&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ناڵی
عه‌ره‌بیه: هاشمی ڕه‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا
كۆبوه‌وه، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه
پێده‌چێت جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕه‌وانه‌ی توركیا بكرێت.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و وڵاته، له‌دوو رۆژی ڕابردوودا سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی عێراق ئوسامه نوجێفی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌سه‌رۆك كۆمار
عه‌بدوڵا گویل‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان
كۆبووه‌وه‌و دوا پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق‌و ناوچه‌كه‌یان
تاوتوێكرد. چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو (11/1)، ئوسامه نوجێفی به‌سه‌ردانێكی
ناراگه‌یه‌نراو گه‌یشته توركیا، ئه‌و سه‌ردانه‌ش له‌كاتێكدایه كه چه‌ند
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ باس له‌سیناریۆیه‌كی نوێ ده‌كه‌ن بۆ
گواستنه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق تارق هاشمی بۆ توركیا،
له‌پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسی‌و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی
سیاسی ئێستای عێراق.
ه‌پێی هه‌واڵێكی سایتی عه‌ره‌بییه له‌ئێستادا مانه‌وه‌ی هاشمی
لایه‌نی كوردی ئیحراج كردووه، كه نایه‌وێت هاوپه‌یمانی خۆی له‌گه‌ڵ
شیعه‌كان له‌ده‌ست بدات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دۆسییه‌كه‌ی ناوبراو
بۆ‌ته یه‌كێك له‌ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م سازكردنی كۆنگره‌ی نیشتمانی
له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا كه تاڵه‌بانی هه‌وڵی سازكردنی
ده‌دات.به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی عه‌ره‌بییه له‌ئێستادا باس
له‌سیناریۆیه‌كی نوێ ده‌كرێت كه به‌پێی سیناریۆیه‌كه هاشمی
له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ وڵاتی توركیا ده‌گوێزرێته‌وه، به‌ئامانجی
كاڵكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی‌و ڕێگه‌خۆشكردن بۆ سازكردنی كۆنگره‌ی
نیشتمانی نێوان لایه‌ن‌و پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق.له‌لایه‌كی
تره‌وه بڕیاره سبه‌ی (یه‌كشه‌ممه)، بەبەشداری سه‌رۆك كۆمار جه‌لال
تاڵه‌بانی، سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق
ئوسامه نوجێفی سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق، كۆبوونەوەیەكی هاوبه‌ش بۆ
دارشتنی به‌رنامه‌ی كار‌و هێڵه گشتیییه‌كانی ئەو كۆنگرە نیشتیمانییە
ئەنجام بده‌ن كە بڕیارە لەداهاتوودا ببەسترێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌رهه‌م
ساڵح ده‌سه‌لاَت ته‌سلیم ده‌مه‌وه‌و پشتگیری كاك نێچیرڤان ده‌كه‌م

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان بریه‌كه‌مجار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد"ده‌سه‌لاَت ته‌سلیم
ده‌كه‌مه‌وه‌و ئیتر كاتی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَته.
ئه‌م لێدوانه‌ی ناوبراو له شاری سلێمانی له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووساندا
وتی" ناكرێت دۆخی كوردستان به‌م جۆره بمێنێته‌وه‌و ئاشكرایكرد" له
مانگی 9ی ساڵی رابردوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی داوه‌ته بارزانی
و بریاربووه تاكۆتایی مانگی 12 له پۆسته‌كه‌مدا بمێننه‌وه.
سه‌باره‌ت به پشتگیری نێچیرڤان بارزانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه پۆستی
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ، به‌رهه‌م ساڵح وتی" به‌هه‌موو شوێوه‌یه‌ك
هاوكاری كاك نێچیرڤان ده‌كه‌م
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هەرێم، لە
رێککه‌وتنامه‌یه‌کی 400 ملیۆن دۆلاری له‌گه‌ڵ کۆمپانیای "جینڵ ئینێرژی"-دا
نزیک بووه‌ته‌وه
وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، له گوتوێژ له‌گه‌ڵ
ئاژانسی "رۆیته‌رز"-دا وێڕای ئاماژه‌کردن به یاساییبوونی ئیمزاکردنی
گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان له نێوان کۆمپانیای " ئێکسۆ‌ن مۆبیل" و هه‌رێمی
کوردستاندا، گوتی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ته‌واوکردنی
رێککه‌وتنامه‌یه‌کی 400 ملیۆن دۆلاری له‌گه‌ڵ کۆمپانیای "جینڵ ئینێرژی"دا
نزیک بووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆڕییه‌ک به مه‌به‌ستی به‌ستنه‌وه‌ی گێڵگه‌ی
نه‌وتی ته‌قته‌ق به بۆڕیی نه‌وتی عێراقەوە گرێ بدات.
