داواده‌كرێت ئوسامه نجێفی بدرێته دادگا

دوای
لێدوانه‌كانی په‌رله‌مانتار ئوسامه نوجێفی دژ به گه‌لی كورد كه تێیدا
كوردی تۆمه‌تباركرد به ته‌كریدكردنی شاری كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا وشاری دهۆكی
به شارێكی مه‌سیحی له قه‌ڵه‌مدا وشاری كه‌ركوكی به شارێكی توركمانی
وه‌سفكرد زۆربه‌ی په‌رله‌منتاران و سیاسییه‌كانی عێراق ئیدانه‌ی ئه‌و
لێدوانانه‌ی نوجێفیان كردووه و داوا ده‌كه‌ن ناوبراو بدرێته دادگا.موحسین
سه‌عدون ئه‌ندام په‌رله‌مان له سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی
رایگه‌یاند: قسه‌كانی نجێفی دژی ده‌ستووره وبه‌شێكه له شۆفینیه‌ت
به‌رامبه به گه‌لی كورد وده‌بێت بدرێته دادگا. وتیشی: قسه‌كانی نجێفی
نوێنه‌رایه‌تی وڕای خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا ناكات به‌ڵكو ڕای كه‌سایه‌تی خۆیه‌تی
هاوكات په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د خه‌لیل نجێفی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه
ئه‌ژنده‌ی ده‌ره‌كی جێبه‌جێده‌كات وئه‌و قسانه كه دژی گه‌لی كورد كردوێتی
پێشێلكاری ده‌ستووره وئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكه‌ین كه‌س
زیاده‌ڕه‌وی به سه‌ر میله‌تی كورد بكات.لای خۆیه‌وه مونیر حه‌داد
په‌رله‌مانتار له سه‌ر لیستی ئیئتلافی نیشتمانی عێراقی رایگه‌یاند: ده‌بێت
ئوسامه نجێفی بدرێته دادگا له سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی كه هانده‌ری
توندوتیژیه وجیاوازی ره‌گه‌زی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. مونیر حه‌داد
لێدوانه‌كانی نجێفی به خراپترین وه‌سفكرد له لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی پێشوو
سه‌دام حسێن وعه‌لی كیمیاوی دژ به گه‌لی كورد.وتیشی: ئه‌و قسانه‌ی نجێفی
پێشێلكاری ده‌ستووره كه قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌حریز و ته‌رویجی كردووه بۆ
هه‌ر وتارێكی تایفی و ره‌گه‌زی .له‌و باره‌وه ره‌شید عه‌زاوی په‌رله‌منتار
له سه‌ر لیستی به‌ره‌ی ته‌وافق به سایتی واڵاپرێس-ی راگه‌یاند: ئه‌م
جۆره لێدوانه خزمه‌تی هیچ لایه‌نێك ناكات وپێشێلكاری ده‌ستوور ده‌كات
وده‌ڕواته پاڵ بانگه‌شی هه‌ڵبژاردن وكاریگه‌ری خراپی هه‌یه له سه‌ر
بارودۆخی وڵات وپرۆسه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی وتیشی: ئێمه به هیچ
شێویه‌ك له گه‌ڵ ئه‌و جۆره گوتاره نین وده‌بێت ئه‌ندام په‌رله‌مان
كاتێك قسه ده‌كات ره‌چاوی هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات بكات . لای خۆیه‌وه
دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی عێراقی داویكرد
له ئوسامه نجێفی بگرَێته‌وه له‌و قسانه كه ئاراسته‌ی گه‌لی كوردی
كردووه وداوی لێبوردن له گه‌لی كورد بكات،چونكه نایه‌وێت
په‌یوندییه‌كانی له گه‌ڵ هاوپه‌یمانی كوردستانی تێكبچێت ئه‌یاد عه‌لاوی
وتیشی ئه‌و قسانه‌ی نجێفی ڕای خۆیه‌تی وبه هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵوێستی لیستی
عێراقیه نییه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پێشه‌وا تۆفیق: له‌و پڕۆژانه‌ی حكومه‌ت پێشنیاریكردوه بۆ (2010) هیچ
پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵیی بونی نییه
به‌هۆی په‌له‌پڕوزێ‌و وردنه‌بونه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ
سێكته‌ره جیاجیاكانی بودجه، كه ژیانی تاكه‌كانی پێوه به‌ستراوه،
كه‌موكوڕیی زۆر له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا هه‌یه‌و له‌و بواره‌شدا هیچ
بودجه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌كانی كشتوكاڵ ته‌رخان نه‌كراوه، ئه‌وه
له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پلانێكی پێنج ساڵیی بۆ پێشكه‌وتنی
بواره‌كه داناوه‌و داوای زیاتر له (800) ملیار دیناری كردوه بۆ
ئه‌نجامدانی (64) پڕۆژه.
