&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بەغدا؛ چوار چەکداری ئەمەریکی دەستگیرکران

بەهۆی هەڵگرتنی چەک و سوڕانەوە
لەنزیک شوێنی نیشتەجێبونیان، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەشاری بەغدا چوار
چەکداری ئەمەریکیان دەستگیر کرد، پارێزگاری ئەو شارەش ئەمە بە خروقات
ناودەبات و داوای گرتنەبەری رێوشوێن لەوبارەیەوە لە وەزارەتی دەرەوە دەکات.
سەڵاح عەبدولرەزاق، پارێزگاری بەغدا لەوبارەیەوە رایگەیاندوە،
ئەمەریکییەکان دو پیاو و دو ئافرەت بون، لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بی ئێم
دەبلیو)دا بون و دەمانچەو چەکیان هەڵگرتبو، لەلایەن مەفرەزەیەکی هێزە
ئەمنیییەکانەوە راگیراون و پاشان رەوانەی لێکۆڵینەوە کراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو شوێنەی چەکدارەکانی لێبون، ناوچەیەکی نیشتەجێبون
بوە، پاش دەستگیرکردنیان بە 15 خولەک، ژمارەیەک ئەمەریکی سەر بە
باڵێۆزخانەی ئەمەریکا گەیشتون بە شوێنی روداوەکەو دەرکەوتوە سەر بەوان بون.
پارێزگاری بەغدا، هێمای بۆ ئەوەشکرد، هیچ هەماهەنگییەک لە نێوان پارێزگار و
حکومەت لەگەڵ ئەو کۆمەڵە ئەمەریکییەدا نەبوە، وتیشی: لەکاتی لێکۆڵینەوەدا
ئەوەیان خستوەتەڕو ئامانجیان بەدەستهێنانی دڵنیایی بوە لەئاسایشی ناوچەکە،
کە ئەمەش جێی گومانە.
هاوکات ئەمەی بە خروقات ناوبرد‌و داواشی لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق
لەوبارەیەوە رێوشوێنی دبلۆماسی بگرنەبەر، ئەوەشی وت: لەو ناوچەیە هێزی
ئەمنی لێیەو رەنگە هێرشیان بکردایەتە سەریان بەوەی نەیانناسیون و
هەماهەنگیان لەگەڵ لایەنی رەسمیدا نەبوە
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق: دژی
ئه‌وه نیم کونگره‌ی نیشتمانی له هه‌لێر بێت
نوری مالکی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی "حوڕڕه"
رایگه‌یاندووه: دژی ئه‌وه نیم کۆنگره‌ی نیشتمانی له
هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان داوایان
کردووه ئه‌م کۆنگره‌یه له به‌غدا بێت.
مالکی هه‌روه‌ها هیوای خواست سه‌رۆکی هه‌رێمیش له‌م
کۆنگره‌یه به‌شداری بکات.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گوتی: "ئێمه ده‌بێت خۆمان
یه‌کگرتوو نیشان بده‌ین، به‌غدا پایته‌ختی وڵاته."
ئه‌مه له کاتێکدایه به گوته‌ی نوێنه‌رێکی کورد له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، موقته‌دا سه‌دریش ئاماده نییه له‌م
کۆنگره‌یه‌دا به‌شدار بێت ئه‌گه‌ر هات‌و له به‌غدا
به‌ڕێوه‌چوو.
گوته‌بێژی لیستی عێراقییه‌ش پێشتر رایگه‌یاندبوو،
سه‌ركرده‌كانى عێراقییه بڕیاریان داوه به‌شداریى
كۆنگره‌ى نیشتیمانى نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو "مه‌سعود
بارزانى" به‌شداریى تێیدا نه‌كات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی؛ بەهۆی بەنزینەوە
ماڵێک گڕیگرت

کەمێک لەمەوبەر ماڵێک لەگەڕەکی
سەهۆڵەکەی سلێمانی بەهۆی ئەوەی بەنزینیان کردوەتە زۆپاو وایانزانیوە نەوتە،
گڕیگرت.
روداوەکە نزیکەی سەعات 11ی ئەمشەو رویداوەو بەوتەی خاوەن ماڵەکە، کاتێک
نەوتیان کڕیوە، بەڵام لەبری نەوت بەنزینیان پێفرۆشتون و پاش ئەوەی
کردویانەتە زۆپاوە، کڵپەی کردوەو بوەتە هۆی گڕگرتنی ماڵەکە.
لەو روداوەدا جگە لەزیانێکی مادی زۆر، منداڵێک کە لەناو ئاگرەکەدا بوە
رزگار کراوەو بە سوکی برینداربوە، هاوکات هێزەکانی پۆلیسیش لێکۆڵینەوەیان
لە روداوەکە دەستپێێکردوە
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نوێنه‌رێکی کورد: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کان له کۆنگره‌ی
نیشتیمانی نه‌گه‌نه ئه‌نجامێک پڕۆسه‌ی سیاسی کۆتایی پێدێت
شلێر عه‌زیز" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێکی
تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر رایگه‌یاند: "هه‌موومان وه‌کو کورد پاڵپشتی
له‌و کۆنگره‌یه ده‌که‌ین که له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی پێشنیار کراوه
هیواداریشین سه‌رکه‌وتووبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له راگه‌یاندن بڵاو
ده‌کرێته‌وه که لیستی عێراقییه یاخود ده‌وڵه‌تی یاسا توند بوون، به
بڕوای من ئه‌وه‌یه که ده‌بێت هیچ لایه‌نێک مه‌رجی پێشوه‌خت دانه‌نێت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆنگره‌که سه‌ربکه‌وێت."
شلێر عه‌زیز گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه ئاماده نه‌بوونی سه‌رکرده‌کان
کاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر کۆنگره‌که و بوونیان کاریگه‌ریی زیاتره
له‌وه‌ی نوێنه‌ره‌کانیان له‌وێ بن. به‌شداری کردنی سه‌رکرده‌کان ئه‌نجامی
کۆنگره‌که باشتر ده‌بێت."
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد:
"ئه‌گه‌ر لیستی عێراقییه و ده‌وڵه‌تی یاسا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر رای گه‌ل و
به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لیان بوێت ده‌بێت هه‌ردوو لا نه‌رمی بنوێنن، ئه‌گه‌ر نا
من ده‌ڵیم کۆنگره‌که سه‌رکه‌وتوو نابێت ئه‌وه‌ش دوا هه‌له بۆ هه‌موو
لایه‌نه‌کانی عێراقی تاکو بتوانن بگه‌نه ئه‌نجامێک چونکه دوای ئه‌وه
به‌بڕوای من پڕۆسه‌ی سیاسی کۆتایی پێدێت و ده‌کرێت هه‌ڵبژاردن بکرێت و
لایه‌نی دیکه ته‌داخول بکه‌ن له بارودۆخی عێراق."
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
توركیا: پۆلیس هه‌ڵی كوتایه
سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له‌یلا زانا