(ئاشتی هه‌ورامی) گوتی: ئێمه له واژۆکردنی رێککه‌وتنامه‌یه‌ک بۆ دانانی
بۆڕییه‌کی گواستنه‌وه‌ی نیو ملێۆن به‌رمیل له رۆژدا، زۆر نزیک
بووینه‌ته‌وه و له داهاتوودا توانای هه‌نارده‌کردنی ئه‌م بۆڕییه له
رۆژدا ده‌گاته یه‌ک ملیۆن به‌رمیل.
وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ر له‌م
چاوپێه‌که‌وتنه‌یدا گوتی: داهاتی ئه‌م بیره نه‌وتانه‌ی هه‌رێمی کوردستان
له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندیدا به‌ش ده‌کرێت، هه‌ر بۆیەیش ئه‌وه نابێ
ببێته کێشه.
(ئاشتی هه‌ورامی) گوتی: یه‌کێک له‌و بیره نه‌وتانه‌ی که بڕیار وایه
کۆمپانیای "ئیکسۆن مۆبیل" کاری له‌سه‌ر بکات، ده‌که‌وێته ناوچه
دابڕێنراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م شوێنه له کۆنتڕۆڵی
هه‌رێمی کوردستاندایه.
وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها گوتی: جگه
له کۆمپانیای "ئیکسۆن مۆبیل"، کۆمپانیاکانی "ماراسۆن"، "ریسپۆڵ و "ئۆ ئێم
ڤی" له کوردستان کار ده‌که‌ن و حکوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک
کۆمپانیای دیکه‌ی بواری نه‌وتیش له دانوستاندایه بۆ ئه‌وه‌ی له
ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێمدا به‌شداری بکه‌ن.
"کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل" یه‌که‌م کۆمپانیای گه‌وره‌ی بواری نه‌وت و گاز بۆ
که به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی نه‌وت، رێککه‌وت‌نامه‌ی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی
هه‌رێمی کوردستاندا واژۆ کرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق (نووری مالیکی)-یش دوای ئەم گرێبەستەی هەرێم و
"کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل" ڕایگەیاندبوو کە دەبێت کۆمپانیاکە بە
گرێبەستەکەیدا بچێتەوە کە مەبەست لێی پاشگەزکردنەوەیەتی
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بورهان گلیۆن و بارزانی کۆبونەتەوە

بورهان گلیۆن، سەرۆکی ئەنجومەنی
نیشتیمانی سوریا لەسەر داوایەکی بارزانی، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد‌و لە
شاری هەولێر لەگەڵ سەرۆکی هەرێم کۆبویەوە، پاشان سەردانی تورکیای کردوە.
ئاژانسی سوپارۆ، لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، بورهان گلیۆن، بەیاوەری وەفدێکی
ئەنجومەنی نیشتیمانی سوریا، لەسەر داوای مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم رۆژی
چوارشەممە گەیشتە هەولێر و کۆبونەوەیەکیان ئەنجامداوە.
شێخ ئەحمەد عاسی، کە یەکێک بوە لە ئەندامانی وەفدەکە ئاشکرایکردوە،
نیوەڕۆخوانێکیان بەئامادەبونی فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم
بۆ سازکراوە، وتیشی: بارزانی خۆشحاڵی خۆی بەو چاوپێکەوتنە دەربڕیوەو پێی
راگەیاندنین، گەلی کورد لەهەرێمی کوردستان لەگەڵ شۆڕشی سوریایە.
پاش کۆبونەوەکەشیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێم، وەفدەکە پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە
هەولێریان بەرەو تورکیا بەجێهێشتوە
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بارزانى: به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ى نیشتمانى سوودی نیه
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی راوێژكاری سیاسى مه‌سعو بارزانى له‌لێدوانێكدا
به سۆمه‌ریه نیوزى راگه‌یاند، سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێى وایه كه
به‌شداریكردن له كۆنگره‌ى نیشتمانى هیچ سوودێكى نیه له‌كاتێكدا كه
رێكه‌وتننامه‌كانى پێشووتر جێبه‌جێ نه‌كراون.
وتیشی، بارزانى پشتگیری له‌هه‌ر رێكه‌وتنێك ده‌كات كه لایه‌نه‌كانى دیكه
له‌سه‌ری رێكبكه‌ون.
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هۆكاری ناكۆكیه‌كانى ئێستاى
نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان جێبه‌جێ نه‌كردنى به‌نده‌كانى رێكه‌وتننامه‌كه‌ى
هه‌ولێره.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بەسرە؛ هێرشێکی
خۆکوژی 15 کوژراوی لێکەوتەوە

سەرلەبەیای ئەمڕۆ (شەممە)، لە ئەنجامی هێرشێکی
خۆکوژی‌دا بۆ سەر زیارەتکەرانی شیعە، لە شاری بەسرەی
عێراق، ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی پۆلیسی عێراقییەوە
ئاشکرایکرد، خۆکوژەکە بەجلوبەرگی پۆلیسەوە پاش
تێپەڕبونی بە خاڵێکی پشکنیندا خۆی تەقاندوەتەوە، بەپێی
ئامارە سەرەتاییەکانیش 15 کەس کوژراون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
توندڕه‌ویی چه‌ند لایه‌نێكی حه‌دباو برایه‌تی وایكرد
دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كوردستان بكه‌ین
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: توندڕه‌ویی چه‌ند لایه‌نێكی
حه‌دباو برایه‌تی نه‌ینه‌وا وایكرد دانوستان له‌گه‌ڵ
سه‌ركرده‌كانی كوردستان بكه‌ین.
