&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا
په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان ناڕه‌زاییه‌كانیان خسته‌ڕوو
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌به‌رده‌ركی سه‌را له‌سلێمانی،
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی، خۆپیشاندانێكی
ناڕه‌زایه‌تییان بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه رێكخست كه به‌زۆر ره‌وانه‌ی
هه‌رێمی كوردستان كراوه‌نه‌ته‌وه‌ده‌شتی جه‌مال سكرتێری فیدراسیۆنی
په‌نابه‌ران، له‌ناو خۆپیشاندانه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه سه‌دان
په‌نابه‌ری كورد به‌زۆر نێردراونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش
ئاماده‌كراون بۆ ناردنه‌وه.وتیشی"داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆك
كۆماری عێراق ده‌كه‌ین رێگری له‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بكه‌ن‌و ئه‌و
رێكه‌وتنه نهێنی‌و ئاشكرایانه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه كه له‌سه‌ر حسابی
په‌نابه‌ران واژۆ كراون".ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و په‌نابه‌ره
كوردانه‌ی به‌زۆره ملێ ره‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێنه‌وه، پێویسته
له‌ڕێگه‌ی
UNه‌وه فشاریان بخرێته سه‌ر‌و كاره
رابگیرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم
سبه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت

دوێنی پێنج
شه‌ممه، پێنجه‌مین دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
كه تێیدا وه‌زیرانی دارایی، پلاندانان‌و سامانه‌سروشتییه‌كان ئاماده‌ی
بوون‌و وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتارانیان دایه‌وه‌له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، د. كه‌مال كه‌ركوكی داوای له‌هه‌ریه‌ك
له‌وه‌زیرانی سامانه سروشتییه‌كان و دارایی و پلاندانان كرد به‌جیا
وه‌ڵامی پرسیار‌و تێبینییه‌كانی په‌رله‌مانتاران بده‌نه‌وه، كه ئاشتی
هه‌وارمی وه‌زیری سامان سروشتییه‌كان ده‌رباره‌ی داهات و منحه‌ی
وه‌زاره‌ته‌كه‌یان چه‌ندین روونكردنه‌وه‌ی وردی پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانتاران
كرد‌و دوابه‌دوای وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری ناوبراویش دووباره له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانتارانه‌وه ژماره‌یه‌ك پرسیاری تر رووبه‌رووی وه‌زیر كرانه‌وه
و وه‌زیریش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه. په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر
لیستی گۆڕان، ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی سه‌باره‌ت به دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێی
په‌رله‌مان به ئاوێنه راگه‌یاند "وه‌ڵامی وه‌زیره‌كانی دارایی‌و
پلاندانان‌و سامانه سروشتییه‌كان جێگای قه‌ناعه‌ت نه‌بوو، بودجه‌ی 2010ی
هه‌رێمی ته‌مومژی زۆری پێوه‌دیاره‌و شه‌فافیه‌تی تیانیه. له بودجه‌ی
هه‌رێم زوڵمێكی زۆر له سلێمانی‌و گه‌رمیان كراوه، ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه
په‌رله‌مانتارانی لیستی كورستان له‌و ناوچه‌یه بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ناحه‌قیه‌دا".گه‌ڵاڵه‌یی وتی "یه‌كێك له‌و ناحه‌قییانه
ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژه‌و كاره ناته‌واوانه‌ی كه له ناوچه‌ی
كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و ناوچه جێ ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان جێبه‌جێده‌كرێن
هه‌مووی له‌سه‌ر حسابی سلێمانی‌و گه‌رمیان كراوه". ئه‌و وتی "ئێمه حاشا
له‌وه‌ناكه‌ین كه نابێت له‌و ناوچانه كار نه‌كرێت، به‌ڵام ده‌بوو
سندوقێكی بۆ ته‌رخان بكرایه‌و له‌سه‌ر حسابی بودجه‌ی سه‌رجه‌م هه‌رێمی
كوردستان بوایه نه‌ك ته‌نیا سلێمانی‌و گه‌رمیان".په‌رله‌مانتاری لیستی
گۆڕان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له بودجه‌دا چه‌ندین پرۆژه‌ی گوماناوی هه‌یه
له‌وانه "ته‌رخانكردنی ملیاردێك‌و 600 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی 5
ته‌كیه‌ی شێخ عه‌بدولقادری كوێسته، یان پرۆژه‌ی به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕی ماوه‌ت
كه ساڵی رابردوو بڕی 18 ملیار دیناریان بۆ ته‌رخانكرد‌و ئه‌مساڵیش له‌م
بودجه‌یه‌دا زاتر له 6 ملیار دیناری دیكه‌یان بۆ ته‌رخانكردوه كه‌چی تا
ئێستا كه‌متر له یه‌ك ملیاردۆلاری بۆ خه‌رجكراوه له دروست كردنی هۆڵێك‌و
سیاجێكدا، كه‌س نازانێت باقی ئه‌و بڕه پاره‌یه چی لێهاتوه".سه‌باره‌ت
به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینی ئیسماعیل گه‌ڵاڵی وتی "ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه
كه بودجه‌كه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، لیستی كوردستان هه‌رله‌یه‌كه‌م رۆژه‌و
