&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تکریت؛ تەقینەوەیەک 13 کوژراو
و برینداری لێکەوتەوە

چەند رۆژێک کردەوە
توندوتیژییەکان لە عێراق زیادبونی بەخۆوە بینیوەو ئێوارەی دوێنێش
تەقینەوەیەک لە تکریت، ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوەو هەوڵی تەقاندنەوەی
بانکێکیش پوچەڵ کرایەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی پۆلیس، تەقینەوەکە لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای
بێجی و فەرمانگە حکومییەکان رویداوەو بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوەو 12
کەسی تر برینداربون.
هەر دوێنێ لەناوەڕاستی تکریت، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کاروانێکی پۆلیسی
کردە ئامانج و لەئەنجامدا پۆلیسێک کوژراو و سێ پۆلیسی تر برینداربون،
هاوکات هەوڵی تەقاندنەوەی بانکی رافیدەین لە ناوەڕاستی ئەو شارە لەڕێی
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە پوچەڵکراوەتەوە
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌لی باپیر
داواى چی له‌تاریق هاشمی كرد؟
عه‌لی باپیر ئه‌میری
كۆمه‌ڵى ئیسلامی له‌لێدوانێكدا به ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌خباریه‌ى راگه‌یاند،
له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆمار دواین
پێشهاته سیاسیه‌كانى گۆره‌پانى سیاسى عیراقیان تاوتوێكردووه.
وتیشی، كه داواى له تاریق هاشمی كردووه، كه ماده‌ى 140 جێبه‌جێ بكرێت
بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان كورد‌و ئیئتلافى عیراقه و هه‌رێمی
كوردستان و پارێزگاكانى دراوسێى پته‌و ببێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
زه‌حمه‌تكێشانی سەربەخۆ گۆڕا
بۆ ئاینده

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ
یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە سلێمانی بەڕێوەچو، حیزبی
زه‌حمه‌تكێشانی سەربەخۆی كوردستان ناوی حیزبەکەیان گۆڕی بۆ حیزبی ئایندە.
قادر عەزیز، سکرتێری حیزبەکە لەمیانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند،
له‌مڕۆ به‌دواوه حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كه خاوه‌نی 26 ساڵ
خه‌باته، ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕن به‌ناوێكی تازە به‌ناوی (حیزبی ئاینده‌ی
كوردستان)، ئه‌وه‌شی وت: ئێمه له‌سه‌ر درێژه پێدانی خه‌بات‌و تێكۆشانی
پێشومان به‌رده‌وام ده‌بین‌و هه‌ڵوێستی خۆمان ناگۆڕین.
ئاماژەی بەوەشدا، هه‌رچه‌نده ئێمه ئۆپۆزسیۆن نه‌بوین، بەڵام بە نه‌فه‌سی
ئۆپۆزسیۆن کارمان کردوەو نه‌چوینه‌ته نێو حكومه‌تی شه‌راكه‌تی
یه‌كێتی‌و پارتییەوە.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لە دەوڵەتی یاسا (عەدنان سەڕاج): سەرنەخستنی
كۆبوونەوە، كاریگەریی خراپی بەسەر باری ئەمنییەوە دەبێت
ئەندامێكی لیستی دەوڵەتی
یاسا هۆشداری دەدات لەوەی كە ئەگەر بێت و كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ماڵی
سەرۆككۆمار سەر نەگرێت، كاریگەریی خراپی بەسەر باری ئەمنیی وڵاتەوە دەبێت.
سەرباری ئەم هۆشداریدانەی لە سەرنەگرتنی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ماڵی
(تاڵەبانی)، كە كاریگەریی خراپی بەسەر ڕەوشی سیاسیشەوە دەبێت (سەڕاج) بە
ئاژانسی پەیامنێری گوت كە ئەم كۆنگرەیە هەنگاوی یەكەمی ئەو هەزاران میلەیە
كە بڕیار وایە بمانگەیەنێتە كۆنگرەی نیشتیمانی. هاوكات گوتیشی كە نیازی چاك
و هاوبەش لای هەمووان بە دی دەكرێت بۆ سەرخستنی كۆبوونەوەكە.