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیسی
توركیا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ژماره‌یه‌ك باره‌گای
پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی‌و ماڵه‌كه‌ی له‌یلازانا،
نزیكه‌ی 20 كه‌سیشیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
سایتی رۆژنامه‌ی توده‌ی زه‌مان بڵاویكرده‌وه كه: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
(هه‌ینی)، پۆلیسی توركیا هه‌ڵی كوتایه سه‌ر چه‌ند
شوێنێكی جیاجیا له 16 پارێزگای ئه‌و وڵاته، كه
له‌ناویاندا چه‌ند ئۆفیس‌و باره‌گایه‌كی پارتی ئاشتی‌و
دیموكراسیBDP تیا‌بوو، له‌گه‌ڵ ماڵ‌و ئۆفیسی
ئه‌نكه‌ره‌ی پارله‌مانتاری ناسراوی كورد له‌یلا
زانا.
به پێی هه‌واڵه‌كه‌ی توده‌ی زه‌مان: ئه‌م
هه‌ڵمه‌ته‌ی پۆلیسی توركیا له هه‌ڵكوتانه سه‌ر
باره‌گاو ماڵی سیاسه‌تمه‌داره كورده‌كانی توركیا
به‌شێكه له‌وئۆپه‌راسیۆنه‌دایه كه پۆلیسی توركیا
له دژی(KCK) ئه‌نجامی ده‌دات.
توده‌ی زه‌مان بڵاویكرده‌وه كه: هه‌ر له
چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا، نزیكه‌ی 20 كه‌س
ده‌ست به‌سه‌ركراون كه له ناویاندا هاوسه‌رۆكی پارتی
DEHEPی قه‌ده‌غه‌كراو فاتمه كورتولان هه‌یه.
هه‌رله هه‌واڵه‌كه‌ی توده‌ی زه‌ماندا هاتووه،
به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و شوێنانه‌ی له
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پۆلیسی توركیادا پشكنراووه،
باره‌گاوشوێنه‌كانی BDP پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی
بووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌لاكرێكار: ئاڵوگۆڕی
دیموكراسیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له كوردستاندا خه‌ونی حوشتره
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵَی ئاسمانی
NRTدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ(پێنج شه‌ممه)، سه‌رۆكی پێشوی
ئه‌نسارالئیسلام مه‌لاكرێكار، رایگه‌یاند كه:
هه‌ڵبژاردن‌و گه‌مه‌ی دیموكراسی له كوردستاندا ناتوانێت
كورسی ده‌سه‌ڵات له پارتی‌و بارزانی وه‌ربگرێته‌وه.
مه‌لا كرێكار وتیشی: هه‌ڵبژاردن رێگایه‌كی باشه بۆ
ئه‌وه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی پی َبهێنرێـته خواره‌وه
له‌سه‌ر كورسی، به‌ڵام ئه‌وان نایه‌نه خواره‌وه، كه
پابه‌ندیش نابن به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌وا خه‌ڵك ناچاره
بیرله رێگایه‌كی تر بكاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له
به‌هاری عه‌ره‌بیدا ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له لایه‌ن
خه‌ڵكه‌وه‌و قبوڵكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن‌و رۆحی
كێبه‌ركێی دیموكراسیانه، مه‌لاكرێكار وتی"هه‌ڵبژاردنی
مه‌سعود بارزانی وه‌ك پێشبڕكێ وابوو به‌یه‌ك ئه‌سپ، چونكه
ركابه‌ری نه‌بوو، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن با نه‌وشیروان
مسته‌فا كێبه‌ركێی بكات، بزانه قبوڵی ده‌كات"؟
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا مه‌لا كرێكار پشت به‌ستن به
هه‌ڵبژاردن‌و پرۆسه‌ی ده‌نگدانی له كوردستاندا وه‌ك
خه‌ونی حوشتر وه‌سف كرد، چونكه به بڕوای ئه‌و، ئه‌م
پرۆسانه ناتوانن ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له كورستاندا
مه‌یسه‌ر بكات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك موشه‌كباران كرا

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ موشه‌كی
كاتیۆشا ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك كراوه، به‌ڵام
تا ئێستا نازانرێت زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانه چی بوه.
دوای چۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك و رێگه نه‌دان به
هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری كه‌ركوك بۆ وه‌رگرتنی، له
ئێستادا ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه به ده‌ست هێزێكی سوپای
عێراقه‌وه‌یه
ا&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&