&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
(ئەیاد عەللاوی) گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی
هەرێمدا کۆ دەبێتەوە
سەرچاوەیەک لە لیستی
عێراقییە رایگەیاند، سەرۆکی ئەو لیستە(ئەیاد عەللاوی)، گەیشتووەتە هەولێری
پایتەخت و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)ـدا کۆ دەبێتەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە (ئەیاد عەللاوی) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی
پەیامنێر گوتی: "لە دیداری ئەمڕۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و (عەللاوی)ـدا
تەنگژەی سیاسیی عێراق و کاتی گرتنی کۆنگرەی نیشتمانی دەخرێنە بەر باس."
هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی داوە کە لەو دیدارەدا سەردانی (عەللاوی) بۆ
وڵاتانی عەرەبی تاوتوو دەکرێ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تەق تەق؛ خۆپیشاندانێکی
ناڕەزایی ئەنجامدەدرێت

لەچوارچێوەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان دژی
کۆمەڵکوژییەکەی شیرناخ، وا بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ
چوارشەممە خۆپیشاندانێک لە شارۆچکەی تەق تەق ئەنجام بدریت.
بەوتەی ئەندامێکی رێکخەری دەستەی خۆپیشاندانەکە، بڕیارە
ئەو خۆپیشاندانە سەعات 3ی پاشنیوەڕۆ لەبەردەم باخی گشتی
شارۆچکەکە دەستپێبکات، تیایدا هاوڵاتیان و رێخکراوەکانی
کۆمەڵی مەدەنی و چین و توێژە جیاوازەکان بەشداری تێدا
دەکەن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كورد
له‌په‌رله‌مانی عیراق كشايه‌وه
به‌هۆی ئه‌وه‌ی حسێن
ئه‌سه‌دی په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماده نه‌بوو
له‌به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی داوای لێبوردن بكات، په‌رله‌مانتارانی كورد
له‌په‌رله‌مانی عیراق كشانه‌وه.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها له‌لێدوانێكدا به سایتی سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاند،
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی عیراقدا په‌رله‌مانتارانی
هاوپه‌یمانی كوردستانی داوایان له حسێن ئه‌سه‌دی په‌رله‌مانتاری
ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كرد كه داوای لێبوردن بكات له‌به‌رامبه‌ر
لێدوانه‌كانی كه رایگه‌یاندبوو، جه‌لال تاڵه‌بانی ماده‌ی 4 تیرۆر
ده‌یگرێته‌وه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی داڵده‌ی تاریق هاشمی داوه، به‌ڵام ئه‌و
په‌رله‌مانتاره ره‌تیكرده‌وه كه داوای لێبورن بكات.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها وتیشی، له‌به‌ر ئه‌وه په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی
كوردستان له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مان كشانه‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه، سه‌ر باری ئه‌وه حسێن ئه‌سه‌دی سوور بوه له سه‌ر
هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمه‌ڵی ئیسلامی: كڕینی شوقه‌ی
په‌رله‌مانتاران ئیستیغلالی پۆسته بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبون

رونكردنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستاندا كه دوێنێ
بڵاوكراوه‌ته‌وه، كڕینی شوقه‌كانی په‌رله‌مانتاران به‌هه‌مان نرخی خۆی
به‌ئیستیغلالی پۆست بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبون ناوده‌بات‌و ره‌تیده‌كاته‌وه
په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵ واژۆی ئه‌و یاداشته‌یان كردبێت.
بسم الله الرحمن الرحیم
سه‌باره‌ت به‌و یاداشته‌ی كه له ڕاكه‌یاندنه‌كانه‌وه باسی لێوه‌كرا ،
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه (كۆمه‌ڵێك به‌رله‌مانتار داوای كڕینه‌وه‌ی
شوقه‌كانیان له‌به‌رله‌مان ده‌كه‌ن، به‌و نرخه‌ی كه له‌بێشتردا به‌رله‌مان
كڕی بوونی) ، ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وێڕای ئه‌وه‌ی كه
ڕایده‌كه‌یه‌نین كه هیج به‌رله‌مانتارێكی ئێمه واژوویان له‌سه‌ر
یاداشته‌كه نه‌كردووه ، به‌ڵك...و ئه‌و جۆره كارانه ڕه‌ت
ده‌كه‌ینه‌وه‌و بێمان وایه ئه‌و كاره به‌كارهێنانی (ئیستغلالی بۆستی
به‌ربرسیاریه‌تیه) بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون ، دیاره ئه‌مه‌ش هه‌م له‌ڕوانكه‌ی
شه‌ریعه‌ته‌وه وه له‌ڕوانكه یاساییشه‌وه ئه‌و كاره‌مان بێ به‌سه‌ند
نیه ، به بێجه‌وانه‌شه‌وه ده‌بوایه ئه‌كه‌ر كاری له‌م شێوه‌یه
بكرایابه به‌رله‌مانتاران ڕێكریان لێ بكردبایه نه‌ك خۆیان ببن به
به‌شێك له‌و جۆره كارانه ، ئه‌و شوقه‌و خانووانه موڵكی به‌رله‌مانه
ئه‌كه‌ریش به‌رله‌مان بێویستی بێ نه‌بێ ، بێویسته به‌نرخی ڕۆز
بفرۆشرێته‌وه ، نه‌ك به‌نرخێك كه‌بێشتر هه‌یبووه .فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ
ئیسلامی له به‌رله‌مانی كوردستان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عەرەب و تورکمانەکانی
کەرکووک لەسەر زەویی شارەکە ململانێیانە
ئەندامێکی عەرەبی ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک
تورکمانەکان بە داگیرکردنی زەویی تورکمانەکان تۆمەتبار
دەکات. هاوکات ئەم داگیرکارییەیان بۆ دوای وەرگرتنی
پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەگەڕێنێتەوە.
ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک (محەممەد خدر
جبورى) تایبەت بە ئاژانسى پەیامنێرى راگەیاند، دواى
ئەوەى (حەسەن تۆرهان) سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى پارێزگاى
کەرکووکى وەرگرت، تورکمانەکان زەویى عەرەبەکان و موڵکى
دەوڵەت داگیر دەکەن، (جبورى) دەڵێ "چەندین جار داوامان
بۆ (حەسەن تۆرهان) بەرز کردووەتەوە ،بەڵام بێدەنگە و
هیچ لێکۆڵینەوەیەکى نەکردووە."
هەروەها ئەوەیشى گوت "دواى ئەوەى (حەسەن تۆرهان) وەک
کەسایەتییەکى تورکمان پۆستى سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى
پارێزگاى کەرکووکى وەرگرت، تورکمانەکان دەستیان کردووە
بە داگیرکردنى زەویى عەرەبەکان لە گەڕەکانى (تسعین
_واستى _ 1حوزێران _ بەعس ).
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌غدا: تاوتوێی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌ساڵح
موتڵگ ده‌كرێت

لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی
له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شه‌ریف سلێمان، ئه‌مڕۆ
(چوارشه‌ممه)، به‌سایتی سۆمه‌رییه نیوزی ڕاگه‌یاندووه
"سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌گه‌ڵ
سه‌رۆكی لیسته‌كانی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر داوایه‌كی سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراق، نوری مالكی به‌لێسه‌ندنه‌وه‌ی
متمانه له‌جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ساڵح موتڵه‌گ".
شه‌ریف سلێمان وتیشی "هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ
له‌باره‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌ئه‌مینداری گشتی
شاری به‌غدا، سابر عیساوی بكرێت، كه ناوبراو
تێوه‌گلاوه له‌دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیدارییه‌وه.
به‌هۆی توندبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان پێكهاته
جیاجیاكانی عێراق به‌تایبه‌تی هه‌ردوو لیستی عێراقییه
به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی‌و لیستی ده‌وڵه‌تی
یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی، چه‌ند ڕۆژێك
له‌مه‌وبه‌ر نوری مالكی داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی
په‌رله‌مانی عێراق كرد متمانه له‌ساڵح موتڵه‌گ
بسه‌ننه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
گۆڤاری
خیَزان راده‌گیریَت
به‌هۆی پێنه‌دانی
پاره‌و مكافه‌ئه به ستافی گۆڤاری خێزان له‌ئێستادا ده‌ركردنی ئه‌و
گۆڤاره راده‌گیرێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه به‌ده‌ست كوردستانیوز گه‌شتوه" ستافی گۆڤاری
خێزان رایده‌گه‌ینن" گۆڤاری خێزان ٥ ژمارەیە فرۆشراوە بە کۆمپانیای بەرێز
، بەڵام لەوکاتەی فرۆشراوە بەو کۆمپانیایە یەک کەس لە ستافی گۆڤارەکەو
خاوەنی چاپخانەو پەیامنێران پارەیان وەرنەگرتووە
دەبوایە لە ٢٥ مانگی ١٢ ژمارەیەکی تر دەربچوایە بەلام ستاڤەکە
گۆڤارەکەیان راگرتووە چونکە کۆمپانیای بەرێز پارەیان ناداتێ ئەوانیش
نازانن چیبکەن چەندین جار چونەتە لای مەلا یاسین بەڵام بەڕێیان دەکات
ا&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك:عه‌قیدێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌هۆی
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێنراو برینداربوو
به‌وته‌ی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی قه‌زا‌و ناحییه‌كانی كه‌ركوك،
عه‌قیدێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك به‌هۆی
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێنراو به ئۆتۆمبێڵه‌كه‌یه‌وه له
باشوری شاره‌كه برینداربوو.
"عه‌مید سه‌رحه‌د قادر" له‌لێدوانێكیدا به ئاژانسی ئه‌سوات عێراقی
راگه‌یاند، عه‌قید عه‌دنان محه‌مه‌د كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه‌یه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێنراو به
ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه له گه‌ره‌كی ئه‌سراو مه‌فقودینی"باشوری
كه‌ركوك"برینداربوو.
وتیشی ،هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانكردووه به لێكۆڵینه‌وه
له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌و عه‌قیدی ناوبراویش به‌مه‌به‌ستی
چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا