئادامز گوتی "له سێ كاتداهه‌وڵمان دا دیپۆرتی
بكه‌ينه‌وه. دوو جار ئاماده‌كاری كرا بۆ ئه‌وه‌ی
دیپۆرتی بكه‌ینه‌وه به‌لام ئه‌و خۆی ده‌دزیه‌وه.
ئێمه ده‌زانین كه هه‌ڵه‌كان بوونه‌هۆی ئه‌وه‌ی كه
له جاری سێیه‌میش نه‌توانرێ دیپۆرت بكرێته‌وه بۆیه‌ش
داوای لێبوردن ده‌كه‌ین "
باوكی ژنه به‌ریتانییه‌كه، كێڤین واسال، گله‌یی له
ده‌سه‌لاتداران كرد كه نه‌یاننتوانییه‌وه پێش
ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی گیانی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه ئارام
دیپۆرت بكه‌نه‌وه. "ئه‌وان ده‌بوایه ئارام عه‌زیز
له ولێت وه‌ده‌ر نێن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وانه ڕوو بده‌ن.
"
سه‌رچاوه: Expresss
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی: دادگایكردنی
هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان به‌ڕێوه‌چوو

هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان پشكۆ حه‌مه فه‌ره‌ج ئه‌مرۆ (سێشه‌ممه)،
له‌لێدوانێكدا به‌سایتی ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند "ئه‌مرۆ
له‌دادگا شاری سلێمانی ئاماده‌بووم‌و دووه‌مین دانیشتنی
دادگاییكردنم به‌ڕێوه‌چوو".
پشكۆ حه‌مه فه‌ره‌ج وتیشی "به‌هۆی نه‌بوون‌و
ئاماده‌نه‌كردنی به‌ڵگه‌و شایه‌تی پێویست له‌لایه‌ن
شكاتكاره‌وه، له‌لایه‌ن دادوه‌ری دادگای سلێمانییه‌وه
دادگایكردنه‌كه‌م دواخرا بۆ ڕێكه‌وتی 16/2/2010".
به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌كانی 12ی شوباتی
ساڵی رابردووی شاری سلێمانی‌و رۆژانی دوایی،
په‌لاماری داوه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی
پۆلیسی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان،
سكاڵای یاسای له‌سه‌ر هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
پشكۆ حه‌مه فه‌ره‌ج له‌دادگای سلێمانی تۆمار كراوه
ا&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&