پێشه‌وا تۆفیق ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ‌و ئاودێریی له په‌رله‌مانی
كوردستان به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: "له‌كاتی گفتوگۆی لیژنه له‌سه‌ر
بودجه‌كه بۆمان ده‌ركه‌وت، كه له‌و پڕۆژانه‌ی پێشنیاركراوه بۆ (2010)
له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هیچ پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵیی بونی نییه، ئه‌و
پڕۆژانه‌ی كه بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ته‌رخانكراوه،
ته‌نیا تایبه‌ته به سه‌رچاوه‌كانی ئاو".
به وته‌ی پێشه‌وا: "جگه‌له‌وه‌ی له پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كانی (2010)
پڕۆژه‌ی كشتوكاڵیی بونی نییه، بودجه‌ش بۆ ئه‌و (64) پڕۆژه‌یه
دانه‌نراوه، كه بایی (806) ملیار‌و (145) ملیۆن دیناره‌و وه‌زاره‌تی
كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو داوایكردوه، بۆیه داوامانكردوه كه
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات، بۆ ئه‌وه‌ی
چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكات".
ناته‌واوی بودجه به‌شێوه‌یه‌كه، كه رۆژ دوای رۆژ كه‌موكورتییه‌كانی
له‌لایه‌ن لیژنه‌و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه ئاشكرا ده‌كرێن‌و
پێده‌چێت به‌و هۆیانه‌وه پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی حكومه‌ت بكرێته‌وه،
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند؛ كه ئه‌مساڵ، ساڵی بوژاندنه‌وه‌ی
كه‌رتی كشتوكاڵیی ده‌بێت له كوردستان، له‌وباره‌یه‌وه پێشه‌وا تۆفیق وتی:
"به‌داخه‌وه ده‌بینین ئه‌وه‌ی گرنگیی پێنه‌درابێت، پڕۆژه‌ی كشتوكاڵییه
دیاره ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌گه‌ڵ
وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه هیچ ته‌نسیقێكی نییه، چونكه له پڕۆژه‌ی بودجه‌دا
ته‌نیا (50) ملیار دانراوه بۆ كه‌رتی كشتوكاڵیی، كه به‌ڕای زۆربه‌ی
پسپۆڕانی بواره‌كه پاره‌یه‌كی زۆر كه‌مه".بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و
هه‌ڵه‌یه‌ش، كه به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و وه‌زاره‌تی دارایی‌و
پلاندانادا تێپه‌ڕیوه له كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا،
وه‌زیری كشتوكاڵ ئه‌و پڕۆژانه‌ی خسته‌ڕو، كه وه‌ز
اره‌تی دارایی‌و پلاندانان نه‌یانخستوه‌ته چوارچێوه‌ی
بودجه‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌ته
په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهاتوه بۆ جێكردنه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و پڕۆژانه
به‌تایبه‌تی پڕۆژه‌كانی چوارچێوه‌ی پلانی پێنج ساڵه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمیسیۆن ره‌تیكرده‌وه هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌رِێوبردنی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ده‌ربرِی. برِیاره له
حه‌وتی ئازاری داهاتوو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی له عێراقدا
به‌رِێوه‌بچێت.
