&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌حمود عوسمان: "پێویسته كۆمسیۆن رونكردنه‌وه‌ی زیاتر بدات له‌سه‌ر شێوازی
ده‌نگدان"

پاڵێوراوێكی
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان داوای له كۆمسیۆن كرد روونكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌بێت
له‌سه‌ر شێوازی ده‌نگدانی هاووڵاتیان.
(مه‌حمود عوسمان) كه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق
بوو له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان, له لێدوانێكدا راگه‌یاند:"له‌میانی
سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ناوچه جیاوازه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی, بۆی ده‌ركه‌وتووه
كه زۆربه‌ی هاووڵاتیان ا ئێستا شێوازی چۆنێتی ده‌نگدانیان لاروون نییه, یاخود
نایزانن". (عوسمان) ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا; ئه‌وه كاردانه‌وه‌ی سلبی ده‌بێت له‌سه‌ر
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و له‌وباره‌یه‌وه داوای له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد,
پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ده‌نگدان, زیاتر بۆ هاووڵاتیان روونبكرێته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ره‌وتی گه‌شه: فشاره‌كانمان سیسته‌می
پاڵاوتنی كاندیده‌كانی یه‌كگرتووی گۆڕی
سه‌رۆكی ره‌وتی گه‌شه
ئاماژه به‌وه ده‌دات له ئێستادا ته‌نها پشتگیری له كاندیداكانی
یه‌كگرتوو ئیسلامی ده‌كه‌ن‌و پێیوایه چالاكیه‌كانی ئه‌وان توانیویه‌تی
كاریگه‌ری هه‌بێت‌و سیسته‌می كاندیداكردنی كه‌سه‌كانیش له‌ناو
یه‌كگرتوودا به‌فشاری ئه‌وان گۆڕدراوه‌سه‌رۆك‌و وته‌بێژی فه‌رمی ره‌وتی
گه‌شه، عه‌بدوڵا رێشاوی رایگه‌یاند "جاران له دیاریكردنی كاندیداكان بۆ
هه‌ر پۆستێكی ئیداری حوكمی‌و حیزبی له‌ناو یه‌كگرتوودا سه‌ركردایه‌تی
به‌ته‌نها بڕیاری ئه‌داو زۆربه‌ی كاندیده‌كان له‌ناو سه‌ركردایه‌تی‌و
مه‌كته‌ب سیاسی بوون، به‌ڵام ئێستا توانرا ئه‌و میكانیزمه بگۆڕێت‌و
ئه‌ندامان بۆ خۆیان كاندید هه‌ڵبژێرن".رێشاوی وتی "دیاریكردنی
كاندیده‌كانی یه‌كگرتوو بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق
باشترین نمونه‌ن‌و جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتوو خۆیان بڕیاریاندا كێ ده‌كه‌نه
كاندید".ره‌وتی گه‌شه كه له رابردوودا چه‌ندین به‌یان‌و لێدوانی
له‌سه‌ر ئه‌دائیی كاری یه‌كگرتوو بڵاو كردوه له‌ئێستادا ئه‌و كارانه‌ی
راگرتووه عه‌بدوڵا رێشاوی وتی "ئێمه ئێستا ته‌نها پشتیوانی به
كاندیده‌كانی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ین‌و هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ترمان
راگرتووه".ڕه‌وتی گه‌شه، ره‌وتێكه له لایه‌ن كۆمه‌لێك گه‌نجه‌وه
دروست بوو دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7/2009 به‌گووته‌ی خۆیان بۆ
بوژاندنه‌وه‌و نوێكردنه‌وه یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و هیشایر كردنه‌وه‌و
قائیده‌و قه‌واعیدی یه‌كگرتوو له‌و میكانیمه هه‌ڵانه‌ی هه‌یه‌تی، وه
ئاراسته كردنی یه‌كگرتوو بۆ ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه‌ی كوردستان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تاریق ئه‌لهاشمی داوای له‌میسر كرد رۆڵی زیاتر بگێڕێت

جێگری سه‌رۆك
كۆماری عێراق داوای له میسر كرد رۆڵی زیاتر له عێراقدا بگێڕێت و له
بواری وه‌به‌رهێنانیشدا به‌شداری بكات. جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق تاریق
ئه‌لهاشمی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی میسر له به‌غدا
"شه‌ریف كه‌مال شاهین" داوایكرد، له‌كاتی ئێستادا میسر رۆڵی زیاتر له
عێراقدا بگێڕێت.هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو پێویسته میسر له بواری
وه‌به‌رهێناندا به‌شداری بكات به‌تایبه‌تی له‌و بوارانه‌ی كه گونجاو
رێپێدراون.جگه له‌وانه‌ش هه‌ردوولا باسی هه‌ڵبژاردن و په‌یوه‌ندییه
دووقۆڵیه‌كانیان كرد
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی بانگه‌شه‌كان سنوردار ده‌كات
دوای
بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به سنورداركردنی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن و قه‌ده‌غه‌كردنی له سه‌علت 9:00ی شه‌و بۆ 6:00ی به‌یانی، له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی
په‌یوه‌ست بونی خۆی به بڕیاره‌كه‌وه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، كه
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و پۆلیسی هاتوچۆ، بریاره‌كه له‌مه‌ودوا جێبه‌جی
ده‌كه‌ن.له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه نوێنه‌ری رێگه پێدراوی ژماره‌یه‌ك لیستی
پارێزگای سلێمانی ناڕه‌زایی خۆیان له‌و بڕیاره‌ی كۆمسیۆنی باڵا
ده‌رده‌برن.نوێنه‌ری لیسته‌كانی گۆڕان و هاوپه‌یمانی كوردستان و
هاوپه‌یمانێتی یه‌كێتی نیشتیمانی عێراقی ناڕه‌زایی نامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت
به‌و بڕیاره ده‌ده‌نه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و راشیده‌گه‌یه‌نن
كه ئه‌وان په‌یوه‌ست نابن به‌و بڕیاره‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.هاوڵاتی، سبه‌ی.