&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پەرلەمانتارێکی کورد: کۆنگرەی نیشتیمانی
شکست دەهێنێت

ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێ‌راق ئەوەدەخاتەڕو، کێشەکانی
ئێستای عێ‌راق سیاسی و ئەمنی و تایەفین، داواش دەکات بۆ ئەوەی کۆنگرەی
نیشتیمانی سەرکەوتو بێت، لەسەرەتادا کێشەکان چارەسەر بکرێن.
مەحمود عوسمان، لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەو کۆنگرە
نیشتیمانییەی بڕیاردراوە سازبکرێت، ئەگەر کوتلە سیاسییەکان بە کێشەکانەوە،
بەشداری تێدا بکەن، دەبێتە هۆی ئەوەی ئەنجامی نەبێت و شکستبهێنێت.
تەئکیدیشی کردەوە، بەردەوامی ناکۆکییەکان کاریگەری لەسەر کۆنگرەی نیشتیمانی
دەبێت، وتیشی: پێویستە لایەنە سیاسییەکان پێش بەستنی کۆنگرەکە کێشەکان
چارەسەر بکەن، بۆ ئەوەی ببێتە گەرەنتی بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش لەو
کۆنگرەیەدا.
لەبارەی کێشەکانی عێراقیشەوە، ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند: کێشەکان سیاسی و
ئەمنی و تایەفین، لەهەمانکاتدا تیرۆرستان ئەمەیان قۆستوەتەوە بۆ خولقاندنی
ململانێیەکی دیکەی تایەفی، ئەویش لەڕێگای لێدانی ناوچە شیعەکان و دواتریش
ئەو ناوچانەی زۆرینەی سوننەن.
دەربارەی دۆسیەکەی تاریق هاشمی و هەروەها ساڵح موتڵەگ، مەحمود عوسمان ئەوەی
خستەڕو، ئەو دۆسیەیە دەتوانرێت بە ئاسانی چارەسەر بکرێت، بەڵام هەندێک
دەیانەوێت گەورەی بکەن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دیالە..
ململانێى لایەنە سیاسییەکان، تیرۆر و تەقینەوەی زیاتر کردووە
سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى دیالە (تالیب محەمەد) رایگەیاند: ماوەیەک
لەمەوبەر تا رادەیەک ئارامى باڵى بەسەر ناوچەکە و بە تایبەتى پارێزگاى
دیالەدا کێشابوو، بەڵام ئێستا بەهۆى ئەو ململانێ و کێشمەکێشە سیاسییانەى کە
لە نیۆان پارت و لایەنە سیاسییەکانى عێراقدا هاتووەتەوە ئاراوە و بە
تایبەتى کێشەکانى نێوان (مالیکى و عەللاوى)، دەرفەتى بۆ تیرۆریستان زیاتر
کردووە کە رێکخستنەکانیان رێک بخەنەوە و بەڵگەیش بۆ ئەمە لە دواى ئەو
ململانێییانەوە کە ئێستا گۆڕەپانى سیاسیى عێراقى گرتووەتەوە، کردەوە
تیرۆریستییەکان بە رێژەیەکى بەرچاو زیادى کردووە.(تالیب محەمەد) ئەوەیشى
راگەیاند: پارێزگاى دیالە وەکو پارێزگاکانى تر‌ى عێ‌راق، تێیدا جموجۆڵى
زیاترى تیرۆریستان هەستى پێدەکرێت و هەروەها لەچەند رۆژى رابردوودا کردەوە
تیرۆریستییەکان بە رێژەیەکى بەرچاو زیادى کردووە.ناوبراو ئاماژەی دا، تا
دێت دۆخى دیالە لە رووى ئەمنییەوە خراپتر دەبێت و حکوومەتیش بە هۆى
سەرقاڵبوونى بە ململانێکانەوە بایەخێکى ئەوتۆ بە دۆخەکە نادات کە بە هۆیەوە
جگە لە کردەوە تیرۆریستییەکان هاوکات کارە ئیدارییەکان و پرۆژەکانى حکوومەت
وەستاون یان زۆر بە خراپى بەڕێوە دەچێت.جێى ئاماژەیە ئێستا لە پارێزگاى
دیالە لەبەر خراپى بارى ئەمنى، ئەنجوومەنى پارێزگاکە هەفتانە لە شارى
خانەقین کۆبوونەوەى ئاساییى خۆیان ئەنجام دەدەن و ناتوانن بگەڕێنەوە
بیناکەى خۆیان کە دەکەوێتە شارۆچکەى باقووبەى ناوەندى پارێزگاى دیالە
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌روداوێكی هاتوچۆدا پێنج هاوڵاتی گیان
له‌ده‌ستده‌ده‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی هاتوچۆی كفری به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند
"به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگای كفری – دوزخورماتو،
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه)، پێنج هاوڵاتی كورد گیانیان
له‌ده‌ستدا".روداوه‌كه له‌نێوان سێ ئۆتۆمبیل له‌جۆره‌كانی تیۆتا كرۆلا
(بیكاشۆ)و تیۆتا پیكاب (مه‌رزیه)و ئۆپڵ بوه. له‌كرۆلاكه‌دا چوار
سه‌رنشین گیان له‌ده‌ستداوه‌و له‌پیكابه‌كه‌دا یه‌ك
سه‌رنشین.شایه‌تحاڵێكی روداوه‌كه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "خراپی
رێگاوبان‌و پابه‌ندنه‌بون به‌رێنماییه‌كانی هاتوچۆوه هۆكاری سه‌ره‌كی
پێگدادانه‌كه بون".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
موسڵ؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 11 قوربانی
لێکەوتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ
(دوشەممە) لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراودا له شاری موسڵ
11 كه‌س بونه قوربانی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی موسڵ به سومه‌ریه‌نیوزی راگه‌یاندوه، ئه‌و
ته‌قینه‌وه خۆكوژییه له كۆمه‌ڵگای غه‌دیری نیشته‌جێبون رویداوە له
ناحیه‌ی به‌رته‌له، كه 15 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی موسڵه‌وه دوره.
به وتەی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا کەسێکی خۆکوژی تێدا بوەو
لەئەنجامیشدا، 5 كه‌س كوژراون و 6 کەسی تر برینداربون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
توركیا
به چاوی ویلایه‌تێكی عوسمانی سه‌یری عێ‌راق ده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی كورد باس له‌وه ده‌كات توركیا به چاوی ویلایه‌تێكی
عوسمانی سه‌یری عێ‌راق ده‌كات
مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێ‌راق رایده‌گه‌یه‌نێت
توركیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به شێوه‌یه‌كی گشتی ببێته به‌رپرسی
سوننه، ئه‌مریكاش بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ ئێران له ناوچه‌كه‌دا
ده‌ره‌فه‌تی به توركیا داوه.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره به په‌یامنێری راگه‌یاند توركیا به ئاشكرا پشتگیری
له لیستی عێراقییه و عه‌ره‌بی سوننه ده‌كات
راشیگه‌یاند: توركیا به شێوه‌یه‌ك له باره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی
عێراقه‌وه لێدوان ده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌یه قسه له سه‌ر ویلایه‌تی عوسمانی
بكه‌ن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مام جه‌لال بۆ پشكنینی
پزیشكی عێراقی جێهێشت

جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌ركۆماری عێ‌راق به مه‌به‌ستی پشكنینی پزیشكی
عێراقی به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به جێهێشت.
به‌پێی به یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ،
جه‌لال تاڵه‌بانی داوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی
له‌گه‌ڵ نوری مالیكی و ئوسامه نوجێفی ،
له‌به‌غداوه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌رێكه‌وتووه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه"ه‌رۆك كۆمار
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌نجامدانی
زنجیره‌یه‌ك له پشكنینێكی پزیشكی به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا
به‌ڕێكه‌وتووه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی وورده‌كاری زیاتر
له‌و باره‌یه‌وه بخاته روو
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رۆكی شاره‌وانی ره‌واندز
ده‌گۆڕێت
سه‌رۆكی شاره‌وانی ره‌واندز شاهۆ كه‌ریم،گواسترایه‌وه
بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، له شوێنی
ئه‌ویش كه‌سێكی تر به‌ناوی عیسا مه‌مه‌نده ره‌ش دانرا،
كه پێشترئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ره‌واندزبووه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی تازه‌ده‌ستبه‌كاربوی شاره‌وانی
ره‌واندز عیسا مه‌نده ره‌ش، هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ سایتی
ئاوێنه پشتراستكرده‌وه‌و وتی: ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی
ره‌واندز به كۆی ده‌نگ بڕیاریانداوا من له شوێنی
سه‌رۆكی پێشوی شاره‌وانی ره‌واندز ده‌ست به‌كار بم.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دهۆک؛ بەهۆی
خۆپیشاندانەوە 13 خوێندکار ده‌ستگیركران

ژمارەیەک خوێندکار لەشاری
دهۆک، بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەوە لەبەرامبەر
کەموکوڕییەکانیان، لەبری چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەستگیر
دەکرێن.
دوێنێ یەکشەممە ژماره‌یه‌ك خوێندكاری به‌شی ناوخۆیی
بیگداد له دهۆک، بەهۆی كه‌موكوڕی‌و ناله‌باری جێگه‌ی
مانه‌وه‌یان‌و دزه‌كردنی ئاوی باراناو بۆ ناو
ژوره‌كانیان، رژانه سه‌ر شه‌قام‌و ناڕه‌زاییان
ده‌ربڕی.
خوێندکاران نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە بەرامبەر به
ده‌نگه‌وه نه‌چونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان، داوایان كرد هه‌رچی زوتره
پێدوایستیه‌كانیان بۆ دابین بكرێت.
لەبەرامبەریشدا، لەبری چارەسەرکردنی کێشەکانیان، 13
خوێندکار بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکەوە دەستگیر کراون
ا&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&