به هۆی دروستبوونی كێشه‌ی دوورخراوه‌كان هه‌ندێك لایه‌ن رایانگه‌یاند،
ئه‌سته‌مه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌یدیاریكراوی خۆیدا
به‌رِێوه‌بچێت.له وه‌ڵامی ئه‌و پرِوپاگه‌ندانه‌دا كه باسییان له
دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرد، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق كه‌ریم ته‌میمی
رایگه‌یاند، كۆمیسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی ته‌واو كردووه بۆ
به‌رِێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی وڵات.گوتیشی " كۆمیسیۆن
ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه بۆ به‌رِێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی
دیاریكراوی خۆیدا وبه هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و واده‌یه دوا نه‌خراوه".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
جۆره مینێك دۆزراوه‌ته‌وه مێژووی دانانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو
بۆیه‌كه‌م
جار له ناوچه‌ی (بازیان)ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، جۆره مینێك
دۆزراوه‌ته‌وه كه له جۆری
BMK1
و مێژووی دانانه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سالاَنی 60كانی سه‌ده‌ی
ڕابردوو.له‌وباره‌یه‌وه، (میروان ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوبه‌ری رِاگه‌یاندنی
به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی كاروبار ی مین له لێدوانێكی تایبه‌ت به (ئاژانسی
په‌یامنێر)ی رِایگه‌یاند:" له رۆژی 16-4-2008 به نوسراوی ژماره ((124))
تایبه‌ت به ده‌زگای گشتی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه تایبه‌ته‌كان كه ئاراسته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین كراوه، سه‌باره‌ت به گه‌یاندنی
ئاوی سێ بیر له‌سه‌ر پارچه زه‌وی ژماره ( 25 ) له كه‌رتی (25) ی كانی
شه‌یتان بۆ پڕۆژه‌ی پالاَوگه‌ی بازیان كه ده‌زگاكه‌یان رێره‌وێكی ئه‌و
بۆریانه‌ی دیاری كردووه كه ئه‌بێ لانی كه‌م به قوڵی 1,6 م پێ و به
پانی 0,6 م وه بوونی مه‌ترسی مین رێگر بوو له ئه‌نجام دانی ئه‌و
پرۆژه‌یه :"ناوبراو گوتیشی :" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له رۆژی 22-4-2008
سه‌ردانی كێڵگه مینی كه‌ڵكه هه‌نجیر كرا به ئاماده بوونی ئه‌ندازیاری
سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه ئه‌ندازیار ((علی كه‌مال ده‌روێش )) له
ئه‌نجامدا پێشنیار كرا به گۆڕینی رێره‌وی ئاراسته‌ی بۆری ئاوی
پالاَوگه‌كه له قه‌راغی كێڵگه مینه‌كه‌وه ئه‌نجام بدرێت كه زه‌ویه‌كی
به‌كارهاتووه به مه‌به‌ستی چاندنی دانه‌وێڵه . ئه‌م پێشنیاره‌ش په‌سه‌ند
كرا له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی ئاوی
پالاَوگه‌كه".به‌ڕێوبه‌ری رِاگه‌یاندنی به‌رِێوبه‌رایه‌تی گشتی كاروباری
مین وتیشی :" به‌شی رووپێوی هونه‌ری پاشان هه‌ڵسا به ئه‌نجام دانی كاری
رووپێوی هونه‌ری بۆ كێڵگه مینی ناوبراو ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر گرنگی بوونی ئه‌و
پڕۆژه‌یه له‌و سنووره‌و مه‌ترسی ئه‌و كێڵگه مینه بۆ ئاینده‌ی ئه‌و
پڕۆژه‌یه ، له رۆژی ((5-11-2009 )) كێڵگه مینی ناوبراو ئیحاله كرا له
رێگای ته‌نده‌ره‌وه بۆ كۆمپانیای مادۆڵ به مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی كاری
پاكسازی به رووبه‌ری (( 23850 مه‌تر دوجا )) له رۆژی (( 14-12-2009))
كۆمپانیای ناوبراو ده‌ست به‌كاربووه له كاری پاكسازی تاوه‌كو ئێستا
به‌رده‌وامه".میروان گوتیشی :" به‌لاَم له كاتی ئه‌نجام دانی
چالاكیه‌كانی پاكسازی مینێكی جۆری دژه تانك دۆزرایه‌وه، كه تاوه‌كو
ئێستا له سنووری ده‌سه‌لاَتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین بۆ
یه‌كه‌م جاره ئه‌م جۆره مینه ئه‌دۆزرێته‌وه به پێ ی زانیاریه
سه‌ره‌تایه‌كان وا ده‌رده‌خات كه له جۆری
BMK1
ی كوبی بێت كه مێژوه‌كه‌ی بۆ ساڵی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو
ده‌گه‌ڕێته‌وه ". ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد:"ئه‌م كێڵگه مینه
له‌كاتی شۆرشی ئه‌یلول دانراوه. له سالاَنی 1976 تاوه‌كو ساڵی 1981 چوار
رووداوی تیا رووداوه سیانیان به ئۆتۆمبیل بووه كه یه‌كێكیان عه‌سكه‌ری
بووه چواره‌میان به وولاَخدا ته‌قیوه‌ته‌وه وه له ساڵی 1981 تاوه‌كو
ئێستا خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌و رێگایه به‌كارناهێنن بۆ هاتوو چۆی تۆتۆمبیل
".
