&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ساڵی ڕابردو 85 ئافره‌ت له كوردستان كوژراوه
به‌پێی ڕاپۆرتی
سالاَنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به
ئافره‌تان كه ناوی" بارودۆخی كۆمه‌لاَیه‌تی ئافره‌تان له هه‌رێمی
كوردستان"بلاَوكراوه‌ته‌وه‌و وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی
كوردستانیوز نێردراوه ، تیایدا هاتووه" ئه‌م ڕاپۆرته له 1/1 تا
31/12/2009 سه‌رجه‌م پێشێلكاریه‌كانی هه‌ولێرو ساێمانی و دهۆكی
تێدایه.ه‌و ڕاگه‌یاندراوه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه" ساڵی ڕابردوو
له‌سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم 85ئافره‌ت به (خۆكوشتن ، خۆخنكاندن ، كوشتنی
به‌ئه‌نقه‌ست) كوژراوه‌و 414 ئافره‌تیش به ڕووداوی به‌ئقه‌ست و قه‌زاو
قه‌ده‌ر سوتاوه‌و 2658 سكالاَ له‌لایه‌ن ئافه‌ره‌تانه‌وه تۆماركراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سامی ئه‌تروشی: هیچ گومانم نیه له‌وه‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان
ته‌زویر بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا

به
له‌به‌رچاو گرتنی ساخته‌كاری له‌لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی
عێراقه‌وه له هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مانی كوردستان و
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پێشبینی ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی (7)ی
ئازاردا به‌هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن حیزبه‌كانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌وه
چه‌ندین ساخته‌كاری ئه‌نجام بدرێت. سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی
كوردستان سه‌باره‌ت به ره‌وشی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له
لێدوانێكدا بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند: هیچ گومانم نیه له‌وه‌ی حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ته‌زویر بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌ڵكو پێشبینی
ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌دا ساخته‌كاری به‌رفراوان ئه‌نجام
بدرێت.له‌باره‌ی رێ و شوێنه‌كانی كۆمسیۆنه‌وه بۆ رونه‌دانی ته‌زویرو
ساخته‌كاری، سامی ئه‌تروشی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
كۆمسیۆن له‌لایه‌ن حیزبه‌كانی سه‌ر ده‌سه‌ڵات دانراون، ئه‌و بنكانه‌ی كه
چاودێری نێوده‌وڵه‌تیشیان لێدانراوه ژماره‌یان كه‌مه‌و گره‌نتی پاك
راگرتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌نگه ته‌نها
له (40-50) بنكه‌ی ده‌نگداندا ئاماده بن.ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق پێی وایه ساخته‌كاری زیاتر له رێگه‌ی ئه‌و
لیستانه‌وه ده‌كرێت كه بۆ راگوێزراوه‌كان دانراوه له ناوچه كێشه
له‌سه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها له رێگای سڕینه‌وه‌ی مره‌كه‌به‌كه‌و دوباره
ده‌نگدانه‌وه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه پێم وانییه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان
به پاكی و دور له ساخته‌كاری به‌ڕێوه‌بچێت
.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا
له شاری كه‌ركوك و قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌ده‌غه‌كرا
به‌هۆی روداوێكی ته‌قه‌كردن له نێوان لایه‌نگرانی لیستی هاوپه‌یمانی
كوردستان و باره‌گایه‌كی به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك، هێزه‌كانی
پۆلیس هه‌ڵگرتنی چه‌ك له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا قه‌ده‌غه
ده‌كه‌ن.له‌و باره‌یه‌وه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه‌كانی
پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به‌سبه‌ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردو
له‌گه‌ڕه‌كی رێگای به‌غدای شاری كه‌ركوك له نێوان لایه‌نگرانی لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستان و باره‌گایه‌كی به‌ره‌ی توركمانی ته‌قه‌كردن
دروست بوه، به‌ڵام روداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بوه.
ناوبراو وتیشی: له یه‌كه‌م شه‌وی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا له
گه‌ڕه‌كی موسڵـڵای شاری كه‌ركوك ته‌قه‌كراوه و هاوڵاتیه‌ك برینداربوه.
راشیگه‌یاند: به‌و هۆیه‌وه هێزه‌كانی پۆلیس بڕیاریدا هه‌ڵگرتنی چه‌ك
قه‌ده‌غه بكات له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا و بڕیاره‌كه له ناو
شاری كه‌ركوك و قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا جێبه‌جێده‌كرێت و
هه‌ركه‌سێك چه‌كی بێ مۆڵه‌ت هه‌ڵبگرێ له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنی لیست و قه‌واره‌كاندا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا ده‌گیرێت و
سزای یاسایی و دارایی ده‌درێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی قاعیده خۆیان راده‌ستی سوپای عێراق كرده‌وه

به‌رپرسێكی
باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی
رێكخراوی قاعیده خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا كردووه.
گوته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق محه‌ممه‌د عه‌سكه‌ری
رایگه‌یاند، دوێنێ شه‌ممه 21 داواكراوی سه‌ر به رێكخراوه‌كانی قاعیده
له عێراق به كۆمه‌ڵ خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق
كردووه‌گوتیشی " دوو به‌رپرسی باڵای ئه‌و گروپانه له نێو ئه‌و
كه‌سانه‌دان كه خۆیان راده‌ست كردووه‌ته‌وه و سه‌رجه‌میان له ناوچه‌ی
بوعیسه‌ی سه‌ر به قه‌زای شه‌رقاته‌وه هاتبوونه به‌غدا و خۆیان راده‌ستی
هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.هاوڵاتی، سبه‌ی.