چه‌پڵه لێده‌ده‌ن‌و چاوه‌ڕوان ناكرێت هیچ ئاڵوگۆڕێك له‌بودجه‌دا دروست
بێت، ئه‌گه‌رچی ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین‌و سوورین له‌سه‌ری كه ده‌بێت به
وردیی چاو به‌سه‌ر ئه‌م بودجه‌یه‌دا بخشێنرێته‌وه‌و شه‌فافانه بۆ
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بخرێته روو".وتیشی "ئه‌وان به ته‌مان له سه‌روبه‌ندی
هه‌ڵبژاردن، په‌سه‌ندكردنی بودجه وه‌ك كارتێك بۆ خۆیان به‌كار بێنن‌و به
به‌خشینه‌وی موچه‌و پاداشت به خه‌ڵك، بیكه‌نه بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ
هه‌ڵبژادن".وا بڕیاره شه‌شه‌مین دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان
بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2010ی هه‌رێم سبه‌ینی شه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ولێر یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌رز ڕاگرت
یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی
كوردستان به‌رز ڕاگیرا. ئه‌مڕۆ ڕێوڕه‌سمی یادی له دایك بوونی
پێغه‌مبه‌ر د.خ، له زۆربه‌ی مزگه‌وت و ته‌كیه و خانه‌قا و بازاڕه‌كانی
هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان
به‌رز ڕاگیرا.شاری هه‌ولێر پێشه‌نگی شاره‌كانی جیهانی ئیسلامییه له به‌رز
و پیرۆز ڕاگرتنی ڕێوڕه‌سمی یادی له دایك بوون پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محه‌ممه‌د
(د.خ).هاوكات وه‌ك ساڵانی ڕابردوو له ته‌واوی مزگه‌وت و بازاڕه‌كان ئه‌م
یاده به ئاهه‌نگ و خوێندنه‌وه‌ی سرودی ئاینی و به‌شینه‌وه‌ی نوقل و
شیرینی و خێر و خێراتی زۆره‌وه یاد كرایه‌وه.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
(نه‌وزاد هادی) پارێزگاری هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك مزگه‌وت و خانه‌قا و ته‌كیه
پایته‌ختی به‌سه‌ركرده‌وه و له نزیكه‌وه به‌شداری له‌ڕێوڕه‌سمه‌كاندا
كرد.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تۆپخانه‌كانی ئێران گونده‌كانی بناری قه‌ندیلیان تۆپباران كرد

سه‌عات
10:30ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی
ئێران تۆپبارانی گونده‌كانی بناری قه‌ندیلیان كرد له سنوری ناحیه‌ی
ژاراوه‌ی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر.هاوڵاتیه‌كی گوندی ره‌زگه
رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئێران تۆپبارانی گونده‌كانی
سێوكه و ماره‌دو و ره‌زگه و ئاڵیه‌ڕه‌شی كردوه له ناوچه‌ی بناری
قه‌ندیل، به‌ڵام تا ئێستا رادده‌ی زه‌ره‌ر و زیانه ماڵی و گیانیه‌كانی
ئه‌و تۆپبارانه نه‌زانراوه.سه‌رچاوه‌كه وتیشی: تۆپبارانه‌كانی سوپای
كۆماری ئیسلامی ئێران به مه‌به‌ستی راوه‌دونانی چه‌كداره‌كانی پژاك بۆ
سه‌ر ئه‌و گوندانه‌ی له خاكی هه‌رێمی كوردستاندان به‌رده‌وامه‌و ئه‌گه‌ر
به‌ری پێ نه‌گیرێ ئه‌و خه‌ڵكه كه‌مه‌ی له‌و گوندانه ماون له
ئه‌نجامی دڵه‌ڕاوكێ و ترس پێده‌چێ گونده‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ساڵح موتله‌گ په‌شیمانی به‌ره‌كه‌ی له‌بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند
ئه‌یاد عه‌لاوی
رایگه‌یاند كه له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ سزادانی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه ده‌ستیان له دوورخستنه‌وه‌ی ساڵح موتله‌گ هه‌بووه. سه‌رۆكی
به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی ساڵح موتله‌گ په‌شیمانی به‌ره‌كه‌ی له‌مه‌ڕ دانی
بڕیاری بایكۆتكردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو راگه‌یاند، هه‌روه‌ها داوای
له‌ده‌نگده‌ران كرد له رۆژی ده‌نگدان روو له‌بنكه‌كانی ده‌نگدان
بكه‌ن.ساڵج موتله‌گ له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هۆشداری دایه
سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعراقییه ئه‌یاد عه‌لاوی له‌ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریكردن
له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، گوتیشی، تا دوای ماوه‌كانی هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانی
نێوان به‌ره‌ی دیالۆگ و لیستی ئه‌لعراقییه به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعراقییه ئه‌یاد عه‌لاوی ره‌تیكرده‌وه ناكۆكی
و جیابوونه‌وه له‌ناو لیستی ئه‌لعراقییه‌دا هه‌بێت، جه‌ختی له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ش كردۆته‌وه كه له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ سزادانی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه هۆكاربوونه له‌دوورخستنه‌وه‌ی ساڵح موتله‌گ و ئه‌ندامانی
دیكه له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووهه‌روه‌ها عه‌لاوی په‌نابردنی بۆ ئێران و
به‌ستنی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی نیشتیمانی ره‌تكرده‌وه بۆ گرتنه
ده‌ستی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه، سبه‌ی.