پاش ئه‌وه‌ی له ژماره 568ی ئه‌مڕۆی (رۆژنامه)دا محه‌مه‌دی مه‌لا
قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
رایگه‌یاندبو كه جارێكی دیكه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی بۆ پۆستی جێگری
سه‌رۆكی هه‌رێم دانانرێته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
له رێگه‌ی سكرتێری رۆژنامه‌وانیی تایبه‌ت به خۆی رونكردنه‌وه‌یه‌كی
بڵاوكرده‌وه كه تێیدا باسی له‌وه كردوه كه ئه‌و قسه‌كردنانه
زیاده‌ڕۆییه و پێویسته ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بخرێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر و
به‌هه‌ڵبژاردن یه‌كلا بكرێته‌وه.ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌روونكردنه‌وه‌یه‌ك
له‌سكرتێری رۆژنامه‌وانی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتییه‌وه‌ده‌رباره‌ی لێدوانه‌كه‌ی محه‌مه‌دی
مه‌لا قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه
له‌دواژماره‌ی رۆژنامه‌ی (رۆژنامه)دا، له‌باره‌ی پۆستی جێگری
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داویتی، نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی، ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی به‌پێویست
زانی:چاوه‌ڕٍوان ده‌كرا پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه ستراتیژیه‌ی له‌نێوان
پارتی‌و یه‌كێتییدا هه‌یه،ئه‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌كلابكرێته‌وه‌و دیاره
به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت مه‌منونی هیچ كه‌سێك نییه تا له‌و شوێنه
دابنرێته‌وه، چونكه جه‌نابیان له بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و شۆڕشدا
كه‌س خێری پێ نه‌كردووه، به‌ڵكو پێگه‌ی له‌ناو جه‌ماوه‌رو بزووتنه‌وه‌ی
خه‌باتی كوردایه‌تییدا وایكردووه وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌ك ببێًته ره‌مزی
فیداكاریی‌و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك.لێره‌شه‌وه به‌ناوی به‌ڕێز كاك
كۆسره‌ت-ه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه داواكارین ئه‌م پۆسته بخرێته
به‌رده‌م جه‌ماوه‌رو به هه‌ڵبژاردن یه‌كلا بكرێـته‌وه.بۆیه هه‌ر
قسه‌یه‌ك له‌مباره‌یه‌وه بكرێت، وه‌ك قسه‌كانی محه‌مه‌دی مه‌لا قادر یان
ئه‌وانه‌ی به‌ناوی فه‌خری كه‌ریمه‌وه بڵاوده‌كرێـته‌وه جگه له
زیاده‌ڕۆیی هیچی تر نییه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌فسه‌رێكی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌خنكاوی دۆزرایه‌وه
له رووداوێكی نادیاردا، ئه‌فسه‌رێكی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به
به‌رگی سه‌ربازییه‌وه و له كه‌لاوه‌یه‌كدا به خنكاوی دۆزرایه‌وه.
"حه‌سه‌ن مه‌زۆ مسته‌فا" كه پله‌كه‌ی مولازمبووه له فه‌رمانده‌یی
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، له‌ناو كه‌لاوه‌یه‌كدا و به كوژراوی و به به‌رگی
سه‌ربازییه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.له‌مباره‌یه‌وه، برای ئه‌و
ئه‌فسه‌ره كوژراوه به په‌یامنێری راگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی
رابردوو،براكه‌یان كه چۆته ده‌وام ئیدی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، مۆبایله‌كه‌شی
داخراوه.وتیشی: دوای چه‌ند رۆژ گه‌ڕان و لێپرسین، ئێواره‌ی رۆژی
یه‌كشه‌ممه له ناو كه‌لاوه‌یه‌كدا له پشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی
هه‌ولێر له سه‌ر رێگای كه‌ركوك، ته‌رمه‌كه به خنكێنراوی
دۆزراوه‌ته‌وه.له‌باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه‌شه‌وه، برای قوربانیه‌كه
دركاندی، ئه‌وان گومانیان له كه‌س نیه و هیچیش له خۆیاندا به‌دی ناكه‌ن،
بۆیه ناتوانن هیچ بڵێن.په‌یامنێر په‌یوه‌ندی كرد به به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی
هه‌ولێر "عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت"، به‌ڵام ئه‌و رایگه‌یاند، تا
لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان پێ نه‌یه‌ت هیچ لێدوانێك ناده‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رباری سزادانیان چه‌ند لسیتێك له پێشێلكاری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
به‌رده‌وامن
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستی پێ نه‌كردووه
چه‌ند لیستێك ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵواسینی وێنه و هه‌ندێك جێگه
ئایینییه‌كان به‌كاردێنێت بۆ ئه‌نجامدانی بانگه‌شه.هۆگر چه‌تۆ سه‌رۆكی
توڕی خۆر بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی له عێراق ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه
رایگه‌یاند: نزیكه‌ی 15 قه‌واره سیاسی پێشێلكاری رێنمایه‌كانی كۆمسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه وه‌كو لیستی ئیئتلافی
ده‌وڵه‌تی یاسا و لیستی جه‌عفه‌ری و لیستی عه‌لاوی.وتیشی: ئێمه وه‌كو تۆڕی
چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاگاداری كۆمیسیۆنمان كردووه سه‌باره‌ت به‌و
پێشێلكاریانه و كۆمسیۆنی سزای به بڕی 15 ملیۆن دینار ئه‌و قه‌وارانه‌ی
كردووه.
