&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دەوڵەتی یاسا خۆی لەلێدوانەکەی ئەسەدی بێبەری دەکات
دوای ئەوەی رایگەیاندبو
کە جەلال تاڵه‌بانی ماده‌ی 4ی یاسای تیرۆر ده‌یگرێته‌وه، ئیئتیلافی
دەوڵەتی یاسا بێبەریبونی خۆی لە لێدوانەکەی حسێن ئەسەدی، پەرلەمانتاری
ئیئتیلافەکەی راگەیاند.
دوێنێ یەکشەممە حسێن ئه‌سه‌دی، ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ته‌ئكیدی
له‌وه کردەوە، جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق، ماده‌ی 4ی
یاسای به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆری به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌هۆی
ئه‌وه‌ی تاریق هاشمی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی داڵده‌داوه، ئاماژەی
بەوەشدا، به‌و كاره‌ی، تاڵەبانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌ستور و یاسای
پێشێلكردوه.
لەبەرامبەردا ئەمڕۆ دوشەممە خالید عەتیە، سەرۆکی کوتلەی ئیئتیلافی دەوڵەتی
یاسا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بێبەریبونی ئیئتیلافەکەی لەو لێدوانە
راگەیاند، وتی: ئەو لێدوانە شەخسی بوەو تەعبیر لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا
ناکات.
عەتییە لەلێدوانێکدا بۆ (سۆمەریەنیوز) ئەوەشی خستەڕو، کێشەی شەخسیان لەگەڵ
سەرۆک کۆماری عێراقدا نیەو بە "صمام امان" بۆ دەستور و پرۆسەی سیاسیش
لەقەڵەمیداوە
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رجه‌م موڵك و ماڵه
دارییه‌كانی تارق هاشمی بلۆك كران

به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی ناوخۆی عێراق
، حسێن ئه‌سه‌دی ئه‌ندامی لیستی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی
یاسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه"ئه‌نجوومه‌نی
باڵای دادوه‌ری بڕیاری بلۆك كردنی ته‌واوی
داراییه‌كانی تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی
دا.
ئه‌نجومه‌نی بالاَی دادوه‌ری كه له پێنج ئه‌ندام
پێكهاتوه ، له نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی
دارایی عێراقی كردوه و به‌پێی مادده‌ی 121 ته‌واوی
دارییه‌كانی هاشمی بلۆك كردوه.له‌بشێكی دیكه‌ی ئه‌و
به‌یاننامه‌یه‌و سه‌باره‌ت به دادگایی كردنی تاریق
هاشمی ، ئه‌سه‌د نوسیویه‌تی" چاوه‌رێ ده‌كرێت جێگری
سه‌رۆكماری عی‌َاق له‌بری هه‌رێمی كوردستان له
شوێنێكی دیكه دادگایی بكرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌لاحه‌دین
به‌هادین : بادینان مه‌ڵبه‌ندی به‌دینانه , نه‌ك بێ دین
بەبۆنەی دوبارە کردنەوەی
رادیۆی خابیر سەڵاحەدین محمد به‌هادین له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له
فه‌یس بووك پەیامێکی ئاراستە کردوە و ده‌ڵێت" بادینان مه‌ڵبه‌ندی
به‌دینانه , بادینان به دینه نه‌ك بێ دین .
سه‌لاحه‌دین بهادین نوسیویه‌تی"له په‌لامارێكی خه‌ڵكێكی تاریكخوازو
ئاژاوه‌گێڕ و ناحه‌زانی ئاشتی و برایه‌تی و ئازادی , له 2/12/2011 دا
ده‌زگا و باره‌گاكه‌تان كه‌وته به‌ر شالاَوی تالاَن و سوتاندن و
كورسی و كه‌ره‌سته و شت و مه‌ك سوتا , به‌لاَم ئیراده‌ی ئێوه نه‌سوتا و
هه‌رگیز ناسوتێ , هیممه‌تی بڵندی ئێوه به دوكه‌ڵ و ئاگر و ئاسن هه‌رگیز
نزم نابێته‌وه .
