&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هاوپه‌یمانی 15 ملیۆن غه‌رامه‌كرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئاگادار ئاشكرای ده‌كات، كه به‌هۆی ته‌زویركردن‌و گۆڕینی ته‌مه‌نی
یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ناو لیستی
هاوپه‌یمانی له‌كه‌ركوك، كۆمیسیۆن (15) ملیۆن دینار غه‌رامه‌ی لیستی
هاوپه‌یمانی كردووه.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناو پارتی له‌كه‌ركوك،
به‌هاوڵاتی وت»یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی پارتی به‌ناوی بوشرا محه‌مه‌د
كه دووه‌م ئافره‌تی پارتی بوو له‌كه‌ركوك كاندیدكرابوو، به‌هۆی
ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نه‌كه‌ی له 1980ه‌وه گۆڕاوه بۆ ساڵی 1978، كۆمیسیۆن
بڕی (15) ملیۆن دینار غه‌رامه‌ی پارتی كردووه».
له‌مباره‌یه‌وه، فه‌رهاد تاڵه‌بانی به‌ڕێوبه‌ری ئۆفیسی كه‌ركوكی
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕایتكرده‌وه‌و
به‌هاوڵاتی وت»ئه‌و كه‌سه مافی ئه‌وه‌ی نه‌بووه خۆی كاندید بكات،
بۆیه به‌وهۆیه‌وه لیستی هاوپه‌یمانی غه‌رامه كراوه».
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حكومه‌تی
هه‌رێم رازی نییه په‌نابه‌ران به زۆر بنێردرێنه‌وه هه‌رێم"
وه‌زیری
رۆشنبیری حكومه‌تی هه رێمی كوردستان رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم رازی
نییه په‌نابه‌رانی كورد به‌زۆر بنێردرێنه‌وه بۆ كوردستان، ده‌بێت خۆیان
به‌ئازادانه بگه‌ڕێنه‌وه‌بۆ كوردستان.دكتۆر كاوه مه‌حمود له
كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی رێكخراویی سه‌نته‌ری راهێنانی
ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌وروپی agef وتیشی: ده‌بێ هۆی كۆچكردنی ئه‌و
په‌نابه‌رانه بۆ ده‌ره‌وه دیاربكرێت، چونكه دیارده‌ی كۆچكردن رووبه‌روی
هه‌موو جیهان بوه‌ته‌وه، ده‌بێ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كۆچبه‌رانی تێدایه
به‌شدار بن له چاره‌سه‌ركردنی هۆیه‌كانی كۆچكردن.له كۆبونه‌وه‌یه‌دا
كه‌له‌گه‌ڵ وه‌زیر ی رۆشنبیری ئه‌نجامیان دابوو وه‌فدێكی رێكخراویی
سه‌نته‌ری راهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌وروپی، مه‌به‌ستی هاتنی وه‌فده‌كه‌یان
راگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر هاتنی وه‌فدی حكوومه‌تی
نه‌رویژ بۆ كوردستان، هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی لاوانی كورد له‌و
وڵاته، ره‌خساندنی بواری كار و شوێنی نیشته‌جێبوون و كردنه‌وه‌ی
خولی راهێنانی له‌بواره
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌باره‌ی ئاڵۆزی سیاسی دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه هێڵ هۆشیاریدا

باڵیۆزی
ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند، پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق دوای
هه‌ڵبژاردنی مانگی ئازار چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت. له‌مباره‌یه‌وه،
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، كریستۆڤه‌ر هێڵ رایگه‌یاند، هێشتا
ئه‌مه‌ریكا 90 هه‌زار سه‌ربازی له عێراقدا ماوه، ئه‌و ژماره‌یه له
كه‌مبووندایه و وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌عێراق
پێش مانگی ئابی داهاتوو.باڵیۆزه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشیاری ئه‌وه‌ی دا كه
دوای هه‌ڵبژاردن، عێراق به قۆناغێكی ئاڵۆزی سیاسی‌دا تێپه‌ڕ
ده‌بێت.ئه‌وه‌شی وت: تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌وره له پێش لایه‌نه
عێراقیه‌كاندایه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردندا ده‌دۆڕێن
ده‌رده‌كه‌ون چۆن ئه‌نجامه‌كان قبوڵ ده‌كه‌ن و به‌چ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت
ده‌كه‌ن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك: لێكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ره‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژادن به‌رده‌وامه
دیارده‌ی
لێكردنه‌وه‌و دڕاندنی وێنه و پۆسته‌ره‌كانی لیسته‌كان وپاڵێوراوه‌كان له
شاری كه‌ركوك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی داهاتوو به‌رده‌وامه و
رۆژانه ئه‌و دیارده‌یه زیاد ده‌كات ئه‌مه‌ش بووته جێگای نیگه‌رانی
پاڵێوراوه‌كان. خالید شوانی كاندیدی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ
په‌رله‌مانی داهاتوو به سایتی واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: دیارده‌ی دڕاندنی
پۆسته‌ره‌كان و وێنه‌ی بانگه‌شه‌ی لیسته‌كان دیارده‌یه‌كی ناشارستانییه
وناگونجێت له‌گه‌ڵ پرنسییپه‌كانی دیموكراسی، به‌ڵام به ڕای من كاریگه‌ری
نابێت له سه‌ر ده‌نگده‌ر.وتیشی: ئه‌و كرده‌وانه پێیده‌چێت هانده‌رێك بێت
بۆ هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌ست نیشان
كه‌ن.ئیسماعیل حه‌دیدی سه‌رۆكی كوتله‌ی كه‌ركوك ماڵمانه رایگه‌یاند:
وێنه‌وپۆسته‌ره‌كانم له‌ناوچه‌ی خواری كه‌ركوك به زۆری دڕاوان به‌ڵام له
ناوچه كوردییه‌كان نه‌دڕاون ئه‌مه‌ش به هۆی پێشبڕكی هه‌ڵبژاردنه
وجۆرێكه له توندوتیژی.ئیسماعیا حه‌دیدی وتیشی: ئێمه هیچ لایه‌نێك
تومه‌تبار ناكه‌ین به‌ڵام داوا له‌كۆمیسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین
سزای ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن .
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.هاوڵاتی، سبه‌ی.