له‌لای خۆیه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی په‌رله‌مانتار له سه‌ر لیستی ئیئتلافی
عێراقی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند: سزاكانی كۆمیسیۆن له‌سه‌ر ئه‌و قه‌وارانه
كه پێشێلكاریان كردووه زۆر سست و لاوازه. حه‌یده‌ر عه‌بادی وتیشی جێگای
سه‌رسوڕمانه سه‌ركرده‌ی لیسته‌كان خۆیان پێشێلكاری ده‌كه‌ن، له كاتێكدا
كاتی بانگه‌شه زۆره بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان، پێویست ه‌به سه‌رپێچی
له یاساكان نه‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لیسته‌كه‌ی مالیكی هێرشی توند ده‌كه‌ن سه‌ر تاریق هاشمی

ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیه‌وه
رایگه‌یاند: ئێمه به وردی چاودێری رۆڵی تاریق هاشمی جێگری‌دوه‌می
سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كه‌ین نه‌ك جێگری سه‌رۆك كۆمار ئه‌مه‌ش
ناونیشانه راسته‌قینه‌كه‌یه‌تی.
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌ی ئیئتلافدا باس له‌وه كراوه تاریق
هاشمی هه‌رچه‌نده خۆی به پیاوی ئه‌م قۆناغه ده‌زانێ و پێی وایه
نیشتمان په‌روه‌رو دڵسۆزی وڵاته به‌ڵام كاروكرده‌وه‌كانی به ئاقارێكی
خراپ‌دا ده‌یبه‌ن و پێویسته خۆی لێپرسراویه‌تی و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان
بداته‌وه پێش ئه‌وه‌ی له سه‌ر سندوقی ده‌نگدان گه‌لی عێراق
لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن كه بێگومان ئه‌وكاره‌ی له‌گه‌ڵدا
ده‌كه‌ن. دوای بڕیاری دواخستنی دۆسیه‌ی دورخراوه‌كان له‌لایه‌ن
ده‌سته‌ی پێداچونه‌وه‌وه، تاریق هاشمی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و له
چه‌ند لێدوانێكیدا ده‌سته‌ی داد‌و لێپێچینه‌وه‌ی خاوه‌ن بڕیاری
دورخستنه‌وه به‌عسیه‌كانی به لایه‌نگری ئاراسته‌یه‌كی تایبه‌ت له
عێراق دایه قه‌ڵه‌م و هه‌روه‌ها نوری مالیكی به‌وه ناساند ته‌نها كاری
ریشه‌كێشكردنی به‌عسیه‌كانه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سعودیه ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی عێراقی كرد
عه‌ره‌بستانی
سعودیه، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عێراقی كرد و رایگه‌یاند،
هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌مه‌ڕ تیرۆر جێگیره. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
سعودیه ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عێراقی كرد كه ده‌یان
كه‌سی بێ‌تاوانیان كرده قوربانی.ئه‌نجومه‌نه‌كه راشیگه‌یاند، هه‌ڵوێستی
عه‌ره‌بستانی سعودیه روون و جێگیره به‌وه‌ی دژی تیرۆره، جا
سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌رچی و له هه‌ركوێیه‌ك بێت. پشتیوانی خۆیشی ده‌ربڕی بۆ
جێگیركردن و سه‌قامگیری بارودۆخی ناوخۆیی عێراق.جێی ئاماژه‌یه له‌میانی
مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حوسێن‌دا و له چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا ده‌یان كه‌س
بوونه‌قوربانی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.هاوڵاتی، سبه‌ی.