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات"مه‌خابن بۆ ئه‌و
عه‌قڵه داخراوه و , نه‌فره‌ت له‌و ده‌ست و دڵه ڕه‌شه و , حه‌یف بۆ ئه‌و
فه‌رهه‌نگی تالاَنكردن و سوتاندنه‌یان ) چڕی .. نه‌ك ئاسه‌واری ئه‌و
دوكه‌ڵه ڕه‌شه به‌سه‌ر دڵتانه‌وه بمێنێ و گوتار و ڕه‌فتار و نه‌هجتان
بگۆڕن به‌ره‌و قسه‌ی سارد و وته‌ی ڕه‌ق و كرده‌ی توند و گیانی تۆڵه
سه‌ندنه‌وه .
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ، سه‌لاحه‌دین به‌هادین ده‌ڵێت"بادینان
تالاَنچی و سوتێنه‌ر نیه , بادینان مه‌ڵبه‌ندی به‌دینانه , بادینان به
دینه نه‌ك بێ دین.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پارێزگاری نەینەوا
پلانێكی بەغدا بۆ شەڕ دژی كوردستان ئاشكرا دەكات

هەریەك لە پارێزگاری نەینەوا (ئەسیل نجێفی) و، ئەمیری پێشووی
ئەنسارولئیسلام(مەلا كرێكار)، "پیلانگێڕی"-یەكی حكوومەتی ئێستای عێراق لە
دژی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكەن. مەلا كرێكار دەڵێ كە (نووری مالیكی) خۆی
پەیوەندی پێوەكردووە تاوەكو بۆ "شەڕی پارتی و یەكێتی" بیگەڕێنێتەوە عێراق.
پارێزگاری نەینەوایش باسی هاندانی ئەنجوومەنی پارێزگاكەی دەكات لەلایەن
هەندێ لایەنی عێراقی بۆ ئەوەی ململانێ لەگەڵ هەرێمی كوردستان بگەیێننە
ئاستی "شەڕی چەكدارانە".پارێزگاری نەینەوا بە هەفتەنامەی (رووداو)-ی
ڕاگەیاندووە كە بە باشی نازانێ بچێتە نێو وردەكاریی ئەو بابەتە، بەڵام
پشتڕاستی كردووەتەوە كە لە سەردانی ئەم دوواییەی ئەندامانی ئەنجوومەنی
پارێزگاكەیدا بۆ بەغدا "هەندێ لایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگایان
هاندابوو بۆ ئەوەی ململانێ لەگەڵ هەرێمی كوردستان بگەیێننە ئەوپەڕی"،
گوتیشی "تەنانەت باسی ئەوە كرابوو كە ناوچەكە بخەنە نێو ململانێیەكی
سەربازی و چەكدارانەوە لەگەڵ كوردستان". (ئەسیل نجێفی) لە درێژەی ئەو
قسانەدا گوتی "ئەم شتانە زۆر بە راشكاوانە و بە ڕوونی گوترابوون، هەر
ئەوەیش وای لە من كرد كە پەلە بكەم لە دیداری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ
ئەوەی پێیبڵێم كە چ هەوڵێك لە ئارادایە".(نجێفی) رۆژی 25/12/2011 بۆ دیداری
سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگای دهۆكی كردلەلایەكی دیكەوە، ئەمیری
پێشووی ئەنسارولئیسلام(مەلاكرێكار)، لە نەرویجەوە بە تەلەفۆن بە (رووداو)ی
راگەیاندووە كە مەسەلەی گەڕانەوەی ئەو بۆ هەرێمی كوردستان كراوەتە
مەسەلەیەكی سیاسیی گەورە و هەرلایەك دەیەوێ بۆ شەڕی لایەنی بەرامبەری
بیگەڕێنێتەوە و بەهێزی بكات. (مەلا كرێكار) گوتی "(نووری مالیكی) پەیوەندی
پێوە كردووم و دەیەوێ بمگەڕێنێتەوە بۆ عێراق و بەهێزم بكات و شەڕی پارتی و
یەكێتیم پێبكات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك: ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كوژران و برینداربوونی
4 كه‌سی لێكه‌وته‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌مممه ته‌قینه‌وه‌ی
بۆمبێك له شاری كه‌ركوك كوژران و برینداربوونی 4
هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له
نزیك گوندی "قه‌ره‌ده‌ره‌ی" سه‌ر به قه‌زای
"دوبزی" رۆژئاوای شاری كه‌ركوك كوژرانی
هاوڵاتیه‌ك و برینداربوونی سیانی دیكه‌ی
لێكه‌وته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نه‌وا
"عه‌مید سه‌رحه‌د قادر" به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی
قه‌زاو ناحیه‌كانی شاری كه‌ركوك وتی:
"ئه‌و بۆمبه ئه‌مڕۆ له نزیكه‌ی سه‌عات 7 لای
گوندی "قه‌ره‌ده‌ره" ه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه و یه‌كیان
كوژراوه و سیانیان بریندار و هه‌رچواریان مه‌ده‌نین".