ئه‌سیل نوجه‌یفی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا وتی:
ئه‌گه‌ری ئێمه وه‌لانانی توندڕه‌وه‌كانه له‌ناو
هه‌ردوو لادا له‌و ململانێیه‌ی كه هه‌یانه‌و
هه‌نگاونانه به‌ره‌و وتووێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده
باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانه‌ی كه بایه‌خی
به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان نه‌ینه‌واو
كوردستانیان به‌لاوه گرنگه.
وتیشی: لیستی حه‌دبا هه‌نگاوی ئیجابی ناوه به
ئاڕاسته‌ی برایه‌تی نه‌ینه‌وادا، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی
برایه‌تی نه‌ینه‌وا تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی ئیجابیان
نه‌ناوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه له‌ناو لیستی
حه‌دباشدا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌ن هه‌ڵوێستییان
توندڕه‌وانه‌یه، به‌ڵام توندیی برایه‌تی نه‌ینه‌وا بۆ‌ته
هۆی ئه‌وه‌ی دانوستانی جددی ئه‌نجام نه‌درێن و هه‌لیان
بۆئه‌وه نه‌ره‌خساندووه توندڕه‌وه‌كانیان بگه‌یه‌ننه
قه‌ناعه‌ت له‌باره‌ی بایه‌خ و گرنگی دیالۆگدا.
جێی ئاماژه‌یه، له‌وه‌ته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئێستای
پارێزگای موسڵ پێكهاتووه، واته له نیسانی ساڵی
2009ه‌وه تاكو ئێستا، هه‌ردوو لیستی ركابه‌ر حه‌دبا "19"
كورسی و برایه‌تی نه‌ینه‌وا "12" كورسی نه‌یانتوانیوه
بگه‌نه رێككه‌وتن و كۆتایی به‌و بایكۆتكردنه‌ی برایه‌تی
نه‌ینه‌وا بێنن كه لیستی زۆرینه‌ی كورده له
پارێزگاكه‌دا
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بەغدا؛
کۆبونەوەی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی نیشتیمانی سازدەکرێت
بەمەبەستی دیاریکردنی کارنامەی
کۆنگرەی نیشتیمانی، بڕیارە سبەینێ کۆبونەوەی کوتلە
سیاسییەکان لە شاری بەغدا ئەنجامبدرێت، هاوکات بەوتەی
پەرلەمانتارێکیش، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی 21ی ئەم مانگە ئەو
کۆنگرەیە ئەنجامبدرێت.
فرات شەرع، ئەندامی کوتلەی (المواطن)ی عێراقی رایگەیاندوە،
سبەینێ یەکشەممە سبەینێ کوتلە سیاسیەکان لەگەڵ لیژنەی
ئامادەکاری کۆنگرەی نیشتیمانی کۆدەبنەوە، بەمەبەستی
دیاریکردنی کارنامەو ئامادەکاری بۆ سازکردنی کۆنگرەی
نیشتیمانی.
ئەوەشی خستەڕو، لە کۆبونەوەکەدا هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی
عێراق وسەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و شەش ئەندامی کوتلەی
هاوپەیمانی نیشتیمانی، چوار ئەندامی عێراقییە، 2 ئەندامی
هاوپەیمانی کوردستانی و دو ئەندامی سەربەخۆش بەشداری تێدا
دەکەن.
شەرع، ئەوەشی وت: رەنگە کۆنگرەکە 21ی ئەم مانگە
بەڕێوەبچێت، بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسییەی
پرۆسەی سیاسی عێراقی تێکەوتوە
ا&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌حمود عوسمان وته‌كانی موتڵه‌گ ڕه‌تده‌كاته‌وه

ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود
عوسمان ڕایگه‌یاند "كورد ده‌توانێت گوزارشت له‌ڕاوبۆچوونه‌كانی بكات‌و
لێدوانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ساڵح موتڵه‌گی ڕه‌تكرده‌وه
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كورده‌وه له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی نوری
مالكی".
له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئه‌سوه‌شێتدپرێس دوێنێ (هه‌ینی)، موتڵه‌گ
ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌ڵوێسته‌كانی كورد نزیكن له‌لیستی عێراقیه‌وه‌و له‌و
بڕوایه‌دان كه پاڵپشتیكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالكی كارێكی
هه‌ڵه‌یه.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا موتڵه‌گ دووباره داوای له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
كرد كه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت‌و هۆشیاریشیدا له‌هه‌ڵگیرسانی
جه‌نگێكی تایقی گه‌وره له‌عێراق