(سەڕاج) گوتیشی كە ئەم كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ دەریدەخات كە لە چ كات و ساتێك‌دا
كۆنگرەی نیشتیمانی بەڕێوە دەچێت و لیژنەی ئامادەكاریی بۆ كاركردن لەسەر
دیاریكردنی دۆسێ و بابەتەكان و هاوكات میكانیزم، بەگەڕ دەخات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لیستی عێراقیه داوای نیازپاكی له‌مالكی
ده‌كات

شه‌وی رابردوو سه‌ركرده‌كانی عیراقێه له‌شاری به‌غدا له‌سه‌ر ئاستی
باڵا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڕیاریاندا ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن لیستی ده‌وڵه‌تی
یاساوه نیازپاكی نیشان بدرێت، ئه‌وا لیستی ناوبراو به‌شدارییه‌كی كارا
له‌و كۆنگره‌نیشتمانییه‌دا ده‌كات كه سه‌رۆك كۆمار هه‌وڵی سازكردنی
ده‌دات‌و بڕیاره بۆ لایه‌نه جیاوازه‌كانی عێراق ساز بكرێت".
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه پێویسته سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی
رێككه‌وتننامه‌كه‌ی هه‌ولێر جێبه‌جێ بكرێت‌و كه‌شێكی گونجاو بۆ سه‌رخستنی
كۆنگره‌كه بهێنرێته ئاراوه، وه‌ك ئازادكردنی زیندانییه‌كان، پێكهێنانی
لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسییه‌كان بۆ دڵنیابوون له‌دروستیی
لێكۆڵینه‌وه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌كه‌یسه‌كه‌ی جێگری
سه‌رۆك كۆمار تاریق هاشمیه‌وه هه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ سازكردنی كۆنگره‌ی
نیشتمانی شه‌وی رابردوو سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ
وه‌فدێكی لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیدا به‌سه‌رۆكایه‌تیی ئیبراهیم
جه‌عفه‌ریی كۆبوه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك كۆمار داوای نه‌رمیی نواندن‌و رۆیشتن
به‌ره‌و دیالۆگێكی شارستانیی كرد، به‌مه‌به‌ستی دانانی رێگه‌چاره‌ی
گونجاو بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی ئێستای عێراق، به‌تایبه‌ت كه
ئێستا عێراق بووه‌ته جێی بایه‌خ‌و چاودێریی جیهان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
شاره‌زوور: به‌هۆی
سه‌فه‌ركردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌زاكه
خۆپیشاندان دواخرا
ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌كانی قه‌زای
شاره‌زوور به‌نایازبوون ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه
خۆپیشاندانێك بۆبه‌رده‌م شاره‌وانی قه‌زای شاره‌زوور
ئه‌نجامبده‌ن به‌ڵام به‌هۆی سه‌فه‌ركردنی سه‌رۆكی
شاره‌وانی قه‌زاكه ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان دواخست.
له‌وباره‌یه‌وه كه‌ریم جافر فه‌رمانبه‌ری
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی شاره‌زوور به‌نه‌وای
راگه‌یاند:
ئێمه نزیكه‌ی 250 فه‌رمانبه‌رین له
فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه جیاوازه‌كانی قه‌زای
شاره‌زوور ، وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا نزیكه‌ی 700 كه‌س
له كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفال و چین و توێژه
جیاوازه‌كانی تر نزیكه‌ی 1000 كه‌س بڕیاری
وه‌رگرتنی زه‌ویمان هه‌یه وه بڕیاری وه‌رگرتنی
زه‌ویه‌كان له ساڵی 2004 و 2005 ه، وه بڕیاره‌كان
بڕیاری ڕه‌سمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن كه
داواكراوه له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شاره‌زوور
پارچه زه‌وی نیشته‌جێكردنمان پێبدرێت به‌لاَم
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێكیش مامه‌ڵه‌ی یاسایمان
كردووه تا ئێستا زه‌ویمان پێنه‌دراوه.
به وته‌ی كه‌ریم جافر فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌ی
ته‌ندروستی شاره‌زوور بیانووی شاره‌وانی شاره‌زوور
ئه‌وه‌یه كه زه‌وی ئیفرازكراویان نیه به‌لاَم له
ماوه‌ی ئه‌م حه‌وت ساڵه دا به‌سه‌دان پارچه زه‌وی
له سنوره‌كه‌دا دابه‌شكراوه.
له‌كاتێدا كه وابڕیار بوو ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه
خۆپیشاندانێك بۆبه‌رده‌م شاره‌وانی قه‌زای شاره‌زوور
ئه‌نجامبده‌ن به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكی
شاره‌وانی قه‌زاكه سه‌فه‌ریكردووه بۆیه ئه‌و
خۆپیشاندانه‌یان دواخست
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
کەرکوک؛ داوای هاتنە ناوەوەی سوپا دەکرێت

ئەنجومەنی سیاسی عەرەب لە
کەرکوک لە بەیاننامەیەکدا، وێڕای ئیدانەکردنی کردەوە
توندوتیژییەکانی هەینی رابردوی ئەو شارە، داوای کردنە
دەرەوەی ئاسایش و بەشداریپێکردنی سوپا دەکەن لە دۆسیەی
ئەمنیدا.
لەبەیاننامەکەدا، بەپێی رادیۆ سەوا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە،
روداوەکانی رۆژی هەینی رابردو کە ژمارەیەک کوژراو و
برینداری لێکەوتەوە، ئاماژە بۆ ئەجێندای حیزبی دەکات
بەئامانجی دروستکردنی ترس لای هاوڵاتیان بە سەرجەم
پێکهاتەکانییەوە.
عەبدولرەحمان مونشد عاسی، یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو
ئەنجومەنە رایگەیاندوە، پێویستە رێگە بدرێت بە هاتنە
ناوەوەی سوپای عێراق بۆ ناو شاری کەرکوک و چونە دەرەوەی
هێزە ئەمنییە کوردییەکان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی: لیژنه‌ی باڵای هه‌رسێ
لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن كۆده‌بنه‌وه
به‌رپرسی ژووری
توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه گۆران یوسف محه‌مه‌د،
ئه‌مرۆ (یه‌كشه‌ممه)، له‌لێدوانێكدا به‌سایتی ئاوێنه‌ی
ڕاگه‌یاند "لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی هه‌رسێ لایه‌نی
ئۆپۆزیسیۆن كۆده‌بنه‌وه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردن‌و
بریاردان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نی
ئۆپۆزیسیۆن ده‌یخه‌نه‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كانی عێراق به‌گشتی‌و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه
هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و
حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌تایبه‌تی".به‌رپرسی ژووری
توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه گۆران وتیشی
"كۆبوونه‌وه‌كه پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ئه‌نجام ده‌درێت‌و
له‌سه‌ر ئاستی لیژنه‌یه‌كی باڵای هه‌رسێ لایه‌نی
ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێت".
بڕیاره هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن (بووتنه‌وه‌ی گۆڕان،
یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی)، پرۆژه‌یه‌كی
هاوبه‌ش ئاماده بكه‌ن‌و بیخه‌نه به‌رده‌م لیست‌و
پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر
كردن‌و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئێستای عێراق.
ا&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
باكوری كوردستان:ئۆپراسیۆنی ده‌ستگیركردن به‌رده‌وامه
ئه‌مرۆ له شاری ئامه‌د نزیكه‌ی 11 رێكخراو كه له ناویان دا ناوه‌ندی
پارتی ئاشتی و دیموكراتی به‌ده‌په ناوه‌ندی چاند و كولتوری جگه‌رخوێن و
زۆر شوێنی تر له لایه‌ن ده‌وله‌تی توركیا وه گه‌ران و پشكنینیان تێدا
ئه‌نجام داوه به گومانی بونیان له رێكخراوی كه‌جه‌كه‌ی سه‌ر به
په‌كه‌كه و هه‌ندێ كه‌سیان لێ ده‌ستگیر كردون له‌مباره‌یه‌وه
په‌یوه‌ندیمان كرد به ئالتان تان په‌رله‌منتاری كوردی سه‌ر به پارتی
به‌ده‌په له توركیا ووتی :ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه تا ئێستا به‌رده‌وامه .
هه‌روه‌ها له باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ئێسك و پروسكی چه‌ند كه‌سێك له ده‌رسیم
و هه‌روه‌ها له شاری ئامه‌دیش ئالتان ووتی : ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌م رۆژانه‌دا
ده‌رده‌كه‌وێ و ئێمه‌ش حسابی ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه ده‌پرسین له په‌رله‌مانی
توركیا.
شایه‌نی باسه له ناوچه‌ی زیننی سه‌ر به شاری ده‌رسیم له ئه‌نجامی
داچونی خاك ژماره‌یه‌كی زۆر ئێسك و پروسك دۆزراونه‌ته‌وه كه گومان ده‌كرێ
یه‌كێك بێ له‌و گۆره به‌كۆمه‌لانه‌ی كه له كۆمه‌لكوژیه‌كه‌ی ده‌رسیمی
سالی نێوان 1937 بۆ 1938 كوژرابن . له سه‌ر ئه‌مه‌ش پارێزه‌ر جیهان
سۆیله‌مه‌ز داوایه‌كی به‌رز كردۆته‌وه بۆ په‌رله‌مانی توركیا كه ئه‌و
گۆره به كۆمه‌لانه بكرێنه‌وه