شایانی باسه ئه‌م رووداوه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م
رووداوی تێكده‌رانه‌یه له سنوری پارێزگای كه‌ركوك
له دووه‌م رۆژی ساڵی نوێی 2012 دا تۆمار ده‌كرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
توركیا؛ 157 رۆژە دەوڵەت رێگەی بەدیداری ئۆجەلان
نەداوە

دەوڵەتی
توركیا ماوەی 157 رۆژە رێگەی نەداوە پارێزەرەكانی چاویان
بە عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە بكەوێت.
حسین
بۆگاتەكین، پارێزەری ئۆجەلان بە سایتی هاوڵاتی وت”ئەوە بۆ
ماوەی پێنج مانگە رێگە بە ئێمە نەدراوە دیدار لەگەڵ
ئۆجەلان بكەین”.
ئەو
پارێزەرەی ئۆجەلان ئاماژەی بەوەشدا دەوڵەتی توركیا دەیەوێت
بەهەموو شێوەیەك فشار بخاتەسەر رێبەری زیندانیكراوی
پەكەكە، وتی”ئەوە دژی یاسایە كە رێگەش بە ئێمە نادرێت
دیداری لەگەڵ بكەین، ئەگەر دەوڵەتی توركیا لەسەر ئەو
گۆشەگیریە بەردەوام بێت ئەوا هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین و
كاردانەوەی خراپی لێدەكەوێتەوە
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داوای كشانه‌وه‌ی
چاودێره‌كان له سووریا ده‌كات
په‌رله‌مانی هاوبه‌شی كۆمكاری عه‌ره‌بی داوا ده‌كات به‌خێرایی
چاودێرانی عه‌ره‌بی، كاره‌كانیان بوه‌ستێنن و سووریا به جێ بهێڵن.
په‌رله‌مانی هاوبه‌شی كۆمكاری عه‌ره‌بی وه‌ك لیژنه‌ی راوێژكار داوای
كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاودێران له سووریا هیچ كاریگه‌ر نه‌بوون بۆ
وه‌ستانی سه‌ركوتی خه‌ڵك، به‌خێرایی ئه‌و وڵاته به جێ
بهێڵن.گوته‌بێژی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی (سالم ده‌قباسی) داوای له
سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی (نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی) كردووه به‌هۆی
به‌رده‌وامبوونی حكوومه‌تی سووریا له‌سه‌ر كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل،
به‌خێرایی هه‌موو چاودێره‌كان له سووریا بكشێنێته‌وه.(ده‌قباسی) له
به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت به‌له‌به‌رچاو گرتنی
په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌كان و هه‌روه‌ها كوژرانی ژماره‌یه‌كی زیاتر
له خۆپیشانده‌ران و له‌وانه كوژرانی منداڵان، مانه‌وه‌ی چاودێران له
سووریا بووه‌ته هۆی تووڕه‌بوونی عه‌ره‌به‌كان.په‌رله‌مانی هاوبه‌شی
عه‌ره‌بی ده‌ڵێت له‌و كاته‌وه كه چاودێره‌كان گه‌یشتوونه‌ته سووریا
هه‌تا ئێستا، بارودۆخه‌كه هیچ باشتر نه‌بووه و توندوتیژیی هێزه‌كانی
حكوومه‌ت و سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامه.په‌رله‌مانی هاوبه‌شی
كۆمكاری عه‌ره‌بی، كۆمیته‌یه‌كی راوێژكاره كه له 88 ئه‌ندامی
یاسادانه‌ری 22 وڵاته‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی پێك هاتووه
ا&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&