&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ند ته‌قه‌كردن ده‌ستی پێكرد
دوای ئه‌وه‌ی
كاتیژمێر 10ی شه‌و پێكدادان له‌نێوان لایه‌نگرانی یه‌كێتی‌و لیستی
گۆڕان له‌سه‌هۆڵه‌كه ڕوویداو دژه تیرۆر بڵاوه‌ی پێكردن، جارێكی تر
له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ند ده‌ست به‌ته‌قه‌كردن كرایه‌وه. پێده‌چێت
هێزه‌كانی دژه تیرۆر له‌كاتی پێكدادانه‌كه‌ی سه‌هۆڵه‌كه چه‌ند
كه‌سێكیان رفاندبێت‌و ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی
سلێمانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش له‌ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی
ئاپۆڕه‌ی لایه‌نگرانی گۆڕان بووه كه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی به‌رده‌م
مه‌ڵبه‌نده‌وه ڕێگه‌یان لێگیراوه به‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌نددا تێپه‌ڕن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رنوسه‌ری
رۆژنامه‌ی (ئاوێنه) به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا

له‌سه‌ر داوایه‌كی یاسایی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی كابینه‌ی شه‌شه‌می
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شوان محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی
ئاوێنه به كه‌فاله‌تی 500 سه‌د هه‌زار دینار تاكو رۆژی دادگایكردن
ئازادكرا.له‌وباره‌یه‌وه سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی (ئاوێنه) رایگه‌یاند:
ماوه‌یه‌كه سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر حه‌ساسه و هه‌رقسه و بابه‌تێكی
له‌سه‌ر بنوسرێت واده‌زانێت به‌به‌رنامه دژایه‌تی ئه‌كرێت كه له
بنه‌ڕه‌تدا وانیه، رونیشیكرده‌وه ئاوێنه به پشت به‌ستن به ئازادی بیر
و ڕا و راده‌ربڕین بابه‌تی رۆژنامه‌نوسێكی كوردی به‌ناونیشانی (ئێواره
خوانێكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) له ئاوێنه‌ی ژماره 302 له
15ی 12ی2009 بڵاوكردۆته‌وه. وتیشی: بۆ ژماره‌ی دواتر و له‌هه‌مان شوێن
و لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌ی (ئاوێنه) دو بابه‌تی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی
حكومه‌ت وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه. شوان محه‌مه‌د داوایكرد
داگای سلێمانی نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری پێگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ
گۆڕینی ره‌وتی دادگایكردنه‌كه وتی پێویسته دادگا بێلایه‌نانه ره‌فتار
بكات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئۆدیرنۆ: سه‌رۆكی ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه و دادوه‌ری په‌یوه‌ندیی به
ئێرانه‌وه هه‌یه
سه‌ركرده‌ی
باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند، هه‌ریه‌كه له" ئه‌حمه‌د
چه‌له‌بی" و"عه‌لی لامی" په‌یوه‌ندیان به ئێرانه‌وه هه‌یه. فه‌رمانده‌ی
باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ژه‌نه‌راڵ " رای ئۆدیرنۆ" رایگه‌یاند،
زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌ریانخستووه هه‌ریه‌كه له " ئه‌حمه‌د
چه‌له‌بی " سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی و " عه‌لی لامی "
به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێ كردن له ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری
په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه.له‌لایه‌كی دیكه‌وه " ئۆدیرنۆ"
دووپاتیكرده‌وه كه ئێران ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری به‌سه‌ر "چه‌له‌بی و لامی"دا
هه‌یه. له‌وباره‌یه‌شه‌وه، ئاماژه‌یكرد به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له
سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی و به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێ كردن له
ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه و دادپه‌روه‌ری له چه‌ندین كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ
به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی ئێران‌دا.جێی ئاماژه‌یه له چه‌ند رۆژی رابردوودا،
" ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی " سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی و سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه و دادوه‌ری له لێدوانێكیدا لایه‌نی ده‌ره‌كی
تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی فشار و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ده‌سته‌كه‌یان
ده‌كه‌ن، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكاش له به‌غدا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی
ره‌تكرده‌وه.پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێت پێشتریش ئه‌و به‌عسیانه‌ی له‌به‌ر
رابردوویان ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه و دادوه‌ری رێگه‌ی به‌شداریكردنی
هه‌ڵبژاردنی پێ نه‌دان، ده‌سته‌كه و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیان به به‌كرێگیراوی
ئێران وه‌سفكرد.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌لاوی : بارودۆخی
ئێستا بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌ست نادات

ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقییه پێی وایه بارودۆخی ئێستای عێراق
بۆ هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و بێگه‌رد ده‌ست ناداتله چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ
رۆژنامه‌ی (خه‌لیج)ی چاپی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌ب، ئه‌یاد عه‌لاوی
سه‌رۆك وه‌زیری پێشووتری عێراق و سه‌رۆكی لیستی عێراقیه رایگه‌یاند:
شێواندنی بارودۆخی پێش هه‌ڵبژاردن، بۆ له‌ناوبردنی ركابه‌ره سیاسیه‌كان و
چاوپۆشی له‌و هه‌ڵه و گه‌نده‌ڵی و كه‌موكورتیانه‌یه كه حكومه‌ت
به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.له‌به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، ئه‌یاد
عه‌لاوی تیشكی خستۆته‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و رێككه‌وتننامه
ئه‌منیه‌كه‌ی نێوان به‌غدا و واشنتۆن و رایگه‌یاندووه كه یه‌كێك بووه
له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌كه‌دا نه‌بووه، ئه‌وه‌ش
به‌هۆی نائاماده‌یی هێزه ئه‌منییه‌كان و نه‌بوونی چاكسازیی سیاسی و
ده‌ربازنه‌بوونی عێراق له به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له میانی سه‌ردانێكی بۆ ئه‌مریكا و له‌به‌رده‌م
كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته، هۆشداریی داوه‌ته به‌رپرسانی كۆشكی سپی له‌وه‌ی
دروستبوونی بێسه‌روبه‌ره‌یی له‌عێراقدا، مانای تێكچوونی بارودۆخی
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌و ئاگاداری كردونه‌ته‌وه كه له سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌یاندا عێراق له‌به‌ر خاتری ئه‌فغانستان و سۆماڵ و سودان، فه‌رامۆش
نه‌كه‌ن، چونكه به‌وته‌ی عه‌لاوی فه‌رامۆشكردنی عێراق، ده‌بێته
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه و كه‌لێن له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌چیای حه‌مرین گۆڕێكی تری به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ كه روفاتی (10) كه‌سی تێدابوه له‌چیای حه‌مرین
دۆزرایه‌وه.سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت رایگه‌یاند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ
له‌چیای حه‌مرین دۆزراوه‌ته‌وه روفاتی (10) كه‌سی تێدابوه.ئه‌و
سه‌رچاوه‌یه وتیشی یه‌كێك له‌ته‌رمه‌كان زانراوه كه ژنێك بوه و دوان
له‌ته‌رمه‌كانیش سه‌ریان له‌لاشه‌یان كراوه‌ته‌وه.له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه
ئه‌و ته‌رمانه ئایا روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كانن یان قوربانی دیكه‌ی ترن
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی: تا ئێستا نه‌زانراوه كه ئه‌و روفاتانه هی چ
سه‌رده‌مێكه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی وه‌هاش ده‌ست نه‌كه‌وتوه كه بزانین
روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كانن یان نا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.هاوڵاتی، سبه‌ی.